فەتوای ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەربارەی چۆنیەتی جیاکردنەوەی نێوان ئایەتە محکەم و موتەشابیھەکان لە قورئانی پیرۆزدا
لەدوای ئەویشدا بەیانێکی زیادە ھەیە کەوا مژدەیە بۆ بەسەرخەرەکان دەربارەی پێشبڕکێکردن تا دەرکەوێت کامیان نزیکترینیانە لەلای اللە..
بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدّي محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم وجميع أمّة الإسلام في كل زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، السلام عليكم ورحمة الله وبركاته معشر الأنصار وجميع المسلمين، السلام علينا وعلى جميع عباد الله الصالحين، وسلامٌ على المرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين، أما بعد..
جا ئەوانە ڕازی بوونە بەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ} صدق الله العظيم [المائدة:119]
بەڵام ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبهم ويحبونه) ئەم وەعدو بەڵێنەی اللە یان ئیستیغلال کردووە بەوەی کەوا بەندە لە اللە ترس و پارێزگارەکانی ڕازی بکات وەکێش لە اللە بەوەفاترە بۆ ھێنانەجێی وەعدو بەڵێنەکەی جا ئەوانیش ڕوو وەردەگێڕن لەوەی کەوا ڕازی بن ھەتا پەروەردگارەکەیان ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی جا ئەوانە محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم لە ڕوئیایەکدا دەربارەیان پێی وتم:
[وإنهم ليعلمون بأنفسهم الآن كونهم يعلمون بما في أنفسهم وربّهم يعلم بهم إنه بعباده خبيراً بصيراً، ولذلك خلقهم ليعبدوا رضوان ربهم غاية قلوبهم، فما أعظم قدرهم وما أرفع مكانتهم عند ربهم يغبطهم الأنبياء والشهداء وهم ليسوا بأنبياء ولا شهداء كونهم لا يطمعون لحرب الكفار ليقتلوهم حتى يدخل أعداؤهم النار، ولا يطمعون أن يقتلهم الكفار ليكونوا شهداء إلا أن يجبروا على ذلك لقتل وقتال الكفار؛ بل يطمعون من ربهم أن يهدي الناس إليه فيجعلهم أمّةً واحدةً على صراطٍ مستقيم، وسبب إصرارهم على ذلك هو سرّ هدفهم في نفس الله. فلا تهن أيها الإمام المهدي ولا تحزن ولا تظنّ أنصارك المخلصين لربهم وهنوا وما استكانوا عن الدعوة إلى ما تدعوا إليه فإنك لا تعلم بما يفعلون الليل والنهار لتبليغ البيان الحقّ للذكر إلى كافة البشر ويلقون من الاستهزاء ما لا يلقاه الإمام المهديّ المنتظَر فيسخر الجاهلون منهم وتأخذهم الدهشة فيقولون وكيف صدّق هؤلاء القوم أنّ المهديّ المنتظَر هو ناصر محمد اليماني مع أن اسمه ناصر محمد وليس ما كانوا يزعمون من أسماء لديهم للمهدي المنتظر. أولئك قوم لا يتفكرون فهل يريدون أن يبعث الله المهديّ المنتظَر رسولاً جديداً من ربّ العالمين أم يبعث الله الإمام المهدي ناصر محمد خاتم الأنبياء والمرسلين حتى يحاجهم بما كان يحاجهم به محمد رسول الله خاتم الأنبياء والمُرسلين حتى يتم الله بعبده نوره على العالمين ولكن أكثر الناس لا يشكرون].
واتە/ [ئەوان دەزانن بەوەی کەوا ئێستا لەناخ و نەفسیاندا ھەیە لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن بەوەی لەنەفسیاندا ھەیە وە پەروەردگارەکەشیان زانایە پێیان بەڕاستی ئەو شارەزاو بینایە بەبەندەکانی، وەھەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون تا ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیان بپەرستن وەکو غایەو ئامانجی دڵەکانیان جا چەندە گەورەیە قەدرو ڕێزەکەیان وە چەندە بەرزە شوێن و پلەو پایەکەیان لەلای پەروەردگارەکەیان کەوا نێردراوو پێغەمبەرەکان و شەھیدەکان خۆزگەیان پێ دەخوازن لەکاتێکدا ئەوان نە پێغەمبەرو نێردراون نە لەشەھیدەکانیشن لەبەرئەوەی ئەوان حەزو تەماحی شەڕکردن لەگەڵ کافرەکان ناکەن تا بیان کوژن تا اللە دوژمنەکانیان بخاتە ناو ئاگرەوە وە حەزو تەماحی ئەوەش ناکەن کەوا کافرەکان توشی فیتنەیان بکەن تا شەھید بن تەنھا ئەگەر ناچاربکرێن لەسەر ئەوە بۆ شەڕکردن و کوشتنی کافرەکان بەڵکو حەزو تەماحی ئەوە لەپەروەردگارەکەیان دەکەن کەوا ھیدایەتی خەڵکی بدات جا بیانکات بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست، وەھۆکاری پێداگیری و سوربونیشیان لەسەر ئەوە بریتی یە لە نھێنی ھەدەف و ئامانجەکەیان لەنەفسی اللە جا دڵگران مەبە ئەی ئیمام مەھدی وە خەفەتبار مەبە وە وا گومان مەبە کەوا بەسەرخەرە دڵسۆزەکانت بێ تاقەت بوون و سڵ دەکەنەوە لەدەعوەو بانگەوازەکە بۆ ئەوەی کەوا تۆ بانگەوازی بۆ دەکەی تۆ نازانی بەوەی ئەوان ئەنجامی دەدەن لەشەوو ڕۆژ بۆ گەیاندنی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی زیکر بۆ سەرجەم بەشەر وە ئەوانیش قسەی سوکایەتیان پێدەڵێن کەوا لایەقی ئیمام مەھدی چاەڕونکراو نی یە جا نەزانان گاڵتەیان پێدەکەن و دەڵێن چۆن ئەوانە ئەوەیان بەڕاست داناوە کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو بریتی بێت لە ناصر محمد یەمانی لەکاتێکدا ناوەکەی ناصر محمدە نەک ئەوەی کەوا ئەوان پێیان وایە بەوەی لەناوەکانی ترە کەلە لایانە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو جا ئەوانە گەلێکن بیرناکەنەوە جا ئایا دەیانەوێت کەوا اللە مەھدی چاوەڕوانکراو بنێرێت بە پێغەمبەرێکی تازە لەپەروەردگاری ھەموو جیھانەوە یان اللە ئیمام مەھدی ڕەوانە دەکات بە بەسەرخەری محمد واتە (ناصر محمد) کەوا خاتەم و دواھەمینی نێردراوو پێغەـبەرەکانە ئەوەش تاکو بەڵگەیان بەسەردا بھێنێتەوە بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە کەوا خاتەم دواھەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکانە بەڵگەی پێدەھێنایەوە تا اللە نورەکەی بەعەبدو بەندەکەی تەواو بکات بەسەر ھەموو خەڵکی جیھاندا بەڵام زۆربەی خەڵکی شوکرانەبژێری ناکەن و سوپاسگوزارنین].
وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله رب العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
___________
وەئەوەشی کەوا شوێنی موتەشابیھ دەکەوێت ئەو ئایەتانەی کەوا کەس بەتەئویل و لێکدانەوەیان نازابێت تەنھا اللە نەبێت و ئایەتی محکەمی ڕوون و ڕۆشن و ئاشکراش ئەو ئایەتانەی کەوا بنچینەی کتێبن تێھەڵدەدەن جا ئەو کاتە با بزابێت کەوا لەدڵیدا زیغ و لاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر حەق و ڕاستیداو گومڕاو وێڵ و سەرگەردانیش بووە لە بەدواکەوتبی ڕێگای ڕاست، ئەوەش لەبەرئەوەی بوختانکاران دواتر ئەو ئایەتە موتەشابیھانە (پێکچووانە) ئیستغلال دەکەن و دەیقۆزنەوە جا چەند فەرموودەو حەدیسێک دەھێنن کەوا لەدەرەوەیاندا بەو ئایەتە موتەشابیھانە دەچێت، جا دەڵێن کەواتە کوانێ تەئویل و لێکدانەوەکەی؟ لەبەرئەوەی پێویستە کەوا فەرموودەیەک ھەبێت بۆمان تەفسیری بکات ھەروەکو ئەو فەرموودەی اللە ی گەورە: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [القيامة].
واتە/ ئهو ڕۆژه ڕووخسارانێك گهشاوهو ئاسوودهن (22) چونکه چاوەڕێی (ڕەحمەت و میھرەبابی) پهروهردگاری دهکات (23).
جا لەپاش ئەوە حەدیس فەرموودەیەکیان داناوە بە مەکرو پیلان و بوختان کردن لەسەر محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم - بەوەی گوایە فەرموویەتی: [ سوف ترونَ ربّكم يوم القيامة جلياً كما ترون البدر لا تُضامون في رؤيته ]
جا لەپاش ئەوە جاھیل و نەزانەکان وادادەنێن بەوەی کەوا ئەم بەناو حەدیس و فەرموودەیە وەکو تەئویل و لێکدانەوە ھاتووە بۆ ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ ئهو ڕۆژه ڕووخسارانێك گهشاوهو ئاسوودهن (22) چونکه چاوەڕێی (ڕەحمەت و میھرەبابی) پهروهردگاری دهکات (23).
کەواتە ئەی کوانێ تەئویل و لێکدانەوەکەی چیە؟ جا ئەگەر حوکم و بڕیارمان لەسەر دەرەوەی دا ئەوا دواتر شوێنی ئەم بەناو حەدیس و فەرموودە پێکچووە دەکەوین لەدەرەوەیدا بەتەواوی، بەڵام ئایەیی محکەم بۆتان لەبۆرسەدایە لەبەرئەوەی لەھەمان خودی بابەتەکە ھاتووە قسە دەکات وە نەفی ئەو حەدیس و فەرموودەیە دەکات بەسەرو بەریەوە وە جیاوازو پێچەوانەیە لەگەڵیشیدا بە جیاوازیەکی زۆر، بەڵکو ئەوان پەنایان بۆ ئایەتە موتەشابیھەکان بردووە بەتەنھا نەوەک بۆ ئایەتی محکەم بەڵکو ئایەتی موتەشابیھ لەقورئاندا سەرسامی کردوون جا شوێنیان دەکەون وەکو بەڵگەیەک بۆ فەرموودەی فیتنەی ھەڵبەستراو وە ئەو حەدیس و فەرموودەیەش دەکەن بە تەئویل و لێکدانەوە بۆ ئەو ئایەتە موتەشابیھە. ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّـهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واته/ ئهو اللە یە زاتێکه که قورئانی بۆ سهر تۆ نارده خوارهوه بهشێک له ئایهتهکانی محكهم و ڕوون و ئاشکران ئهوانه (ئهم ئایهته رۆشن وئاشكرایانه كهپێوویست بهلێكدانهوهیان ناكات) بنچینهی قورئانهکهن و ههندێکی تریشی ئایهتهكانی موتهشابیهن و به ئاسانی نازانرێن جا ئهوانهی که له دڵیاندا زیغ و لاری و لادان ههیه له بهرامبهر حهق و ڕاستیدا ئهوانه شوێنی ئهو ئایهتانه دهکهون که موتهشابیهن (واته واز لهئایهته محكەم و ڕۆشن وئاشكراكان دههێنن كهپێویستیان بهلێكدانهوه نی یهو روون وئاشكران بهدوای جۆری دووهمی ئایهتهكان دهكهون كه موتهشابیهن وبهئاسانی مانایان نازانرێن) ئهمهش بۆئهوهی فیتنه دروست بکهن یان بۆ ئهوهی تەئویل و لێکدانهوهی بۆ بکەن له حاڵێکدا که لێکدانهوهی ئهو جۆره ئایهتانه ههر اللە خۆی دهیزانێت جا ئهو کهسانهی کهله زانستدا ڕۆچوون (اللە فێریان دهكات) و دهڵێن ئێمه باوهڕی دامهزراومان بهههر ههموو (ئهو ئایهتانه)ههیه که لهلایهن پهروهردگارمانهوهیه و فهرمایشی ئهوه (لهڕاستیدا) بێجگه له خاوهن بیر و ژیرهکان نهبن كهسی تر لێیان تێناگات.
بەڵام من اللە دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا بەڕاستی من بانگتان دەکەم و بەڵگەشتان بەسەردا دەھێنمەوە بە محکەمی قورئابی گەورە کەوا اللە پێویستی نەکردووە بە تەئویل و لێکدانەوەی؛ لەبەرئەوەی دەرەوەی ڕوون و ئاشکرایە وەکو ناوەوەی، جا ئایا ئێوە شوێنی ڕاستی دەکەون؟ وەئەگەر گومڕاش بوون و شوێنی ئەوە کەوتن کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی قورئان لە سوننەتدا ئەی گەلی زانایانی سوننە جا ئەوکاتە ھەرگیز جگە لە اللە وەلی و پاڵپشت و بەسەرخەرێک نادۆزنەوە لەدوای ئەوەی کەوا باسکردنی ئەوەتان بۆ ھات بەتێروتەسەلی لە پەروەردگارەکەتانەوە، وەبەھەمان شێوە ئێوە ئەی گەلی زانایانی شیعە ئەگەر گومڕا بوون و شوێنی ئەوە کەوتن کەوا دژو مخالف و پێچەوانەیە لە ڕیوایەتە ھەڵبەستراوەکان
لەبەرامبەر محکەمی قورئان ئەوا ئەوکاتە ھەرگیز جگە لە اللە وەلی و پاڵپشت و بەسەرخەرێک نادۆزنەوە.
وەئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان و ئەوانەی کەوا بەدوای حەقیقەت و ڕاستیدا دەگەڕێن ئەو بەیان و ڕوونکردنەوەیەم بگەیەنن بە گەلی سوننەو شیعە بەڵکو ئەوان لە اللە بترسن و پارێزکار بن. وەمژدەشیان پێبدەن بەوەی کەوا بەڕاستی اللە ئیمام مەھدی بە بەیانی حەقی قورئان بۆ ڕەوانەکردوون وە قسەو گفتوگۆشیان لەگەڵ دەکات و بەڵگەیان بەسەردا دەھێنێتەوە بەمحکەمی قورئانی گەورە وە حوکم و بڕیار دەدات لەنێوانیان لەھەموو ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، جا حوکمە حەقەکەیان بۆ دەردەھێنێت لەنێوانیان لە محکەمی قورئان ئەوەش بەڵێن بێت بە بەڵێنێکی حەق لەسەرمان بە ئیزنی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان؛ ئەو اللە یەی کەوا فێرکاری بەندەکەیەتی وەچاکترین فێرکاریشەو چاکترین وەلی و پاڵپشت و چاکترین بەسەرخەریشە، وە ھەواڵی ئەوەشیان پێبدە بەوەی کەوا مەزھەبی باوک و باپیرانم شافعی سوننیە، بەڵام من کوفرکردن و بێباوەڕیم ڕادەگەیەنم بە تەعەدودی مەزھەبی بەھەموو شێوەیەک بەڵکو دەستم گرتووە بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی وە شوێنکەوتەی محمد پێغەمبەری اللە م صلّى الله عليه وآله وسلّم، وە نە بەنێردراو نە بە پێغەمبەرێکی تریش نازانم لەدوای محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم - تاکو ببم بە شوێنکەوتەی، وەھەر لەبەرئەوەش اللە ھەواڵ و دەنگوباسەکەم و ناونیشانی بانگەوازەکەمی لە ناوەکەمدا داناوە (ناصر محمد)ە واتە بەسەرخەری محمد، وەھەرلەبەرئەوەش ناوەکەم لە ئاڵای بانگەوازەکەمدا دەبینن لەبەرئەوەی اللە لەناوەکەمدا حەقیقەت و ڕاست و دروستی بۆ بانگەوازەکەم داناوە بەوەی کەوا بەسەرخەرم بۆ ئەوەی محمد پێغەمبەری اللە بۆی ھێناون- صلّى الله عليه وآله وسلّم - وەلەوەشدا حیکمەتی (تواطؤ-ڕێککەوتنەکە) ی ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەم تەواو دەبێت لەناوی باوکمدا، ئەوەش لەبەرئەوەی من داھێنەر نیم لەدیندا بەڵکو شوێنکەوتەی محمد پێغەمبەری اللە م صلّى الله عليه وآله وسلّم، وە بابگەوازیش دەکەم لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی لەپەروەردگاارەکەمەوە کەوا بریتی یە لەھەمان بەڵگەو بەرچاو ڕوونیەکەی محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم - کەبریتی تە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾} صدق الله العظيم [يوسف].
واته/ بڵێ ئا ئهمه ڕێگهو ڕێبازمه من و شوێنکهوتوانم بانگ دهکهین بۆ لای اللە ی پهروهردگار لهسهر بەڵگەو بەرچاوبوونی و بنچینهو بناغهیهکی ڕوون و ئاشکرا پاکی و بێگهردیش بۆ زاتی پهروهردگاره من هیچ کاتێك له موشریك و هاوهڵگهران نیم.