ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 11 - 1430 کۆچی
13 - 11 - 2009 زایینی
02:52 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5570
ــــــــــــــــــــــــ
سوننەت بریتیە لە بەیانی ھەندێک لە ئایەتەکانی کتێب و خەڵکی بە شێوەیەی کردەیی لە یەکترەوە بە میرات دەیگرن ..
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برای بەڕێزو خۆشەویستی دڵم (باوکی محمد کەعبی) اللە پاداشتت بداتەوەو تۆو ھەموو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانیش لەسەر ڕێگای ڕاست جێگیرو ڕاوەستاو بکات، وە سەبارەت بەم فەرموودە ڕاست و دروستە:
[إني تارك فيكم ما أن تمسكتم به لا تضلوا بعدي أبداً كتاب الله وسُنتي].
واتە [من دوو شتم بۆ جێ ھێشتوون، ئەگەر دەستیان پێوەبگرن ھەرگیز لەدوای من گومڕا نابن، ئەوانیش کتێبی اللە و سوننەتەکەمە].
ئاگاداربە سوننەت بریتیە لە بەیانی ھەندێک لە ئایەتەکانی کتێب و خەڵکی بە شێوەیەی کردەیی لە یەکترەوە بە میرات دەیگرن، چونکە بەیانەکەی بۆ هەموو مرۆڤەکان کردەیی (عەمەلی) ـە، جا سوێند بە اللە ئەگەر ئەوان بە فەرمانەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بە نەنوسینەوەی فەرموودەکان پابەند بووبان ئەوا شەیتانە مرۆڤەکان نەیاندەتوانی گومڕایان بکەن، چونکە خەڵکی بە شێوەیەی کردەیی سوننەت لە یەکترەوە بە میرات دەگرن، جا بەو شێوەیە لەلای موسڵمانان ناسراو دەبێت بەوەی چۆن نوێژ دەکەن و چۆن زەکات دەدەن و چۆن بەڕۆژوو دەبن و چۆنیش حەج دەکەن، جا بە جێبەجێ کردنی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بە کردەیی لە یەکترەوە بە میراتی دەگرن، بەڵام لەوکاتەی بە چەند ساڵێكی زۆر لەدوای کۆچی دوایی پێغەمبەر - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - پێچەوانەی فەرمانەکەی نێردراوی اللە یان کردو فەرموودەکانیان نووسیەوە دوای ئەوە دەرفەتی ئەوە بۆ دوژمنانی اللە هاتە پێش تا بە پیلانێکی زۆر وردو شاراوە دەستکاری فەرموودەکان بکەن و ھەڵی ببەستن تا لە بەرامبەر شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست بە چەند فەرموودەیەک کە نێردراوی اللە نەیوتوون - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - ڕێگری لە خەڵکی بکەن بۆ ئەوەی لە سوننەتی کردەیی دەریان بێنن بەرەو سوننەتی خوێندراوە، جا زانایانی ئوممەت شوێن سوننەتی دەستکاریکراوو شێوێندراو کەوتن لەکاتێکیشدا نازانن، جا گومڕاو سەرلێشێواو بوون و خەڵکیشیان گومڕاو سەرلێشێواو کرد تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت.
وە سەبارەت بە هۆکاری ڕێگریەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لە نووسینەوەی فەرموودەکانی سوننەت لەبەرئەوەبوو چونکە اللە پێی ڕاگەیاند دەستەیەک ھەن لەڕواڵەتدا باوەڕدارن و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، جا بە پیلانێکی زۆر وردو نھێنی دەستکاری فەرموودەکان دەکەن و بە ناوی پێغەمبەرەوە ھەڵیدەبەستن لەکاتێکدا پێغەمبەر نەیوتوون درودو سڵاو لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، جا بەم شێوەیە لەڕێی فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەرەوە دەیانەوێت موسڵمانان بە گومڕابوون و سەرلێشێواویەکی دوور گومڕاو سەرلێشێواو بکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ} صدق الله العظيم [النساء:81].
بۆیە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - ویستی موسڵمانان لە ئاشوبی ئەو شەیتانە مرۆڤانە ڕزگاربکات کە لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، بۆیە فەرمانی بە موسڵمانان کرد فەرموودەکان نەنووسنەوە، بەم شێوەیە گەرەنتی ئەوە دەکرێت هەرگیزاو هەرگیز شەیتانە مرۆڤەکان نەتوانن لە ڕێی فەرموودە ھەڵبەستراوەکانی سوننەتی پێغەمبەر تووشی ئاشوبیان بکەن، جا سوننەت دەبێتە جێبەجێ کردنێکی كردەیی (عەمەلی) کە موسڵمانان نەوە لەدوای نەوە بە میرات لە یەکتری وەریدەگرن، وە قورئانیش لە دەستکاریکردن و شێواندن پارێزراوە، بەڵام سەرپێچی فەرمانەکەی اللە و نێردراوەکەیان کردو فەرموودەکانیان نووسیەوە پاشانیش دەرفەت بۆ شەیتانە مرۆڤەکان هاتە پێش ئەو فەرموودانە هەڵببەستن کە پێشتر بە وردی و پیلانێکی تۆکمەو شاراوەوە ھەڵیان بەستبوون، پاشان موسڵمانانیان لەدوای باوەڕهێنانەکەیان بۆ بێباوەڕی ھەڵگەڕاندنەوە.
وە ھا ئەوە دەبینن چۆن ناصر محمد یەمانی بە شەوو ڕۆژ لەڕێی ئەم ئامێری ھەواڵەوە بانگەوازتان دەکات و دەڵێت: ئەی گەلی مرۆڤایەتی شوێنی زیکر (قورئان) ی پارێزراو لە دەستکاری و شێواندن بکەون؛ کە پەیامی اللە یە بۆ هەموو خەڵکی، بەڵام یەکەم کەس ڕێگریان لە مەھدی چاوەڕوانکراو کردو ڕووبەڕووی بوونەوە موسڵمانان بوون و وتیان: "تۆ درۆزنێکی خراپەکاریت و مەھدی چاوەڕوانکراو نیت، چۆن فەرمانمان پێدەکەی شوێن زیکری (قورئان) بکەوین و واز لە سوننەتی محمد نێردراوی اللە بھێنین درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؟". پاشان مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی دانەوەو وتی: پەنا دەگرم بە اللە لە نەزانان بم؛ منی مەھدی چاوەڕوانکراو دەستم بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی پێغەمبەریشەوە گرتووە، بەڵکو تەنھا کوفر بەوە دەکەم کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئان لە سوننەتی پێغەمبەردا، ئەمەش بەپێی فەتواکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی کە دەفەرموێت ئەوەی لە فەرموودەکانی سوننەت دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئان بێت بەدڵنیاییەوە لەلایەن جگە لە اللە وەیە، بەو مانایەی لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوەوەیە، ئەمەش چونکە قورئان و سوننەتی بەیان ھەردووکیان لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوەن، جا ناکرێت و نابێت و نەبووە سوننەتی بەیان دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئان بێت، بۆیە ئاگاداربن قورئان پێوەرو جیاکەرەوەی نێوان حەق و بەتاڵە، بەڵام زانایانی ئوممەت تا ئەم کاتژمێرەش لە دەرچوونی ئەم وەڵامەم ھێشتا پشتدەکەنە بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە، دەزانن لەبەرچی؟ چونکە دەزانن سەرپێچی زۆرێک لەو بیروباوەڕەیان دەکەم کە ئەوان لەسەرینە، بۆیە بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ شوێنکەوتنی زیکری کتێبەکەی اللە و حوکم کردن بۆ لای سەرسامی نەکردوون و بەدڵیان نیە! ئایا نازانن من بەوە ڕاسپێردراوم قورئان بەیان بکەم هەروەک چۆن محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بۆ خەڵکی بەیانی دەکرد؟ جا موسڵمانان بۆ سەر پێڕەوی پێغەمبەرێتی یەکەم دەگەڕێنمەوە ھەروەک چۆن موسڵمانان لە سەردەمی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی لەسەری بوون، بێگومان ڕاستیش دەکەین.
وە منی مەھدی چاوەڕوانکراو بڕوام بە قورئان و سوننەتی بەیانیش ھەیە، وە بەڵگەشتان لە خودی قورئان بۆ سوننەتی بەیانی پێغەمبەر دەهێنم، سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر زانایانی ئوممەت وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە بدەنەوە ئەوا بە حەق شتی زۆر سەرسوڕهێنەر دەبینن بە جۆرێک ھەروەک بڵێی ئەمڕۆ قورئانیان بەسەردا دابەزیبێت، چونکە لێی تێدەگەن و بیری لێدەکەنەوەو زانیویانە، بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاس گوزارنین.
جا ئەی ئوممەتی مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمەکەی و کاتە دیاریکراوەکەی لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە، بەڕاستی اللە منەتی بەسەر ئێوەدا کردووە کە مەھدی چاوەڕوانکراوی لە نەوەی ئەم ئوممەتە ڕەوانەکردووە، جا ئایا نابن بە کەسانێکی سوپاسگوزار؟
وە ئەی ئوممەتی ئیسلام، چۆن لەکاتێکدا مەھدی چاوەڕوانکراو فەتواتان بۆ دەدات بەوەی ڕەوانیە بۆ ئێوە بە ئیجتیھادەوە بە بێ زانست فەتوا بدەن پاشانیش خۆی درۆو بوختان بەناوی اللە وە هەڵببەستێت و بڵێت مەھدی چاوەڕواکراوم؟ ئەگەر بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت، ئەگەر بینیتان بەدڵنیاییەوە اللە بە دەسەڵاتی زانست پشتگیری لێ کردووە؟ جا خەڵکینە چۆن ڕووناکی و تاریکاییەکان کۆدەبنەوە، ئایا تێناگەن؟
سوێند بە اللە ئینتەرنێت نیعمەتێکی گەورەیە لەلایەن اللە وە، جا بانگەوازو بەڵگەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو نوسراوەتەوەو شەو ڕۆژ دەخوێندرێتەوە، جا ئەوەیان چاکترە لەوەی بەیانێک بخوێنمەوە جا گوێی لێدەگرێت و پاشانیش بڕوات و وازی لێ بهێنێت؛ بەڵکو بەیانێکی پارێزراوەو شەوو ڕۆژ لە ھەموو ناوچەو شوێنەکان دەخوێندرێتەوە، وە ھەرچەندە بە ھەزاران خەڵکی بەسەریدا ئاگاداربوونەو ھێشتا بەردەوام لە ماڵپەڕەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەر بەیانە ڕاست و دروستەکانی زیکری کتێبەکەی اللە ئاگادار دەبن و بە یەکتریش ڕادەگەیەنن، بەڵام بەداخەوە ھێشتا لەوە دڵنیانەبوونە ناصر محمد یەمانی بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوە! بەو مانایەی بەڕاستیان دانەناوەو بە درۆشیان نەزانیوە، جا ھێشتا زۆرێکیان لە دوودڵی و گوماندان بەوەی ئایا دەبێت بەڕاستی ئەوکەسە مەھدی چاوەڕوانکراو بێت یان درۆزنێکی خراپەکارە؟ بەڵام مەھدی چاوەڕوانکراو دواتر لە ناخ و قوڵایی خۆتانەوە بە قسەیەکی بەپێزو ڕەوان پێتان دەڵێت: ئەی خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە ھەموو موسڵمانان لە نێرو مێ، سوێند بە اللە لەپێناو اللە خۆشمدەوێن و زەلیلم بۆتان، جا لە ڕەقی و توندی ھەندێک بەیانەکانم مەترسن، بەڵکو دەمەوێت لە تاریکاییەکان بتانبەم بەرەو ڕووناکی، ھەرچی قسە بە پێزو ڕەوانەکەیە ئەوا بریتیە لەوەی لە خەڵوەتێکدا خۆتان لەگەڵ پەروەردگارە تاک و تەنهاو بێ شەریکەکەتان تەنها بکەن، جا لە شوێنێک کە جگە لە اللە کەسی تر گوێی لە موناجاتەکانتان نەبێت موناجات لەگەڵ اللە بکەن، پاشان بە ملکەچی و دڵسۆزی لە اللە بپاڕێنەوەو بڵێن:
(ئەی اللە، تۆ حەقیت و بەڵێنەکەشت حەقە، جا لەگەڵ شاھێدەکان بمان نوسە، ئەی اللە تۆ دەزانی و بەندەکانت نازانن، وە ھیچ زانستێکمان نیە جگە لەوەی تۆ فێرت کردووین، بەڕاستی تۆ باڵادەست و داناو کاربەجێیت، ئەی اللە ئەگەر دەزانی مەھدی چاوەڕوانکراو بەڕاستی بریتیە لە ناصر محمد یەمانی ئەوا مەیکە بەھۆی حەسرەتی پەشیمانی لەسەر بەندەکەت (یان بەندە ئافرەتەکەت)، جا دواتر پەشیمان ببمەوە لەسەر ئەوەی نەبووم بە یەکێک لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانی، جا ئەی اللە بیناو بەرچاوڕوونم بکە بە بەیانەکەی بۆ کتێبەکەت تا ئەوکاتەی دەزانم ئەو بە ڕاست و دروستی قسە دەکات و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکات، ئەی اللە ئەگەر ئەو بۆ حەق ڕێنمایی دەکات و حەق لەگەڵ ئەودایە ئەوا ئەی اللە دڵم بۆ شوێنکەوتنی حەق هیدایەت بدە بە حەقی گوفتاری حەقی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و محمدیش نێردراوی اللە یە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی).
پاشان پاڕانەوەکە بەردەوام بێت تا ئەوکاتەی دڵەکەی ملکەچ دەبێت و دەترسێت و چاوەکانی فرمێسکی لێ دەڕژێت، جا لە ناخیدا ھەست بە خۆشەویستیەکی گەورە بۆ ناصر محمد یەمانی دەکات، ئەمەش نیشانەی تەقوای ئیمام ناصر محمد یەمانیە بەوەی ئەو بانگەواز بۆ حەق دەکات و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَـٰنُ وُدًّا ﴿٩٦﴾ فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ الْمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِ قَوْمًا لُّدًّا ﴿٩٧﴾} صدق الله العظيم [مريم].
وە بینیم برایەکەم (عبد الله ئیبن عەبدولعەزیز) سەبارەت بە ئیرەیی ئامۆژگاریتان دەکات، جا ئەم پیاوە ڕاستی کرد، چونکە ھەندێک لەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن پێیان وایە خۆیان مەھدی چاوەڕوانکراون تا ئەوکاتەی حەق دەدۆزێتەوە ئەوکاتە شەیتان بە ئیرەیی (حەسودیەوە) لە ناخیاندا وەسوەسەیان بۆ دەکات و نایەوێت بۆی ڕوون ببێتەوە ناصر محمد یەمانی بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراو، وە ئاواتی ئەوە دەکات ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت تا ئاواتەکەی بەردەوام بێت لەوەی خۆی مەھدی چاوەڕوانکراوە، وە پاک و بێگەردی بۆ اللە ئایا پۆست و پلەو پایەی مەھدی چاوەڕوانکراو دەپەرستن یان اللە ئەی ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن! خۆزیا منیش سەربازێکی ون دەبووم لەڕێگای پەروەردگارەکەم، جا من فەرمان و پۆست و پلەو پایەی مەھدی چاوەڕوانکراوم لا گرنگ نیە، وە خەڵکینە، چیتان لە ڕازاوەیی و ماڵ و موڵک دەوێت؟ سوێند بە اللە ئەگەر دەتانزانی چێژ لە خۆشەویستیەکەی اللە و پێشبڕکێ کردن لەسەر نزیکبوونەوەو خۆشەویستیەکەی چەندە ئەوا مەلەکوتی دنیاو دواییشتان فڕێدەدایە دوای خۆتانەوەو ھەرگیزیش بە جگە لە خۆشەویستی و نزیکی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی اللە ڕازی نە دەبوون و بۆ هەمیشەش بە هیچ شتێکی تر نەتاندەگۆڕیەوە.
وە ئەی گەلی موسڵمانان، دەتانەوێت اللە خۆشتانی بوێت؟ جا ببن بە کەسانێکی چاک و پاک کە لەوانە دەبورن ستەمتان لێدەکەن، وە ببەخشن بەوانەی پێتان دەبەخشن و ببەخشن بەوانەش کە بێبەشتان دەکەن، وە ببن بەوانەی بە چاکەکاری و شێوازی جوان پاڵ بە هەڵەو خراپەکاریەوه دەنێن، ئەو کاتە لە ڕوانگەی مرۆڤەوە گەورە دەبن، پاشان اللە ی دروستکاری گەورەش شاھێدیتان بۆ دەدات بەوەی ئێوە لەسەر ڕەوشتێکی مەزنن، ئەمەش بریتیە لە ڕەوشتی نێردراوو پێغەمبەرو بەندە نزیکەکانی اللە، ئەوانە بەندەکانی اللە ی ڕەحمانن کە خۆیان بە گەورەو زل نازانن و بە لەسەرخۆیی و بێ فیز بەسەر زەویدا دەڕۆن و ئەگەر نەزانەکان بە قسە ئازاریان بدەن پێیان دەڵێن سڵاوتان لێبێت (واتە لێیان دەبورن).
جا با ژیانتان لە پێناو اللە بێت، سوێند بە اللە ئەوانەی لە پێناو اللە ناژین اللە یان نەناسیوە و ڕێزیشیان نەگرتووە بەو شێوەیەی ڕەوایە ڕێزی بگیرێت، جا چیتان لەم ژیانەو کەل و پەل و خۆشیەکانی دەوێت؟ جا شوێنم بکەون ئەوکات چێژ لەو نیعمەتە وەردەگرن کە لە نیعمەتی مەلەکوتی دنیاو مەلەکوتی ئەو بەھەشتەش کە پانتاییەکەی هێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە گەورەترە، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە ئەگەر بێتو اللە خۆشتانی بوێت، ھەرگیزیش اللە خۆشتانی ناوێت تا ئەو کاتەی شوێن بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەتان دەکەون، جا اللە دەپەرستن بەو شێوەیەی ڕەوایە بپەرسترێت و واز لە بەگەورەگرتنی بەندەکانی دەھێنن و دڵتان ڕوودەکاتە ئەوەی لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی بە پەلەکردن لە ئەنجامدانی کاروکردەوە چاکەکان پێشبڕکێ لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراوو هەموو نێردراوو پێغەمبەران دەکەن، ئەوکاتە دەبن بە کەسانی دڵسۆز بۆ اللە و لە اللە ترس، جا چەندە جوانە ئەم حەسودی و ئیرەییە لە پەلەکردن بۆ ئەنجامدانی کاروکردەوەی چاک، جا حەسودەکە ھەست بە حەسودی و ئیرەییەکی جوان دەکات لەوکاتەی ئەو برایەی دەبینێت ماڵی ھەیەو بە ئەنجامدانی کاروکردەوە چاکەکان بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەی پەلە دەکات، پاشان ئەویش دەستدەکات بە گریان و دەڵێت:
(ئەی پەروەردگار، تۆ دەزانیت من لەسەر ماڵی دنیا ئیرەیی بە خەڵک نابەم، بەڵام کاتێک خەڵکی بە ماڵە حەڵاڵەکانیان لە تۆ نزیک دەبنەوە ئیرەییان پێ دەبەم، جا ئەی اللە دەرگاکانی چاکەو ڕەحمەتەکەت بەسەرماندا بکەوە، وە جێگیرو ڕاوەستاویشم بکە لەسەر پێشبڕکێ کردن بۆ خۆشەویستی و نزیکیەکەت، تۆ پەروەردگاری منی و منیش بەندەی تۆم، خۆشەویستی و نزیکیەکەت دەپەرستم تا ئەوکاتەی ڕازی دەبیت، گەورەترین نیعمەتیش لە ڕازیبوون و خۆشەویستی و نزیکبونەوەکەتدایە، جا ئەی پەرستراوەکەم تۆ چەندە جوانیت و سیفاتەکانیشت چەندە جوانن ئەی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر).
خەڵکینە: لە پەروەردگارەکەتان بترسن و واز لە بەگەورەگرتنی بەندەکانی بە ھەموویانەوە بهێنن، ھەر لەو ھەشت فریشتانەی عەرشیان ھەڵگرتووە تا دەگاتە بچوکترین مێشوولە، جا ھەموویان ئەوەی لەسەر پێ دەڕۆن یان دەفڕن وەکو ئێوە بەندەی اللە ن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
بەڵکو پێغەمبەرو نێردراوەکانیش وەکو ئێوە چەند بەندەیەک بوون و سەبارەت بەو مافەی بەرامبەر پەرستنی زاتی اللە هەیانە تۆزقاڵێکیش لە سەرووی ئێوەوە نین؛ بەڵکو ئەو پەروەردگاری ھەمووتانە، بەڵام کێشەی مرۆڤ ئەوەیە کاتێک دەبینن اللە ڕێز لە مرۆڤێک دەنێت لەبری ئەوەی پێێشبرکێی لەگەڵ بکەن تا وەکو ئەو ئەم ڕێزە لەلایەن پەروەردگارەکەیان بەدەستبێنن دێن ڕێگای خواروخێچ دەگرنەبەر، جا پشت بەو بەندەیە دەبەستن کە اللە ڕێزی لێگرتووەو خۆیان بە گۆڕەکەنیاندا هەڵدەسون و تەوەسولی پێ دەکەن و دەیانکەن بەنێوەند لەنێوان خۆیان و پەروەردگارو لێی دەپاڕێنەوە بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەیان تا لەلای ئەو شەفاعەتیان بۆ بکەن، جا گومڕاو سەرلێشێواو بوون لە ڕێگای ڕاست.
خەڵکینە، منی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوەتان پێناڵێم پەروەردگارەکەم تەنھا تایبەت بە منە، نەخێر، بەڵکو پێویستە لەسەر خۆشەوستی اللە و نزیکبوونەوە لێی پێشبڕکێم لەگەڵ بکەن، جا ئاگادار بن ئەگەر بەوە فەتواتان بۆ بدەم ھیچ کەسێک لە ئاسمانەکان زەوی ناتوانێت لەلایەن اللە سودێکم پێبگەیەنێت و لە سزادراوان دەبم، پەناش دەگرم بە اللە قسەیەک بکەم و مافی منی تێدا نەبێت؛ بەڵکو ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە، وە اللە دەکەم بە شاھێدو تا لە ناویشتاندا بم منی بەسەرتاندا کردووە بە شاهێد، جا بە حەق لەسەر بانگەوازەکەم ببن بە شاهێد، منیش وەکو ئێوە مرۆڤێکم و ئەوەی سەبارەت بە اللە بۆ من ھەیە بۆ ئێوەش ھەیە، وە پێگەو فەرمان و کاروبارەکەی ئیمام مەھدی وەکو پێگەو فەرمان و کاروبارەکەی پێغەمبەرو نێردراوەکانە، نە پێغەمبەرەو نە نێردراویش، بەڵام اللە ڕێزێکی زۆری لێناوەو چەند نێردراوێکی کردووە بە وەزیری ئەو، ئەمەش بەدڵنیاییەوە پێگەو ڕێزێکی گەورەیە، ئەوەش ھیچم بۆ زیاد ناکات جگە لە زەلیلی لەبەردەستی اللە، وە بانگەوازیشتان دەکەم بۆ پەرستنی اللە وەکو ئەوەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت، جا لە دوای مەهدی بەرەو اللە هەنگاو بنێن و با کەسێکتان ھەوڵ بدات کراسەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو لە پشتەوە ڕابکێشێت تا بە پەلەکردن و پێشبڕکێ کردن بە کاروکردەوە چاکەکان و پەرستن و بەندایەتیکردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بۆ لای اللە پێشی بکەوێتەوە ئەگەر دەتوانێت، جا بەتەنها اللە بپەرستێت بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێت و مەھدی چاوەڕوانکراو بە گەورە نەگرێت و لە اللە ڕێزدارتری نەکات.
ڕەنگە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "چۆن مەھدی چاوەڕوانکراو لە اللە ڕێزدارتر دەکەین! پەنا دەگرین بە اللە لە ئەنجامدانی ئەوە"، لەدوای ئەوە بە حەق وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم: ئەوکاتە مەھدی چاوەڕوانکراو لە اللە ڕێزدارتر دەکەن کە وایدادەنێن لەلای اللە لە ئێوە خۆشەویسترو نزیکترە، جا ئەوکاتە بەڕاستی ئێوە مەھدی چاوەڕوانکراوتان لە اللە ڕێزدارتر کردووە! پاشانیش مەھدی چاوەڕوانکراو لەلایەن اللە وە ھیچ سودێکتان پێناگەیەنێت. جا ئەی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان وەڵامی اللە بۆ ژیاندنەوەی دڵەکانتان بدەنەوە، وە وەڵامی فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بدەنەوە:
{يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿٢١﴾} [البقرة]،
وە
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].
جا نێردراوو پێغەمبەرانیش وەکو ئێوە چەند بەندەیەک بوون، ئەوەی سەبارەت بە اللە بۆ ئەوان ھەبوو بۆ ئێوەش ھەیە، جا لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێیان لەگەڵ بکەن، ئایا نابینن ئەوان لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ دەکەن و لەلای اللە کەس لە خۆیان باشترو ڕێزدارتر ناکەن، چونکە دەزانن لەلای اللە ڕەوا نیە کەسانی تر لە خۆیان باشترو ڕێزدارتر بکەن؛ بەڵکو پێشبڕکێ دەکەن تا دەرکەوێت کامیان لەلای پەروەردگار نزیکترە، جا ئەگەر لەلای اللە کەسێکت لە خۆت باشترو ڕێزدارتر کرد ئەوکاتە بەدڵنیایەوە لە موشریک و ھاوبەشدانەرانیت، جا سەیرکەن ئایا هەندێکیان لەلای اللە خۆیان لە هەندێکی تر باشترو ڕێزدارتر کردووە؟ بەڵکو ڕێزدارکردن بە دەستی اللە یە نەک بە دەستی مرۆڤ، مرۆڤ ھیچی بۆ نیە تەنھا ئەوە نەبێت لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ بکەن تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۘ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ اللَّـهُ ۖ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ ۚ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ۗ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا اقْتَتَلَ الَّذِينَ مِن بَعْدِهِم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَلَـٰكِنِ اخْتَلَفُوا فَمِنْهُم مَّنْ آمَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا اقْتَتَلُوا وَلَـٰكِنَّ اللَّـهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ ﴿٢٥٣﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ ۖ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ ۚ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا ﴿٥٤﴾ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَىٰ بَعْضٍ ۖ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا ﴿٥٥﴾ قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾ وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
کەواتە خەڵکینە، بەدڵنیاییەوە اللە فەرمانی پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستنی اللە و نزیکیەکەی تایبەت نەکردووە بە نێردراوو پێغەمبەران، بۆیە شەریک و ھاوەڵ بۆ اللە دامەنێن، بەڕاستی من بۆ ئێوە لە ئامۆژگاریکارانم، جا ئەی بەندەکانی اللە هەمووتان شوێن نێردراوو پێغەمبەران بکەون و بۆ لای اللە پێشبڕکێ بکەن، تا دەرکەوێت کام لە ئێوە خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە لەلای، جا اللە تایبەت مەکەن بە نێردراوەکانی بەوەی تەنھا ئەوان پێشبڕکێی لەسەر بکەن تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە، ئایا فەتواکەی اللە سەبارەت بە نێردراوو پێغەمبەران نابینن:
{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ} [الإسراء:57].
وەکو جێبەجێ کردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} [المائدة:35] صدق الله العظيم؟
ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێدبە.. ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ببن بە شایەتحاڵی حەق لەسەر ئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو سپاردهکەی ڕاگەیاند، جا ئەم دیوارو بەربەستەی تێکشکاند کە بە گەورەگرانی بەندەکانی اللە ھەڵیانبەستووەو دەریخست ئەم بیروباوەڕە ھی بەندە زێدەڕەوەکانەو بە گەورەگرتنی پەروەردگارەکەشیان لەبیرکردووە، جا گومڕاو سەرگەردان بوون و ڕێگای ڕاست و دروستیان ون کرد.
خەڵکینە، ڕێزی پەروەردگارەکەتان بگرن بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت ئەگەر تەنھا ئەو دەپەرستن، جا ئەی گەلی پشتیوانەکان و هەموو سەردانیکاران سەرزەنشتم مەکەن لەوکاتەی دەمبینن وەڵامتان دەدەمەوەو زانستان زیاتر دەکەم، بەڵکو بیرخستنەوەی مافی پەرستن و بەندایەتیکردنی پەروەردگارتان بۆ دووبارە دەکەمەوە پاک و بێگەردی بۆی، چونکە بیرخستنەوە سود بە باوەڕداران دەگەیەنێت.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
الإمام ناصر محمد اليماني
25 - 11 - 1430 هـ
13 - 11 - 2009 مـ
02:52 صبـاحـاً
ـــــــــــــــــــــــ
السُنّة هي بيانٌ لبعض آيات الكتاب ويتوارثها الناس عَمليّاً ..
بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
أخي الكريم حبيب قلبي (أبو محمد الكعبي)، بارك الله فيك وثبّتك وجميع الأنصار السابقين الأخيار على الصِّراط المستقيم، وبالنسبة للحديث الحقّ: [إني تاركٌ فيكم ما إن تَمسَّكتم به لا تضِلّون بعدي أبداً: كتاب الله وسُنّتي].
ألا وإن السُنّة هي بيانٌ لبعض آيات الكتاب ويتوارثها الناس عَمَليّاً لأنّ بيانها يكون عَمليّاً للناس جميعاً، ألا والله لو التزموا بأمر محمدٍ رسولِ الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - بعدم كتابة الأحاديث لما استطاع شياطين البشر أن يُضلّوهم شيئاً لأنّ السُنّة سوف يتوارثونها عَمليّاً فيصبح معروفاً لدى المسلمين كيف يُصَلّون، كيف يُزكّون، وكيف يصومون، وكيف يحجّون، فيتوارثون ذلك عَمليّاً بالتطبيق من جيلٍ إلى جيلٍ بالوراثة العَمليّة، ولكنهم حين خالفوا أمر رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - فكتبوا الأحاديث من بعد وفاة الرسول - صلّى الله عليه وآله وسلّم - بسنين كثيرةٍ ومن ثمّ حانت الفرصة لأعداء الله فيما كانوا يُبيِّتون من الأحاديث لِيصدّوا الناس عن الصراط المستقيم بأحاديثَ لم يقُلها محمدٌ رسولُ الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - حتى أخرجوهم عن السُّنة العَمليَّة إلى السُّنة المقروءة فاتَّبع علماءُ الأُمَّة السُّنةَ المُحرَّفةَ وهم لا يعلمون فضَلّوا وأضَلّوا إلّا من رحم ربي.
وبالنسبة لِنَهي محمدٍ رسولِ الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - عن كتابة أحاديث السُنّة فالسبب لأنّ الله علَّمه أنه توجد طائفةٌ يُظهِرون الإيمان ويُبطِنون الكفر يُبيِّتون أحاديثَ عن النّبيّ غير التي يقولها النّبيّ عليه الصلاة والسلام وآله يريدون أن يُضِلّوا المسلمين ضلالاً بعيداً عن طريق أحاديث السُنّة النَّبويَّة وقال الله تعالى: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ} صدق الله العظيم [النساء:81].
ولذلك أراد محمدٌ رسولُ الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - أن يُجنِّب المسلمين من فتنة شياطين البشر الذين يُظهِرون الإيمان ويُبطِنون الكفر ولذلك أمر المسلمين بعدم كتابة الأحاديث وبهذا يضمن أنّ شياطين البشر لا ولن يستطيعوا فتنتهم عن طريق الأحاديث المُفتراة في السُنّة النَّبويَّة فجعل السُنّة هي التطبيق العمليّ يتوارثه المسلمون من جيلٍ إلى جيل والقرآن محفوظٌ من التحريف، ولكنّهم خالفوا أمر الله ورسوله وكتبوا الأحاديث ثمّ تسَنَّتْ الفرصة لشياطين البشر بوضع الأحاديث التي كانوا يُبيِّتونها من قبل، ثمّ رَدّوا المسلمين من بعد إيمانهم كافرين.
وها أنتم ترون أنّ ناصر محمد اليمانيّ كم ينادي الليل والنهار عبر جهاز الأخبار: "يا معشر البشر اتّبعوا الذِّكر المحفوظ من التحريف رسالة الله إلى الناس كافةً"، فإذا أوّل من يتصدَّى للمهديّ المنتظَر هم المسلمون وقالوا: "بل أنت كذّابٌ أشِرٌ ولستَ المهديّ المنتظَر، فكيف تأمرنا أن نتّبع الذِّكر ونترك سُنّة محمدٍ رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم؟". ثُمّ ردّ عليهم المهديّ المنتظَر وقال: أعوذُ بالله أن أكون من الجاهلين؛ بل أنا المهديّ المنتظَر مُستمسكٌ بكتاب الله و بسُنّة رسوله الحقّ، وإنما أكفر بما خالف لمُحكم القرآن في السُنّة النَّبويَّة حسب فتوى الله في مُحكم كتابه أنّ ما خالف لمُحكم القرآن من أحاديث السُنّة فإنّ ذلك الحديث من عند غير الله أيْ: من عند الشيطان الرجيم، وذلك لأنّ القرآن وسُنّة البيان هما جميعاً من الرحمن ولا ينبغي لسُنّة البيان أن تُخالف لمُحكم القرآن، ألا وإنّ في القرآن الفرقان بين الحقّ والباطل ولكن علماء الأُمَّة إلى حدّ السّاعة لصدور ردّي هذا وهم لا يزالون مُعرضين عن دعوة المهديّ المنتظَر إلى الاحتكام إلى كتاب الله، وهل تدرون لماذا؟ وذلك لأنهم يعلمون أنّي سوف أُخالفهم في كثيرٍ ممّا هم عليه ولذلك لم تُعجبهم دعوة المهديّ المنتظَر إلى اتّباع الذِّكر والاحتكام إليه! أفلا يعلمون أنّي مُكلَّفٌ ببيان القرآن كما كان يُبيِّنه محمدٌ رسولُ الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - للناس؟ فأُعيدُ المسلمين إلى منهاج النبوّة الأولى كما لو كان المسلمون في عصر محمدٍ رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - وإنا لصادقون.
وأنا المهديّ المنتظَر أؤمن بالقرآن وبسُنّة البيان وآتيكم بالبرهان لسُنّة البيان من ذات القرآن، ألا والله الذي لا إله غيره لو استجاب علماء الأُمَّة لدعوة الاحتكام إلى الكتاب لوجدوا العجب العُجاب بالحقِّ وكأنّ القرآن تنزّل اليوم عليهم لأنّهم فهموه وعقلوه وعلِموه ولكن أكثر الناس لا يشكرون.
فيا أُمّة المهديّ المنتظَر في عصره وقدَره المقدور في الكتاب المسطور لقد منَّ الله عليكم أن بعث المهديّ المنتظَر في جيلكم في هذه الأُمّة أفلا تكونوا من الشاكرين؟
ويا أُمّة الإسلام كيف إن المهديّ المنتظَر يُفتيكم أنه لا يجوز لكم أن تُفتوا بالاجتهاد بغير علمٍ ثُمّ يفتري هو على الله ويقول إنّه المهديّ المنتظَر؟ ما لم يكن هو حقاً المهديّ المُنتظَر إذا وجدتم أنّ الله قد أيَّده بسلطان العلم فكيف تجتمع النور والظلمات يا قوم أفلا تعقلون؟
ألا والله إن الإنترنت نعمةٌ من الله كُبرى، فدعوة المهديّ المُنتظَر وحُجّته مكتوبةٌ تُقرأ الليل والنهار خيرٌ من أن أُلقِي إليكم البيان فيسمعه من سمعه ويذهب سُدىً؛ بل بيانٌ محفوظٌ يُقرأ الليل والنهار من جميع الأقطار، وبرغم أنه وفد إلينا آلافٌ من البشر فاطّلَعوا ولا يزالون يطّلعون على البيان الحقّ للذِّكر في موقع المهديّ المنتظَر فيُبلّغون به بعضهم بعضاً ولكن للأسف لم يوقنوا أنّ ناصر محمد اليمانيّ هو حقاً المهديّ المنتظَر! بمعنى أنهم لم يُصدِّقوا ولم يُكذِّبوا فلا يزال الكثير في رَيبهم يتردَّدون هل هذا هو حقاً المهديّ المنتظَر أم إنه كذّابٌ أشر؟ ولكن المهديّ المنتظَر سوف يقول لكم في أنفسكم قولاً بليغاً:
يا أحبابي في حُبّ الله يا جميع المسلمين والمسلمات: إنني والله أُحبّكم في الله وذليلٌ عليكم فلا تخشوا قسوتي في بعض البيانات إنّما أريد أن أزجركم من الظلمات إلى النور، وأما القول البليغ هو أن تختلوا بأنفسكم مع ربّكم وحده لا شريك له فتُناجون الله في مكانٍ لا يسمع مُناجاتكم سواه ثُمّ تتضرَّعوا إلى الله فتقولوا:
(اللهم إنك أنت الحقّ ووعدك الحقّ فاكتبنا مع الشاهدين، اللهم إنك تعلم وعبادك لا يعلمون ولا علم لنا إلّا ما علَّمتنا إنك أنت العزيز الحكيم، اللهم إن كنت تعلم أنّ المهديّ المنتظَر هو حقاً ناصر محمد اليمانيّ فلا تجعله حسرةً على عبدك (أو أَمَتك)، فأندم أني لم أكن من أتباعه وأنصاره السابقين الأخيار، اللهم فبصِّرني ببيانه للكتاب حتى أعلم أنه ينطق بالحقِّ ويهدي إلى صراطٍ مستقيم، اللهم إن كان يدعو إلى الحقِّ والحقُّ هو معه اللهم فاهدِ قلبي إلى اتّباع الحقّ بحقّ القول الحقّ لا إله إلّا الله مُحمدٌ رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم).
ثُمّ يستمرّ بالتضرّع حتى يخشع قلبه وتسيل عيناه من الدمع فيشعر في نفسه حُبّاً عظيماً لناصر محمد اليمانيّ، وتلك علامة التقوى للإمام ناصر محمد اليمانيّ أنه يدعو إلى الحقّ ويهدي إلى صراطٍ مستقيم تصديقاً لقول الله تعالى: {إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَـٰنُ وُدًّا ﴿٩٦﴾ فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ الْمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِ قَوْمًا لُّدًّا ﴿٩٧﴾} صدق الله العظيم [مريم].
وقد رأيت أخي عبد الله ابن عبد العزيز ينصحكم من الحسد، وصدق الرجل فإن بعض الباحثين عن الحقّ ما بحث عن المهديّ المُنتظَر إلّا لأنه يظنّ أنه لربما هو المهديّ المنتظَر حتى إذا عثر على الحقّ فقد ينزغه الشيطان بحسدٍ في نفسه فلا يريد أن يتبيّن له أنّ ناصر محمد اليمانيّ هو المهديّ المنتظَر ويتمنى أن لا يكون ناصر محمد اليمانيّ هو المهديّ المنتظَر لكي يستمرّ الأمل عنده أنه هو المهديّ المنتظَر. ويا سبحان الله فهل تعبدون منصب المهديّ المنتظَر أم تعبدون الله يا معشر الباحثين عن الحقّ! ألا ليتني جنديٌّ مجهولٌ في سبيل ربّي فلا يهمّني شأن منصب المهديّ المنتظَر، ويا قوم فما تريدون بالزينة والملك؟ ألا والله لو تعلمون المتعة في حُبّ الله والتنافس على قُربه وحبّه لنبذتم ملكوت الدنيا والآخرة وراء ظهوركم ولن ترضوا بغير حُبّ الله وقربه ونعيم رضوان نفسه بديلاً أبداً.
ويا معشر المسلمين: هل تريدون أن يحبَّكم الله؟ فكونوا طيّبين تعفون عمّن ظلمكم، وتُعطون من أعطاكم وتُعطون من حرمكم، وتدرأون السيّئة بالحسنة تكونون حقاً عظماءَ في نظر البشر، ثُمّ يَشهد اللهُ لكم الخالق العظيم أنّكم لعلى خُلقٍ عظيمٍ، وتلك أخلاق الأنبياء والمقرَّبين من عباد الله أولئك هم عباد الرحمن الذين لا يستكبرون ويمشون على الأرض هوناً وإذا خاطبهم الجاهلون قالوا سلاماً.
فلتكن حياتكم من أجل الله، ألا والله إنّ الذين لا يعيشون من أجل الله إنهم لم يعرفوا الله ولم يُقدِّروه حقّ قدره، وما تريدون بهذه الحياة ومتاعها؟ فاتّبعوني تستمتعوا بالنعيم الأعظم من نعيم ملكوت الدنيا والأعظم من ملكوت الجنّة التي عرضها السماوات والأرض والله على ما أقول شهيدٌ ووكيلٌ لو يحبُّكم الله ولن يحبَّكم الله حتى تتبعوا دعوة الحقّ من ربّكم فتعبدوا الله كما ينبغي أن يُعبد فتذروا تعظيم عباده فتُشمّروا لتنافسوا المهديّ المنتظَر وكافة الأنبياء والمرسلين في حُبّ الله وقُربه بالمسارعة في الخيرات فتكونوا لله خاشعين، فما أجمل الحسد في المسارعة في الخيرات فيشعر الحاسد بالحسد الجميل حين يرى أخاه الذي لديه المال يُسارع بالخيرات في التقرّب إلى ربّه ثُمّ يبكي فيقول:
(يا ربّ إنك تعلم أني لا أحسد الناس على الدُنيا ولكنّي أحسد الناس فيك على التقرّب إليك بحلال أموالهم، اللهم فافتح علينا أبواب فضلك ورحمتك وثبِّتني على التنافس في حُبّك وقُربك فأنت ربّي وأنا عبدك أعبد حُبّك وقُربك حتى ترضى، ألا وإن النعيم الأعظم هو في رضوانك وفي حبّك وقُربك، فكم أنت جميلٌ يا إلهي فما أجمل صفاتك يا أرحم الراحمين).
ويا أيّها الناس: اتقوا ربّكم فاعبدوه وذروا تعظيم عباده جميعاً من حملة العرش الثمانية إلى البعوضة، جميع عباد الله ما يَدبُّ أو يطير فإنّهم عبيدٌ لله أمثالكم تصديقاً لقول الله تعالى: {وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
وإنما الرُّسل والأنبياء عبيدٌ لله أمثالكم لا يتفوَّقون عليكم بمثقال ذرةٍ من الحقّ في ذات الله؛ بل هو ربّكم جميعاً، ولكن مشكلة البشر حين يرون الله يكرّم أحد البشر فبدل أن يُنافسوه لكي ينالوا التكريم من ربّهم مثله فإنهم يتّخذون الطريق المعوجّ فيعمدون إلى هذا العبد الذي كرّمه الله فيتمسّحون بقبره و يتوسّلون به قربةً إلى ربّهم ليشفع لهم عنده فضلّوا عن سواء السبيل.
ويا أيّها الناس إني المهديّ المنتظَر لا أقول لكم: إنّ ربّي الله هو لي وحدي حصريّاً فلا ينبغي لكم أن تنافسوني في حُبّ الله وقُربه. ألا والله لو أُفتيكم بذلك لما أغنَى عنّي مَن في السماوات والأرض مِن الله شيئاً فأكون من المعذَّبين وأعوذُ بالله أن أقول ما ليس لي بحقّ؛ بل اعبدوا الله ربّي وربّكم، وأُشهدُ الله وجعلني عليكم شهيداً ما دمت فيكم فاشهدوا على دعوتي بالحقِّ، وإنما أنا بشرٌ مثلكم ولي في الله ما لكم وشأن المهديّ المنتظَر كشأن الأنبياء والمرسلين وليس نبيّاً ولا رسولاً ولكن الله كرّمه تكريماً فجعل من الرُسل له وزراءَ وإنّ هذا لهو التكريم العظيم ولن يزيدني إلّا ذُلاً بين يدي الله، وأدعوكم إلى عبادة الله كما ينبغي أن يُعبد فانطلقوا وراء المهديّ المنتظَر نحو الله، فليحاول أحدكم أن يَجُرَّ المهديّ المُنتظَر بقميصه من دُبرٍ ليسبقَه إلى الله إن استطاع بالمسارعة بالخيرات والتعبّد في حُبّ الله وقُربه فيعبد الله وحده لا شريك له فلا يُعظِّم المهديّ المُنتظَر فيُفضِّله على الله.
ولربّما يودّ أحدكم أن يقاطعني: "وكيف أن نُفضِّل المهديّ المنتظَر على الله! ونعوذ بالله من ذلك". ومن ثُمّ أردّ عليكم بالحقِّ وأقول: إنكم حين تُفضِّلون المهديَّ المنتظَر أن يكون هو أحبّ إلى الله منكم فقد فضَّلتم المهديَّ المنتظَر على الله! ثُمّ لا يُغني عنكم المهديّ المنتظَر من الله شيئاً. يا أيّها الأنصار السابقين الأخيار استجيبوا لله ليحيي قلوبكم فاستجيبوا لأمر الله في مُحكم كتابه: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿٢١﴾} [البقرة]، و {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].
وإنما الأنبياء والمرسلين عبادٌ أمثالكم لهم في الله ما لكم فنافسوهم في حُبّ الله وقُربه، أفلا ترون إنهم يتنافسون على حُبّ الله وقُربه ولم يُفضِّلوا بعضهم بعضاً لأنهم يعلمون أنه لا يجوز لهم أن يُفضِّلوا بعضهم بعضاً إلى الله؛ بل يتنافسون أيّهم أقرب إلى الربّ، فإن فضَّلتَ أحداً سواك فإنك لمن المشركين، فانظروا هل فضَّل بعضهم بعضاً؟ والتفضيل بيد الله وليس بأيدي البشر وما عليهم إلّا أن يتنافسوا على حُبّ الله وقُربه أيّهم أقرب تصديقاً لقول الله تعالى: {تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۘ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ اللَّـهُ ۖ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ ۚ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ۗ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا اقْتَتَلَ الَّذِينَ مِن بَعْدِهِم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَلَـٰكِنِ اخْتَلَفُوا فَمِنْهُم مَّنْ آمَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا اقْتَتَلُوا وَلَـٰكِنَّ اللَّـهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ ﴿٢٥٣﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
وقال الله تعالى: {رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ ۖ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ ۚ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا ﴿٥٤﴾ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَىٰ بَعْضٍ ۖ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا ﴿٥٥﴾ قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾ وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
إذاً يا قوم، إنّ أمر التنافس في حُبّ الله وقُربه لم يجعله الله حصريّاً على الأنبياء والمرسلين، فلا تشركوا بالله إني لكم لمن الناصحين فاتّبعوا الأنبياء والمرسلين فتَنافسوا جميعاً عباد الله إلى الله أيُّكم أحبّ وأقرب، فلا تجعلوا الله حصرياً لرُسلِه ليتنافسوا عليه وحدهم أيّهم أقرب، أفلا ترون فتوى الله في شأن الأنبياء والمرسلين: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ} [الإسراء:57]، تنفيذاً لأمر الله في مُحكم كتابه: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} [المائدة:35] صدق الله العظيم؟
اللهم قد بلَّغت، اللهم فاشهد.. فاشهدوا بالحقِّ يا معشر الأنصار السابقين الأخيار أنّ المهديّ المنتظَر قد بلَّغ الأمانة فحطَّم الحاجز الذي افتراه المُعَظِّمون لعبادِ الله المُبالِغون ونسوا التعظيم لربّهم فضلّوا عن سواء السبيل.
يا أيّها الناس قدِّروا ربّكم حقّ قدْره إن كنتم إياه تعبدون، فلا تلوموني يا معشر الأنصار وكافة الزوار حين تجدوني أجيبكم فأزيدكم علماً بل ُأكرِّر عليكم التذكير في حقّ العبوديّة للربّ سبحانه فإنّ الذكرى تنفع المؤمنين.
وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
أخوكم؛ الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني.
_________________
اضغط هنا لقراءة البيان المقتبس..