ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - ذو لقعده - 1441 کۆچی
25 - 06 - 2020 زایینی
12:33 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...01#post_331701
____________
بەیانێکی گرنگ بۆ تێگەیشتووانی جیهان ..
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەی نە دەیخوێندەوەو نە دەینوسی (محمد نێردراوی اللە) بە قورئانی گەورە، پاشان دوای ئەوە..
ئەی (دایکی سجا)، لەڕاستیدا من بڕیاڕم داوە گفتوگۆ نەکەم تەنها لەگەڵ موفتی ناوچەو شوێنەکان نەبێت دوای ئەوەی پانزە ساڵم بە خەڵکی بەگشتی و زانایان و وتاربێژی مینبەرەکاندا، بەڵام ناچارت کردم وەڵام بدەمەوە، چونکە بانگەشەی ئەوە دەکەیت باوەڕت بەوە هەیە من ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیم، بەڵام ئەی دایکی سجا تۆ دەتەوێت شاهێدی بدەیت ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی پێغەمبەرێکە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیهانەوە، بەڵام درۆدەکەیت، جا اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان دژایەتی فەرموودەکەی خۆی لە مەحکەمی کتێبەکەی ناکات! چونکە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی خۆی فەتوای ئەوەمان بۆ دەدات محمد نێردراوی اللە دوایین نێردراوو پێغەمبەرانە، جا چۆن اللە دژایەتی فەتواکەی خۆی دەکات و ئیمام مەهدی دەکات بە پێغەمبەرێکی تازە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیهانەوە؟ ئایا تێناگەیت؟ بەڵکو ئەم بیروباوەڕەت بێباوەڕبوونە بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَاۤ أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَـٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِیِّـۧنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَیۡءٍ عَلِیمًا } صدق الله العظيم [الأحزاب: 40].
کەواتە چۆن اللە مەهدی بە پێغەمبەرێکی تازە ڕەوانە دەکات پاک و بێگەردی بۆی، جا هەرگیز دژایەتی لە قسەکەی خۆی لە مەحکەمی کتێبەکەی ناکات، بەڵکو اللە ئیمام مەهدی بە ناصر محمد - بەسەرخەری محمد - ڕەوانە دەکات؛ بەو مانایەی بەسەرخەری ئەوەیە کە دوایین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی هێناویەتی، بەوپێیە دەڵێم تۆ بۆ ئەوە نەهاتوویت حەقت بوێت، بەڵکو قسە هەڵدەبەستی و دەڵێیت محمد نێردراوی اللە دەیخوێندەوەو دەشینوسی!ٚ
وە ئەی دایکی سجا، سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر محمد نێردراوی اللە خوێندەواربووایەو بینوسیبووایە ئەوا شەیتانە مرۆڤەکان دەربارەی پێغەمبەر ئایینیان پڕ دەکرد لە گومان و دوودڵی، لەو جولەکانەی دەیانویست حەق بەتاڵ بکەنەوەو دەیانزانی ئەو نێردراوێکە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیهانەوە هەروەک چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسی، پاشانیش ئەم بەتاڵ کەرەوانە بەتوندی ڕێگریان دەکردو بەربەستیان دادەنا، هەرچی سەبارەت بەو بەڵگەیە کە ئەوانی والێکرد دڵنیابن لەوەی محمد نێردراوی اللە یە ئەوەیە؛ چونکە ئەویان بینیوە نەخوێندەوارەو نەدەخوێنێتەوەو نە دەشنوسێت، بۆیە زانیویانە هەمان ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەیە کە لەلایان تەورات و ئینجیل نوسراوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ ٱلَّذِینَ یَتَّبِعُونَ ٱلرَّسُولَ ٱلنَّبِیَّ ٱلۡأُمِّیَّ ٱلَّذِی یَجِدُونَهُۥ مَكۡتُوبًا عِندَهُمۡ فِی ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَٱلۡإِنجِیلِ یَأۡمُرُهُم بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَیَنۡهَىٰهُمۡ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَیُحِلُّ لَهُمُ ٱلطَّیِّبَـٰتِ وَیُحَرِّمُ عَلَیۡهِمُ ٱلۡخَبَـٰۤىِٕثَ وَیَضَعُ عَنۡهُمۡ إِصۡرَهُمۡ وَٱلۡأَغۡلَـٰلَ ٱلَّتِی كَانَتۡ عَلَیۡهِمۡۚ فَٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ بِهِۦ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلنُّورَ ٱلَّذِیۤ أُنزِلَ مَعَهُۥۤ أُو۟لَـٰۤىِٕكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ } صدق الله العظيم [الأعراف: 157].
جا بەوپێیەی لە تەورات و ئینجیل ئەوە نوسراوە پێغەمبەری اللە محمد نەخوێندەوارەو نە دەخوێنێتەوەو نە دەشنوسێت بۆیە هێندەی تۆزقاڵێکیش سکاڵای ئەوەیان نەکردووە ئەو پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نەخوێندەواربوو، جا سەڕەڕای ئەوەی ئهم قورئانه زۆربهی ئهو شتانه باسدەکات کە نهوهی ئیسرائیل جیاوازی و کێشهیان لهسهری ههیە، وە سەرەڕای ئەوەی ئەو نەخوێندەواربوو نە دەیخوێندەوەو نە دەینوسی؛ بۆیە دەیانزانی بەڕاستی ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەی لە تەورات لەلایان نوسراوە هەمان ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەیە، هەرچی سەبارەت بەوەیە ئەگەر ئەوەیان بینیبووایە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی ، کەس و کارەکەی - دەخوێنێتەوەو دەشنوسێت ئەوکاتە سکاڵایان سەبارەت بە فەرمان و بانگەوازەکەی دەکرد، چونکە دوایین نێردراوو پێغەمبەران لە تەورات لەلایان نوسرابوو، بۆیە جولەکە دەیانزانی ئەو پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارەو نە دەخوێنێتەوەو نە دەشنووسێت، خۆ ئەگەر بینیبووایان دەخوێنێتەوەو دەنوسێت ئەوکاتە شەیتانە مرۆڤە بەتاڵکەرەوەکانی جولەکە دەربارەی ئەو دنیایان پڕ دەکرد لە گومان و دوودڵی، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{ وَمَا كُنتَ تَتْلُو مِن قَبْلِهِ مِن كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ إِذًا لَّارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ } صدق الله العظيم [العنكبوت: ٤٨].
وە بەوپێیەی ئەو نەخوێندەواربوو نە دەیخوێندەوەو نە دەینوسی بۆیە بەدڵنیاییەوە زانیان هەمان ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەیە کە لە تەورات و ئینجیل لەلایان نوسراوە، جا بەتاڵکەرەوەکانیان بەدرۆیان زانی دوای ئەوەی بەدڵنیاییەوە زانیان ئەو پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{ ٱلَّذِینَ ءَاتَیۡنَـٰهُمُ ٱلۡكِتَـٰبَ یَعۡرِفُونَهُۥ كَمَا یَعۡرِفُونَ أَبۡنَاۤءَهُمۡۖ وَإِنَّ فَرِیقاً مِّنۡهُمۡ لَیَكۡتُمُونَ ٱلۡحَقَّ وَهُمۡ یَعۡلَمُونَ } صدق الله العظيم [البقرة: 146].
وە ئەی دایکی سجا، لە سوپاسگوزاران بە چاکترە بۆ تۆ، وە فەرمان بە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیش دەکەین چیتر لەڕیزی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانت دانەنێن، چونکە بەهۆی بیروباوەڕە بەتاڵەکەتەوە چیتر تۆ لە پشتیوانەکانی مەهدی چاوەڕوانکراو نیت، چونکە باوەڕت وایە اللە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بە پێغەمبەرێکی تازە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیهانەوە ڕەوانە دەکات، جا ئەوە بیروباوەڕێکی بەتاڵی دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورەیە، بەڵکو
بیروباوەڕە ڕاستەکە ئەوەیە اللە مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد - بە بەسەرخەری محمد - ڕەوانە دەکات، بەومانایەی بەسەرخەری ئەوەی محمد نێردراوی اللە هێناویەتی، لەوەشدا حیکمەتەکە لە - ڕێککەوتنەکە (تواطؤ) - ی ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەهدی بە ناصر محمد دێتەدی، بۆیە سەبارەت بە بیروباوەڕی ڕەوانەکردنی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو جگە لەوە هیچی تر بۆ موسڵمانان ڕەوانیە، تەنها ئەوە نەبێت دەبێت باوەڕیان وابێت اللە هەرگیز ئیمام مەهدی نە بە پێغەمبەر نە بە نێردراوێک ڕەوانە ناکات، بەڵکو بیروباوەڕە ڕاستەکە ئەوەیە باوەڕتان وابێت اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد - بە بەسەرخەری محمد - ڕەوانەدەکات، گەرنا ئەوا بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بێباوەڕبوونە:
{ مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَاۤ أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَـٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِیِّـۧنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَیۡءٍ عَلِیمًا }صدق الله العظيم [الأحزاب: 40].
وە بۆ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕەوانیە اللە بە شوێنکەوتەی ویست و ئارەزووەکانتان ڕەوانەی بکات! جا بڕۆ لای ئەو مەهدیانەی زیانی شەیتانەکان دەستیان لێوەشاندوون، دواتر ئەوان بیروباوەڕە بەتاڵەکەت بەڕاست دادەنێن، جا هەیانە دەڵێت خۆی نێردراوێکەو هەشیانە دەڵێت خۆی پێغەمبەرەو هەشیانە دەڵێت خۆی محمد نێردراوی اللە یەو ڕوحی پێغەمبەر دابەزیوەتە سەر جەستەکەی، بەڵکو ئەوە شەیتانی نەفرەتلێکراوە دەستی لە جەستەکەی وەشاندووە، هەشیانە دەڵێت خۆی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەو ڕوحی مەسیح جەستەکەی داپۆشیوە! بەڵکو ئەوە زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراوە جەستەکەی داپۆشیوە، وە حیکمەتە شەیتانیەکەش لەوەدا ئەوەیە تا موسڵمانان پشتبکەنە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەیان و واگومان ببەن ئەویش وەکو ئەوانەی پێش خۆیەتی لە سەردەمەکەی، لەوانەی بانگەشەی مەهدیەتیان دەکرد، وە ئەوانە هەربەخێرایی سادەترین زانایانی موسڵمانان دەیان بەزێنن و بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکەن و بە تەواوی کۆت و بەندیان دەکەن، بەڵام ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی شێت نیە، بەڵکو ژیرو تێگەیشتووەو بەحەق و هەموو سادەییەکەوە بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی قورئان بە قورئان ئەوەی هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتوو بەبێ گومان و دوودڵی دەبییێت ئەوە بەیانی ڕاست و دروستە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە بەڵگە بەسەر بێئاگاکان دەهێنمەوە؛ چونکە ئەگەر عەقڵ بەکارهات بیناییەکان لەبەرامبەر جیاکردنەوەی حەق و بەتاڵ کوێر نابن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرمودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ یُؤۡتِی ٱلۡحِكۡمَةَ مَن یَشَاۤءُۚ وَمَن یُؤۡتَ ٱلۡحِكۡمَةَ فَقَدۡ أُوتِیَ خَیۡراً كَثِیرًاۗ وَمَا یَذَّكَّرُ إِلَّاۤ أُو۟لُوا۟ ٱلۡأَلۡبَـٰبِ } صدق الله العظيم [البقرة:269].
هەرچی سەبارەت بەوانەن ڕەتیان کردۆتەوە عەقڵەکانیان بەکاربێنن ئەوا هەرگیز اللە هیدایەتیان نادات جا لە هەر کات و سەردەم و شوێنێک بن، بەڵکو اللە تەنها هیدایەتی ئەو بەندانەی دەدات کە بەرامبەریان ناپچڕێنن، بەڵکو سەرەتا گوێ لە قسەو گوفتارەکنی دەگرن و دوای ئەوە شوێن چاکترینی ئەوە دەکەون کە عەقڵەکانیان قبوڵی دەکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ وَأُولَٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ } صدق الله العظيم [الزمر:18].
بەڵکو لە بەیانەکانی مەهدی ناصر محمد یەمانی ئەوە دەبینن بێگومان عەقڵەکانتان بە خۆبەدەستەوەدانێکی تەواوەتی تەسلیمی بەیانە ڕاست و دروستەکەی دەبێت، چونکە بینایی عەقڵە بیرکەرەوەکان کوێر نابن ئەگەر بەیانی ڕاست و دروستی نیشاندرا، هەرچی سەبارەت بەو کەسانەن کە کوێرانە شوێن پێشینەکانیان دەکەون بێ ئەوەی عەقڵیان بەکاربێنن تا بزانن ئەوەی پێشینانیان لەسەری بوونە ڕاستە یان بەتاڵ، جا ڕەتیانکردۆتەوە عەقڵیان بەکاربێنن، ئەوانە گەلێکن تێناگەن و نیشتەجێی ئاگرن، وە بەهۆی بەکارنەهێنانی عەقڵ لە ژیانی دنیادا بۆ حەق هیدایەت نەدراون و پشتدەکەنە بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان، لەکاتێکدا عەقڵەکانیان بۆ لۆژیکی بانگەوازەکەی ملکەچ دەبێت، بەڵام ڕەتیان کردۆتەوەو بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە تەنها شوێن پێشینەکانیان دەکەون بەبێ بەکارهێنانی عەقڵ، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{ إِذَا أُلْقُوا فِيهَا سَمِعُوا لَهَا شَهِيقًا وَهِيَ تَفُورُ ﴿٧﴾ تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ ۖ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ ﴿٨﴾ قَالُوا بَلَىٰ قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ ﴿٩﴾ وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ﴿١٠﴾ فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١١﴾ } صدق الله العظيم [الملك 7-11].
لەوانەش ئەوانەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی پێی وتوون من ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیم و بە تەواوی بە دەسەڵاتی زانست کۆت و بەندم کردوون، جا بەڵگەکەیان هیچ نیە تەنها ئەوە نەبێت لەلایەن خۆیانەوە دەڵێن ئیمام مەهدی خۆی ناڵێت من ئیمام مەهدیم، وە بەوپێیەی تۆ وتت من ئیمام مەهدیم بۆیە تۆ ئیمام مەهدی نیت! جا لەپاش ئەوە بەڵگەی ئابڕووبەر بەسەر هەموو ئەوانەدا جێبەجێ دەکەین و پێیان دەڵێین: ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئایا دەتوانن فەرموودەیەکم لە سوننەتی پێغەمبەر محمد نێردراوی اللە بۆ بهێنن سەبارەت بەوەی فەرمووبێتی ئیمام مەهدی خۆی ناڵێت ئیمام مەهدیم؟ ئەمەش تا ئەم فەرموودەیە بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە نیشان بدەین، جا ئەوەی ئەم فەرموودەیە دانی پێدادەنێت لە قورئان دەریدەهێنین ئەگەر بێتو لەلایەن پێغەمبەری اللە وە بێت یان بە مەحکەمی قورئانی گەورە تێکی دەشکێنین ئەگەر لەلایەن محمد نێردراوی اللە وە نەبێت درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی! بەڵام ئەی گەلی زانایانی ئوممەت من لە وشەکانی گەڕان فەرموودەیەکی پێغەمبەرم نەدۆزیەوە بڵێت: ئیمام مەهدی خۆی ناڵێت ئیمام مەهدیە؛ بەو مانایەی هیچ فەرموودەیەکی وا لەنێو ئەو فەرموودانەی لەلایەن پێغەمبەرەوە هاتوون بوونی نیە، جا ئەگەر ئەو فەرموودانەی -- مُتّفق عليه - ن یان متەواترەکان یان فەرموودە لاوازەکان، جا ئای لە سەرسامی..ئای لە سەرسامی!! فەرموودەیەکی پێغەمبەرم لەنێو هەموو ئەو فەرموودانەی لە پێغەمبەرەوە هاتوون نەدۆزیەوە فەرمووبێتی ئیمام مەهدی خۆی ناڵێت ئیمام مەهدیم، جا ئایا دەتوانن ئەم فەرموودەیەم بۆ بهێنن تا بە کتێبەکەی اللە ی نیشان بدەین؟ یان ئەوە خۆتانن ئەم فەرموودەیەتان هەڵبەستووەو پانزە ساڵە لەگەڵمدا مشتومڕی پێ دەکەن، لەکاتێکیشدا لە هیچ کتێبێکی فەرموودەدا ئەم فەرموودەیە لە پێغەمبەرەوە بوونی نیە؟! جا ئەگەر وتتان نەخێر فەرموودەیەکی پێغەمبەر هەیە کە فەرموویەتی ئیمام مەهدی خۆی ناڵێت من ئیمام مەهدیم! جا لەپاش ئەوە پێتان دەڵێم: کەواتە بۆمی بهێنن ئەگەر ڕاست دەکەن، گەرنا کێ لەوە ستەمکارترە بە درۆ قسە بەناوی نێردراوی اللە وە هەڵدەبەستێت، جا ئەوەی وادەکات با جێگاکەی خۆی لە ئاگر بگرێت، بەڵام تەنانەت لە فەرموودە هەڵبەستراوەکانیشدا نەمدۆزیەوەو لە وشەکانی گەڕانی ئینتەرنێتی جیهانی هیچم بۆ دەرنەکەوت، جا ئایا ئەم فەرموودەیەتان لەلایان خۆتانەوە دروستکردووە؟ تەنانەت لەسەریشی ڕێککەوتوون؟!
تکاش لە اللە دەکەم یان ئەوەتا بەپەلە ئەوکەسانەتان هیدایەت بدات کە دەزانێت چاکە لەدڵەکەیدا هەیە لەوانەی ئەگەر بێتو ڕێگای ڕاستیان بۆ ڕوونبوویەوە شوێنی دەکەون، هەرچی ئەوانەشن خۆیان بە گەورەو زل زانیوەو بە گوناهو ناڕەوا خۆبەگەورەو زل زانی دەیانگرێت ئەوا تکام لە اللە یە بەوە تەمەنیان کورت بکاتەوە کە ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، یان ئەو ڤایرۆسەی خاوەن سزایەکی توندترو بەهێزترە بەپیلانێکی پتەوو تۆکمەی لای اللە، جا کێ سزاکەیتان لەسەر لادەدات ئەی گەلی پشتهەڵکەران لەبەرامبەر کتێبەکەی قورئانی گەورە ئەگەر ڕاستدەکەن،
جا هێشتا سەربازە بچوکەکانی اللە کۆڕۆنا جەنگە جیهانیەکەی پەرە پێدەدات بۆ ملکەچکردنی هەموو جیهان بۆ خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی، وە ئەوەی دواتریش دێت گەورەترە، پەروەردگارا لێم خۆشبەو ڕەحمم پێ بکەو بەحەق دەرگای سەرکەوتن لەنێوان ئێمەو تاوانکارانی خەڵکی جیهان بکەرەوە، تۆش چاکترینی ئەوانەیت دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________
الإمام ناصر محمد اليماني
04 - ذو القعدة - 1441 هـ
25 - 06 - 2020 مـ
12:33 مساءً
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=331691
____________
بيانٌ هامٌّ إلى الذين يعقلون في العالمين ..
بسم الله الرحمن الرحيم، والصّلاة والسّلام على النبيّ الأميّ الذي لا يقرأ ولا يكتب (محمدٍ رسولِ الله) بالقرآن العظيم، ثم أمّا بعد..
ويا أمّ سجا، لقد اتّخذتُ القرار بعدم الحوار إلا مع مفتي الدّيار بعد أن أعطيتُ فرصة خمسةَ عشرَ عاماً لعامّة الناس وعلمائهم خطباء منابرهم، وأجبرتيني على الردّ كونك تزعمين أنَّكِ من المُصدّقين بأنّي الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني، ولكنّك يا أم سجا تريدين أن تشهدي أنّ الإمام المهديّ ناصر محمد اليمانيّ رسولٌ من ربّ العالمين، وإنّك لَمِن الكاذبين فلا ينبغي للهِ ربّ العالمين أن يناقض نفسه في مُحكم كتابه! فكيف يفتينا الله في محكم كتابه أنّ محمداً رسول الله هو خاتم النبيّين، إذاً كيف يناقض الله فتواه فيجعل الإمام المهديّ رسولاً جديداً من ربّ العالمين؟! أفلا تعقلين؟ بل معتقدك هذا كفرٌ بقول الله تعالى: { مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَاۤ أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَـٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِیِّـۧنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَیۡءٍ عَلِیمًا } صدق الله العظيم [الأحزاب: 40].
إذاً فكيف يبعث الله المهديّ رسولاً جديداً؟ سبحانه فلن يناقض كلامه في محكم كتابه، بل يبعث الله الإمام المهديّ ناصرَ محمدٍ؛ أي ناصراً لما جاء به خاتم الأنبياء والمُرسَلين محمدٌ رسولُ الله صلى الله عليه وآله وأسلِّمُ تسليماً، وعليه أقول أنّك لم تأتي تريدين الحقّ بل وتفترين أنّ محمداً رسول الله كان يقرأ ويكتب!
ويا أمّ سجا، والله الذي لا إله غيره لو كان محمدٌ رسولُ الله يقرأ ويكتب إذاً لارتاب في شأنه شياطين البشر المُبطلون من اليهود الذين علِموا أنّه نبيٌّ من ربّ العالمين كما يعرفون أبناءهم ثم صدّوا عنه المبطلون صدوداً، وأمّا البرهان الذي جعلهم يوقنون أنّه محمدٌ رسولُ الله هو أنّهم وجدوه أمّيّاً لا يقرأ ولا يكتب ولذلك علِموا أنّه النبيّ الأمّي المكتوب عندهم في التوراة والإنجيل، تصديقاً لقول الله تعالى: { الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ ۙ أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ } صدق الله العظيم [الأعراف: 157].
وبما أنّه مكتوبٌ في التوراة والإنجيل أنّ رسولَ الله محمداً نبيٌّ أمّيٌّ لا يقرأ ولا يكتب ولذلك لم يشكّوا أنّه النبيّ الأميّ مثقال ذرّة، وذلك بسبب أنّه أمّيٌّ ورغم ذلك يقصّ في هذا القرآن على بني إسرائيل أكثر الذي هم فيه يختلفون برغم أنّه أميٌّ لا يقرأ ولا يكتب؛ ولذلك علِموا أنّه حقّاً الرسول النبيّ الأميّ المكتوب عندهم في التوراة أنّه نبيٌّ أميٌّ، وأمّا لو وجدوا أنّ محمداً رسول - صلى الله عليه وآله وسلّم - يقرأ ويكتب إذاً لشكّوا في أمره كون خاتم الأنبياء والمُرسَلين المكتوب عندهم في التوراة لَيعلمونَ اليهود أنّه نبيٌّ أميٌّ لا يقرأ ولا يكتب، ولو وجدوه أنّه يقرأ ويكتب لارتاب في أمره شياطين البشر المبطلون من اليهود، ولذلك قال الله تعالى: { وَمَا كُنتَ تَتْلُو مِن قَبْلِهِ مِن كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ إِذًا لَّارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ } صدق الله العظيم [العنكبوت: ٤٨].
وبسبب أنّه أميٌّ لا يقرأ ولا يكتب علِموا عِلم اليقين أنّه النبيّ الأميّ المكتوب عندهم في التوراة والإنجيل فكذّب به المُبطِلون منهم بعد ما علِموا عِلم اليقين أنّه النبيّ الأميّ، ولذلك قال الله تعالى: { ٱلَّذِینَ ءَاتَیۡنَـٰهُمُ ٱلۡكِتَـٰبَ یَعۡرِفُونَهُۥ كَمَا یَعۡرِفُونَ أَبۡنَاۤءَهُمۡۖ وَإِنَّ فَرِیقاً مِّنۡهُمۡ لَیَكۡتُمُونَ ٱلۡحَقَّ وَهُمۡ یَعۡلَمُونَ } صدق الله العظيم [البقرة: 146].
ويا أمّ سجا، كوني من الشاكرين خيراً لكِ، ونأمر أن لا يعتمدوا طاقم الإدارة أنّكِ من الأنصار السابقين الأخيار، فلستِ من أنصار الإمام المهديّ بسبب معتقدكِ بالباطل كونكِ تعتقدين أنّ الله يبعث الإمام المهديّ المنتظر رسولاً من ربّ العالمين، فهذا معتقدٌ باطلٌ مخالفٌ لمُحكم القرآن العظيم، بل المعتقد الحقّ هو أنّ الله يبعث المهديّ المنتظر ناصرَ محمدٍ؛ أي ناصراً لما جاء به محمدٌ رسول الله وفي ذلك تكمن حكمة التواطؤ للاسم محمد في اسم الإمام المهديّ ناصر محمد، ولذلك لا يجوز للمسلمين في عقيدة بعث الإمام المهديّ المنتظر إلا أن يعتقدوا أنّ الله لن يبعث الإمام المهديّ رسولاً ولا نبيّاً، بل المعتقد الحقّ هو أن تعتقدوا أنّ الله يبعث الإمام المهديّ ناصرَ محمدٍ، ما لم فقد كفرتم بقول الله تعالى: { مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَاۤ أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَـٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِیِّـۧنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَیۡءٍ عَلِیمًا } صدق الله العظيم [الأحزاب: 40].
وما ينبغي للإمام المهديّ ناصر محمد أن يبعثه الله متّبعاً لأهوائِكم! فاذهبي للمهديّين الممسوسين الذين تتخبّطهم مُسوس الشياطين وسوف يُصدّقوا معتقدكِ الباطل، فمنهم من يقول أنّه نبيٌّ ومنهم من يقول أنّه رسولٌ ومنهم من يقول أنّه محمدٌ رسولُ الله وأنّ روح النبيّ محمد تنزل في جسده، بل يتخبّط جسدَه مسُّ شيطانٍ رجيمٍ، ومنهم من يقول أنّه رسولُ الله المسيح عيسى بن مريم وأنّ روح المسيح غشيَت جسده! بل غشيَه مسّ شيطانٍ رجيم، والحكمة الشيطانيّة من ذلك حتى يُعرض المسلمون عن الإمام المهديّ المنتظر الحقّ من ربّهم فيظنّوه ليس إلا كمثل الذين سبقوه وفي عصره ممّن يَدَّعون المهديّة وسرعان ما يغلبهم أبسط علماء المسلمين فيقيمون عليهم الحجّة فيلجمونهم إلجاماً، ولكنّ الإمام المهديّ ناصر محمدٍ اليمانيّ ليس بمجنون بل عاقلٌ وأقيمُ الحجّة بالحقِّ على العُقلاء بكلّ بساطةٍ بسلطان العلم من مُحكم القرآن بالقرآن الذي يجد كلّ إنسان عاقل أنّه البيان الحقّ من ربّه لا شكّ ولا ريب؛ كونها لا تعمى الأبصار عن التمييز بين الحقّ والباطل إذا تمّ استخدام العقل، تصديقاً لقول الله تعالى: { یُؤۡتِی ٱلۡحِكۡمَةَ مَن یَشَاۤءُۚ وَمَن یُؤۡتَ ٱلۡحِكۡمَةَ فَقَدۡ أُوتِیَ خَیۡراً كَثِیرًاۗ وَمَا یَذَّكَّرُ إِلَّاۤ أُو۟لُوا۟ ٱلۡأَلۡبَـٰبِ } صدق الله العظيم [البقرة:269].
وأما الذين رفضوا أن يستخدموا عقولهم فلن يهديهم الله في كلّ زمانٍ ومكانٍ، بل هدى الله من عباده فقط الذين لا يقاطعون بل يستمعون القول أولاً فمن ثم يتّبعون أحسن ما قبِلته عقولهم، تصديقاً لقول الله تعالى: { الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ وَأُولَٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ } صدق الله العظيم [الزمر:18].
بل بيانات الإمام المهديّ ناصر محمد اليمانيّ حتماً تجدون عقولكم تُسلّم للبيان الحقّ تسليماً كونها لا تعمى أبصار العقول المتفكّرة إذا تمّ عرض البيان الحق عليها، وأمّا أصحاب الاتّباع الأعمى لأسلافهم دونما يستخدمون عقولهم فيما وجدوا عليه سلَفهم أحقٌّ هو أم باطلٌ لم تقبله عقولهم فأبَوا استخدام عقولهم فأولئك قومٌ لا يعقلون من أصحاب النار بسبب عدم استخدام العقل لم يهتدوا إلى الحقّ في الحياة الدّنيا ويُعرِضون عن داعيَ الحقّ من ربّهم الذي تخضع لمنطق دعوته عقولهم فأبوا إلا أن يتّبعوا أسلافهم اتّباعاً أعمى دونما استخدام العقل، ولذلك قال الله تعالى: { إِذَا أُلْقُوا فِيهَا سَمِعُوا لَهَا شَهِيقًا وَهِيَ تَفُورُ ﴿٧﴾ تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ ۖ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ ﴿٨﴾ قَالُوا بَلَىٰ قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ ﴿٩﴾ وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١٠﴾ فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١١﴾ } صدق الله العظيم [الملك 7-11].
ومنهم الذين قال لهم الإمام المهديّ ناصرُ محمدٍ اليماني أنّي الإمام المهديّ ناصرُ محمدٍ وألجمناهم بسلطان العلم إلجاماً، وما كان حجّتهم إلا أن قالوا من عند أنفسهم: "إنّ الإمام المهديّ لا يقول أنّه الإمام المهديّ، وما دام قلتَ أنّك الإمام المهديّ إذاً فأنت لست الإمام المهديّ."! فمِن ثمّ نقيم عليهم الحجّة الفاضحة أجمعين ونقول لهم: يا معشر علماء الأمّة هل تستطيعون أن تأتوني بحديثٍ في السُّنّة النبويّة عن محمدٍ رسولِ الله أنّه قال إنّ الإمام المهديّ لا يقول أنّه الإمام المهديّ؟ وذلك حتى نعرض هذا الحديث على كتاب الله القرآن العظيم فنستنبط ما يقرّ هذا الحديث إن كان عن رسول الله أو ننسفه نسفاً من محكم القرآن العظيم إذا لم يكن عن محمدٍ رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم!
ولكنّي يا معشر علماء الأمّة بحثتُ عن حديثٍ عن النبيّ أنّه يقول: "إنّ الإمام المهديّ لا يقول أنّه الإمام المهديّ." فلم أجده في كلمات البحث؛ بمعنى أنّه لا وجود لهذا الحديث بين كافّة الأحاديث الواردة عن النبيّ سواء الأحاديث المُتّفق عليها أو المتواترة أو الآحاد أو الضعيفة، فيا للعجب.. فيا للعجب!! فلم أجد حديثاً عن النبيّ بين كافّة الأحاديث الواردة عن النبيّ أنّه قال إنّ الإمام المهديّ لا يقول أنّه الإمام المهديّ، فهل تستطيعون أن تأتوني بهذا الحديث كي نعرضه على كتاب الله؟ أم أنّكم أنتم من افترى هذا الحديث من عند أنفسكم وتجادلونني به خمسة عشر عاماً وهو لا يوجد في أيٍّ من كتب الحديث عن النّبيّ؟! فإن قلتم: "بل يوجد حديث عن النبيّ قال إنّ الإمام المهديّ لا يقول أنّه الإمام المهديّ!" فمَن ثمّ نقول لكم: فأتوني به إن كنتم صادقين، ما لم فمَن أظلم ممّن افترى على رسول الله كذِباً فليتبوّأ مقعده من النار، ولكنّي لم أجده حتى في الأحاديث المفتراة، فلم يظهر معي في كلمات البحث في الإنترنت العالميّة، فهل اختلقتم هذا الحديث من عند أنفسكم؟ بل واتّفقتم عليه؟!
رجوتُ من الله إمّا أن يهديَكم عاجلاً (مَن عَلِم أنّ في قلبه خيراً منكم من الذين لو تبيّن لهم سبيل الحقّ لاتّبعوه) وأما الذين استكبروا وأخذتهم العزّة بالإثم فرجوتُ من الله أن يقصم أعمارهم بما يسمّونه فيروس كورونا أو فيروس ذا عذابٍ شديدٍ وكيداً من الله متين، فمن يصرف عنكم عذابه يا معشر المعرضين عن كتابه القرآن العظيم إن كنتم صادقين؟ فلا تزال جنود الله الصغرى كورونا تشنّ حربها العالميّة لإخضاع العالمين لخليفة الله المهديّ ناصر محمد اليمانيّ، والقادم أعظم، ربّ اغفر وارحم وافتح بيننا وبين المُجرمين في العالمين بالحقّ وأنت خير الفاتحين.
وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
خليفة الله وعبده الإمام المهدي ناصر محمد اليماني.
______________
اضغط هنا لقراءة البيان المقتبس..