ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
18 - 11 - 1435 كـ
13 - 09 - 2014 مـ
03:29 به‌یانی
ـــــــــــــــــــ
گر‌نگ وبـــــــه‌پـــه‌له
وەڵامی ئیمام مه‌هدی بۆ پرسیاركاران له‌سه‌ر ئایینی ڕه‌حمه‌تی اللە بۆ هه‌موو جیهان..
بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من أولهم إلى خاتمهم محمد رسول الله وجميع المؤمنين وأسلم تسليماً، أما بعد..
ناكرێ و ڕه‌وانیه له‌وێدا كه‌م وكورتی هه‌بێت له‌كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە فه‌توای داوه له‌محكمی كتێبه‌كه‌یدا به‌وه‌ی فه‌رمانی به‌نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان نه‌كردووه كه‌وا خه‌ڵكی به‌زۆر ناچار بكه‌ن له‌سه‌ر ئیمان هێنان به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریانه گه‌یاند‌نه له‌سه‌ر اللە ش حساب ولێپرسینه‌وه. وه‌كو اللە ی گه‌وره پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
{وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم [النحل].
واته/ وه ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵیان داناوه بۆ اللە ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر اللە ویستی له‌سه‌ر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست نه ئێمه‌و نه باو‌و باپیرانمان هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد به بێ ئه‌و اللە نه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش هه‌روایان ده‌کردو هه‌ر وایان ده‌وت مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی اللە به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟.
به‌ڵام اللە فه‌رمانی به‌نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان كردووه له‌دوای جێگیربوونیان كه‌وا خه‌ڵكی ناچاربكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی ئه‌م حدودو سنورانه‌ی اللە بن كه‌وا قه‌ده‌غه‌ی سته‌می ئینسان له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سنوره‌كانی اللە به‌زۆره له‌سه‌ر موسڵمان و كافر وه‌كو یه‌ک، به‌هه‌مان شێوه زه‌كاتیش فه‌رمانێكی جبری بەزۆرە له‌سه‌ر موسڵمان و كافر به‌یه‌كسانی وه‌كو یه‌ک، له‌كاتێكدا بۆ موسڵمان پێی ده‌وترێت زه‌كات و بۆ كافریش پێی ده‌وترێت جزیه وه هه‌موو ماڵه‌كه كۆده‌كرێته‌وه له‌به‌یتولمال جا بۆكافرانیش هه‌مان ماف هه‌یه تێیدا وه‌كو چۆن بۆ موسڵمانه‌كه هه‌یه له‌پێداویستیه‌كان و پڕۆژه‌و به‌خشینه‌كان.
به‌هه‌رحاڵ، جا كاتێكیش كه‌وا اللە پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی سوله‌یمانی جێگیركرد له‌زه‌ویدا ئه‌وا ده‌بووایه ئه‌م فه‌رمانه جبریه جێبه‌جێبكات و له‌سه‌ری بوو كه ده‌بێت فه‌رمان بكات به‌چاكه‌و ڕێگریش بكات له‌خراپه، وه‌بانگی پادشا ئافره‌ته‌كه‌ی سه‌به‌ء و گه‌له‌كه‌ی كرد كه‌وا بێن موسڵمان بن بۆ ئه‌وەی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه، جا لەپاش ئه‌وه سنوره‌كانی اللە ی بۆ ڕوون كردنه‌وه له‌وه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه وه بانگیشی كردن بۆ ئیمان هێنان بە اللە ی میهره‌بان بۆ ئه‌وه‌ی كه بیه‌وێت ڕێگایه‌كی ڕاست بگرێت. وە اللە فه‌رمانی پێنه‌كرد كه‌وا ناچاریان بكات به‌وه‌ی ده‌بێت ئیمان بێنن به‌ڵكو ناچاری كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام بن كه بریتیه له‌ته‌سلیم بوون بۆ ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه ( ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا سته‌می ئینسان له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كات)، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە سوله‌یمان له‌وانه بوو كه‌وا اللە جێگیری كردبوو له‌زه‌ویدا جا له‌سه‌ری واجب بوو كه‌وا فه‌رمان به‌چاكه بكا‌و ڕێگریش له‌خراپه بكات تا زوڵمی ئینسان له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت. وه‌كو اللە ی گه‌وره پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
{الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الأُمُورِ} صدق الله العظيم [الحج:41].
واته/ ئه‌وانه‌ی که ئه‌گه‌ر جێگیرمان كردن له زه‌ویدا نوێژ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن زه‌کاتیش به‌ته‌واوی ده‌ده‌ن فه‌رمان به‌چاکه ده‌که‌ن قه‌ده‌غه‌ش له خراپه ده‌که‌ن سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێکیش هه‌ر بۆ لای اللە ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه ئیسلامیش بریتیه له‌ته‌سلیم بوون جا ئەگه‌ر ته‌سلیم بوون بۆ اللە بێت به دڵسۆزی بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی یا ته‌سلیم بوون بۆ خەلیفەکەی بێت به جێبه‌جێكردنی سنوره بەزۆرە جبریه‌كانی اللە و پێدانی جیزیه. وه‌كو ئه‌عرابه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌وا پشتیان هه‌ڵكرد له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر بۆ په‌رستنی اللە ی تاک وبێ شه‌ریک وه‌به‌هه‌مان شێوه پێدانی جیزیه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه به پێغه‌مبه‌ر وه ته‌سلیم بوون بۆ ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه ڕه‌تكرده‌وه وه‌جه‌نگیان هه‌ڵبژارد له‌دژی موسڵمانان. هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش اللە ی گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
{قُل لِّلْمُخَلَّفِينَ مِنَ الْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَىٰ قَوْمٍ أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ ۖ فَإِن تُطِيعُوا يُؤْتِكُمُ اللَّهُ أَجْرًا حَسَنًا ۖ وَإِن تَتَوَلَّوْا كَمَا تَوَلَّيْتُم مِّن قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (16)} صدق الله العظيم [الفتح].
واته/ بڵێ به‌وانه‌ی که‌سه‌رپێچیان کردووه له‌عه‌ره‌به‌كان ئێوه دواتر بانگ ده‌کرێن و ڕووبه‌روو ده‌بنه‌وه بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ قه‌وم و هۆزێکدا که‌ئازاو جه‌نگاوه‌رن ئه‌وسا یان دژیان ده‌جه‌نگن یان موسڵمان و ته‌سلیم ده‌بن جا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردار بن اللە پاداشتی چاکتان پێده‌به‌خشێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن وه‌کو ئه‌وساو سه‌رپێچی بکه‌ن ئه‌وا سزایه‌کی به‌ئێشتان بۆ پێش ده‌هێنێت.
ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی به‌ڕاگه‌یاندنی جیهاد كردبوو بۆ جێبه‌جێكردنی سنوره‌كانی اللە له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی وه چه‌ند نێردراوێكیشی نارد بۆ ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان. به هه‌ر حاڵ ئێستا مه‌به‌ستی اللە ی گه‌وره چیه له‌وه‌ی كه‌وا ده‌فه‌رموێت
{ تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ } ؟ واته { یان دژیان ده‌جه‌نگن یان موسڵمان و ته‌سلیم ده‌بن }؟ جا ئایا ئه‌مه مه‌به‌ستی له‌وه‌یه كه‌وا ناچاریان بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان بھێنن؟ ئینجا ده‌ڵێین
به‌ڵكو تا ناچاریان بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی ئه‌و سنورانه بن كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه له‌محكمی كتێبه‌كه‌یدا (ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا سته‌می ئینسان له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كات). اللە ی گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی:
{الأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا وَأَجْدَرُ أَلاَّ يَعْلَمُوا حُدُودَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:97].
واته/ عه‌ره‌به‌كان دڵ ڕه‌قترن له باره‌ی کوفر‌و دووڕووییه‌وه‌و شایسته‌ترن ئایا ئه‌و سنوورانه نا‌زانن کە اللە ناردوویه‌تیه خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(ئه‌و سنوارانه‌ی ستەمی ئینسان هه‌ڵده‌گرێت له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی) اللە ی گه‌وره‌ش زانا و دانایه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی سنوره‌كانی اللە هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تری نیه بۆیان؛ به‌ڵكو اللە فه‌رزی كردووه كه‌وا ده‌بێت هه‌ر جێبه‌جێ بكرێن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاران وخراپه‌كارو فه‌سادگێره‌كانیان.
به‌و مانایه‌ی كه‌وا ئیسلام دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر دوو به‌ش ئه‌وانیش موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی وه موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه، به‌و مانایه‌ی كه‌وا ته‌سلیمی فه‌رمانڕه‌وا ده‌بێت به‌پێدانی جیزیه‌و قبوڵكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه.
وه ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، له‌سه‌رته كه‌وا بزانی ئه‌و ئیسلامه‌ی كه‌وا پێغه‌مبه‌ری اللە سوله‌یمان مه‌به‌ستی بوو مه‌به‌ست لێی ئه‌وه نه‌بوو كه‌وا ناچاریان بكات له‌سه‌ر ئیمان هێنان؛ به‌ڵكو بانگی كردن بۆ جێ به‌جێكردنی ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه جا ته‌سلیمی خەلیفەی اللە سوله‌یمان بن عليه الصلاة والسلام، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش فه‌رمووی:
{أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ ﴿٣١﴾} [النمل].
واته/ خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن و لێم یاخی مه‌بن و وه‌رن موسوڵمان ببن (واته ته‌سلیم بن بۆ سنوره‌كان نه‌ک ئیمان بێنن).
ئه‌مه‌ش تاوه‌كو ئاگاداری ئه‌م ئایینی دادپه‌روه‌ریه ڕه‌ببانیه بن جا له دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه ده‌بن هه‌ر كاتێک كه‌وا ئیمان چووه ناو دڵه‌كانیانه‌وه ئه‌وا ئیمان به‌په‌روه‌ردگاره‌كەیان دەھێنن به‌دڵسۆزی و به‌و په‌ڕی قه‌ناعه‌تی دڵیانه‌وه نه‌وه‌ک به‌زۆرو ناچاركردن.
وه‌ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، له‌سه‌رته ئه‌وه‌ش بزانی كه‌وا قورئان ئایه‌تی محكم و پێکچوو-موته‌شابیه-ی تێدایه وه‌محكمه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن بۆ سه‌ر ئایه‌ته ڕوون وئاشكراكان (آیات بینات) وئایه‌ته ڕوونكه‌ره‌وه‌كان بۆ ئایه‌ته -پێکچوو-موته‌شابیهه‌كان(ایات مبینات للمتشابه)، جا به‌دوای ئایه‌ته -پێکچوو-موته‌شابیهه‌كانی قورئان مه‌كه‌وه جا دواتر به‌هۆیه‌وه ڕێگای ڕاستتان لێبشێوێنن وگومڕابن به‌زاهیرو ده‌ره‌وه‌ی ئایه‌ته پێکچووە (موته‌شابیهه‌كه)، چونكه ئه‌وه‌ی كه‌وا زیغ و لاری ولادان له‌به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستی له‌دڵیدا هه‌یه ئه‌وا دێت یه‌كێک له‌ئایه‌ته -پێکچوو-موته‌شابیهه‌كان دەھێنێت جا به‌دوای ده‌كه‌وێت وده‌ستی پێوه‌ده‌گرێت له‌كاتێكیشدا به‌و په‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌زانێت كه‌وا ئه‌م ئایه‌ته مخاف و دژ‌و پێچەوانەیە له ده‌ره‌وه‌یدا به‌هه‌موو ئایه‌ته محكمه ڕوون وئاشكراكان جا پشت (له ئایه‌ته محكمه‌ڕوون وئاشكراكان ده‌كات كه‌هیچ پێویستیه‌كیان به‌لێكدانه‌وه نیه) وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌رگوێیشی لێی نه‌بووه وه ده‌ست به ئایەتە موته‌شابیهه‌كه ده‌گرێت كه‌وا هێشتا پێویستی به‌ته‌فسیرو به‌یان و ڕوونکردنەوە هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌وا ڕۆچون له‌زانستی كتێبه‌كه‌ی اللە دا. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش اللە ی گه‌وره فه‌رموویه‌تی:
{هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُوْلُوا الأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [آل عمران:7].
واته/ ئه‌و اللە یە زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه، به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكمی ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه دایک و بنچینه‌و بناغه‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی پێکچوو -موته‌شابیهن- جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیان‌دا زیغی لاری و لادان هه‌یه له بەرامبەر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که مانای پێکچوون بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر اللە خۆی ده‌یزانێت جا ئه‌و که‌سانه‌ی که له زانست‌دا ڕۆچوون ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه) هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه وه‌بێجگه له خاوه‌ن بیر‌و هۆشمه‌ندو ژیره‌کانیش نه‌بن له‌م ئایه‌تانه تێناگه‌ن.
وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا ئایه‌ته پێکچووە-موته‌شابیهه‌كان- ته‌ئویلێكی هه‌یه كه‌وا غه‌یری ده‌ره‌وه‌و زاهیره‌كه‌یه‌تی هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌وا اللە ی گه‌وره فه‌رموویه‌تی:
{فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ}.
واته/ جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیان‌دا زیغی لاری و لادان هه‌یه له بەرامبەر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که پێکچوون بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌وا ڕۆچون له‌زانستی كتێبه‌كه‌ی اللە دا (الراسخون في العلم) دێن ته‌ئویل و لێکدانەوەی تێروته‌سه‌ل و ته‌واوی ده‌كه‌ن له‌محكمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره به‌بێ هیچ ته‌ناقوزو كه‌مو كورتیه‌ک، جا هه‌ر ئه‌مه‌شه جیاوازی نێوان زانایانی موسڵمانان و ئیمام مه‌هدی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر تایه‌فه‌یه‌ک ده‌ست ده‌گرێت به‌كۆمه‌ڵه ئایه‌تێكی پێکچوو -موته‌شابیهـ- له‌كتێبدا وه تایه‌فه‌كه‌ی تر ده‌ست ده‌گرێت به ئایه‌ته محكمه‌كان هه‌ر یه‌كێكیشتان دێن ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ دێننه‌وه‌و پێی هه‌وڵ و جیھادێکی گه‌وره ده‌كات، وه تایه‌فه‌كه‌ی تر دێت ده‌لیل وبه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌هێنێته‌وه كه‌وا نه‌فی ئه‌وه‌كه‌ی تر ده‌كات له‌قورئاندا جا پێی هه‌وڵ و جیھادێکی گه‌وره ده‌كات، جا نه‌ئه‌و قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌و ده‌كات نه ئه‌ویش قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌و ده‌كات! وه‌هه‌ریه‌كێكیشیان ده‌ستی گرتووه به‌ده‌لیلێک له‌قورئاندا هه‌روه‌كو بڵێی كه‌وا بڕوایان به‌به‌شێكی كتێب هه‌یەو كوفر به‌هه‌ندێكی تری ده‌كه‌ن.
بۆ نمونه پرسیاركاری داعشی هاتووه بۆمان ده‌لیلی به‌قسه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە سوله‌یمان بۆ پادشا ئافره‌ته‌كه‌ی سه‌به‌ء و گه‌له‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه‌ده‌فه‌رموێت
{أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ ﴿٣١﴾}.
واته/ خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن و لێم یاخی مه‌بن و وه‌رن موسوڵمان بن (ته‌سلیم بن) .
جا واگومان ده‌بات كه‌وا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ناچاری كردوون له‌سه‌ر ئیمان هێنان!
ئایا نازانی كه‌وا ناوی موسڵمان (مسلم) به موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ اللە و موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه ده‌وترێت؟
اللە ی گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: {قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ وَإِن تُطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَا يَلِتْكُم مِّنْ أَعْمَالِكُمْ شَيْئاً إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (14)} صدق الله العظيم [الحجرات].
واته/ (كاتێک پێغه‌مبه‌ری اللە جیهادی كرد له دورگەی عه‌ره‌بی بۆ جێبه‌جێكردنی سنوره‌كان ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا سته‌می ئینسان قه‌ده‌عه ده‌كات له‌سه‌ر ئینسان جا كه به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وت ئه‌وا) عه‌ره‌به‌کان وتیان ئیمانمان هێنا (باوه‌ڕمان هێنا) پێیان بڵێ نه‌خێر باوه‌ڕتان نه‌هێناوه به‌ڵكو بڵێن موسوڵمان بووین هێشتا باوه‌ڕ نه‌چۆته ناو دڵه‌کانتانه‌وه و تیایدا جێگیر نه‌بووه (تابڵێن ئیمانمان هێناوه) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێوه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی اللە و پێغه‌مبه‌ری اللە بن ئه‌وه اللە ی گه‌وره له‌پاداشتی چاکه‌کانتان هیچ که‌م ناکاته‌وه چونکه به‌ڕاستی اللە لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی ئیمان به‌كه‌س ناوترێت ته‌نها ئه‌وانه نه‌بن كه ئیماندارن (باوه‌ڕدارن) به په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ملكه‌چ بوونی خۆیان نه‌وه‌ک به‌زۆر، وه هه‌رچی ئیسلامه ئه‌وا به موسڵمانانی ته‌سلیم بوو بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان وموسڵمانه ته‌سلیم بوه‌كان بۆ فه‌رمانڕه‌واش ده‌وترێت به قبوڵكردنی پێدانی جزیەو قبوڵكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه. سنوره‌كانی اللە ش بریتین له‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌وا جێبه‌جێ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی سته‌می ئینسان له سەر برا ئینسانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه بكات.
به‌نموونه وه‌كو حه‌دد و سنوری سزای كوشتن له‌سه‌ر بكوژ به‌سته‌م، وه سنور‌و سزای دز له ماڵی برا ئینسانه‌كه‌ی، وه سنور‌و سزای ته‌حه‌دداكار له عه‌رزو ئابروی برا ئینسانه‌كه‌ی ئینجا جێبه‌جێكردنی سنوره‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر خراپه‌كارو فه‌سادگێرو گه‌نده‌ڵكاران له‌زه‌وی تاوه‌كو قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وانه بكه‌ن كه سته‌م له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن.
وه‌ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، به‌ڕاستی اللە ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی كردووه به‌پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی وه ئه‌وانه‌ی ده‌ورو به‌رم منیان هه‌ڵنه‌بژاردووه بۆ ئه‌وه وه ئه‌وه‌شیان بۆ نیه؛ به‌ڵكو اللە پێشه‌واكانی كتێب هه‌ڵده‌بژێرێت جا ده‌سه‌لاتی زانستیان زیاد ده‌كات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زانایانی ئومه‌ته‌كانیان جا ده‌یانكات به‌وانه‌ی كەوا ڕۆده‌چن له‌زانستی كتێبه‌كه‌ی اللە دا (الراسخون في العلم)، جا ئیمانمان به‌ئایه‌ته پێکچووە-موته‌شابیه- ه‌كانیش هه‌یەو باسیشیان ده‌كه‌ین به‌و په‌ڕی ووردی وته‌واوی، وه ده‌ست به ئایەتە محكمه‌كانیش ده‌گرین، هه‌رهه‌موشیان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌كەمانەوه‌یه، جا واناکەین کەوا ئیمان به‌هه‌ندێكی بهێنین و كوفریش به‌هه‌ندێكی بكه‌ین. اللە ی گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی:
{أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ فَمَا جَزَاءُ مَنْ يَفْعَلُ ذَلِكَ مِنْكُمْ إِلَّا خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَى أَشَدِّ الْعَذَابِ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:85].
واته/ ئایا باوه‌ڕتان به به‌شێكی كتێب هه‌یەو بێ باوه‌ڕیش ده‌بن به‌هه‌ندێكی؟ جا ئایا پاداشتی ئه‌وه‌تان كه ئه‌وكاره ده‌كات جگه له‌سه‌رشۆڕیی و سووكی نه‌بێت له ژیانی دنیادا هیچی تر هه‌یه؟ وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ناو سه‌ختترین سزا اللە ش بێ ئاگانیه له‌و كارانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وه‌ئه‌ی پرسیار كاری داعشی، ئایا بڕوات به‌وه هه‌یه كەوا اللە ی گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
{وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم [النحل]؟
واته/ وه ئه‌وانه‌ی شەریک و هاوه‌ڵیان داناوه بۆ اللە ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر اللە ویستی له‌سه‌ر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست نه ئێمه‌و نه باووباپیرانمان هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد به بێ ئه‌و اللە نه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش هه‌روایان ده‌کردو هه‌ر وایان ده‌وت مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی اللە به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟.
جا ئایا ئه‌م فه‌توایه لە اللە وە شمولی هه‌موو پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كان ناكات به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌وان ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان له‌سەرە به‌بانگه‌وازكردنیان بۆ لای په‌رستنی اللە ی تاک و بێ شه‌ریک وه ئایا نا‌بینیت اللە فه‌رمانی پێنه‌كردوون كه خه‌ڵكی ناچاربكه‌ن و زۆریان لێبكه‌ن كه‌وا ئیمان بھێنن؟ وه‌كو اللە ی گه‌وره پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
{لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ(256)} صدق الله العظيم [البقرة].
واته/ به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن نیه له دیندا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا) چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست ڕوون و ئاشکرابووەو جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی جا ئه‌وه‌ی کوفر بکات بە تاغوت و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت بە اللە بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه‌و شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نیەو هه‌میشه پته‌وو دامه‌زراوه اللە ی گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه.
جا ئه‌مه یاسا‌و رێسا‌و قانونی ڕه‌ببانیه كه جێبه‌جێی كردووه له‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی لای په‌روه‌رگارەکەیانەوه‌و خه‌ڵكیان ناچارنه‌كردووه له‌سه‌ر ئیمان هێنان بە اللە ی میھرەبان. وه‌كو اللە ی گه‌وره پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
{فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم.
واته/ جا مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی اللە به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیمان هێنان بە اللە ی میهره‌بان اللە له‌نێوان به‌نده‌كانیدا به‌هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان دایناوه، جا بۆ هیچ به‌نده‌یه‌ک نیه كه‌وا بێت حساب ولێپرسینه‌وه بكات له‌گه‌ڵ به‌نده‌یه‌كی تردا له‌سه‌ر ئیمان وباوه‌ڕه‌كه‌ی بە اللە ی میهره‌بان له‌به‌رئه‌وه‌ی حساب ولێپرسینه‌وه‌ی تایبه‌ته بە اللە ی تاک و بێشه‌ریک و به‌هه‌شتی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا شوكر ده‌كاو دۆزەخیشی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا كوفر ده‌كات. وه‌كو اللە ی گه‌وره پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
{وَإِنْ مَا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم [الرعد:40].
واته/ جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بده‌ین یاخود بتمرێنین و سه‌رئه‌نجامی ئه‌وان نه‌بینیت خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره، لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیستقامه‌ت و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست بۆلای په‌روه‌ردگار -ئیختیاری -ھەالبژاردەییه بۆیان له‌نێوان به‌نده‌كان. وه‌كو اللە ی گه‌وره پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
{وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَانٍ رَجِيمٍ (25) فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (26) إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
واته/
وه‌ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه (٢٥) ئیتر بۆ کوێ ده‌چن (٢٦) ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خەڵکی جیهان (٢٧) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (٢٨) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دی له‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیهان بیه‌وێت (٢٩).
وه‌هه‌روه‌كو وتمان كه‌وا ئیمان به اللە ی میهره‌بان وكوفر بە اللە ی میهره‌بان اللە به‌هه‌ڵبژارده‌یی دایناوه جا به‌نده‌كان بۆیان نیه بڕۆن هه‌ندێكیان حساب و لێپرسینه‌وه بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان له‌سه‌ر كوفر‌و ئیمانه‌كه‌یان له‌به‌رئه‌وه‌ی حساب و لێپرسینه‌وه تایبه‌ته بە بە للە ی تاک و به‌هه‌شتی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا شوكر ده‌كات و ئاگریش بۆئه‌وه‌ی كه‌وا كوفر ده‌كات. وه‌كو اللە ی گه‌وره پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
{وَقُلِ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم [الكهف:29].
واتە/ بڵێ حه‌ق هه‌ر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وەیه جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کوفربکات بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازار‌و تینویه‌تیدا ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی ناخۆشه وەچه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره.
جا ئایا ئه‌وه كێیه كه ئاوا ئێوه‌ی سه‌رپشک كردووه به‌وه‌ی كه حساب ولێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بكه‌ن له‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕه‌كه‌یان! به‌ڵگه‌تان بێنن ئەگه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن؟
له‌وه‌یه داعشی بیه‌وێت بڵێت: "ئه‌ی ئایا ئه‌وه اللە له‌سه‌ر زمانی ذولقه‌رنه‌ین نافه‌رموێت؛ اللە ی گه‌وره فه‌رموویه‌تی:
{وَيَسْأَلُونَكَ عَن ذِي الْقَرْنَيْنِ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا﴿٨٣﴾ إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ وَآتَيْنَاهُ مِن كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا ﴿٨٤﴾ فَأَتْبَعَ سَبَبًا ﴿٨٥﴾ حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًا قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا ﴿٨٦﴾ قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُّكْرًا ﴿٨٧﴾ وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَىٰ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا ﴿٨٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف]"؟
واتە/ وە ده‌رباره‌ی (ذو القرنین) یش پرسیارت لێ ده‌که‌ن، بڵێ گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وتان بۆ باس ده‌که‌م (83) ئێمه جێگیر‌و بەتواناو بەده‌سه‌ڵاتمان کردبوو لەزه‌ویدا بۆ هه‌رشتێکی پێویستی ئه‌و سه‌رده‌مه هۆکاره‌که‌یمان بۆ ڕه‌خساندبوو (84) ئەویش شوێنی بەکارھێنانی هۆکاره‌کان دەکەوت(85) (خۆی و له‌شکره‌که‌ی) که‌وته ڕێ هه‌تا کاتێک گه‌یشته ناوچه‌کانی خۆرئاوا کەوا لە سەرچاوەی کانیەکی تاریک‌دا (کە دەچێتە ناوەوەی زەوی بۆ بەھەشتی ژێر خاک) ڕۆژ ئاواده‌بوو (لەدەروازەکەی باکوری جەمسەری باکوری زەوی) له‌و ناوه‌دا ڕێی که‌وتە قه‌ومێک ( کە یەئجوج و مەئجوج بوون) ئێمه‌ش پێمان وت ئه‌ی (ذو القرنین) یان ئه‌وه‌یه به سزا له‌ناویان ده‌به‌یت یان چاکه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت (86) (ذو القرنین) وتی بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌مکار بێت ئێمه سزای ده‌ده‌ین له‌وه‌ودوایش که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری سزایه‌کی زۆر سه‌خت و گرانی ده‌دات (87) به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات ئه‌وه پاداشتی چاک بۆ ئه‌وه له‌مه‌ودوا فه‌رمانی ئاسان و کاری سووکی ده‌ده‌ین به‌سه‌ردا (88)."؟
جا لەپاش ئه‌وه ئیمام مه‌هدی ناصر محمد به‌حه‌ق حوجه‌و به‌ڵگه‌ی به‌سه‌ردا ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێین: جا ئایا ئه‌و فه‌رمووی
ئه‌وه‌ی كه‌وا كوفر بكات ئه‌وه دواتر سزای ده‌ده‌ین یان فه‌رموویه‌تی:
{أَمَّا مَنْ ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَى رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُكْرًا}؟
واته/ (ذو القرنین) وتی بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌مكار بێت ئێمه سزای ده‌ده‌ین له‌وه‌ودوایش که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری سزایه‌کی زۆر سه‌خت و گرانی ده‌دات.
وه مه‌به‌سته‌كه‌ی سته‌مكاران و فه‌سادگێرانه بۆ خه‌ڵكی له‌زه‌وی كه بریتی بوون له‌خودی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج له‌ده‌روازه‌كه‌ی باكور له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكاته اللە ذولقه‌رنه‌ینی جێگیر كردبوو له‌زه‌ویدا جا بڕیاری گه‌شتێكی جیهادی جیهانی ڕاگه‌یاند تاوه‌كو فەرمان به‌چاكه بكات ونه‌هی و ڕێگری له‌خراپه بكات وه بانگی خه‌ڵكیش بكات بۆ ئیمان هێنان بە اللە ی میهره‌بان وه زوڵم وسته‌می به‌نده‌كان له‌سه‌ر به‌نده‌كان هه‌ڵبگرێت، وە اللە فه‌رمانی پێنه‌كردبوو به‌وه‌ی خه‌ڵكی ناچاربكات له‌سه‌ر ئیمان هێنان. وه ئایا ده‌زانی له‌به‌رچی اللە فه‌رمانی به‌نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان نه‌كردووه كه‌وا خه‌ڵكی ناچار بكه‌ن له‌سه‌ر ئیمان هێنان بە اللە ی میهره‌بان؟ ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌یه چونكه اللە هه‌رگیزاو هه‌رگیز نه ئیمانه‌كه‌یان لێ قبوڵ ده‌كات نه پەرستنەکەشیان بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان له‌كاتێكدا به‌زۆر بیكه‌ن ته‌نها ئه‌وكاته نه‌بێت قبوڵی ده‌كات كه به‌دڵسۆزی له قوڵایی دڵیان به‌و په‌ری قه‌ناعه‌تی خۆیان بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان و له‌ترسی به‌روه‌ردگاری مه‌عبودی تاك بیكه‌ن نه‌وه‌ک له ترسی به‌نده‌كان. وه‌كو اللە ی گه‌وره پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
{إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم[التوبة:18].
واته/ به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی اللە ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه که باوه‌ڕی پته‌وی بە اللە و به‌ڕۆژی دوایی هێناوەو نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی ده‌رکردووەو له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له اللە جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.
جا ئایا ئه‌و دووڕوانه‌ت بینیوه كه‌وا ئیمانه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كه‌ن و كوفروبێباوه‌ریه‌كه‌شیان ده‌شارنه‌وه هه‌تاكو بوون به‌ڕیوایه‌تكاری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریش كه نوێژیشیان ده‌كرد به‌له‌شگرانی و ته‌مبه‌ڵیه‌وه نه‌وه‌ک ته‌مبه‌ڵی ماندووبوون ؛ به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌جبوربوون كه نوێژ بكه‌ن تاوه‌كو پیلانه‌كانیان لێ ئاشکرا نه‌بێت (كه‌بریتی بوو له‌هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی له‌رێی فه‌رمووده‌كانه‌وه به‌هه‌ڵبه‌ستانی فه‌رمووده به‌ده‌می پێغه‌مبه‌رو ده‌ستكاری كردنی)، وه‌به‌هه‌مان شێوه له‌ماڵه‌كه‌یشیان ده‌به‌خشی به پێغه‌مبه‌ر به‌ڵام به‌دڵگرانیه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان نایانه‌وێت هیچ شتێک ببه‌خشن بە اللە به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه چونكه مه‌جبورن له‌سه‌ر به‌خشین تاوه‌كو پیلان وكاروباره‌كانیان لێ ئاشکرا نه‌بێت؟ جا ئایا ده‌بینی كه‌وا اللە ئه‌مانه‌ی لێ قبوڵكردبن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌محمكی كتێبدا ده‌بینن له‌وه‌ی اللە ی گه‌وره فه‌رموویه‌تی:
{قُلْ أَنفِقُوا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا لَّن يُتَقَبَّلَ مِنكُمْ ۖ إِنَّكُمْ كُنتُمْ قَوْمًا فَاسِقِينَ (53) وَمَا مَنَعَهُمْ أَن تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ إِلَّا أَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ وَلَا يَأْتُونَ الصَّلَاةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَارِهُونَ (54)} صدق الله العظيم [التوبة].
واته/ بڵێ (ئه‌ی دووڕوه‌كان) هه‌رچی ده‌به‌خشن به ملكه‌چی یان به‌ناچاری هه‌رگیز لێتان وه‌رناگیرێت چونکه به‌ڕاستی ئێوه گه‌لێكی فاسقن (٥٣) هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی که ده‌یبه‌خشن لێیان وه‌رناگیرێت چونکه ئه‌وانه باوه‌ڕیان بە اللە و به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نیەو نایه‌ن بۆ نوێژ مه‌گه‌ر به‌له‌ش به‌باری ته‌مبه‌ڵی نه‌بێت ماڵ و سامانیش نابه‌خشن مه‌گه‌ر له‌کاتێکدا که ئه‌وان نابه‌دڵ و سه‌خڵه‌تن پێی.
له‌به‌رئه‌وه اللە فه‌رمانی به‌پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كان نه‌كردووه كه‌وا خه‌ڵكی ناچاربكه‌ن له‌سه‌ر ئیمان هێنان بە اللە ی میهره‌بان تا بیپه‌رستن له‌كاتێكدا ڕقیشیان له‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە هه‌رگیز ئه‌م په‌رستشه‌یان لێ قبوڵ ناكات كه به‌زۆر بیكه‌ن هه‌تا به‌دڵسۆزی له‌ترسی په‌روه‌ردگاری مه‌عبود نه‌بێت نه‌وه‌ک له ترسی به‌نده‌كان. وه‌كو اللە ی گه‌وره پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌فه‌رمویت:
{إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم [التوبة:18].
واته/ به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی اللە ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه که باوه‌ڕی پته‌وی بە اللە و به‌رۆژی دوایی هێناوەو نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی ده‌رکردووەو له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له اللە جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.
وه‌ئه‌ی گه‌لی تایه‌فه‌ی داعشی، وه‌ئه‌ی گه‌لی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی ئایینه‌كه‌تان به‌ش به‌ش كردووه بۆ چه‌ندین ده‌ستەو حزبی جیاجیا، منی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی هه‌میشه سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز قسه‌یه‌ک نه‌كه‌م لەسەر اللە و به‌ناوی اللە وە ئەگه‌ر لێی دڵنیا نه‌بم ته‌نها حه‌ق نه‌بێت من ئه‌وه بانگی ئێوه‌و بانگی سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه‌وا جیاواز‌و ناکۆک بوون له موسڵمانان و نه‌صاراو یه‌هود بۆ لای حوكم كردن به‌كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره تا‌كو حوكم و دادوه‌ری بكه‌ین له‌نێوانتان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له‌سه‌ری جیاواز‌و ناكۆكن وه‌تاکو شان وشه‌و‌كه‌تتان یه‌ک بخه‌ین له‌دژی مه‌سیحی درۆزن و سه‌ربازه‌كانی، جا لە اللە بترسن به‌ڵكو ڕه‌حمتان پێبكات.
وه‌هه‌رگیزاو هه‌رگیز سه‌رجه‌م زانایانی موسڵمانان و نه‌صاراو یه‌هود هه‌رهه‌موویان ناتوانن به ده‌سه‌ڵاتی زانست به‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی له قورئانی گه‌وره‌دا زاڵ بن هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیشیان بۆ هه‌ندێک ببن به به‌سه‌رخه‌رو پاڵپشت، جا ئایا ده‌زانن ئەوە له‌به‌رچی؟ ئه‌مه له به‌رئه‌وه‌ی من ئاگادارم به ئایه‌ته محكمه‌كانی قورئان وه ئاگادارم به‌ته‌ئویل و لێکدانەوەی ئایه‌ته -پێکچوو- موته‌شابیهه‌كانی قورئان جا ھەر كه‌سانێکتان بێن موجاده‌لەو گفتوگۆم له‌گه‌ڵدا بكەن ئه‌وا هه‌رده‌م من ده‌تانبه‌زێنم به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست جا من زامنی ئه‌و به‌ڵێنه‌م وه هه‌ر به‌م قورئانه‌ش هیدایه‌ت ده‌ده‌م بۆ ڕێگای ڕاست ودروست.
وه ئه‌وا ته‌مه‌نی بانگه‌وازی مه‌هدیه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی گه‌یشته كۆتایی ساڵی ده‌یه‌م و زانایانی موسڵمانانیش وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردن به‌كتێبی اللە قورئانیان نه‌دایه‌وه ئه‌وانه‌ی كه‌وا بڕوایان پێی هه‌یه ته‌نها ئه‌وانه نه‌بن كه‌وا اللە ڕه‌حمی پێكردوون! جا بۆ كوێ ڕاده‌كه‌ن له‌ده‌ست سزای ڕۆژه ناسۆره‌كه كه‌وا له به‌رده‌رگای هاتنیه‌تی به‌هه‌ساره‌ی سزا؟ ئه‌وه‌ی ناوتان لێیناوه هه‌ساره‌ی ده‌یه‌م نیبیرۆ، كه بریتیە له‌خودی هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر كه‌وا اللە توشتان ده‌كات به‌ناردنی دوكه‌ڵێكی ئاشكرای یه‌كێک له‌نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت (دخان) و دواتر سزایه‌كه‌ی هه‌رهه‌مووتان ده‌گرێته‌وه، جا بۆكوێ ده‌ڕۆن ئه‌ی گه‌لی پشتهه‌ڵكه‌ران له‌بانگه‌وازی حوكم كردن بۆ لای اللە ی تاک و بێشه‌ریک؟ وه هیچ له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌وا حوكمی اللە تان بۆ ده‌ربھێنێت له‌محكمی قورئاندا ئەگه‌ر ئێوه پێی باوه‌ڕدارن، جا وه‌ڵامی بانگه‌وازكار ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بده‌نه‌وه.
له‌وه‌یه داعشی بیه‌وێت بڵێت: "له‌سه‌رخۆ ئه‌ی ناصر محمد، ئه‌وه چۆن به‌خۆت ده‌ڵێی ئیمام مه‌هدیم له كاتێكدا ئێمه بڕوامان وایه كه‌وا ناوی ئیمام مه‌هدی (محمد بن عبد الله) یه وه‌كو فه‌رمووده‌كه‌ی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە ده‌رباره‌ی ناوی ئیمام مه‌هدی پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، پێغه‌مبه‌ری اللە عليه الصلاة والسلام فه‌رموویه‌تی:
[يواطئ اسمه اسمي]، ئا له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه بڕوامان وایه كه‌وا ناوی ئیمام مه‌هدی وه‌كو ناوی پێغه‌مبه‌ره". جا له‌پاش ئه‌وه ئیمام مه‌هدی حوجه‌و به‌ڵگه به‌سه‌ر ئه‌و پرسیاركارانه‌دا ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێم: ئای عه‌جه‌ب له‌زانایانی ئومه‌ت له‌كاتێكدا كه‌وا به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌زانن تواطؤ مه‌به‌ستی له تطابق نیه؛ به‌ڵكو مه‌به‌ست له تواطؤ ڕێككه‌وتن (توافق) ـه وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌وه‌ش ده‌زانن ئینجا هه‌ر دێن و ناوی ئیمام مه‌هدی ده‌كه‌ن به مطابقی ناوی پێغه‌مبه‌ر!
جا له‌پاش ئه‌وه حوجه و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا ده‌هێنینه‌وه به‌حه‌ق و ده‌ڵێم: به‌دڵنیاییه‌وه التواطؤ له زماندا مه‌به‌ستی پێی التوافق ــه به‌و مانایه‌ی ناوی محمد دێت به‌ڕێككه‌وتوویی له‌گه‌ڵ ناوی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد (به‌سه‌رخه‌ری محمد)، وه اللە ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ ناوی محمد له‌ناوه‌كه‌مدا له‌ناوی باوكم داناوه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چونكه اللە ئیمام مه‌هدی نانێرێت به پێغه‌مبه‌رێتی؛ به‌ڵكو الل مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ده‌نێرێت به به‌سه‌رخه‌ری محمد (ناصرَ محمد) به مانای به به‌سه‌رخه‌ر بۆ محمد پێغه‌مبه‌ری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم، وه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بانگتان ده‌كه‌م بۆ به‌دواكه‌وتنی مه‌نهه‌جی نبووه‌تی یه‌كه‌م كتێبەکەی اللە و سوننه‌تی نه‌به‌وی حه‌ق جا ئه‌مانه هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن اللە وەن مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و فه‌رموودانه نه‌بن كه‌وا مخالف ودژن به ئایەتە محكمەکانی قورئان جا بزانن ئه‌م فه‌رموودانه له‌لایه‌ن غه‌یری اللە وەن واته له‌لای شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراوه‌وه‌ن. وه‌كو ئه‌م فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه‌ی گوایه له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه صلى الله عليه وآله وسلم كه‌ده‌ڵێت:
[أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدًا رسول الله، ويقيموا الصلاة، ويؤتوا الزكاة، فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام، وحسابهم على الله] انتهى.
به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌یه نه‌وه‌ک له‌لایه‌ن اللە ی میهره‌بانه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی مخالف و دژه به ئایەتی محكمی قورئان وه له‌نێوانی ئه‌وو نێوان ئایەتی محكمی قورئاندا دژایەتی و جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه، جا وه‌رن با ڕێسا‌و قانونه‌كه جێبه‌جێبكه‌ین له‌كتێبدا بۆ ئاشکراکردنی فه‌رمووده درۆینه‌كان به‌زمانی پێغه‌مبه‌ره‌وه وه‌كو اللە ی گه‌وره پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (81) أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا (82)} صدق الله العظيم [النساء].
واته/ ئەوانەی لای تۆن ده‌ڵێن ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌دەو پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت(٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری اللە وە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه (٨٢).
جا له‌میانه‌ی ئه‌مه‌دا حوكمی حه‌قی اللە ی لێده‌رده‌هێنین به‌وه‌ی كه‌وا فه‌رمووده‌كانی نه‌به‌ویش له‌لایه‌ن اللە وەن به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه كه‌وا نه‌پارێزراون له‌ده‌ستكاری و ته‌حریف و شێواندن وه‌كو قورئانی گه‌وره كه‌وا اللە پاراستوویه‌تی، وه‌هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش اللە محكمی قورئانی گه‌وره‌ی كردووه به مه‌رجه‌ع و زاڵی كردووه به‌سه‌ر فه‌رمووده‌كانی نه‌به‌ویدا، وه اللە ئاگاداری كردوون كه ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كتان بینی مخالف ە دژ‌و پێچەوانە بوو به ئایەتی محكمی قورئانی گه‌وره ئه‌وا بزانن كه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌ڵبه‌ستراوه له‌لایه‌ن غه‌یری اللە وە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو به‌ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌یوتووه ئه‌وا حه‌تمه‌ن دواتر له‌نێوانی ئه‌م فه‌رمووده‌و نێوان محكمی قورئان ده‌بینن جیاوازی و دژایەتیکی زۆر هه‌یه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک. هه‌روه‌كو ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه (متفق علیه) ــه له‌نێوان زانایانی موسڵمانان به بوختان و درۆ به‌ده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه عليه الصلاة والسلام كه هه‌رگیز ئه‌و شتی وای نه‌فه‌رمووه، جا ئایا ئه‌و چۆن ئه‌م فه‌رمانه دێنێت به‌زۆرلێكردنی خه‌ڵكی تاوه‌كو ئیمان بێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە ی گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
{لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ(256)} صدق الله العظيم؟
واته/ به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن نیه (دینداری به‌زۆر نابێت به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا) چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست ڕوون و ئاشکرا بووەو جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی جا ئه‌وه‌ی کوفر بکات به تاغوت و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت بە اللە جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وەو شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نیەو هه‌میشه پته‌وو دامه‌زراوه اللە ی گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه.
وه‌مخالف و پێچەوانەی ئه‌وه‌شە كه اللە ی گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
{فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم؟
واته/ جا مه‌گه‌ر ئایا ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی اللە به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟.
وه مخالف و پێچەوانەی ئه‌وه‌شە كه اللە ی گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
{وَقُلِ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم؟
واته/ پێیان بڵێ حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ڕه‌وانه‌کراوه، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافر‌و بێ باوه‌ڕ بێت بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازار‌و تینویه‌تیدا ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی تاڵ و ناخۆشه چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره.
وه مخالف و پێچەوانەی ئه‌وه‌شە كه اللە ی گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
{إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (29) صدق الله العظيم.
واته/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ ھەموو خەڵکی جیهان (٢٧) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (٢٨) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دی له‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیهان بیه‌وێت (٢٩).
وه مخالف و پێچەوانەی ئه‌وه‌شە كه اللە ی گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
{وَإِنْ مَا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم.
واته/ جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بده‌ین یاخود بتمرێنین ئەوا به‌ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره حساب و لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا ئه‌م فه‌رمووده‌یه مخالف و دژه له‌گه‌ڵ زۆرێكی ئایه‌ته محكمه ڕوون وئاشكراكان بۆ زانایانی ئومه‌ت وموسڵمانان به‌گشتی جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینن متفق علیه ــیه له‌لایه‌ن زانایانی ئومه‌ت به‌بێ جیاوازی! جا چۆن به‌م شێوه‌یه خۆیان و ئومه‌ته‌كه‌یشیان گومراكردووه؟ جا سه‌یری ئیتیفاقی نێوان ڕیوایه‌تكاره‌كان بكه‌ن له ڕوانگه‌ی ڕاستی ودروستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه:
عن ابن عمر رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: [أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله و يقيموا الصلاة و يؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دمائهم وأموالهم إلا بحق الإسلام و حسابهم على الله تعالى] متفق عليه.
ئای بۆ ئه‌م دۆڕاویه ئای بۆ ئه‌م حه‌سره‌ته! چۆن به‌دوای فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراو به ناوی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ون كه له‌لایه‌ن شه‌یتانه به‌شه‌ره‌كانه‌وه‌یەو سه‌نه‌دیان كردوون به‌ناوی ریوایه‌تكارێک؟ له‌وه‌یه كه ڕیوایه‌تكاره‌كانیش وایان نه‌وتبێت پاشان به‌وانتان داون. وه ئەگه‌ر هاتوو له‌وانیش بوون ئه‌وا به‌ڵكو ئه‌وان گومانێكیان لێی هه‌بوبێت به‌وه‌ی كه‌وا ئایا ده‌بێت له‌لای پێغه‌مبه‌ره‌وه بێت وه دركیان به‌وه نه‌كردبێت كه‌وا ئه‌مه فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه به حیكمه‌تێكی شه‌یتانی ئه‌مه‌ش تاوه‌كو خه‌ڵكی هه‌رهه‌مووی جه‌نگ ڕابگه‌یه‌نن له‌دژی ئیسلام وموسڵمانان به‌هۆی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی دواتر ده‌ڵێن: "ئەگه‌ر هاتوو بنه‌بڕیان نه‌كه‌ین ئه‌وا دواتر ئه‌وان ناچارمان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕۆینه ناو ئایینه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه وه‌ناچارمان ده‌كه‌ن كه‌وا نوێژی ئه‌وان بكه‌ین وه ڕۆژووی ئه‌وان بگرین یان ئه‌وه‌تا خوێنمان ده‌ڕێژن و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ وسامانماندا داده‌گرن و ته‌حه‌ددای ئافره‌ت ومنداڵه‌كانمان ده‌كه‌ن". جا ئه‌مه بریتیه له‌حیكمه‌ته پیسه‌كه‌ی شه‌یتان له‌هه‌ڵبه‌ستانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه، ئه‌مه‌ش بۆهیچ نیه تەنھا ئەوە نەبێت تاکو بێباوه‌ره‌كان بكات به‌یه‌ک ده‌ست له‌سه‌ر جەنگ کردن لەگەڵ موسڵمانان. وه ڕیواتكاره‌كه‌ش له مه‌كرو پیلانی ئه‌م فه‌رمووده شه‌یتانیه تێنه‌گه‌یشتووه.
به‌هه‌ر حاڵ، ئێمه تانە له‌هیچ یه‌كێک له ڕیوایه‌تكاره‌كان بۆ فه‌رمووده‌كان ناده‌ین: به‌ڵكو ئیمام مه‌هدی ناصر محمد دێت وه‌ری ده‌گرێت جا به محكمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌ی نیشان ده‌دات پاشان ئه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه به محكمی كتێبه‌كه‌ی اللە پوچه‌ڵی ده‌كاته‌وه به به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی وهیچیش گوێم لێی نیه وه ئیمام مه‌هدیش هیچی بۆنیه له‌سه‌ر زانایانی موسڵمانان جگه له‌یه‌ک مه‌رج نه‌بێت به ته‌نها ئه‌ویش قبوڵی ئه‌وه بكه‌ن كه‌وا اللە دادوه‌ری بكات له‌نێوانیان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له‌سه‌ری جیاواز‌و ناكۆكن له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌وا حوكمی اللە تان بۆ ده‌ربهێنێت له‌محكمی قورئانی گه‌وره‌دا جا ئەگه‌ر من نه‌متوانی ئه‌وه بكه‌م له‌نێوانتان ئه‌وا من ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به‌سه‌رخه‌ری محمد ناصر محمد نیم جا ئه‌مه له‌نێوانی من وئێوه‌دا‌یه.
وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين ..
براتان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
ـــــــــــــــــــــ
ملاحظة: إلى كافة الأنصار السابقين الأخيار العاملين على نشر الدعوة المهديّة الليل والنّهار وهم لا يسأمون عليكم بتبليغ هذا البيان ما استطعتم في مواقع البشر وبكل حيلةٍ ووسيلةٍ لأهميته الكبرى.
تێبینی: بۆ سەرجەم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لە جیھان بۆ بڵاوکردنەوەی دەعوەو بانگەوازی مەھدی بەشەوو ڕۆژ کەوا بێتاقەت و ماندوو نابن لەسەرتانە ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە بگەیەنن بە ماڵپەڕو پێگەکانی بەشەر ھەرچەندی بتوانن بەھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک لەبەر گرنگیە گەورەکەی.
رابط البیان الأصلي
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=19508