ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 02 - 1430 کۆچی
28 - 01 - 2009 زایینی
11:42 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5086
ـــــــــــــــــــ


ڕێگای ڕزگاربوون بریتیە لە شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی ..

أعوذُ بالله السميع العليم من الشيطان الرجيم، بسم الله الرحمن الرحيم: {وَٱلَّذِينَ جَـٰهَدُواْ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ ٱلله لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:69].

ئەی (نەسیم و طريد) ڕاستیتان دەوێت یان بەتاڵ؟ ئەگەر ڕاستیتان دەوێت ئەوا ناخی خۆتان پاک و خاوێن بکەنەوەو اللە بەڕاست داببێن و لەگەڵیدا ڕاست بکەن تا ئەویش بەڕاستان دابنێت، چونکە اللە ھیچ گەلێک ناگۆڕێت تا ئەوکاتەی خۆیان ئەوە دەگۆڕن کە لە ناخیاندایە، جا ئەگەر اللە زانی بەڕاستی بەندە نەخۆشەکەی (لەبەر پەرۆشی بۆ ھیدایەت) دەڵێت: "ئەی پەرستراوەکەم ڕاستیم نیشان بدەو شوێنکەوتنیم پێ ببەخشە، وە بەتاڵیشم نیشان بدەو دوورکەوتنەوەیم لێی پێ ببەخشە"، جا ئەوکاتە ئەگەر بەندەکەی ڕاستبکات و جگە لە ڕاستی ھیچی تری نەوێت حەقە لەسەر اللە ھیدایەتی بدات، ئەمە بەڵێنی اللە یە بۆ ئەو کەسەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێت تا بۆ لای ڕاستی ھیدایەتی بدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَٱلَّذِينَ جَـٰهَدُواْ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ ٱلله لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:69].

ئێستاش بە حەق فەتوای ئەوەتان بۆ دەدەم اللە ھیدایەتی ئەوکەسە نادات کە ھیدایەتی ناوێت پاک و بێگەردی بۆی، جا کێ وتوویەتی اللە لەخۆیەوە ئەوەی بیەوێت ھیدایەتی دەدات و ئەوەشی بیەوێت گومڕاو سەرلێشێواوی دەکات؟ جا بەم شێوەیە اللە تان بە ستەمکار باسکردووە پاک و بێگەردی بۆی! لەکاتێکدا اللە ستەم لە ھیچ کەسێک ناکات. کەواتە ئەی ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن وەرن ڕێگای ھیدایەتدرانی ئوممەتەکانتان فێربکەم، جا ئەمە فەتوای حوکمەکانی چۆنیەتی ھیدایەتدرانە بۆ ئەوکەسەی ھیدایەتی دەوێت، جا حوکمە حەقەکانتان لە مەحکەمی قورئانی گەورەوە بۆ دەهێنم، لەگەڵ جیاوازی و ناکۆکیەکەی نێوان زانایانی ئوممەتیش لەسەرئەوباسە، جا ھەیانە دەڵێت مرۆڤ موخەییەرە (واتە بە ویستی خۆی ئازادە كارو كردەوەکانی ئەنجام دەدات) و موسەییەر نیە (واتە بەبێ ویستی خۆی ئەو كارانە ئەنجام دەدات)، بەڵام ھەڵەیان کردووەو بەم شێوەیە اللە وا باس دەکەن ستەم لە بەندەکانی دەکات کە گوایە بەبێ ویستی خۆی ئەوی بەرەو گومڕابوون بردووە تا بیکات بە یەکێک لە هاوەڵانی ئاگر، وە بەبێ ویستی خۆی ئەوی تریشی بەرەو حەق بردووە تا بیکات بە یەکێک لە ھاوەڵانی بەھەشت، وە دەڵێن وەکو ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە: {يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} صدق الله العظيم [النحل:93].

جا ھەڵەی ناڕەوایان کردووە لە بەیانی ئایەتەکەو اللە یان کردووە بە ستەمکارو پێیان وایە اللە ھەروا ئەوەی بیەوێت گومڕای دەکات و ئەوەشی بیەوێت ھیدایەتی دەدات پاک و بێگەردی بۆی، خۆ ئەگەر لەم قسەیە ڕاستیان کردبووایە ئەوکات اللە ستەمی لە بەندەکانی دەکرد پاک و بێگەردی بۆی، اللە ی پایەبەرزیش لە مەحکەمی کتێبەکەی فەرموویەتی: {وَلا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّ اللَّهَ لا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَكِنَّ النَّاسَ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ} صدق الله العظيم [يونس:44].

ئەی (نەسیم)، وە ئەی (علم الجهاد طريد)، ئایا ئەگەر وتم ئەی گەلی موسڵمانان لەڕاستیدا اللە بە زانست نەک لە خەون لەدوای پەردەوە ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ کردوومە، یان بڵێم جبریل بۆ لام دابەزیوەو قسەی لەگەڵ کردووم، جا ئەوە چ دەسەڵاتێکی زانست و چ بەڵگەیەکی تێدایە؟ جا ئەگەر قسەیەکم بۆ ھێنان بە جگە لەوەی لە مەحکەمی قورئاندا بێت ئەوکاتە لە درۆزنان دەبم، چونکە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دوایین نێردراوو پێغەمبەرانە، کەواتە لەدوای کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی ھیچ وەحیێکی تازە لە ئاییندا بوونی نیە، منیش شاھێدم لەسەر ئەوە تەنانەت ئەگەر اللە ڕاستەوخۆ قسەشم لەگەڵ بکات یان جبریلم بۆ ڕەوانە بکات، جا ھیچ بەڵگەیەکم نیە لەسەر خەڵکی، بۆیە ئەگەر اللە ڕاستەوخۆش قسەم لەگەڵ بکات ئەوا هیچ بەڵگەیەکم لەسەر خەڵکی نیە تا ئەوکاتەی بە مەحکەمی قورئانی گەورە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەم، کەواتە بۆچی خۆتان بە وەحی و ڕێگاکانی وەحی سەرقاڵ دەکەن مادام ئیمام مەھدی بەوەی محمد - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - هێناویەتی کە بریتیە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی بەڵگەی لەسەر خەڵکی نەبێت؟ ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکار نابن؟ یان لەمنتان دەوێت درۆو بوختان بە ناوی اللە وە ھەڵببەستم بە جگە لەوەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی هێناویەتی؟ بەڵکو نەسیم دەبینم وەکو ئەوانی تر لە زانا گومڕایەکان فەتوای ئەوەی داوە کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە، جا ئەمە درۆو بوختانێکی ھەڵبەستراوەو شەیتانی نەفرەتلێکراو لەسەر زمانی دۆست و پاڵپشتەکانی وتویەتی و ئێوەش شوێن ئەم قسە بەتاڵە کەوتوون، جا حیکمەتی شەیتان و دۆست و پاڵپشتەکانی چیە لەم درۆو ھەڵبەستراوەیە؟ ئەمە چونکە ھەرگیز ناتوانن فەرموودەی اللە قورئانی گەورەی پارێزراو لە دەستکاری و شێواندن دەستکاری بکەن، بۆیە ئەوەیان وتووە تا موسڵمانان بڵێن ھیچ چارەیەکمان نیە جگە لەوەی شوێن سوننەت بکەوین و ئەوەشمان بەسە، چونکە کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە. جا بەوپێیەی سوننەت لە دەستکاری و شێواندن پارێزراو نیە بۆیە لێرەدا شەیتانی نەفرەتلێکراو دەتوانێت لەم ڕێگەیەوە لەڕێگای ڕاست گومڕاتان بکات، جا بەم فەرموودانەی دژو پێچەوانەی ئەوەن کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە دایبەزاندووە ڕێگریتان لێ بکات.

وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت و هەموو گەلانی ئیسلامی، شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە، وە شاهێدی دەدەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دوایین نێردراوو پێغەمبەرانە، وە شاھێدی دەدەم قورئان دوایین کتێبە ئاسمانیەکان و کۆکەرەوەی کتێبەکانە، بەڵام زۆربەی زانایانی ئوممەت پشتگوێیان خستووە بە بیانووی ئەوەی کەس بە لێکدانەوەکەی نازانێت جگە لە اللە نەبێت، وە بە فەرموودەکانی سوننەت کە اللە بەڵێنی پاراستنی نەداوە لە دەستکاری شێواندن وازیان هێناوە.

وە ئەی ھەموو ئەو نێرو مێیانەی لە ئوممەتی ئیسلام گەیشتوونەتە تەمەنی پێگەیشتوویی، نەزانەکانی ئوممەتیش لە دەسەڵاتی زانستەکەی ئیمام مەھدی سەبارەت باس و بابەتە بیروباوەڕیە حەقەکان تێدەگەن ھەروەک چۆن لەو ناوەی خۆی تێدەگات کە باوک و دایکی ناوی لێناون، کەواتە چۆن زانایانی ئوممەت لێی تێناگەن؟ جا ئەگەر دەسەڵاتی زانستی زاڵ و گرنگی حەقم بۆ ڕوون کردنەوە بەڵام زاناو نەزانەکانتان شوێن حەقەکە نەکەوتن ئەوا بەڕاستی واتان کردووە اللە دەسەڵاتی سزادانی لەسەرتان بەکاربھێنێت، بۆیە لەگەڵ بێباوەڕان بە قورئانی گەورە سزایەکی سەختان دەدات و ھەرگیزیش لەبری اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە.

ئێستاش (لە بەر ڕێزگرتن) پرسیارکارەکە دەکەین بە باوکی ڕیم و وەڵامدەرەوە ڕێنماییکارەکەش بۆ ڕێگای ڕاست دەکەین بە ئیمام ناصر محمد یەمانی.

پێشەکیەکەی باوکی ڕیم:
ئەی ناصر محمد یەمانی بەر لە پرسیارەکان ئێمە گەلێکین باوەڕمان بە قورئانی گەورەو سوننەتی نێردراوەکەی درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی هەیە، جا بەوپێیەی تۆ دەڵێیت مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقیت لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە، وە بەوپێیەی ئێمەش بڕوامان بەوە ھەیە دوایین نێردراوو پێغەمبەر بریتیە لە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، کەواتە ئەگەر بێتو بە جگە لەوەی دوایین نێردراوو پێغەمبەران ھێناویەتی ھیچ بەڵگەیەکت لەسەرمان نیە، وە ئەگەر بەوەی پێغەمبەری هەموو خەڵکی بۆمانی ھێناوە قسەت لەگەڵ کردین و بە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەرماندا زاڵ بوویت لەوکاتەدا ھیچ بژاردەیەکمان نیە جگە لەوەی ئەوە بەڕاست دابنێین بەڕاستی تۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقیت لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە، وە ئەگەر ئەو بەڵگە ڕاستەشت بەدرۆ بزانین کە مشتومڕ قبوڵ ناکات ئەوکاتە کوفرمان بەوە کردووە کە بەسەر محمد دوایین نێردراوو پێغەمبەران دابەزیووەو وەکو بێباوەڕانیش دەبین کاتێک بێباوەڕبوون بەوەی نێردراوی اللە بۆ هەموو خەڵکی هێنابووی، پاشانیش اللە لەگەڵ بێباوەڕان بە قورئانی گەورە سزامان دەدات، کەواتە مەرجەکەی ئێمە لەسەر تۆ ئەوەیە بەو قورئانە گەورەیەی ئێمە بڕوامان پێ ھەیە کە لەلایەن اللە وەیە گفتوگۆمان لەگەڵ بکەیت، وە ئەگەر لەوەدا نەتدۆزیەوە ئەوکاتە بە سوننەتەکەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی گفتوگۆمان لەگەڵ بکە، بەھەمان شێوە مەرجێکی تریشمان ھەیە ئەویش بەو ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن و بۆ زاناو نەزانەکانمان ڕوون و ئاشکران گفتوگۆمان لەگەڵ بکەی و بە ئایەتە پێکچوو - موتەشابیهەکان - گفتوگۆمان لەگەڵ نەکەیت کە کەس بە لێکدانەوەکانیان نازانێت جگە لە اللە، تەنانەت ئەگەر وتیشت اللە لێکدانەوەی ئەم ئایەتە پێکچووانەشی فێرکردووم ئەوا ھەر بەڵگەی تۆ نیە لەسەرمان، چونکە اللە ئایەتە پێکچووەکانی قورئانی نەکردووە بە بەڵگە لەسەرمان؛ بەڵکو لە قورئان ئەوە دەبینین اللە قەدەغەی کردووین لەوەی شوێن ڕواڵەتی ئایەتە پێکچوو - موتەشابیهەکان - بکەوین، وە فەرمانی پێکردووین زانستەکەی بگەڕێنینەوە لای ئەو اللە یەی زانستی بە ھەموو شتێک هەیە، وە اللە هۆشداری پێداوین و فەتوای ئەوەی بۆ داوین کەس شوێن ڕواڵەتی ئایەتە پێکچووەکان ناکەوێت و پشتیش ناکاتە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان تەنھا ئەوکەسەی لەدڵیدا زیغی لاری و لادان لەبەرامبەر حەق هەیە.. بۆیە باوکی ڕیم کاتێک پرسیارت لێدەکات ئومێدی ئەوەت لێدەکات وەڵامەکە لەو ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانە بێت کە زاناو نەزان لێی تێدەگات، جا بەوپێیەی ئایەتە مەحکەمەکان بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە، بۆیە اللە کردوویەتی بە ئایەتی ڕوون و ئاشکرا بۆ ھەموو کەسێک کە زمانێکی عەرەبی ئاشکرای ھەیە، بۆ زانایانی ئوممەت و نەزانەکانیان، بۆیە ھەرگیز دەسەڵاتێکی زانستت لە قورئان لێ قبوڵ ناکەم تەنھا بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی نەبێت، بەو مەرجەی خۆت لێکدانەوەی بۆ نەکەیت ئەی ناصر محمد یەمانی، جا لێکدانەوەکەی بۆ ئێمە لێگەڕێ، جا ئەگەر بێتو لە ئایەتە محکەمەکان بن ئەوا دواتر زاناو نەزانەکانی ئوممەت لێیان تێدەگەن، چونکە ئەم ئایەتانە پێویستیان بە بەیان کردن نیە ئەگەر بێتو لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بن، بۆیە ئێمە لە تۆمان ناوێت لەگەڵیدا بەیانەکەی بھێنیت، چونکە بێگومان ئەم ئایەتە ئایەتێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ زاناو نەزاناکانمان، بۆیە بەیانەکەیمان لە تۆ ناوێت ئەی ناصر محمد یەمانی، جا ئەگەر بەدرۆمان زانی ئەوکاتە ڕاستەوخۆ فەرموودەکەی اللە مان بەدرۆزانیوە.
جا ئەوەش پرسیارەکەی حسین (باوکی ڕیم) ـە بە نوێنەرایەتی زانایانی ئوممەت و هەموو موسڵمانانی نێرو مێ، مەرجەکەشم لەسەرت دووبارە دەکەمەوە بەوەی ئایەتێکی مەحکەم و ڕوون و ئاشکرامان بۆ بھێنیەوە، ھیچیش بۆمانی ڕوون مەکەرەوە، چۆن ئایەتی مەحکەم ڕوون دەکەیەوە لەکاتێکدا ڕواڵەتەکەی وەکو ناوەوەیەتی لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە و زاناو نەزانی ئوممەت لێی تێدەگات و کەسیش لێی لانادات تەنھا ئەوکەسەی لەناوچووە؟

پرسیاری 1: ئایا اللە قورئانی لە دەستکاری و شێواندن پاراستووە؟
وەڵامی 1: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ} صدق الله العظيم [الحجر:9].

پرسیاری 2: کەواتە ھەردەبێت حیکمەتێکی گرنگی اللە ھەبێت لەوەی قورئانی لە دەستکاری و شێواندن پاراستووە، وە بە عەقڵ و لۆژیک حیکمەتەکە لەوەدا بۆ ئەوەیە تا ببێتە بەڵگە لەسەر خەڵکی، وە بەدڵنیاییەوە دواتر دەربارەی لێیان دەپرسرێتەوە ئەگەر بێتو دەسەڵاتێکی زانستی ڕوون و ئاشکرات ھێنایەوە، ھەروەک چۆن دەسەڵاتێکی زانستی ڕوون و ئاشکرات لەسەر پاراستنەکە هێنایەوە.
وەڵامی 2: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَكَ وَلِقَوْمِكَ وَسَوْفَ تُسْئَلُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:44].

پرسیاری 3: وە ئایا سوننەت لە دەستکاری و شێواندن پارێزراوە؟
وەڵامی 3: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُواْ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلاً} صدق الله العظيم [النساء:81].

پرسیاری 4: ئێمەی زانایانی موسڵمانان بڕوامان وایەو دەشزانین محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بە ویست و ئارەزووی خۆی قسەی نەکردووە ھەروەک اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە ئەوەی پێڕاگەیاندووین؛ بەومانایەی وەکو چۆن فەرموودەی قورئان لەلایەن اللە وە هاتووە ئەوا فەرموودەکانی پێغەمبەریش لەلایەن اللە وە ھاتوون، جا بەوپێیەی اللە قورئانی لە دەستکاری و شیواندن پاراستووە، بۆیە بە عەقڵ و لۆژیک ئەگەر ھاتوو فەرموودەیەکی پێغەمبەر بە دژو پێچەوانە هات لەگەڵ یەکێک لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورە ئەوکاتە ھەردەبێت ئەم فەرموودە نەبەویە لەلایەن جگە لە اللە وە ھاتبێت، بەومانایەی لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوو دۆست و پاڵپشتە درۆزن و بوختانکارەکانی ھاتووە، جا ئەوە بە عەقڵ و لۆژیک، بەڵام ئایا دەسەڵاتێکی زانستی ڕوون و ئاشکرات لە قورئان لەلایە بەوەی ئەو قسەیە دووپات بکاتەوە کە عەقڵ و لۆژیک دەیکات؟
وەڵامی 4: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].

پرسیاری 5: کەواتە بەڕاستی ئەوەمان بۆ ڕوون بوویەوە ئەو پەتەی اللە فەرمانی پێکردووین بە توندی دەستی پێوە بگرین و نکۆڵی لەوە بکەین کە دژو پێچەوانەیەتی بریتیە لە مەحکەمی قورئان، مادام بۆمان ڕوون بوویەوە سەرچاوە (مەرجەع) ـە بۆ ئەوەی زانایانی فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن، بەڵام ئایا ئایەتێکی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا ھەیە باسی ئەوە بکات ئەو پەتەی اللە فەرمانی پێکردووین بەتوندی دەستی پێوەبگرین و کوفریش بەوە بکەین کە دژو پێچەوانەیەتی بریتی بێت لە قورئانی گەورە، وە باسی ئەوە بکات ئەوانەی بە توندی دەستی پێوە دەگرن بە هۆیەوە اللە بۆ ڕێگای ڕاست ھیدایەتیان دەدات؟.
وەڵامی 5: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمْ بُرْهَانٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُبِينًا ﴿١٧٤﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].

پرسیاری 6: وە ئایا لەدوای ئەم قسەیە قسەو گوفتارێکی ڕاستر ھەیە؟
وەڵامی 6: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [الجاثية:6].

پرسیاری 7: وە ئایا ڕاستە اللە ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کە دەیەوێت ھیدایەتی بدات و ئەوکەسەش گومڕا دەکات کە دەیەوێت گومڕای بکات؟
وەڵامی 7: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّ اللَّهَ لا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَكِنَّ النَّاسَ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ} صدق الله العظيم [يونس:44].

جا چۆن ھەروا اللە ھیدایەتی ئەو کەسە دەدات کە خۆی دەیەوێت پاک و بێگەردی بۆی و ئەوەش گومڕا دەکات کە بیەوێت پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کاتێک بەندەکەی خۆی دەیەوێت ھیدایەتی بدات، ئەوکەسەش گومڕا دەکات کە حەز به‌ کوێرەوەری و گومڕابوون دەکەن لەسەر هیدایه‌ت و بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەی نەپاڕاوەتەوە تا بۆ لای حەق ھیدایەتی بدات، ئەمەش چونکە اللە ئەوکەسە ھیدایەت دەدات کە ھیدایەتی دەوێت، واتە ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کە دەیەوێت ھیدایەت بدرێت، واتە ئەوکەسە لەناو بەندەکانی ھیدایەت دەدات کە بە دڵسۆزی و ملکەچی لێی دەپاڕێتەوە بە داواکردنی ھیدایەت لە پەروەردگارەکەی، ھەرچی ئەوکەسەیە کە حەز بەکوێری دەکات لەسەر ھیدایەت ئەوا ھەرگیزو بۆ هەمیشە اللە ئەوکەسە ھیدایەت نادات، پەروەردگارەکەشت ستەم لە ھیچ کەسێک ناکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ أَسَاء فَعَلَيْهَا وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ} [فصلت:46].

{وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ فَاسْتَحَبُّوا الْعَمَى عَلَى الْهُدَى فَأَخَذَتْهُمْ صَاعِقَةُ الْعَذَابِ الْهُونِ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ} [فصلت:17].
{وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْواهُمْ} [محمد:17].

{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءكُمُ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَمَا أَنَاْ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍ} [يونس:108].

{فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} [الصف:5].

{وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا} [النساء:115].

{قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27) الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللّهِ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ(28)} [الرعد].

{قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚإِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

جا ئەی ئەوانەی جیاوازو ناکۆکن سەبارەت بە ھیدایەت سەیرکەن بزانن بەڵگەی اللە چیە لەسەر ئەو بەندەیەی ھیدایەتی نادات، ئەمە چونکە بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەی نەپاڕاوەتەوە تا ھیدایەتی بدات، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

وە ئەی نەسیم! لە اللە بترسەو پارێزکار بەو شوێنم بکەوە بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییت دەکەم، وە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی حەقی لای پەروەردگارەکەت لە گفتوگۆدا بە چەند ئایەتێکی قورئان کە لە چوارچێوەی بابەتەکە بێت و مەبەستەکەی نەبێت گفتوگۆت لەگەڵ ناکەم؛ بەڵکو بە ئایەتەکانی اللە لەھەمان بابەت و خودو دڵی بابەتی گفتوگۆکە گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم، بەڵام تۆ چەند ئایەتێک دەھێنیت ھیچ پەیوەندیەکی بە بابەتی گفتوگۆکەی ئێستا نیە، دواتریش وادەزانی بە ئایەتەکانی قورئان گفتوگۆت کردووەو تۆمەتباریشم دەکەی بەوەی تەنھا بە سوێند خواردنم نەبێت بە پەروەردگارەکەم بەڵگەم بەسەر خەڵکیدا جێبەجێ نەکردووە لەسەر بانگەوازەکەم، وە نکۆڵی لە دەسەڵاتی زانستەکەش دەکەی کە بۆ نەزان و زاناکان ڕوون و ئاشکرایە، وە خۆشت وادادەنێیت بەرگری لە سوننەتی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دەکەیت، لەدوای ئەوە پێت دەڵێم بەڵام تۆ بەرگری لەو فەرموودانە دەکەیت کە دژو پێچەوانەی قورئانی گەورەن، جا لەپاش ئەوە خۆشت وادەبینی لەسەر ھیدایەتی! نەخێر سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان بەڕاستی تۆ بەرگری لەو فەرموودانەی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەکەی کە لەلایەن جگە لە اللە وە ھاتوون، واش دادەنێیت لە ھیدایەت دراوان بیت، بەڵکو تۆ لەو کەسانەیت کە ھەوڵ و کۆششەکەیان لە ژیانی دنیادا بەزایە چووەو گومڕا بوون، واش دادەنێن چاکترین کارو کردەوەیان کردووە.

برای بەڕێزم، ھا ئەوە چەند ئایەتێکم بۆ ھێنایت و ڕوونیشم نەکردنەوە، چونکە ئایەتە مەحکەمەکانی قورئانی گەورەن، تا سەیربکەین کێ فەرموودەکانی اللە بەدرۆدەزانێت؟ ئایا نەسیم یان ناصر محمد یەمانی بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست؟ وە سوێند بە اللە ی پایەبەرزی گەورە ئەگەر بێتو زانایانی ئوممەت بە پێشین و پاشینەکان و زیندووان و مردووانیان کۆببنەوە تا ئەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانە تەفسیر بکەن ئەوا هیچ لێکدانەوەیەک بۆ ئەم ئایەتە مەحکەمانە نادۆزنەوە، ئەمەش چونکە ڕواڵەتی ئەم ئایەتانە وەکو ناوەوەیانەو لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانن و کەس پێیان لەخشتە ناچێت و لێیان لانادات تەنھا ئەوەی لە دڵەکەیدا زیغی لاری و لادان ھەیە دەربارەی حەق، چونکە حەزکردن بە کوێری و گومڕایی لەلا خۆشەویسترە لەسەر ھیدایەتدرانی. جا ئەی نەسیم ھیچ بژاردەیەکی ترت نیە، وە ھیچ بەڵگەیەکت لەسەر ئەوە نیە کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە، جا ھا ئێمە ھیچمان بۆ نەھێناویت تەنھا ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا نەبێت، وە بەو ئایەتانەی کەس بە لێکدانەوەکانیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت (واتە ئایەتە پێکچوو - موتەشابیهەکان -) گفەوگۆمان لەگەڵ نەکردی، بەڵکو بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان، جا ھیچ بژاردەیەکی ترت نیە، یان لە سوپاسگوزاران دەبیت بە بەڕاستدانانی حەق، یان بێباوەڕ دەبیت بە مەحکەمی قورئانی گەورە، وە ئەگەر قسەو گوفتارێکی ڕاسترو دروسترت هەیەو بەهێزترو جێگیرترە ئەوا بیھێنە ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت، سوێند بە پەروەردگارەکەم ناتوانیت، چونکە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەڵگە لێدەرەکەم بەسەردا جێبەجێ کردی و تۆم خستە نێوان دوو بژاردەوە، یا ئەوەتا سوپاسگوزارێکی باوەڕدار دەبیت بە مەحکەمی قورئانی گەورە، یان بێباوەڕ دەبیت و نکۆڵی لە حەقی ئاشکرا دەکەیت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برای باوکی ڕیمی بەڕێز بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــ

اقتباس المشاركة 5086 من موضوع ردود الإمام على نسيم وطريد وعلم الجهاد: دحض الشُبهات بحُجةٍ وإثباتٍ..





- 3 -

الإمام ناصر محمد اليماني
01 - 02 - 1430 هـ
28 - 01 - 2009 مـ
11:42 مساءً
ـــــــــــــــــــ


سبيل النجاة هو اتِّباع كتاب الله وسنّة رسوله الحقّ..


أعوذُ بالله السميع العليم من الشيطان الرجيم، بسم الله الرحمن الرحيم:
{وَٱلَّذِينَ جَـٰهَدُواْ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ ٱلله لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:69].

ويا نسيم وطريد هل تريدان الحقّ أم الباطل؟ فإن كنتم تريدان الحقّ فطهِّرا أنفسكما وأصدِقا الله يُصدِقكما، ولا يغيّر الله ما بقوم حتى يُغيروا ما بأنفسهم، فإذا علم الله أنّ عبده سقيم يقول: "يا إلهي أرني الحقّ حقاً وارزقني اِتّباعه وأرني الباطل باطلاً وارزقني اجتنابه"، فحقٌّ على الله لعبده إن كان صادقاً لا يريد غير الحقّ فهنا يتحقق وعد الله لمن يبحث عن الحقّ أن يهديه إلى الحقّ. تصديقاً لقول الله تعالى:
{وَٱلَّذِينَ جَـٰهَدُواْ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ ٱلله لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:69].

وسوف أفتيكم بالحقّ أنّ الله لا يهدي من يشاء هو سبحانه، ومن قال إنّ الله يهدي من يشاء هو ويضلّ من يشاء هو فقد وصفتم الله بأنّه ظالمٌ سُبحانه! ولا يظلمُ ربك أحداً. فتعالوا يا معشر الباحثين عن الحقّ لأعلّمكم طريق الهدى، وبما أني الإمام المهديّ علم الهُدى للأمم فإليكم الفتوى بأحكام الهُدى لمن أراد الهُدى فآتيكم بالأحكام الحقّ من مُحكم القرآن العظيم، وبرغم اختلاف علماء الأمّة فمنهم من يقول إنّ الإنسان مُسيّرٌ وليس مُخيراً فأخطأوا ووصفوا الله بالظلم للعباد فيسير هذا إلى الضلال ليجعله من أصحاب النار ويسير هذا للحقّ ليجعله من أصحاب الجنة وقالوا إنّ ذلك تصديقٌ لقول الله تعالى:
{يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} صدق الله العظيم [النحل:93].

فأخطأوا بيان الآية بغير الحقّ وجعلوا الله ظالماً لعباده فيهدي من يشاء هو ويُضلّ من يشاء هو سُبحانه ولو صدقوا لكان الله ظالماً لعباده سبحانه وقال الله تعالى في مُحكم كتابه:
{وَلا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].

وقال الله تعالى:
{إِنَّ اللَّهَ لا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَكِنَّ النَّاسَ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ} صدق الله العظيم [يونس:44].

ويا نسيم، ويا علم الجهاد طريد، هل لو قلت يا معشر المُسلمين لقد كلّمني الله من وراء الحجاب تكليماً عِلماً وليس حُلماً أو أقول أُنزل إلي جبريل فكلّمني، فمن أين لي بالسُلطان على ذلك؟ فإن أتيتهم بكلامٍ غير الذي في مُحكم القرآن فقد أصبحتُ من الكاذبين وذلك لأنّ محمداً رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- هو خاتم الأنبياء والمُرسلين، إذاً لا وحيٌ جديدٌ في الدين من بعد كتاب الله وسنّة رسوله الحقّ وأنا على ذلك لمن الشاهدين حتى ولو كلمّني الله تكليماً أو أرسل إليّ جبريل فلا حجّة لي على الناس ولو كلمني الله تكليماً حتى أُحاجّهم من مُحكم القرآن العظيم، إذاً لماذا تشغلون أنفسكم بالوحي وطرق الوحي ما دام لا حجّة للإمام المهديّ على الناس بغير ما جاء به محمد -صلى الله عليه وآله وسلم- كتاب الله وسنة رسوله؟ أفلا تتقون؟ أم تريدوني أن أفتري على الله بغير ما جاء به محمدٌ رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم؟ بل أرى نسيم قد أفتى كغيره من عُلماء الضلال أنّ القرآن لا يعلمه إلا الله وهذا إفكٌ مُفترًى قاله الشيطان الرجيم على لسان أوليائه فاتّبعتم قول الباطل، وما هي الحكمة من إفك الشيطان وأوليائه؟ وذلك لأنهم لن يستطيعوا أن يُحرّفوا كلام الله القرآن العظيم المحفوظ من التحريف فقالوا ذلك حتى يقول المسلمون إذاً ليس لنا إلا اتِّباع السّنة وحسبنا ذلك وذلك لأنّ القرآن لا يعلمُ تأويله إلا الله، وبما أن السُّنّة ليست محفوظةً من التحريف فعند ذلك يستطيع الشيطان الرجيم أن يضلّكم عن الصراط المُستقيم فصّدوا بأحاديث تُخالف لما أنزل الله في مُحكم القرآن العظيم.

ويا معشر علماء الأمّة وكافة الشعوب الإسلاميّة، إني أشهدُ أن لا إله إلا الله وأشهدُ أن مُحمداً رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- خاتم الأنبياء والمُرسلين وأشهدُ أن القرآن العظيم خاتم الكُتب كتاب الله الجامع حجّة الله على العالمين ولكن نبذه كثيرٌ من علماء الأمّة وراء ظهورهم بحجّة أنه لا يعلم تأويله إلا الله واكتفوا بأحاديث السُّنة والتي لم يعدهم الله بالحفظ من التحريف.

ويا معشر كُل من بلغ رُشده من أمّة الإسلام ذكرهم والأنثى، إنّ سُلطان علم الإمام المهديّ في مسائل العقيدة الحقّ سوف يفهمه جاهل الأمّة كما يفهم اسمه الذي سماه به أبوه، فما بالكم بعُلماء الأمّة؟ فإذا بيّنت لكم سُلطان الحجّة البالغة بالحقّ فلم يتّبع الحقّ عالمكم وجاهلكم فقد جعلتم لله عليكم سُلطاناً فيُعذبكم مع الكُفار بالقرآن العظيم عذاباً نُكراً ولن تجدوا لكم من دون الله ولياً ولا نصيراً.

وسوف نجعل السائل (من باب التكريم) أبا ريم الكريم، والمُجيب المهديّ إلى الصراط المُستقيم الإمام ناصر مُحمد اليماني.

مُقدمة من أبا ريم:
من قبل الأسئلة يا ناصر مُحمد اليماني نحنُ قومٌ مؤمنون بكتاب الله وسنّة رسوله صلى الله عليه وآله وسلم، وبما أنّك تقول أنك المهديّ المنتظَر الحقّ من ربّ العالمين، وبما أننا نؤمن بأنّ خاتم الأنبياء والمُرسلين هو محمدٌ رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم، إذاً لا حجّة لك علينا لَئِن خاطبتنا من غير ما جاء به خاتم الأنبياء والمُرسلين، وإن خاطبتنا بما جاءنا به نبيّ الناس أجمعين وهيّمنت علينا بسلطان العلم منه فعندها لا خَيار لنا إلا أن نُصدّقُ أنك الإمام المهديّ المنتظَر الحقّ من ربّ العالمين، فإن كذبنا بحُجتك الحقّ التي لا تقبل الجدل فقد كفرنا بما أُنزل على محمد خاتم الأنبياء والمُرسلين وأصبح مثلنا كمثل الكفار بما جاء به رسول الله إلى الناس كافة ومن ثم يُعذبنا الله مع الكفار بالقرآن العظيم، إذاً شرطنا عليك أن تُحاجنا بما نؤمن به أنّه من عند الله القرآن العظيم فإن لم تجد فحاجّنا بسنة محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم، وكذلك لنا شرط آخر أن تُجادلنا بآيات أمّ الكتاب البيّنة لعالمنا وجاهلنا وأن لا تُحاجنا بالآيات المُتشابهات التي لا يعلم بتأويلهنّ إلا الله حتى وإن قلت علّمني الله تأويل المُتشابه فلا حجّة لك علينا وذلك لأنّ الله لم يجعل المُتشابه من القرآن الحجّة علينا؛ بل نجد في القرآن أنّ الله نهانا عن اتباع ظاهر المُتشابه من القرآن ونردّ علمه لله الذي أحاط بكل شيء علماً، وحذرنا الله وأفتانا أنه لا يتّبع ظاهر الآيات المُتشابهات ويذر المُحكمات إلا من كان في قلبه زيغٌ عن الحقّ. وأبو ريم سوف يسألك ويرجو منك إجابة من المُحكم الذي يفهمهُ العالِم والجاهل، وبما أنّ المُحكم هنّ آيات أمّ الكتاب ولذلك جعلها الله آيات بيّنات لكلّ ذي لسانٍ عربيٍّ مُبينٍ لعالِم الأمّة وجاهلها ولذلك لن أقبل منك سُلطاناً من القرآن إلا من آياته المُحكمات البيّنات شرط أن لا تُأوِّلها أنت يا ناصر مُحمد اليماني، فاترك لنا تأويلها. فإذا كانت آيات مُحكماتٌ فسوف يفقهها عالِم الأمّة وجاهلها لأنها ليست بحاجة للبيان إذا كانت من الآيات المحكمات من أمّ الكتاب بالقرآن العظيم فلا نريد منك إرفاق بيان لها لأنها حتماً سوف تكون واضحةً بيّنةً لعالمنا وجاهلنا ولذلك لا نُريد منك بياناً لها يا ناصر محمد اليماني حتى إذا كذّبنا بها فقد كذبنا كلام الله مُباشرة.
وإليك سؤال حُسين (أبا ريم) نيابةً عن علماء الأمّة وكافة المُسلمين ذكرهم والأنثى، وأكرر شرطي عليك أن تأتينا بالآية المُحكمة فلا تبيّنها لنا شيئاً فكيف تبّين آية محكمة ظاهرها كباطنها من أمّ الكتاب يفقهها عالِم الأمّة وجاهلها لا يزيغ عنها إلا هالك.

سـؤال 1: هل القرآن حفظه الله من التحريف؟
جـواب 1: قال الله تعالى: {إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ} صدق الله العظيم [الحجر:9].

سـؤال 2: إذاً لا بدّ أنّ لله حكمة من حفظ القرآن من التحريف وبالعقل والمنطق أنّ الحكمة من ذلك هي ليكون حجّة الله على الناس وعنهُ مُؤكد سوف يُسألون إن أتيتنا بسلطانٍ واضحٍ كما سُلطان الحفظ.
جـواب 2: قال الله تعالى: {وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَكَ وَلِقَوْمِكَ وَسَوْفَ تُسْئَلُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:44].

سـؤال 3: وهل السّنة محفوظةٌ من التحريف؟
جـواب 3: قال الله تعالى: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُواْ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلاً} صدق الله العظيم [النساء:81].

سـؤال 4: نحن نعتقد ونعلم نحن عُلماء المُسلمين أنّ محمد رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- لا ينطقُ عن الهوى كما علمنا الله بمحكم القرآن العظيم؛ بمعنى أن أحاديث السُّنة النّبويّة جاءت من عند الله كما حديث القرآن، وبما أنّ الله جعل القرآن محفوظاً من التحريف فبالعقل والمنطق إذا جاء حديثٌ نبويٌّ مُخالفاً لإحدى الآيات المُحكمات في القرآن العظيم فلا بدّ أن هذا الحديث النّبويّ جاء من عند غير الله أي من عند الشيطان الرجيم وأوليائه المُفترين وإنّما هذا بالعقل والمنطق فهل لديك سُلطانٌ بيّنٌ في القرآن يؤكد ما يقوله العقل والمنطق؟
جـواب 4: قال الله تعالى: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].

سـؤال 5: إذاً حبل الله الذي أمرنا الله أن نعتصم به ونُنكر ما خالفه قد تبيّن لنا أنهُ مُحكم القرآن ما دام تبيّن لنا أنّه المرجع لما اختلف فيه علماء الحديث ولكن هل توجد آيةٌ مُحكمةٌ تفيد أنّ حبل الله الذي أمرنا الله بالإعتصام به والكُفر بما خالفه هو القرآن العظيم وتفيد أن الذين اعتصموا به سيهديهم الله به صراطاً مُستقيماً؟
جـواب 5: قال الله تعالى: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمْ بُرْهَانٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُبِينًا ﴿١٧٤﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].

سـؤال 6: وهل بعد هذا الحديث حديث هو أحق منه؟
جـواب 6: قال الله تعالى: {تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم، [الجاثية:6].

سـؤال 7: وهل الله يهدي من يشاء الله أن يهديه ويضل من يشاء الله أن يضله؟
جـواب 7: قال الله تعالى: {إِنَّ اللَّهَ لا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَكِنَّ النَّاسَ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ} صدق الله العظيم [يونس:44].

فكيف يهدي من يشاء هو سبحانه ويضلّ من يشاء هو سُبحانه! بل يهدي من يشاء الهدى من عباده ويضلّ من استحب العمى على الهدى ولم ينِب إلى ربه ليهديه إلى الحق، ذلك لأنّ الله يهدي إليه من يشاء الهدى أي يهدي إليه من يُريد الهدى أي يهدي إليه من ينيب إليه من عباده طالباً الهدى من ربه أما من استحب العمى على الهُدى فلن يهديه الله أبداً ولا يظلم ربك أحداً. تصديقاً لقول الله تعالى:
{مَنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ أَسَاء فَعَلَيْهَا وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ} [فصلت:46].

{وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ فَاسْتَحَبُّوا الْعَمَى عَلَى الْهُدَى فَأَخَذَتْهُمْ صَاعِقَةُ الْعَذَابِ الْهُونِ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ} [فصلت:17].
{وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْواهُمْ} [محمد:17].
{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءكُمُ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَمَا أَنَاْ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍ} [يونس:108].
{فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} [الصف:5].
{وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا} [النساء:115].
{قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27) الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللّهِ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ(28)} [الرعد].
{
قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚإِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧}صدق الله العظيم [الزمر].

فانظروا يا من يختلفون على الهدى ما هي حجّة الله على عبده الذي لم يهدِه وهي لأنه لم يُنِبْ إلى ربه لكي يهديه، ولذلك قال الله تعالى:
{
وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧}صدق الله العظيم [الزمر].

ويا نسيم! اتّقِ الله واتبعني أهدك صراطاً مُستقيماً، وأنا الإمام المهديّ الحقّ من ربك لا أجادل بآيات القرآن في غير مواضعها في الحوار؛ بل أجادل بآيات الله في نفس وقلب موضوع الحوار، ولكنك تأتي بآياتٍ لا دخل لها بموضوع الحوار الحاضر ومن ثم تزعم أنك تُجادل بآيات القرآن وتتهمني أنّي لا أقيم الحجّة على الناس على حقّ دعوتي إلا بالقسم بربّي وتنكر سلطان العلم الواضح للجاهل والعالم، وتنصّب نفسك كما تقول مُدافعاً عن سنة محمد رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- ومن ثم أقول لك ولكنك تُدافع عن الأحاديث التي تُخالف لمُحكم القرآن العظيم ومن ثم ترى نفسك على الهُدى! كلا وربّ العالمين إنك لتُدافع عن أحاديث الشيطان الرجيم التي جاءت من عند غير الله وتحسب أنّك من المُهتدين وأنت من الذين ضلّ سعيهم في الحياة الدنيا وهم يحسبون أنهم يحسنون صُنعاً.

أخي الكريم، وها أنا أتيتك بآياتٍ ولم أبيّنها شيئاً لأنها من مُحكم القرآن العظيم حتى ننظر من الذي يُكذب بكلام الله؟ هل نسيم أم ناصر مُحمد اليماني الداعي إلى الصراط المُستقيم؟ وأُقسم بالله العلي العظيم لو اجتمع علماء الأمّة أولهم وآخرهم حيّهم وميتهم ليُفسروا هذه الآيات المُحكمات لما وجدوا لها أيّ تأويلٍ، وذلك لأن ظاهرها كباطنها من آيات الله المُحكمات الواضحات البينات لا يزيغ عمّا جاء فيهن إلا من في قلبه زيغٌ عن الحقّ لأنه استحب العمى على الهُدى. ولا خيار لك يا نسيم ولم تعد لك الحجّة أنه لا يعلمُ تأويله إلا الله، فها نحن لم نأتِك إلا بآياته المحكمات البيّنات ولم أجادلك بالآيات التي لا يعلم بتأويلها إلا الله بل بالمحكم، ولا خيار لك إما شاكراً مُصدقاً بالحقّ وإما كافراً بمحكم القرآن العظيم، وإن كان لديك حديثاً هو أحقّ وأصدق وأقوم قيلاً فأتِ به إن كنت من الصادقين، وأقسم بربي لا تستطيع لأني الإمام المهديّ الحقّ من ربِّكم أقمتُ عليك الحجّة الداحضة وجعلتك بين خيارين إما شاكراً مؤمناً بمحكم القرآن العظيم وإما كفوراً يُنكر الحق المُبين.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
أخو أبا ريم الكريم الداعي إلى الصراط المُستقيم؛ الإمام ناصر محمد اليماني.
ــــــــــــــــ

اضغط هنا لقراءة البيان المقتبس..