ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
10 - 06 - 1428کۆچی
25 - 06 - 2007 زایینی
12:36 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1262
ــــــــــــــــــ


مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو نهێنی پیته‌كان له‌ قورئانی گه‌وره‌ بۆ موسڵمانان ڕوون ده‌كاته‌وه‌ ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر..

له‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ئیمامی دوانزه‌یەم له‌ ئالی به‌یتی پاک و دوایین خه‌لیفه‌كانی اللە ئیمام ناصر محمد یه‌مانی بۆ هه‌موو موسڵمانه‌ باوەڕدارەکان به‌م قورئانه‌ گه‌وره‌یه‌، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر، سڵاو لە ئێمەو هەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان، وە درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران لە یەکەمیانەوە تا میسکی دوایینیان پێغەمبەری نەخوێندەوار نێردراوی اللە بۆ هەموو خەڵکی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە سڵاو لەسەر ئەوەی شوێنی ڕێنماییکار بۆ ڕێگای ڕاست دەکەوێت، پاشان دوای ئەوە..

ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت، لەڕاستیدا اللە قورئانی گه‌وره‌ی كردووه‌ بە به‌ڵگه‌ی من به‌سه‌رتانه‌وه‌ له‌ به‌ڵگه‌ی ئیمامه‌ت و پێشه‌وایه‌تی یان به‌ڵگه‌ به‌سه‌رمه‌وه‌ ئەگه‌ر نه‌متوانی له‌ قورئان به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زانستان پێشكه‌ش بكه‌م بۆ ئه‌و گه‌له‌ی ده‌زانن و تێده‌گه‌ن، وه‌ هه‌رگیزیش نە گاڵته‌چیەکان و ئەوانەی سوکایەتی دەکەن و نه‌ خۆبه‌گه‌وره‌و زل زانه‌كان له‌ ڕاستی به‌یانه‌كان تێناگه‌ن؛ به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی به‌ عه‌قڵ و لۆژیک به‌ سەرنجێکی ته‌واوو بیرو به‌رچاوڕوونی له‌ به‌یانه‌كان ورده‌بنه‌وه، جا ئه‌وانه‌ دواتر بەوە دەزانن ئایا یه‌مانی به‌ ڕاست و دروستی قسه‌ده‌كات یان له‌و كه‌سانه‌یه‌ گاڵته‌ ده‌كات، یان له‌وانه‌ی قسه‌ بە ناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا دوودڵن و نازانن و گومانیان لە قسەکە هەیە، له‌ كاتێكدا ‌گومان هیچ سودێک بە زانینی ڕاستیەکان ناگەیەنێت. جا من به‌ لێكدانه‌وه‌یه‌ک له‌ ئیجتیهادی خۆمه‌وه‌ قسه‌تان بۆ ناكه‌م و پاشانیش بڵێم (والله‌ اعلم)، به‌و مانایه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ ئه‌گه‌ری ڕاست و هه‌ڵه‌ هه‌ڵبگرێت، وه ‌نه‌ به‌ پێوانەش (قیاس)، به‌ڵكو له‌ خودو دڵی بابه‌ته‌كه‌دا، جا‌ ئێوه‌ له‌ قورئان به‌ بیست و پێنج پێغه‌مبه‌رو نێردراو ده‌زانن، بەڵام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به‌ بیست و هه‌شت پێغه‌مبه‌رو نێردراو ده‌زانێت. ڕەنگە یه‌كێكتان بیه‌وێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "له‌ كوێ ئه‌م سێ پێغه‌مبه‌ره‌ی ترت بۆ هێناین له‌كاتێكدا ئێمه‌ ده‌زانین ته‌نها بیست و پێنج پێغه‌مبه‌رو نێردراون؟‌". جا یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌ به‌وه‌ی ئه‌م سێ پێغه‌مبه‌ره‌ بریتین له‌وانه‌ی له‌ چیڕۆکە نه‌زانراوه‌كه‌ی قورئانی گه‌وره‌ دان، ئه‌وانه‌ی اللە بۆ یه‌كێک له‌ ئاوه‌دانیه‌كان ڕەوانەی کردن، جا اللە چیڕۆکەکه‌یانی لێڵ و ناڕوون کردووە و لە خودی چیڕۆکەکە بۆی ڕوون نه‌كردوونه‌ته‌وه‌ ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی خه‌ڵكی ئاوه‌دانیه‌كه‌ چی بوون، وه‌ گه‌لەکەشیان كێ بوون؛ به‌ڵكو وەکو دەزانن اللە کردوویەتی بە چیڕۆکێکی نادیار. اللە ی پایەبەرزیش ده‌فه‌رموێت:‌ {إِذْ أَرْ‌سَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْ‌سَلُونَ ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [يس].

وە لەڕاستیدا پێشتر له‌ وتارێكدا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ به‌وه‌ی ئه‌وان بریتین له‌ هەمان کەسانی چیڕۆکە نادیارەکەی سوڕه‌تی كه‌هف، جا ئه‌م وتاره‌ی پێشترتان بیردەخەمەوەو پاشانیش باس و خواسه‌كه‌تان به‌ وردی و زانستی زیاتره‌وه‌ بۆ باس ده‌كه‌ین.
___________

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر، سڵاو لە ئێمەو هەموو موسڵمانانی خەڵکی جیهان، وە درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە بۆ خەڵکی جیهان لە یەکەمیانەوە تا میسکی دوایینیان محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، پاشان دوای ئەوە..

سوێند بە اللە نامه‌وێت گومڕاو سه‌رلێشێواو بن تا به‌ بێ زانست و ڕێنمایی و كتێبێكی ڕوون و ئاشكرا شوێنم بکەون، جا له‌ نێوانی من و ئێوه‌و هه‌موو خه‌ڵكیشدا قورئانی گه‌وره‌ هه‌یه‌، جا هه‌ر كه‌سێک اللە به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی پشتگیری لێكرد ئه‌وا ئه‌و کەسە بە حەق زاڵه‌ له‌و بڕیارو بابه‌تانه‌ی لە گفتوگۆكاندا ده‌ستتان پێكردووه‌، جا هه‌رچی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتن ئه‌وا ژماره‌کەیان سێ كه‌سه‌و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یانه‌. وه‌ ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان ئایا ئه‌م چیڕۆکەتان لە قورئان نه‌بینیوه‌ کە اللە کەسەکانی به‌ نادیاری هێشتۆته‌وه‌، لەکاتێکدا ئەگه‌ر بێتو قورئان چیڕۆكێكی گێڕایه‌وه‌ به‌ وردی ده‌یگێڕێته‌وه‌، جا له‌ پاش ئه‌وە ناوی ئەو پێغه‌مبه‌ره‌ باس ده‌كات کە بۆ ئاوه‌دانیه‌كه‌یان نێردراوە، به‌ڵام له‌ قورئان چیڕۆکی ئاوه‌دانیه‌ک ده‌بینین شوێن و ناوه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌، بەهەمان شێوە گه‌له‌ نیشته‌جێكه‌شی به‌ نەزانراوی ده‌بینن؛ به‌ڵكو ده‌ڵێت کاتێک خه‌ڵكی ئاوه‌دانیه‌كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانیان بۆ هات سه‌ره‌تا اللە دوو پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردن، ئەوانیش به‌درۆیان زانین، دواتر به‌ پێغه‌مبه‌ری سێیه‌م شکۆمەندو بەهێزی كردن، وەکو اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَاضْرِ‌بْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَابَ الْقَرْ‌يَةِ إِذْ جَاءَهَا الْمُرْ‌سَلُونَ ﴿١٣﴾ إِذْ أَرْ‌سَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْ‌سَلُونَ ﴿١٤﴾ قَالُوا مَا أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌ‌ مِّثْلُنَا وَمَا أَنزَلَ الرَّ‌حْمَـٰنُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ ﴿١٥﴾ قَالُوا رَ‌بُّنَا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْ‌سَلُونَ ﴿١٦﴾ وَمَا عَلَيْنَا إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ﴿١٧﴾ قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْ‌نَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْ‌جُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُ‌كُم مَّعَكُمْ أَئِن ذُكِّرْ‌تُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِ‌فُونَ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا لێره‌دا ئه‌وه‌ی له‌ قورئان ورد ده‌بێته‌وه‌ ده‌ست بە پرسیار کردن دەکات و ده‌ڵێت بۆچی اللە چیڕۆکی خەڵکی ئەم ئاوەدانیەی بە نادیاری هێشتۆتەوە؟ جا ئایا گه‌له‌كه‌یان كێ بوون؟ وه‌ ناوی ئه‌م نێردراوانه‌ش چی بوون کە اللە بۆی ناردن؟ جا هه‌ر ده‌بێت له‌م چیڕۆکەدا نهێنیه‌كی نائاسایی له‌ نهێنیه‌كانی قورئانی گه‌وره‌ بوونی هەبێت کە هێشتا به‌ ‌ناڕوونی بۆ زانایانی ئایینی و موسڵمانان ماوه‌ته‌وه‌، وه‌ ئێوه‌ش ده‌زانن چیڕۆكی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت لە قورئاندا ڕوون نیە، جا هه‌ر ده‌بێت په‌یوه‌ندی به‌ خه‌ڵكی ئه‌م ئاوه‌دانیه‌وە هەبێت کە اللە لە قورئان بێ ئه‌وه‌ی باسی گه‌لی ئه‌م ئاوه‌دانیه‌ بكات گێڕاویەتیەوە، نه ‌باسی ناوی ئه‌و سێ پێغه‌مبه‌ره‌ش کە اللە بۆی ناردن، جا ئه‌م ناڕوونیە له‌به‌ر چیه‌، هەرچەندە لەڕاستیدا چیڕۆکێکەو چیڕۆکەکانیش لە قورئان ڕوون و ئاشكران، هەروەک چاكترینی چیڕۆکەکان؛ چیڕۆکی یوسف، کە له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتایی گێڕاویه‌تیه‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌‌ هه‌موو چیڕۆکەکانی تری قورئان ته‌نها هی ئه‌م ئاوه‌دانیه‌ نه‌بێت کە اللە سه‌ره‌تا دوو پێغه‌مبه‌ری بۆ ڕه‌وانه‌كردن و به‌درۆیان زانین، جا ئه‌وه‌ بوو به‌ پێغه‌مبه‌ری سێیه‌م شکۆمەندو بەهێزی كردن.‌‌‌

له‌پاش ئه‌وه‌ سەرەتا هه‌ڵده‌ستن به‌ به‌راوردكردنی جۆری ئەو هه‌ڕه‌شه‌یەی کە خەڵكی ئه‌م ئاوه‌دانیه‌ لە پێغه‌مبه‌ره‌كانیان دەکرد؛ به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌ بانگه‌وازه‌كه‌یان نه‌هێنن و بۆ سه‌ر ئایینه‌كه‌یان نەگەڕێنەوە به‌ردبارانیان ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن ئەوانەوە تووشی سزایه‌كی گه‌وره‌ ده‌بن، یان ئه‌وه‌تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سەر ئایینه‌كه‌یان به‌ وازهێنان و دەستهەڵگرتن له‌ بانگه‌وازه‌كه‌یان: {قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْ‌نَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْ‌جُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُ‌كُم مَّعَكُمْ أَئِن ذُكِّرْ‌تُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِ‌فُونَ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم.

پاشان دەچینە سەر چیڕۆکەکەی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت و بۆتان دەردەکەوێت هه‌مان ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یان لێدەکەن: {إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا} [الكهف:20].

دوای ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ به‌راورد كردن له‌ نێوان ژماره‌ی پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كانی ئه‌م ئاوه‌دانیه‌ کە اللە ‌بە ڕوون و ئاشکرا باسی كردوون، اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {إِذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ} [يس:14].

دواتر ده‌ڕۆن بۆ ژماره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت کە اللە به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ ئەوکەسانەی ورد ده‌بنه‌وه‌و بیردەکەنەوە ڕوون و ئاشكرای كردووه‌، بەوەی سێ كه‌سن و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یانه‌. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:‌ {سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُل رَّبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ} صدق الله العظيم [الكهف:22].

جا هه‌رچی قسه‌ ڕاست و دروستەکەیە بریتیه‌ له‌ قسه‌كه‌ی یه‌كه‌م کە له‌ ئایینده‌دا یه‌مانی چاوه‌ڕوانكراوو پشتیوانەکانی وتوویانه‌ له‌وه‌ی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی فێری كردووه‌، وه‌ ئه‌م قسه‌یه‌شی به‌بێ بنەماو بێ زانست و زانیاری نه‌كردووه‌.. بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ}.

وه‌ اللە ئه‌م قسه‌یه‌‌ی به‌ قسەیەکی بێ بنەماو بێ زانست و زانیاری باس نه‌كردووه‌، به‌ڵكو ئه‌و قسانه‌ی وتراون؛ له‌ پێنجه‌کەوه‌‌ تا ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت حه‌وتن و هه‌شته‌میان سه‌گه‌كه‌یانه‌ بە قسەی بێ بنەماو بێ هەبوونی ده‌سه‌ڵاتی زانست و زانیاری باس کردووە؛ به‌ڵكو به‌ گومانه‌وه‌ له‌كاتێكدا گومان هیچ سودێک بە زانینی ڕاستی ناگەیەنێت، بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ}.

جا ئه‌م قسانه‌ وتراون بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویەتی: {وَيَقُولُونَ}، به‌و مانایه‌ی ئه‌مانە وتراون، كه‌واته‌ ئه‌م قسانه‌ وتراون جا بوون به‌ كارێكی ڕابردوو ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن زمانی عه‌ره‌بین، هه‌رچی قسه‌ ڕاست و دروستەکەیە بریتیه‌ له‌ قسه‌كه‌ی یه‌كه‌م کە هیچ كه‌سێک نه‌یوتووه‌و هێشتا له‌ زانستی شاراوەو غه‌یب دایه‌، تا ئەوکاتەی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو یاوه‌ره‌كانی ده‌یڵێن، بۆیە اللە نه‌یفه‌رمووه‌: ده‌ڵێن سێ كه‌سن و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یانه‌؛ به‌ڵكو فه‌رموویه‌تی: {سَيَقُولُونَ} به‌و مانایه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌‌ هێشتا نه‌وتراوه‌ بۆیە فه‌رموویه‌تی: {سَيَقُولُونَ}، به‌و مانایه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ هێشتا له‌ زانستی شاراوە دایه‌و هێشتا نه‌وتراوه‌، جا ها ئه‌وه‌ ئه‌م قسه‌ ڕاست و دروستە هات و وترا، جا ئایا باوەڕ دەهێنن؟

وه‌ ئه‌گه‌ر وردبوونه‌وه‌ له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ}، ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ی قسه‌ ڕاست و دروستەکە بریتیه‌ له‌ كه‌مترین ژماره‌کە، واته‌؛ سێ كه‌سن و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یانه‌، وه‌ ناكرێت ژماره‌كه‌ لەوە كه‌متربێت، چونکە ئەگه‌ر سه‌یری قسه‌ی قسه‌كاره‌كه‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت بکەن کاتێک له‌ نێوان خۆیان قسه‌ ده‌كه‌ن ده‌بینن له‌گه‌ڵ یه‌ک كه‌س قسه‌ ناكات، به‌ڵكو له‌گه‌ل دوو كه‌س قسه‌ ده‌كات، بۆیە وتی: {فَابْعَثُوا أَحَدَكُم بِوَرِ‌قِكُمْ هَـٰذِهِ} [الكهف:19].

جا ئایا بۆتان ڕوونبوویه‌وه‌ من زاناترین کەسی خه‌ڵكیم به‌ ژماره‌كه‌یان و موفتیم له‌ باس و خواسەکەی ئه‌وان؟ جا ئایا‌ باوەڕ دەکەن؟ به‌ڵام مرۆڤ له هه‌موو شتێک زیاتر دەمەقاڵێ ده‌كات!

جا ئه‌مانه‌ هه‌مان ئه‌و سێ پێغه‌مبه‌ره‌ن کە لە چیڕۆکە نەزانراوەکەی تر بۆ سەر ئاوه‌دانیه‌ نه‌زانراوه‌كه‌‌ ڕەوانەکران، لێره‌دا یەکێک ده‌مپچڕێنێت و ده‌ڵێت: "ئه‌وان چه‌ند لاوێک بوون باوەڕیان به‌ په‌روه‌ردگارەکەیان هێنابوو، باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه‌ نێردراو بن". دوای ئه‌وه‌ پێی ده‌ڵێین:‌ هەردەبێت لاوەکان بانگه‌وازکارێکیان هەبێت بۆلای حەق بۆ ئەوەی شوێنی بکەون کە ئەویش بریتی بوو له‌ نێردراوەکەی یه‌كه‌م، جا دواتر برا لاوه‌كانیشی به‌ڕاستیان دانا، ئه‌وکەسەی دوای باوکیان ئه‌ركی به‌خێوكردن و چاودێری كردنی ئەوانی له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو، کە بریتی بوو لە (ذو الكفل)، جا به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی چاک په‌روه‌رده‌ی كردن، بۆیە پێی وتراوه‌ (ذا الكُفل)، جا ئه‌مه‌ ناوەکەی خۆی نیه‌، وه‌ وێنه‌ی ئه‌و وه‌كو وێنه‌ی موساو هاڕونه‌، جگه‌ له‌وه‌ی هاڕون لە موسا گه‌وره‌تر بوو، وە لەڕاستیدا په‌یامه‌كه‌ بۆ سه‌ر موسا دابه‌زی و اللە له‌گه‌ڵ ئه‌و كردی به‌ وه‌زیرێک، جا هه‌ردووكیانی بۆ لای فیرعه‌ون ڕه‌وانه‌كرد، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {فَأْتِيَاهُ فَقُولَا إِنَّا رَ‌سُولَا رَ‌بِّكَ} صدق الله العظيم [طه:47].

هه‌رچی په‌یامه‌كه‌ بوو‌ ئه‌وا به‌سه‌ر موسا درودو سڵاوی لێ بێت دابەزی، به‌هه‌مان شێوه‌ لاوه‌كانیش په‌یامه‌كه‌ به‌سه‌ر برا گه‌وره‌كه‌یان دابه‌زی، جا ئەوەبوو لاوه‌كان باوەڕیان به‌ بانگەوازەکەی هێنا،‌ دوای ئه‌وە اللە هیدایه‌تی بۆ زیادكردن و له‌گه‌ڵ براكه‌یان كردنی به‌ پێغه‌مبه‌ر بۆ سەر ئاوه‌دانیه‌كه‌، كه‌ بریتین له‌ هه‌مان ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ڵێن (الأسباط)، كه‌ نه‌ جولەکە بوون نه‌ نه‌صارا، به‌ڵكو (أسباط ياسين - نه‌وه‌كانی یاسین) ـن درودو سڵاوی لێبێت، کە بریتی بوون له‌ سێ پێغه‌مبه‌ر، یه‌كێكیان ئیلیاسی كوڕی یاسین بوو، وه‌ ئومێدی لێخۆشبوونیش لە اللە ده‌كه‌م به‌وه‌ی له‌ وتاره‌كه‌ی پێشتر قسه‌یه‌كی به‌ گومانم كرد ده‌رباره‌ی ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت باوەڕیان پێهێنا، جا وتم ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ ئیدریسه‌، لەکاتێکدا ئه‌مە ناوه‌كه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكو ناوه‌كه‌ی ئیلیاسی كوری یاسینەو ئیدریس و یه‌سه‌عیش برای ئەو بوون، ‌هه‌مووشیان له‌ باوكێكن کە ناوی یاسین ـە، جا ئه‌مه‌ مه‌كه‌نه‌ بەڵگە لەسه‌ر ناصر یه‌مانی به‌وه‌ی چۆن له‌ وتاره‌كه‌ی پێشوتری ده‌ڵێت په‌یامه‌كه‌ به‌سه‌ر ئیدریسدا د‌ابه‌زی و ئێستاش ده‌ڵێت به‌ڵكو به‌سه‌ر ئیلیاسدا دابه‌زی، منیش یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: ئه‌مه‌ به‌هۆی په‌له‌كردنم بوو له‌ لێكدانه‌وه‌ی ناو‌ی نێردراوەکەی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت، جا به‌ گومانه‌وه‌ قسه‌كه‌م كرد، وه‌ ئه‌مه‌ تاكه‌ قسه‌یه‌ به‌ گومانه‌وه‌ وتبێتم بێ ئه‌وه‌ی بزانم به‌دڵنیاییەوە وتوومه‌ کاتێک وتم ئیدریس په‌یامه‌كه‌ی به‌سه‌ردا دابه‌زی، جا له‌سه‌رم پێویست بوو چاوه‌ڕێی وه‌حی تێگه‌یشتن (وحي التفهیم) بم له‌لایەن په‌روه‌ردگارەکەمه‌وه‌ تا زانسته‌كه‌م زیاتر بكات به‌ به‌یانه‌كه‌‌ی، به‌وه‌ی ناوی ئه‌و نێردراوە چیه‌ کە په‌یامه‌كه‌ی پێگه‌یشت، ئایا ئه‌وه‌ ئیدریس بوو، یان ئیلیاس. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَلَا تَعْجَلْ بِالْقُرْ‌آنِ مِن قَبْلِ أَن يُقْضَىٰ إِلَيْكَ وَحْيُهُ وَقُل رَّ‌بِّ زِدْنِي عِلْمًا ﴿١١٤﴾} صدق الله العظيم [طه].

ئه‌م (ئایەتە) ش سەرزەنشتی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - ناکات کە اللە قورئانی به‌سه‌ردا دابه‌زاند، به‌ڵكو سەرزەنشتە بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی اللە به‌یانه‌كه‌ی پێداوه‌ کە ناصر محمد یه‌مانی ـه‌، جا من له‌ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ پەلەم کرد به‌رله‌وه‌ی په‌روه‌ردگارەکەم به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانست و به‌ڵگه‌ی قورئان فێرم بكات، ‌هه‌رگیزیش دوای ئه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌ قسه‌یه‌كی تر بە گومانەوە ناكه‌م، جا هه‌ڵه‌كه‌م گه‌وره‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو ئیدریسی لاوم لەناو سێ براکەدا كرد به‌ گه‌وره‌ترین برا، لەکاتێکدا ئه‌و له‌ هه‌موویان گه‌وره‌تر نه‌بوو، به‌ڵكو گه‌وره‌ترینیان ئیلیاسی كوڕی یاسین بوو درودو سڵاوی اللە یان لەسەر، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش بوو په‌یامه‌كه‌ی پێ گه‌یشت، هه‌رچی براكه‌یه‌تی واته‌ ئیدریس‌ ئه‌وا نێردراوێكی ڕاستگۆیه‌ چونكه‌ پەیامی براكه‌ی ئیلیاسی به‌ڕاستدانا، جا اللە زانسته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی ناوه‌كانی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت بۆ زیادکردم، وه‌ به‌وه‌ی كامه‌ نێردراویان بوو په‌یامه‌كه‌ی له‌لایەن په‌روه‌ردگاریه‌وه‌ پێگه‌یشت، ئه‌مه‌ش چونکە ناكرێت سێ كتێبیان بۆ بێت، به‌ڵكو یه‌ک كتێبیان بۆ هات، کە بریتی بوو له‌و كتێبه‌ی به‌سه‌ر نێردراوی اللە ئیلیاسدا دابه‌زی، بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ الْمُرْ‌سَلِينَ ﴿١٢٣﴾ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿١٢٤﴾ أَتَدْعُونَ بَعْلًا وَتَذَرُ‌ونَ أَحْسَنَ الْخَالِقِينَ ﴿١٢٥﴾ اللَّـهَ رَ‌بَّكُمْ وَرَ‌بَّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿١٢٦﴾ فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُ‌ونَ ﴿١٢٧﴾ إِلَّا عِبَادَ اللَّـهِ الْمُخْلَصِينَ ﴿١٢٨﴾ وَتَرَ‌كْنَا عَلَيْهِ فِي الْآخِرِ‌ينَ ﴿١٢٩﴾ سَلَامٌ عَلَىٰ إِلْ يَاسِينَ ﴿١٣٠﴾ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿١٣١﴾} صدق الله العظيم [الصافات].

جا ئه‌وانه‌ بریتی بوون له‌ هه‌ر سێ پێغه‌مبه‌ر له‌ یه‌ک نه‌وه‌، واته‌ له‌‌ نه‌وه‌ی یاسین (أسباط ياسين)، وه‌ اللە هه‌موویانی بۆ یه‌ک ئاوه‌دانی ڕەوانە کرد، كه‌ بریتی بوو له‌ ئاوه‌دانیه‌كه‌ی خۆیان، وه‌ اللە ته‌نها یه‌ک كتێبی پێدان كه‌ بریتی بوو له‌و كتێبه‌ی به‌سه‌ر نێردراوی اللە ئیلیاسدا دابه‌زی، جا هه‌ر سێ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كتێبه‌كه‌ی ئیلیاسدا هاتبوو بانگەوازیان ده‌كرد. بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {قُولُوا آمَنَّا بِاللَّـهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَىٰ إِبْرَ‌اهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّ‌بِّهِمْ لَا نُفَرِّ‌قُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ ﴿١٣٦﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا ئه‌وانه‌ بریتی بوون له‌ نه‌وه‌كانی یاسین (أسباط ياسين)، نه‌ک نه‌وه‌كانی یه‌عقوب (أسباط يعقوب)، جا له‌ نه‌وه‌كانی یه‌عقوب ته‌نها نێردراوی اللە یوسف پێغەمبەر بوو، به‌ڵام اللە فه‌رموویه‌تی (الأسباط) به‌ كۆ نه‌ک به‌ تاكه‌كه‌ی كه‌ بریتیه‌ له‌ (السبط)، كه‌ ئه‌ویش یوسف بوو‌ درودو سڵاوی لێبێت، پاشان اللە له‌ ئایه‌تێكی تردا بۆی ڕوونكردوونه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی (الأسباط) نه‌ جولەکە بوون نه‌ نه‌صارا. اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطَ كَانُواْ هُوداً أَوْ نَصَارَى قُلْ أَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ اللّهُ} صدق الله العظيم [البقرة:140].

وه‌ ده‌شزانن نەوەی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دوانزه‌ تیرە له‌ نەوەی دوانزه‌ كوڕەكه‌ی (یه‌عقوب) دا دابەش بوون، جا پێغه‌مبه‌ری اللە یه‌عقوب له‌وان نه‌بوو؛ به‌ڵكو له‌ پێش ئه‌وانەوە بوو، ئه‌وانیش له‌ نەوەکانی ئه‌و بوون، وه‌ یه‌عقوبیش له‌ نەوەی ئیبراهیمه‌ درودو سڵاوی لێبێت، جولەکەو نه‌صاراش له‌ نەوەی ئه‌م دوانزه‌ كه‌سه‌ بوون كه‌ نه‌وه‌ی یه‌عقوب بوون، كه‌واته‌ یه‌عقوب نه‌ جولەکە بوو نه‌ نه‌صرانی، به‌هه‌مان شێوه‌ خۆشەویستی اللە ئیبراهیم درودو سڵاوی لێبێت، به‌هه‌مان شێوه‌ (الأسباط) نه‌وه‌كانی‌ یاسین؛ واته‌ هه‌رسێ برا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ نه‌ جولەکە بوون نه‌ نه‌صارا، به‌ڵكو بریتی بوون له‌ نه‌وه‌‌كانی یاسین، كه‌ ئه‌ویش باوكی سێ نه‌وه‌ بوو، جا ئه‌وانه‌‌ (جولەکەو نه‌صارا) هیچ زانستێكیان نه‌ به‌ ئەوان هه‌بوو‌ نه‌ به‌ ئیبراهیمیش، به‌ڵكو زانستیان به‌ محمد نێردراوی اللە هه‌بوو‌ کە لە تەوڕات و ئینجیل لەلایان نوسرا بوو، جا وه‌كو چۆن منداڵه‌كانی خۆیان ده‌ناسن ئاوا نێردراوی اللە ده‌ناسن، بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:‌ {يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تُحَاجُّونَ فِي إِبْرَ‌اهِيمَ وَمَا أُنزِلَتِ التَّوْرَ‌اةُ وَالْإِنجِيلُ إِلَّا مِن بَعْدِهِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٦٥﴾ هَا أَنتُمْ هَـٰؤُلَاءِ حَاجَجْتُمْ فِيمَا لَكُم بِهِ عِلْمٌ فَلِمَ تُحَاجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٦٦﴾ مَا كَانَ إِبْرَ‌اهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَ‌انِيًّا وَلَـٰكِن كَانَ حَنِيفًا مُّسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِ‌كِينَ ﴿٦٧﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وه‌ ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت، سەبارەت بە به‌یانی ئه‌و پیتانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای بیست و نۆ سوڕه‌ته‌كه‌ی قورئانی گه‌وره‌دا هاتوون به‌ ئاگا وه‌رنه‌وه‌‌، جا ئایا پێتان وانییە ئه‌م پیتانه‌ ته‌نها چه‌ند وشه‌یه‌ک نین، به‌ڵكو پیتی جیاوازن؛ وەکو هێمایه‌ک بۆ ئه‌و ناوانەی سوێندیان پێ خوراوە، کە بیست و هه‌شت پێغه‌مبه‌رو نێرداراون له‌گه‌ڵ ئیمام (ن) كه‌ بیست و نۆهه‌مە؟‌ ‌به‌ڵام مەرج نیە هێماكه‌ یه‌كه‌م پیتی ئەم ناوه‌ بێت کە سوێندی پێ خوراوه‌، به‌ڵكو هه‌ر پیتێكی بێت، جا ئەگه‌ر پیته‌كه‌ پیتی یه‌كه‌می ئەو ناوە بێت کە سوێندی پێ خوراوه‌ یان دوای پیته‌كه‌ی یه‌كه‌م بێت له‌ پیته‌كانی تری ناوه‌كه‌، به‌ڵام له‌ ناوی یه‌كه‌م تێپه‌ڕ ناكات.

جا سه‌یری ئه‌و پیتانه‌ بكه‌ن کە له‌ سه‌ره‌تای سوره‌تی مه‌ریه‌مدا هاتوون، ئه‌مانه‌ بریتین له‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانی نەوەی عیمران کە بە ڕێک و پێکی باسکراون: ‌{ كهيعص (١) }:

جا هه‌رچی هێمای ( ك ) ـه‌ ئه‌وا هێمایه‌ بۆ ناوی پێغه‌مبه‌ری اللە زه‌كه‌ریا سڵاوی لێبێت.
وه‌ هه‌رچی هێمای ( ه ) ـه‌ ئه‌وه‌ هێمایه‌ بۆ ناوی پێغه‌مبه‌ری اللە هاڕونی برای مه‌ریه‌م سڵاوی لێبێت.
هه‌رچی هێمای ( ي ) ـه ئه‌وا هێمایه‌ بۆ ناوی یه‌حيا درودو سڵاوی لێبێت.
هه‌رچی هێمای ( ع ) ـه‌ ئه‌وا هێمایه‌ بۆ ناوی عـيسا درودو سڵاوی لێبێت.
هه‌رچی هێمای ( ص ) ـە ئه‌مه‌ هێمایه‌كه‌ له‌ سیفه‌ت ناوی ( الصدّيقة ) ـی مه‌ریه‌م‌ سڵاوی لێبێت دەرهێنراوە، وه‌ هێمایه‌كه‌‌ له‌ ناوه‌كه‌ی خۆی وه‌رنه‌گیراوه‌، چونکە پێغەمبەر نیه‌، به‌ڵكو ڕاست و ڕاستگۆ بوو و فەرمانەکانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی به‌ڕاست دانا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَّا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْ‌يَمَ إِلَّا رَ‌سُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّ‌سُلُ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ} صدق الله العظيم [المائدة:75].

هه‌رچی هێماکەی كۆتایی قورئانی گه‌وره‌یە کە له‌ سورەتی القلم ـە بریتیه‌ له‌ (ن) ئه‌وا بریتیه‌ له‌ (ن) ـی ناصر محمد یه‌مانی ئەگه‌ر بزانن، وه‌ اللە نه‌یكردووم به‌ پێغه‌مبه‌رو نێردراوێک به‌ڵكو کردوومی به‌ ئیمامێكی سەرتاسەری و گشتگیر بۆ ئیوه‌و‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانتان مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌ی كوفری به‌وه‌ کرد اللە منی کردبێت به‌ ئیمام بۆ كوڕی مه‌ریه‌م درودو سڵاوی لێبێت و وتی: "ناكرێت و ڕه‌وانیه‌ ببیت به‌ ئیمام بۆ هیچ نێردراوو پێغه‌مبه‌رێک، جا تۆ هیچ نیت ته‌نها پیاوێكی چاکەکار نه‌بیت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكی چاکەکار بێت". جا دواتر به‌م فه‌رمووده‌یه‌ی اللە وەڵامی دەدەمەوە کە سوێندی به‌ یه‌كه‌م پیتی ناوه‌كه‌ی به‌سه‌رخه‌ری نێردراوه‌كه‌ی خواردووه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی دواتر اللە لەسەر دەستی ئەو بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهاندا ده‌رده‌خات، جا ئەم وه‌ڵامه‌ی به‌سه‌، اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُ‌ونَ ﴿١﴾ مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَ‌بِّكَ بِمَجْنُونٍ ﴿٢﴾ وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرً‌ا غَيْرَ‌ مَمْنُونٍ ﴿٣﴾ وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ ﴿٤﴾ فَسَتُبْصِرُ‌ وَيُبْصِرُ‌ونَ ﴿٥﴾ بِأَييِّكُمُ الْمَفْتُونُ ﴿٦﴾ } صدق الله العظيم [القلم].

سڵاوی اللە ش له‌سه‌ر ئەو کەسە ژیرو هۆشمەندو بینایانەی گوێ له‌ قسه‌و گوفتار ده‌گرن، دوای ئه‌وه‌ شوێنی چاكترینی ده‌كه‌ون.

وه‌ ئەی گەلی موسڵمانان له‌سه‌رتانه‌ بزانن جیاوازی له‌نێوان لێكدانه‌وه‌ی من و زۆرێک له‌ موفەسیرەکانتان وه‌كو جیاوازی نێوان ڕاستی و بەتاڵە، جا به‌ اللە سوێندتان ده‌ده‌م سه‌یری ئه‌م ته‌فسیره‌و ته‌فسیر‌ی ئه‌وانه‌ش بكه‌ن کە ئایه‌تی (ن والقلم) یان ته‌فسیر كردووه‌

اقتباس المشاركة :
وەرگیراوی بەشداریەکە :

قال: حدثني عبدالسلام بن مالك معنعنا: عن ابن عباس رضي الله عنه في قوله [ تعالى.ر ]: (ن): السمكة التي على ظهرها الأرضين وتحت الحوت الثور وتحت الثور الصخرة وتحت الصخرة الثرى وما يعلم تحت الثرى إلا الله [تعالى.ب ] واسم السمكة ليواقن واسم الثور يهموث.

وەرگیراوەکە کۆتایی هات
انتهى الاقتباس
جا بە اللە سوێندتان ده‌ده‌م عەقڵەکانتان ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ قبوڵ ده‌كات و دڵتان پێی ئۆقره‌ ده‌گرێت؟ جا ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت، ئایا تا ئه‌م سنوره‌ گومڕا بوونەو ملكه‌چی نه‌زانی بوون؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت، جا ئه‌م گێڕانەوانە وه‌رده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی به‌ عه‌قڵ و نوری بینایی و بە به‌ڵگه‌وه‌ بیریان لێبكه‌نه‌وه‌ به‌وه‌ی ئایا ڕاست و دروستە یان به‌تاڵ؟ جا ئه‌گه‌ر لە اللە ترسان و خۆتان پاراست ئه‌وا بە ڕاست و دروستی نه‌بێت ناتانه‌وێت به‌م گێڕانەوانە دەربارەی ئەوە قسه‌ بكه‌ن، دواتریش اللە ده‌سه‌ڵاتێكتان پێده‌دات تا بتوانن ڕاستی و به‌تاڵ له‌ یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه‌‌، ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ ڕووناکی بینایی پۆڵایین له‌ دڵدا، جا به‌ ڕاست و به‌تاڵەکە ده‌زانن، پاشان سه‌یری ناوی ئه‌م ماسیه‌ بكه‌ن (ليواقن)، وه‌ ناوی گایه‌كه‌ش‌ (يهموث)، له‌كاتێكدا من ئه‌م ناوانه‌ ده‌بینم ناوی شه‌یتانه‌ سه‌ركه‌شه‌ ملهوڕه‌كان بن، جا ئایا واده‌زانن ئه‌م لێكدانه‌وه‌یە له‌ لێكدانه‌وه‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو چاکترە؟ جا دواتر هه‌واڵه‌كه‌ی دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م دەزانن، به‌وه‌ی كێ ژێره‌و ژوور ده‌بێت و تیا ده‌چێت، نەفرەتی اللە ش له‌سه‌ر درۆزنان.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی خەڵکی جیهان..
خۆشه‌ویستی باوەڕدارە به‌ڕاستدانه‌ره‌ یاوەرە چاکەکارەکان؛ ئیمام ناصر محمد یه‌مانی.
_____________

اقتباس المشاركة 4415 من موضوع المهدي المُنتظر يُبيّن للمُسلمين سرّ الأحرف في القُرآن العظيم..



- 1 -
الإمام ناصر محمد اليماني
10 - 06 - 1428 هـ
25 - 06 - 2007 مـ
12:36 صباحاً
ــــــــــــــــــ


المهدي المُنتظر يُبيّن للمُسلمين سرّ الأحرف في القُرآن العظيم ..

بسم الله الرحمن الرحيم
من المهديّ المُنتظر الإمام الثاني عشر من أهل البيت المُطهّر وخاتم خُلفاء الله أجمعين الإمام ناصر مُحمد اليماني إلى جميع المُسلمين المؤمنين بهذا القُرآن العظيم، السلام عليكم ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى جميع عباد الله الصالحين في الأولين وفي الآخرين، والصلاة والسلام على جميع الأنبياء والمُرسلين من أوّلهم إلى مسك ختامهم النبيّ الأُمّي رسول الله إلى الناس أجمعين محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم، والسلام على من اتّبع الهادي إلى الصراط المُستقيم، ثم أمّا بعد..

يا معشر عُلماء الأمّة، قد جعل الله القُرآن العظيم حُجّتي عليكم في بُرهان الإمامة أو حُجّتكم عليّ إذا لم أستطِع أن أقدّم لكم من القرآن بُرهان العلم والسُلطان لقوم يعلمون، ولن يدرك حقيقةَ البيان المُستهزئون ولا المُتكبّرون؛ بل الذين يتدبّرون البيان بالعقل والمنطق بتركيزٍ تامٍ بالفكر وبالبصيرة، فسوف يدركون هل ينطق اليماني بالحقّ أم كان من اللاعبين أو من الذين يقولون على الله بالظنّ ما لا يعلمون، والظنّ لا يغني من الحق شيئاً. فلا أكلمكم بالتأويل عن اجتهادٍ مني ثم أقول والله أعلم مُحتملاً الصح والخطأ، ولا بالقياس بل في نفس وقلب الموضوع، وتعلمون في القُرآن العظيم خمسةً وعشرين نبياً ورسولاً، ويعلم المهديّ المُنتظر ثمانية وعشرين نبياً ورسولاً. وقد يودّ أحد منكم أن يُقاطعني قائلاً: "من أين جئت لنا بثلاثة ونحن نعلم بأنّهم ليسوا إلا خمسة وعشرين نبياً ورسولاً؟". فأجيبه على الفور إنّهم رُسل الله الثلاثة في القصة المجهولة في القُرآن العظيم والذين أرسلهم الله إلى إحدى القُرى فجعل الله في قصتهم غموضاً فلم يُبيّن لكم في نفس القصة ما أسماء الرُسل أصحاب القرية ومن هم قومهم؛ بل جعلها الله قصةً مجهولةً كما تعلمون. وقال الله تعالى:
{إِذْ أَرْ‌سَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْ‌سَلُونَ ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [يس].

وقد بيَّنا في خطاب سبق هذا بأنّهم هم أنفسهم أصحاب القصة المجهولة في سورة الكهف، وأذكِّرُكُم بهذا الخطاب السابق ومن ثم نزيده تفصيلاً وأكثر علماً.
___________


بسم الله الرحمن الرحيم، السلام عليكم ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى جميع المُسلمين في العالمين والصلاة والسلام على جميع أنبياء الله ورُسله إلى العالمين من أولهم إلى خاتم مسكهم محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم، ثمّ أمّا بعد..

وتالله لا أريدكم أن تكونوا ساذجين فتتّبعوني بغير علمٍ ولا هُدًى ولا كتابٍ مُنيرٍ، وبيني وبينكم والناس أجمعين هو القُرآن العظيم، فمن أيّده الله بسُلطانه فهو الغالب بالحقّ في القضايا التي بدأتكم في الحوار فيها، فأمّا أصحاب الكهف فعددهم ثلاثة ورابعهم كلبهم.

ويا معشر المُسلمين ألم تجدوا قصةً في القُرآن جعل الله أصحاب هذه القصة مجهولين برغم أنّ القُرآن إذا تلى القصص يُفصّلها تفصيلاً ومن ثم يذكُر اسم النبي المُرسل إليهم وقريتهم؟ ولكنّنا نجد في القُرآن قصةً لقريةٍ مجهولة الموقع والاسم وقومها الساكنين فيها؛ بل قال أصحاب القرية إذ جاءها المُرسلون والتي أرسل الله إليها اثنين فكذبوهما فعزّزنا بثالث، وقال الله تعالى:
{وَاضْرِ‌بْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَابَ الْقَرْ‌يَةِ إِذْ جَاءَهَا الْمُرْ‌سَلُونَ ﴿١٣إِذْ أَرْ‌سَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْ‌سَلُونَ ﴿١٤﴾ قَالُوا مَا أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌ‌ مِّثْلُنَا وَمَا أَنزَلَ الرَّ‌حْمَـٰنُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ ﴿١٥﴾ قَالُوا رَ‌بُّنَا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْ‌سَلُونَ ﴿١٦﴾ وَمَا عَلَيْنَا إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ﴿١٧﴾ قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْ‌نَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْ‌جُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُ‌كُم مَّعَكُمْ أَئِن ذُكِّرْ‌تُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِ‌فُونَ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [يس].

وهُنا يبتدئ المُتدبِّر للقُرآن لماذا هذه القصة جعلها الله غامضةً بالنسبة لأصحاب هذه القرية؟ فمن هم قومها؟ وما أسماء المُرسلين الذين أرسلوا إليها؟ فلا بُدّ أن يكون في هذه القصة سرٌ غير عادي من أسرار القُرآن العظيم والتي لا تزال غامضةً على عُلماء الدين والمُسلمين، وأنتم تعلمون بأنّ هُناك قصةً لأصحاب الكهف غامضةٌ فلا بُدّ أن تكون لها علاقة بهذه القصة لأصحاب القرية التي قصّها القُرآن علينا بدون ذكر قومٍ من أصحاب هذه القرية وما أسماء هؤلاء الرُسل الثلاثة الذين أُرسلوا إليها، فلماذا هذا الغموض برغم أنّها قصةٌ والقصص واضحةٌ في القرآن كمثل أحسن القصص قصة يوسف والتي كانت قصةً من البداية إلى النهاية، وكذلك جميع قصص القرآن إلا هذه القرية والتي ابتعث الله إليها اثنين فكذّبوهما فعززنا بثالث.

ومن ثم تقومون بالمُقارنة أولاً في نوع التهديد والوعيد الذي خوّف أصحاب هذه القرية رُسلهم إن لم ينتهوا عن دعوتهم ويعودوا في ملتهم بأنهم سوف يرجمونهم ويمسّكم منّا عذابٌ عظيمٌ أو يعودوا في ملتهم تاركين دعوتهم:
{قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْ‌نَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْ‌جُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُ‌كُم مَّعَكُمْ أَئِن ذُكِّرْ‌تُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِ‌فُونَ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم.

ومن ثم تنتقلون إلى قصة أصحاب الكهف تجدون بأنّهم تلقوا نفس هذا التهديد والوعيد:
{إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا} [الكهف:20].

ومن بعد ذلك تقومون بمقارنة بين العدد الرقمي للرّسُل إلى هذه القرية والذي جعله الله واضحاً وجليّاً، وقال الله تعالى:
{إِذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ} [يس:14].

ومن ثم تنتقلون إلى العدد الرقمي لأصحاب الكهف والذي جعله الله أيضاً واضحاً وجليّاً لأهل التدبر والفكر بأنهم ثلاثة ورابعهم كلبهم. وقال الله تعالى:
{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُل رَّبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ} صدق الله العظيم [الكهف:22].

فأمّا القول الحقّ هو القول الأول الذي سيقوله اليماني المُنتظر وأنصاره مما علمه ربّه ولم يكُن رجماً بالغيب.. لذلك قال الله تعالى: {سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ}، ولم يَصِفْ الله هذا القول بأنّه رَجمٌ بالغيب؛ بل الأقوال التي قد قيلت من خمسةٍ إلى سبعةٍ وثامنهم كلبهم فهذه الأقوال رَجمٌ بالغيب من غير علمٍ ولا سُلطانٍ؛ بل بالظنّ والظنّ لا يغني من الحقّ شيئاً، ولذلك قال تعالى: {وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ}، فهذه أقوال قد قيلت لذلك قال تعالى: {وَيَقُولُونَ} بمعنى أنّه قد قيل، إذاً هذه الأقوال قد قيلت فأصبحت فعل ماضٍ يا أصحاب اللُغة العربيّة، أما القول الحقّ هو القول الأول والذي لم يقله أحد ولا يزال في علم الغيب حتى يقوله المهديّ المنتظَر وأولياؤه لذلك لم يقل الله: يقولون ثلاثة رابعهم كلبهم؛ بل قال: {سَيَقُولُونَ} بمعنى أنّ هذا القول لم يُقَل بعد لذلك قال الله تعالى: {سَيَقُولُونَ} بمعنى أنّ هذا القول لا يزال في علم الغيب ولم يُقَل بعد، وها هو قد جاء القول الحقّ وقيل، فهل أنتم مؤمنون؟

ولو تدّبرتم قوله تعالى:
{مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ} بمعنى أنّ القول الحقّ هو أقلّ الأرقام ؛ثلاثة ورابعهم كلبهم، ولا ينبغي أن يكون الرقم أقل من ذلك وذلك لأنّكم إذا نظرتُم في قول المخاطِب من أصحاب الكهف في التّخاطب فيما بينهم تجدونه لا يُخاطب واحداً بل اثنين، لذالك قال: {فَابْعَثُوا أَحَدَكُم بِوَرِ‌قِكُمْ هَـٰذِهِ} [الكهف:19]. فهل تبيّن لكم بأنّي حقّاً أعلم الناس بعددهم والمُفتي في أمرهم؟ فهل أنتم مُصدقون؟ وكان الإنسان أكثر شيء جدلاً!

وهم نفس الثلاثة الرُّسُل إلى القرية المجهولة في القصة المجهولة الأخرى، وقد يُقاطعني أحدكم فيقول: "إنهم فتية آمنوا بربهم ولم يذكر بأنّهم رُسل". ومن ثم نقول له: لا بُدّ للفتية من داعٍ إلى الحقّ حتى اتّبعوه وذلك هو الرسول الأوّل فصدّقه أخواه الفتية اللذَيْن كان قد تكفل برعايتهما ذو الكُفل من بعد موت أبيهم وربّاهم تربيةً حسنةً ولذلك يُكنّى ذا الكُفل وليس ذلك اسمه، ومثلهم ومثل ذي الكفل كمثل موسى وهارون إلا إنّ هارون أكبر من موسى وقد تنزلت الرسالة على موسى وجعل الله معه أخاه هارون وزيراً فأرسلهم إلى فرعون، وقال الله تعالى:
{فَأْتِيَاهُ فَقُولَا إِنَّا رَ‌سُولَا رَ‌بِّكَ} صدق الله العظيم [طه:47].

وأما الرسالة فتنزّلت على موسى عليه الصلاة والسلام، وكذلك الفتية تنزَّلت الرسالة على أخيهم الأكبر فآمن الفتية بأمره، ومن ثم زادهم الله هُدًى فجعلهم أنبياء مع أخيهم إلى قريتهم، ألا إنّهم هم الأسباط ولم يكونوا هوداً أو نصارى بل أسباط ياسين عليه السلام، ألا إنّهم هم الثلاثة المُرسلون ومنهم إلياس بن ياسين، وأرجو من الله المغفرة بأنّي قُلت في خطاب سابق قولاً بالظنّ في اسم الرسول الذي آمن به أصحاب الكهف فقلت أنّه إدريس وهو لم يكن اسمه إدريس بل اسمه إلياس بن ياسين وإدريس واليسع إخوته وجميعهم على أبٍ يُدعى ياسين، فلا تجعلوا ذلك حُجّةً على ناصر اليماني كيف أنّه يقول في خطابٍ سابقٍ أنّ الرسالة نزلت على إدريس والآن يقول بل نزلت على إلياس فأجيبه فوراً فأقول: إن ذلك كان بسبب استعجالي بتأويل اسم الرسول لأصحاب الكهف فقلتُه بالظنّ وهذا هو القول الوحيد الذي قلته بالظنّ دون أن أعلم علم اليقين بأنّه حقاً إدريس من تلَّقى الرسالة، وكان من المفروض أن أنتظر لوحي التّفهيم من ربّي حتى يزيدني علماً بالبيان ما اسم الرسول الذي تلَّقى الرسالة هل هو إدريس أم إلياس. وقال الله تعالى:
{وَلَا تَعْجَلْ بِالْقُرْ‌آنِ مِن قَبْلِ أَن يُقْضَىٰ إِلَيْكَ وَحْيُهُ وَقُل رَّ‌بِّ زِدْنِي عِلْمًا ﴿١١٤﴾} صدق الله العظيم [طه]. وذلك لم يكن عتاباً لمحمدٍ رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- الذي أنزل الله عليه القُرآن بل عتاباً للذي آتاه الله البيان ناصر محمد اليماني فقد استعجلتُ في التأويل في ذلك قبل أن يعلّمني ربي بذلك بالسلطان والبرهان من القرآن، ولن أقول بالظنّ من بعد ذلك أبداً، ولم يكن خطأي كبيراً وإنّما جعلت أكبر الفتية إدريس ولم يكن أكبرهم بل أكبرهم إلياس بن ياسين عليهما الصلاة والسلام، وهو من تلقّى الرسالة، وأما أخوه إدريس فهو صدِّيقٌ نبيٌّ لأنّه صدّق أخاه إلياس بالرسالة، فقد زادني الله علماً في أسماء أصحاب الكهف وأيٍّ الرسول منهم الذي تلَّقى الرسالة من ربه، وذلك لأنّه لا يُمكن أن يأتوا بثلاثة كُتبٍ بل جاءوا بكتابٍ واحدٍ وهو الكتاب الذي نزل على رسول الله إلياس، ولذلك قال الله تعالى: {وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ الْمُرْ‌سَلِينَ ﴿١٢٣﴾ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿١٢٤﴾ أَتَدْعُونَ بَعْلًا وَتَذَرُ‌ونَ أَحْسَنَ الْخَالِقِينَ ﴿١٢٥﴾ اللَّـهَ رَ‌بَّكُمْ وَرَ‌بَّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿١٢٦﴾ فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُ‌ونَ ﴿١٢٧﴾ إِلَّا عِبَادَ اللَّـهِ الْمُخْلَصِينَ ﴿١٢٨﴾ وَتَرَ‌كْنَا عَلَيْهِ فِي الْآخِرِ‌ينَ ﴿١٢٩﴾ سَلَامٌ عَلَىٰ إِلْ يَاسِينَ ﴿١٣٠﴾ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿١٣١﴾} صدق الله العظيم [الصافات].

ألا أنهم هم الثلاثة الرسل الأسباط أي أسباط ياسين، وجميعهم أرسلهم الله إلى قريةٍ واحدةٍ وهي قريتهم ولم يؤتِهم الله إلا كتاباً واحداً وهو الكتاب المُنزّل على رسول الله إلياس، والثلاثة الرُسل يدعون إلى ما جاء في كتاب رسول الله إلياس. ولذالك قال الله تعالى:
{قُولُوا آمَنَّا بِاللَّـهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَىٰ إِبْرَ‌اهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّ‌بِّهِمْ لَا نُفَرِّ‌قُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ ﴿١٣٦﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

ألا أنّهم هم أسباط ياسين ولم يكونوا أسباط يعقوب ولم يكن من ذرية يعقوب غير رسول الله يوسف، ولكن الله قال الأسباط جمعاً وليس مفرده السبط يوسف عليه الصلاة والسلام، ثم بيّن الله في آية أخرى بأنّ الأسباط لم يكونوا هوداً أو نصارى. وقال تعالى:
{أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطَ كَانُواْ هُوداً أَوْ نَصَارَى قُلْ أَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ اللّهُ} صدق الله العظيم [البقرة:140].

ونعلم بأنّ بني إسرائيل ينقسمون إلى اثني عشر قبيلة من ذرية الأسباط الاثني عشر، ولم يكن نبيّ الله يعقوب منهم؛ بل هو قبلهم وهم من ذُريته، ويعقوب من ذريّة إبراهيم عليه الصلاة والسلام، واليهود والنصارى من ذرية الاثني عشر الأسباط. إذاً يعقوب لم يكن يهودياً ولا نصرانياً، وكذلك خليل الله إبراهيم عليه الصلاة والسلام، وكذلك الأسباط الثلاثة الأخوة الرُسل لم يكونوا من اليهود أو النصارى بل هم من ذرية ياسين أبا الثلاثة الأسباط، ولم يكن لهم علمٌ بهم ولا بإبراهيم، بل كان لهم علمٌ بمحمدٍ رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- مكتوباً عندهم في التوراة والإنجيل فهم يعرفونه كما يعرفون أبناءهم، ولذلك قال الله تعالى:
{يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تُحَاجُّونَ فِي إِبْرَ‌اهِيمَ وَمَا أُنزِلَتِ التَّوْرَ‌اةُ وَالْإِنجِيلُ إِلَّا مِن بَعْدِهِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٦٥﴾ هَا أَنتُمْ هَـٰؤُلَاءِ حَاجَجْتُمْ فِيمَا لَكُم بِهِ عِلْمٌ فَلِمَ تُحَاجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٦٦﴾ مَا كَانَ إِبْرَ‌اهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَ‌انِيًّا وَلَـٰكِن كَانَ حَنِيفًا مُّسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِ‌كِينَ ﴿٦٧﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

ويا معشر عُلماء الأمة، تيقَّظوا لبيان الأحرف التي جاءت في أوائل تسع وعشرين سورة في القُرآن العظيم، فما ظنّكم بأن تكون تلك الأحرف وإنّها ليست كلماتٍ؛ بل أحرفاً على حِدَة؛ رموزاً لأسماء المُقسم بهم وهم ثمانية وعشرون نبيّاً ورسولاً والإمام
(ن) هو التاسع والعشرون؟ ولكن الرمز لم يكن شرطاً أن يكون أول حرفٍ من الاسم المُقسَم به بل أيّ حرفٍ من اسمه سواءً الحرف الأول من الاسم المُقسم به أو ما بعد الحرف الأول من حروف الاسم الأخرى، ولكنّها لا تتجاوز عن الاسم الأول.

فانظروا إلى الأحرف التي جاءت في أول سورة مريم فذلكم أنبياء آل عمران بالترتيب الأول فالأول
{ كهيعص ﴿١﴾ }:

فأمّا الرمز
( ك ) فأنّه يرمز لاسم نبيّ الله زكـريا عليه السلام.
وأمّا الرمز
( ه ) فإنّه يرمز لاسم نبيّ الله هـارون أخو مريم عليه السلام.
وأمّا الرمز
( ي ) فإنّهُ يرمز لاسم يـحيى عليه الصلاة والسلام.
وأما الرمز
( ع ) فإنّه يرمز لاسم عـيسى عليه الصلاة والسلام.
وأما الرمز
( ص ) فذلك رمز مُستنبط من اسم الصفة ( الصدّيقة ) مريم عليها السلام، ولم يؤخذ الرمز من اسمها لأنّها ليست نبيّة بل صِدّيقة صدّقت بكلمات ربّها. تصديقاً لقوله تعالى: {مَّا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْ‌يَمَ إِلَّا رَ‌سُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّ‌سُلُ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ} صدق الله العظيم [المائدة:75].

وأما الرمز الأخير في القُرآن العظيم في سورة القلم
( ن ) إنّهُ ( ن ) نـاصر محمد اليماني لو كنتم تعلمون، ولم يجعلني الله نبيّاً ولا رسولاً بل الإمام الشامل لكم ولأنبيائكم إلا من كفر بأنّ الله جعلني إماماً لابن مريم عليه الصلاة والسلام وقال: "لا ينبغي لك أن تكون إماماً لنبيٍّ ورسولٍ وأنت لست إلا رجلٌ صالح، وهذا إن كنت صالحاً". فسوف أردّ عليه بقوله تعالى الذي أقسم بأول حرف من اسم الناصر لنبيّه والذي سوف يُظهر أمره على العالمين على يده ويكفيه ذلك جواباً. وقال الله تعالى:
{ ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُ‌ونَ ﴿١﴾ مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَ‌بِّكَ بِمَجْنُونٍ ﴿٢﴾ وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرً‌ا غَيْرَ‌ مَمْنُونٍ ﴿٣﴾ وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ ﴿٤﴾ فَسَتُبْصِرُ‌ وَيُبْصِرُ‌ونَ ﴿٥﴾ بِأَييِّكُمُ الْمَفْتُونُ ﴿٦﴾ } صدق الله العظيم [القلم]. وسلامُ الله على أهل الُلبِّ والبصيرة الذين يستمعون القول فيتّبعون أحسنه.

وعليكم أن تعلموا يا معشر المُسلمين بأنّ الفرق بين تأويلي وكثير من المُفسِّرين كالفرق بين الحقّ والباطل، فبالله عليكم انظروا إلى هذا التفسير والذي فسّر به الحرف ن والقلم:
اقتباس المشاركة :
قال: حدثني عبدالسلام بن مالك معنعنا: عن ابن عباس رضي الله عنه في قوله [ تعالى.ر ]: (ن): السمكة التي على ظهرها الأرضين وتحت الحوت الثور وتحت الثور الصخرة وتحت الصخرة الثرى وما يعلم تحت الثرى إلا الله [تعالى.ب ] واسم السمكة ليواقن واسم الثور يهموث.
انتهى الاقتباس

فبالله عليكم هل هذا تأويل تقبله عقولكم وتطمئن له قلوبكم؟ فهل أصبحتم يا معشر عُلماء الأمّة ساذجين إلى هذا الحدّ إلا من رحم ربي فتأخذون الروايات دونما تفكّرٍ فيها بالعقل ونور البصيرة هل هذا حقّ أم باطل؟ فإن اتّقيتُم الله فلا تريدوا أن تقولوا بالروايات عليه غير الحقّ فلسوف يجعل لكم فُرقاناً وذلك نورٌ وبصرُ حديدٍ في القلب فتعرفون به الحقّ والباطل، ثم انظروا إلى اسم السمكة (ليواقن) واسم الثور (يهموث) وأرى ذلك من أسماء المَردة الشياطين، فهل ترون هذا التأويل أحقّ من تأويل المهديّ المُنتظَر؟ فسوف يعلمون نبأه بعد قليل وأي مُنقلبٍ ينقلبون، وأنّ لعنة الله على الكاذبين.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
حبيب المُصدّقين المؤمنين الأولياء الصالحين؛ الإمام ناصر محمد اليماني.
_____________
اضغط هنا لقراءة البيان المقتبس..