ئیمام ناصر محمد یەمانی
15 - 03 - 1426 کۆچی
24 - 04 - 2005 زایینی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=7062
ــــــــــــــــــ
مانگ گیران یەکەم نیشانەیە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت ..
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برایانی موسڵمانم ئومێد دەکەم ئەو عیلمانیانەی بڕوایان بەم قورئانە گەورەیە نیە سەرگەردانمان نەکەن کە پێمان پێدەکەنن کاتێک دەمانبینن لەوکاتەی مانگ دەگیرێت بەپەلە بۆ مزگەوتەکان ڕادەکەن و دەڵێن: "ئەمە ئاماژەیە لەسەر دواکەوتوویی موسڵمانان" ئاگاداربن ئەوان خۆیان دواکەوتوون، دواتریش دەزانن کێ دواکەوتووەو کێش ڕاستگۆیەو دەستی بەم قورئانە گەورەیە گرتووە کە نێردراوی اللە و ئەوەشی لەگەڵی بوو دەستی پێوە گرتبوو درودو سڵاوی اللە یان لەسەر، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{فَإِمَّا نَذْهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنْهُم مُّنتَقِمُونَ ﴿٤١﴾ أَوْ نُرِيَنَّكَ الَّذِي وَعَدْنَاهُمْ فَإِنَّا عَلَيْهِم مُّقْتَدِرُونَ ﴿٤٢﴾ فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٤٣﴾ وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].
کەواتە قورئان پەتەکەی اللە یە، کە بە هێزترین هۆکاری ڕزگارییه بۆ ئەوکەسەی دەستی پێوە گرتووەو ئەوکەسە ڕزگاری بووە، وە ئەوەی لێی لاداوە گومڕاو سەرگەردان بووە وەک ئەوەی لە ئاسمان بەرببێتەوە جا باڵندە پەلاماری بدات یان ڕەشەبایەک بیباتە شوێنێکی دوورو قوڵ (کە دۆزەخە).
ئەی گەلی موسڵمانان، لەڕاستیدا اللە لە ڕەمەزانی 1425 ئاگادارکەرەوەوەیەکی ڕەوانەکرد کە بریتی بوو لە مانگ، جا مانگ پێی وتن؛ "ئاگاداربن بن سزای اللە وا دێت". جگە لەوەی مرۆڤ لە زمانی مانگ تێنەگەیشتن، جا ئێستا من زمانی ئەو مانگەی بە ئاماژەی نیشانەیەکی گەردوونی ئاگاداری کردنەوە وەردەگێرم کە بەر لە وادەکەی خۆی گیرا، لە کاتێکدا وادەی مانگ گیرانی شەوی پانزەیە، بەڵام لە شەوی چواردە گیرا، ئەمەش وەکو ئاگادارکەرەوەیەک بۆ مرۆڤایەتی.
ئەی گەلی موسڵمانان، اللە لە قورئان چەند ئایەتێکی سەبارەت بەم مانگ گیرانە ئاگادارکەرەوەیە دابەزاندووە؛ چونکە ئەم مانگ گیرانە یەکەم نیشانەیە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت، جا قورئان بەوپەڕی وردی وەسفی مانگەکەی و سەردەمەکەی و ساتەکەی کردووە، وە ڕەنگە ھەندێک لە نەزانەکان بڵێن ئێمە ڕۆژێکی مانگی ڕەمەزانمان بەڕێ کردو ڕەمەزانیش نەبوو، جا دواتر بە بەڵگەی ئاشکرای قورئان ئەوە دەسەلمێنم بۆ ئەوکەسەی دڵێکی زیندووی ههبێت یان گوێ بۆ قورئان ڕادێرێت لهکاتێکدا شایەدیشە لەسەر ڕاست و دروستیەکەی، بۆ زانیاریش کاتی دیاریکراوی زەوی لەلای اللە بە کاتی گرێنچ نیە، بەڵکو بە کاتی یەکەم ماڵە کە بۆ خەڵکی دانراوە لە دایکی شوێن و ئاوەدانیەکان - أم القری - کە مەککەی پیرۆزەو ناوەڕاستی گۆی زەویە ھەروەک دەزانن، جا بۆ موسڵمانان ڕەوانیە جگە لە کاتی دایکی شوێن و ئاوەدانیەکان- أم القری - لەو زەویەی اللە بۆ ھەموو خەڵکی جیھانی پیرۆز کردووە کاتێکی تری جیهانی ھەڵبژێرن.
ئەی گەلی موسڵمانان، لەڕاستیدا اللە کاتی مانگ گیرانە ئاگادارکەرەوەکەی بە کاتی مەککەی پیرۆز داناوە، ئێستاش ھەوڵ دەدەم ئەوە بە کورت و پوختی باس بکەم، چاکترین قسەش ئەوەیە کەم و بە بەڵگەوە بێت:
یەکەم: لەڕاستیدا مەرجی قورئان بۆ مانگ گیرانە ئاگادارکەرەوەکە ئەوەیە لە مانگی ڕەمەزاندا بگیرێت.
مەرجی دووەم: ئەوەیە مانگ گیرانەکە لە شەوی چواردە بێت نەک شەوی پانزە.
مەرجی سێیەم: کاتی مانگ گیرانە ئاگادارکەرەوەکە گیرانێکی تەواوەتی بێت، شەویش لە مەککەی پیرۆز پشتی ھەڵکردبێت و بەیانیش لە مەککەی پیرۆز دەرکەوتبیت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{كَلَّا وَالْقَمَرِ ﴿٣٢﴾ وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ ﴿٣٣﴾ وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ ﴿٣٤﴾ إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ ﴿٣٥﴾ نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ ﴿٣٦﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [المدثر].
وە مانای ئەوەی دەفەرموێت {لَإِحْدَى الْكُبَرِ}؛ واتە ئەوە یەکێکە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت؛ بەڵکو لە قورئانی گەورە ئەم مانگ گیرانە یەکەم نیشانەیە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت، وە نیشانە گەورەکانی قیامەتیش بەوپەڕی وردی بە زنجیرەیەکی ڕێک و پێک یەک بەدوای یەک لە قورئانی گەورەوە ھاتوون، نەک بە ھەڕەمەکی ھەروەک لەڕێی فەرموودەکانەوە ھاتوون و گرنگیشیان بە زنجیرە یەک بەدوای یەکە ڕێکو پێکەکە نەداوە، کەواتە سودی چیە بەبێ زانینی ڕیزبەندی یەک بەدوای یەکی نیشانە گەورەکان؟ جا ئەوەتان زیاتر بۆ درێژ ناکەینەوەو بەردەوام دەبین لە باسکردنی ئەو یەکەم نیشانەیەی اللە کردوویەتی بە کلیلێک لە کلیلە گەورەکانی زانستە نھێنی و شاراوەکان، جا اللە سوێند بەو مانگ گیرانە دەخوات بۆ ھەموو تێگەیشتوویەک کە بیردەکاتەوە، تەنانەت اللە لە قورئان سورەتێکی دەربارەی ئەم مانگ گیرانە ئاگادارکەرەوەیەی بەیانی چواردەی ڕەمەزانی (1425) دابەزاندووەو ناوی لێناوە سورەتی الفجر، کە باسی مانگ گیرانەکە دەکات لە ساتی لەدایکبوونەکەی لە بەیانی پێنجشەممە بە کاتی مەککەی پیرۆز تا کاتی مانگ گیرانەکە لە بەیانی پێنجشەممە بە کاتی مەککەی پیرۆز، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَالْفَجْرِ} [الفجر:1]، جا ئەوە کاتی لەدایکبوونی ھیلالی ڕەمەزانی (1425) ـە لە بەیانی پێنجشەممەدا، ڕاستەوخۆ دوای خۆرگیران لە کۆتایی شەعبان،
{وَلَيَالٍ عَشْرٍ} [الفجر:2]، ئەمەش بریتیە لە دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ڕەمەزان کە لە ڕۆژی ھەینی سەرەتای ڕەمەزانی پیرۆز دەستپێدەکات.
{وَالشَّفْعِ} [الفجر:3]، ئەمەش دوو ڕكاتە کە ھێمان بۆ شەوی یانزەو دوانزەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
{وَالْوَتْرِ} [الفجر:3]، جا وەتریش ڕکاتێکە کە ھێمایە بۆ شەوی سیانزەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
{وَاللَّيْلِ إِذَا يَسْرِ}، ئەمەش بریتیە لە شەوی چواردە، وە مانای ئەم فەرموودەیەی دەفەرموێت
{إِذَا يَسْرِ}، واتە ئەوکاتەی تێپەڕی لە مەککەی پیرۆز لە کاتی مانگ گیرانی تەواودا.
{هَلْ فِي ذَٰلِكَ قَسَمٌ لِّذِي حِجْرٍ} [الفجر:5]، واتە خاوەن عەقڵ و کەسی تێگەیشتووئەوە بەڕاست دادەنێت ئەم گیرانە ئاگادارکەرەوەیە بۆ مرۆڤایەتی لە هاتنی سزای اللە بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت پێشبکەوێت یان خۆی دوابخات، جا لەڕاستیدا مرۆڤ تێکدەری و خراپەکاری زۆری لە وشکانی و دەریادا کردووە، بەھەمان شێوە بۆشی بچوک و پاڵپشت و دڵسۆزەکانی ئاگادار دەکاتەوە، ئەوکەسەی دەست درێژی کردو یاخی بوو و ستەمی کردو دەشڵێن ئێمە ھەموومان سەرکەوتووین، وە دەڵێت کێ به ئهندازهی ئێمه هێزو دهسهڵاتی هەیە؟ ئایا نەیانبینیوە ئەو اللە یەی دروستی کردوون و لەو زانستەی خۆی ویستوویەتی ئاگاداری کردوونەتەوە ھێزو دەسەڵاتی توندو تێژترەو بە سەختی تۆڵەیان لێدهستێنێت؟
{أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ ﴿٦﴾ إِرَمَ ذَاتِ الْعِمَادِ ﴿٧﴾ الَّتِي لَمْ يُخْلَقْ مِثْلُهَا فِي الْبِلَادِ ﴿٨﴾} [الفجر].
جا ئەوان وایدادەنێن ھێزێکن نابەزن، تەنانەت اللە ش ناتوانێت بیان بەزێنێت بەگوێرەی ئەوەی خۆیان بانگەشەی دەکەن، وە لەوکاتەی پێغەمبەری اللە ھود بە سزای اللە ترساندنی و ئەوان وتیان: کێ هێزی لە ئێمە زیاترە؟ ئەوا:
{فَصَبَّ عَلَيْهِمْ رَبُّكَ سَوْطَ عَذَابٍ ﴿١٣﴾ إِنَّ رَبَّكَ لَبِالْمِرْصَادِ ﴿١٤﴾} [الفجر].
{وَثَمُودَ الَّذِينَ جَابُوا الصَّخْرَ بِالْوَادِ ﴿٩﴾ وَفِرْعَوْنَ ذِي الْأَوْتَادِ ﴿١٠﴾} [الفجر]،
خاوەن ھەڕەمەکان لەسەر شێوەی کێوەکان کە ھێمای ھێزن، جا اللە سزایەکی سەختی دان، ئەمەش چونکە دەست درێژیان کردو لە فەرمانەکانی اللە یاخیبوون و لە ناوچەو شوێنەکان تێکدەری و خراپەکاریان کردو لەناخی خۆیان بە لە خۆبایی گومڕاییەوە گومانیان دەبرد، وە بەوەی ئەوان ئەو ھێزەن نابەزن ھەروەک ئێستا بۆشی بچوک پێی وایە سەرکردەی ئەو ھێزەیە نابەزێت،
دواتریش اللە بۆمبێکی ئەتۆمی گەردوونی تێدەگرێت بەتوندترین لێدان و بە سەختی تۆڵەی لێدەستێنێت، پاداشتی سزاش لە ھەمان جۆری کارەکەیە.
ڕەنگە قسەکارێک بڵێت: "ئەی برایەکەم لە ئەمریکادا موسڵمانان ھەن"، وەڵامەکەی ئەوەیە: دەبێت ئەوان ھەڵوێستیان لەبەرامبەر ئەوە هەبێت کە بۆش بە برایەکانیان دەیکات، یان ئەوەتا دەبێت کۆچ بکەن و بۆش و زەویەکەی جێ بھێڵن، تا دواتر اللە سزاکە تووشی ئەوانیش نەکات و زەوی اللە ش فراوانە، تەنھا ئەو چەوساوەو لاوازکراوانە نەبن کە ناتوانن ھیچ دەرچەو ڕێگایەک بدۆزنەوە، جا دواتر اللە ئەوانە بە ڕەحم و میھرەبانیەکەی خۆی ڕزگار دەکات، اللە ی پابەرزیش فەرموویەتی:
{إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنتُمْ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّـهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا فَأُولَـٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيرًا ﴿٩٧﴾ إِلَّا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًا ﴿٩٨﴾ فَأُولَـٰئِكَ عَسَى اللَّـهُ أَن يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللَّـهُ عَفُوًّا غَفُورًا ﴿٩٩﴾ وَمَن يُهَاجِرْ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ يَجِدْ فِي الْأَرْضِ مُرَاغَمًا كَثِيرًا وَسَعَةً وَمَن يَخْرُجْ مِن بَيْتِهِ مُهَاجِرًا إِلَى اللَّـهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ يُدْرِكْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُ عَلَى اللَّـهِ وَكَانَ اللَّـهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿١٠٠﴾} صدق الله العظيم [النساء].
وە ڕەنگە نەزانێک لەوانەی قورئان تایبەت دەکەن بە کات و شوێن و سەردەمێکی دیاریکراو بڵێت: "برایەکەم، ئەم ئایەتانە دەربارەی موسڵمانانی مەککە دابەزیوە".
وە بۆیە وا دەڵێت چونکە هەندێک لە زانایان قورئانیان تایبەتکردووە بە هۆکارەکانی دابەزینی (ئەسباب نزول)، ھەروەک بڵێی قورئان بەسەرچووبێت! بەڵکو قورئان لە ھەموو سەردەم و کات و شوێنێک قسە لەگەڵ خەڵکی دەکات، بەڵکو اللە هۆکاری دابەزین (ئەسباب نزولی) تەنها بۆ ھەندێک لە ئایەتەکان داناوە تا دواتر بە ھەموو خەڵکی بگات و وای لێبکات بەردەوام لەلایەن ئوممەتەوە لە هەموو کات و شوێن و سەردەمێک کاری پێبکرێت.
وە ئەوەی ناڕەزاییەکی لەسەر ئەم وتارەمان هەبوو با بیڵێت، بە مەرجێک بە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات، جا ئەو فەرمانەی داوای لێکدانهوهتان دەکرد دەرچوو، لێدانە ئیلاهیەکەش لەم ساڵە (2005) دەبێت، ئەمەش بەڵێنێکە بەدرۆ ناخرێتەوە.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمام ناصر محمد یەمانی.
____________
- 2 -
الإمام ناصر محمد اليماني
15 - 03 - 1426 هـ
24 - 04 - 2005 مـ
ــــــــــــــــــ
خسوف القمر هو أول الشروط الكبرى للساعة ..
بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..
إخواني المسلمين أرجو أن لا يضلّنا العلمانيّون الذين لا يؤمنون بهذا القرآن العظيم ويتضاحكون علينا عندما يرونَنَا إذا خسف القمر هرعنا إلى المساجد فقالوا: "إن دل هذا فإنما يدل على تخلّف المسلمين" ألا أنهم هم المتخلفون، ولسوف يعلمون وما تخلَّف مَنْ صَدَقَ واستمسك بهذا القرآن العظيم الذي استمسك به رسول الله ومن معه عليه وعليهم الصلاة والسلام، وقال تعالى: {فَإِمَّا نَذْهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنْهُم مُّنتَقِمُونَ ﴿٤١﴾ أَوْ نُرِيَنَّكَ الَّذِي وَعَدْنَاهُمْ فَإِنَّا عَلَيْهِم مُّقْتَدِرُونَ ﴿٤٢﴾ فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٤٣﴾ وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].
إذاً القرآن هو حبل الله ذو العروة الوثقى من استمسك به فقد نجا ومن غوى فقد هوى وكأنما خرَّ من السماء فتخطَفه الطير أو تهوي به الريح إلى مكانٍ سحيقٍ.
يا معشر المسلمين، لقد ابتعث الله إلى البشر نذيراً في رمضان 1425 إنه القمر، فقال لكم القمر: "احذروا فإن عذاب الله قادم". غير أن البشر لم يفهموا لغة القمر، ولسوف أُترجم للبشر لغة القمر الذي أنذركم بالإشارة بآيةٍ كونيّةٍ فخسف في غير موعده ليلة الخامس عشر بل في ليلة الرابع عشر نذيراً للبشر.
يا معشر المسلمين، لقد أنزل الله في القرآن آياتٍ في شأن خسوف القمر النذير؛ ذلك لأن هذا الخسوف هو من أوّل الأشراط الكبرى للساعة فوصف القرآن شهره وزمانه وأوانه في منتهى الدّقة والتفصيل، وربما يقول بعض الجاهلون إنه فات علينا يومٌ من رمضان ولم يكن ذلك ولسوف أثبت بالبرهان البيّن من القرآن لمن كان له قلبٌ أو ألقى السمع وهو شهيدٌ، وللعلم بأن التوقيت في الأرض عند الله لم يكن بتوقيت غرينتش بل توقيت أوّل بيت وضع للناس في أمّ القرى وسط الكرة الأرضية كما تعلمون، ولا ينبغي للمسلمين؛ بل لا يجوز لهم أن يختاروا توقيتاً عالميّاً غير توقيت أمّ القرى في الأرض التي بارك الله فيها للعالمين.
يا معشر المسلمين، إن توقيت خسوف القمر النذير قد جعله الله بتوقيت مكة المكرمة وسوف أحاول الاختصار وخير الكلام ما قلّ ودل:
أولاً: إن الشرط في القرآن لخسوف القمر النذير أن يخسف في شهر رمضان.
الشرط الثاني: أن يكون الخسوف في ليلة الرابع عشر وليس في ليلة الخامس عشر.
الشرط الثالث: هو توقيت الخسوف القمريّ النذير أن يكون تمام الخسوف والليل إذا أدبر عن مكة المكرمة والصبح إذا أسفر على مكة المكرمة، تصديقاً لقوله تعالى: {كَلَّا وَالْقَمَرِ ﴿٣٢﴾ وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ ﴿٣٣﴾ وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ ﴿٣٤﴾ إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ ﴿٣٥﴾ نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ ﴿٣٦﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [المدثر].
ومعنى قوله {لَإِحْدَى الْكُبَرِ} أي أحد الشروط الكبرى للساعة؛ بل هذا الخسوف هو أول الشروط الكبرى للساعة في القرآن العظيم، والشروط الكبرى للساعة مذكورة في القرآن في منتهى الدقة والتسلسل وليست عشوائيّة كما وردت عن طريق الأحاديث ولم يهتموا بالتسلسل، وما الفائدة من ذلك من دون علم تسلسُل الأشراط الكبرى؟ ولا نطيل عليكم فلنواصل الحديث عن الشرط الأول الذي جعله الله مفتاحاً من المفاتيح الكبرى في علوم الغيب، وأقسم الله بذلك الخسوف للقمر لكلّ ذي حِجْرٍ وفِكْرِ بل أنزل الله في القرآن سورة في شأن ذلك الخسوف النذير فجر الرابع عشر من رمضان (1425) وسمّاها سورة الفجر تشرح خسوف القمر من لحظة مولده فجر الخميس بتوقيت مكة المكرمة إلى لحظة خسوفه فجر الخميس بتوقيت مكة المكرمة وقال تعالى:
{وَالْفَجْرِ} [الفجر:1]، وتلك لحظة مولد هلال رمضان (1425) فجر الخميس بعد كسوف الشمس مباشرةً في آخر شعبان.
{وَلَيَالٍ عَشْرٍ} [الفجر:2]، وتلك هي العشر الأولى من شهر رمضان ابتدأ من يوم الجمعة غرّة رمضان المبارك.
{وَالشَّفْعِ} [الفجر:3]، ركعتان ترمزان لليلة الحادي عشر والثاني عشر من شهر رمضان المبارك.
{وَالْوَتْرِ} [الفجر:3]، وإنما الوتر ركعة ترمز لليلة الثالث عشر من شهر رمضان المبارك.
{وَاللَّيْلِ إِذَا يَسْرِ}، تلك هي ليلة الرابع عشر، ومعنى قوله {إِذَا يَسْرِ} إذا أدبر عن مكة المكرمة وقت تمام خسوف القمر.
{هَلْ فِي ذَٰلِكَ قَسَمٌ لِّذِي حِجْرٍ} [الفجر:5]، لذي عقلٍ يصدق بأن هذا هو الخسوف النذير للبشر عن عذاب الله لمن شاء منهم أن يتقدم أو يتأخر، فقد كثر فساد البشر في البر والبحر، وكذلك ينذر بوش الأصغر وأولياءه الذي بغى وطغى وتجبر ويقولون نحن جميعٌ منتصر، ويقول من أشدّ منّا قوة؟ أولم يروا بأن الله الذي خلقهم وأحاطهم بما شاء من علمه أنه هو أشدّ منهم قوةً وأشدّ بطشاً وأشدّ تنكيلاً؟ {أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ ﴿٦﴾ إِرَمَ ذَاتِ الْعِمَادِ ﴿٧﴾ الَّتِي لَمْ يُخْلَقْ مِثْلُهَا فِي الْبِلَادِ ﴿٨﴾} [الفجر].
فكانوا يزعمون بأنهم القوة التي لا تُقهر حتى الله لا يستطيع أن يقهرهم حسب زعمهم، وحين خوّفهم نبيّ الله هود من عذاب الله قالوا: من أشدّ منا قوة؟ {فَصَبَّ عَلَيْهِمْ رَبُّكَ سَوْطَ عَذَابٍ ﴿١٣﴾ إِنَّ رَبَّكَ لَبِالْمِرْصَادِ ﴿١٤﴾} [الفجر].
{وَثَمُودَ الَّذِينَ جَابُوا الصَّخْرَ بِالْوَادِ ﴿٩﴾ وَفِرْعَوْنَ ذِي الْأَوْتَادِ ﴿١٠﴾} [الفجر]، ذي الأهرام على شكل الجبال رمز القوة، فعذبهم الله عذاباً نكراً ذلك بأنهم طغوا في البلاد وأكثروا فيها الفساد وكانوا يظنون في أنفسهم ظنّ الغرور وأنهم القوة التي لا تُقهر كما يظنّ في نفسه الآن بوش الأصغر قائد القوة التي لا تُقهر، وسوف يلقي الله عليه قُنبلة نووية كونيّة أشدّ بطشاً وأشدّ تنكيلاً، والجزاء من جنس العمل.
وقد يقول قائل: "يا أخي إن في أمريكا مسلمين"، والجواب: لا بُدّ أن يكون لهم موقفاً مما يفعلهُ بوش بإخوانهم، أو يهاجروا ويتركوا بوش وأرضه حتى لا يصيبهم ما سوف يصيبه وأرض الله واسعة إلا الضعفاء الذين لا يستطيعون سبيلاً فسوف ينجّيهم الله برحمه منه، وقال تعالى: {إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنتُمْ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّـهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا فَأُولَـٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيرًا ﴿٩٧﴾ إِلَّا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًا ﴿٩٨﴾ فَأُولَـٰئِكَ عَسَى اللَّـهُ أَن يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللَّـهُ عَفُوًّا غَفُورًا ﴿٩٩﴾ وَمَن يُهَاجِرْ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ يَجِدْ فِي الْأَرْضِ مُرَاغَمًا كَثِيرًا وَسَعَةً وَمَن يَخْرُجْ مِن بَيْتِهِ مُهَاجِرًا إِلَى اللَّـهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ يُدْرِكْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُ عَلَى اللَّـهِ وَكَانَ اللَّـهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿١٠٠﴾} صدق الله العظيم [النساء].
وقد يقول جاهل من الذين يحصرون القرآن في زمانٍ ومكانٍ واحدٍ: "يا أخي إنما هذه الآية نزلت في شأن المسلمين في مكة". ذلك بأن بعض العلماء حصر القرآن على أسباب النزول وكأن القرآن قد انقضى! بل القرآن يُخاطب الناس في كلِّ زمانٍ ومكانٍ، وإنما جعل الله لبعض الآيات أسباب نزول حتى ينطلق الخطاب إلى الناس أجمعين فيجعله أمراً ساريَ المفعول على كل أمةٍ في كلِّ زمانٍ ومكانٍ.
ومن له اعتراض على خطابنا هذا فليقله شرط أن يحاورني من القرآن، وقُضي الأمر الذي فيه تستفتيان، والضربة الإلهية في هذا العام (2005) ذلك وعد غير مكذوب.
وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين ..
الإمام ناصر محمد اليماني .
____________
اضغط هنا لقراءة البيان المقتبس..