ئیمام ناصر محمد یەمانی
12 - ڕەبیعەل ئەووەل - 1434 کۆچی
26 - 12 - 2012 زایینی
02:13 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=79566
ـــــــــــــــــــــ
بەیانی ئامانجی شەیتان لە نەفسی اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی قورئان، وە بەیانی ئامانجی ئیمام مەھدی لە نەفسی اللە ی ڕەحمان بە تەواوی دوو ئامانجی دژ بەیەک و پێچەوانەن ..
بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە چاکەکانیان لە یەکەمیان تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆیان و شوێنکەوتووانیان، جیاوازی ناکەم لە نێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی، وە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای اللە بانگەواز دەکەم و موسڵمانیشم بەبێ خوارو خێچی و لە هاوبەشدانەران نیم، دواتر..
لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ هەموو خەڵکی، لەڕاستیدا اللە بۆ ھاتنەدی ئامانجێک ڕەوانەی کردووم کە دژی ئامانجەکەی ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراوە، ئەوەی کۆشش بۆ ھاتنەدی ئامانجەکەی دەکات لە نەفسی اللە. ڕەنگە ھەموو موسڵمانان بیانەوێت بڵێن: "ئەو ئامانجەکەی شەیتان چیە کە ھەوڵی بۆ دەدات تا لە نەفسی اللە ی ڕەحمان بێتەدی؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئەی گەلی موسڵمانان، شەیتان ئامانجێکی ھەیە ھەوڵ دەدات بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک لە نەفسی اللە بیهێنێتەدی، ئەویش بریتیە لە ڕازی نەبوونی اللە ی ڕەحمان لەسەر بەندەکانی، وە ئیبلیس زانیویەتی اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵکو بە سوپاسگوزاریەکەیان ڕازی دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].
بۆیە شەیتان کۆشش بۆ نەھاتنەدی ڕازی بوونی اللە ی ڕەحمان دەکات لەسەر بەندەکانی، جا بەوپێیەی ئیبلیس دەزانێت اللە بەوە ڕازی دەبێت بەندەکانی ڕێبازی سوپاسگوزاری بگرنە بەر، بۆیە شەوو ڕۆژ بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک کۆشش بۆ ئەوە دەکات بەندەکانی اللە سوپاسگوزار نەبن، ئەمەش تا ڕازیبوونی نەفسی اللە ی ڕەحمان لەسەر بەندەکانی نەیەتەدی، چونکە اللە بەوە ڕازی دەبێت کاتێک بەندەکانی ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنە بەر، بۆیە شەیتان وتویەتی:
{لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم [الأعراف:17].
کەواتە ئەی گەلی موسڵمانان شەیتان بەوە وازناھێنێت اللە تەنها لەسەر خۆی ڕازی نەبێت و ئەوەشی بەس بێت، بەڵکو شەوو ڕۆژ بە ھەموو هۆکارو ئامرازێک کۆشش بۆ نەھاتنەدی ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر بەندەکانی دەکات، جا بەوپێیەی اللە بەوە ڕازیدەبێت کاتێک بەندەکانی ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنە بەر، بۆیە شەوو ڕۆژ کۆشش دەکات تا ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نەیەتەدی، بۆیە اللە لە مەحکەمی قورئان دەربارەی ئەو ئامانجەی شەیتان فەتوای بۆ داون کە وتویەتی:
{لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم [الأعراف:17].
کەواتە شەیتان تەنھا بەوە وازناھێنێت اللە لە خۆی ڕازی نەبێت؛ بەڵکو بە بەکارهێنانی ھەموو ھۆکارو ئامرازێک کۆشش بۆ نەھاتنەدی ئامانجێک لە نەفسی اللە ی ڕەحمان دەکات، کە بریتیە لە ڕازینەبوونی ئەو لەسەر بەندەکانی تا لە سوپاسگوزاران نەبن، چونکە اللە کاتێک ڕازی دەبێت بەندەکانی ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنە بەر، بۆیە شەیتان کۆشش دەکات بۆ ئەوەی مرۆڤ و جن بکات بە یەک ئوممەت لەسەر بێباوەڕی، چونکە اللە بەوە ڕازی دەبێت کاتێک بەندەکانی ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنە بەر، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].
وە بۆیە شەیتانی نەفرەتلێکراو وتویەتی:
{لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم.
جا ئەوە بریتیە لە: ئامانجی هەموو شەیتانە جن و مرۆڤەکان لە نەفسی اللە، کە بریتیە لە نەھاتنەدی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی.
بەڵام ئامانجی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه) بە سەرکردایەتی ئیمام مەھدی تەواو پێچەوانەی ئەوەیە، جا ئێمە ئەو گەلەین اللە خۆشیدەوێین و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه)، شەوو ڕۆژ بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک کۆشش بۆ ھاتنەدی ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی دەکەین، بۆیە ئامانجەکەمان بریتیە لەوەی هەموو خەڵکی بکەین بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست بەوەی تەنها اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیج شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا شوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمان لەسەر بەندەکانی ئامانجەکەمان و ھەموو ئامانج و دوایین ئاواتمانە، کە سەبارەت بە ئێمە گەورەترین نیعمەتە (النّعيم الأعظم) و نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، چونکە ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشتەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنْ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].
کەواتە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و شوێنکەوتووەکانی وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون نەک وەکو ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئامانجی بەھەشت، چونکە ئەوکەسەی ئامانجەکەی تەنھا ئەوە بێت اللە لەسەر خۆی ڕازی بێت و ئەوەشی لا بەس بێت و کۆشش بۆ ھاتنەدی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نەکات، بەڵکو تەنها بەوە وازبھێنێت اللە لەسەر خۆی ڕازی بێت لەڕاستیدا وەکو هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی نیعمەتەکانی بەھەشت بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتووە، بەڵام ڕازی بوونی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە بەهەشتەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنْ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].
ڕەنگە یەکێک لە پشتیوانەکانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم چۆن بەدڵنیاییەوە بزانم من لە پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراوم، لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه)؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم:
سەیری دڵی خۆت بکە، ئەگەر ئەوەت تێدا بینی ھەرگیز بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەت ڕازی نابیت تا ئەو کاتەی ئەو لە نەفسی خۆی ڕازیدەبێت بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت ئەوا بە دڵنیاییەوە دەزانی تۆ لەو گەلەیت اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، چونکە تۆ ئەوەت لە ناخی خۆتدا بەدیکردووە بەوەی ھەرگیز ڕازی نابیت تا ئەوکاتەی خۆشەویستەکەت ڕازی دەبێت بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت، بەڵکو ھۆکاری گەورەیی پێداگریەکەت لەسەر ھاتنەدی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەت لەبەر زۆری و گەورەیی خۆشەویستیەکەتە بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان، بۆیە ھەرگیز ڕازی نابیت تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، جا ھەر کەسێک ئەوەی لە دڵی خۆی بینی ئەوا سوێند بە اللە ی مەزن دەخۆم لەو گەلەیە کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، ئەوانەی وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونەکەی اللە کەوتوون نەک تەنھا بۆ ئەوەی پەروەردگارەکەیان لەسەریان ڕازی بێت و ئەوەشیان لا بەس بێت؛ بەڵکو وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون، جا ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی پەروەردگارە خۆشەویستەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت، ئەمەش لەبەر زۆری و گەورەیی خۆشەویستیەکەیانە بۆ پەروەردگارەکەیان، جا ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، ھەر بۆیە بەدوای ئەم ئامانجە کەوتوون کە بریتیە لە ئامانجێکی پێچەوانەو دژی ئامانجەکەی شەیتان و دەستەکەی لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان، چونکە ئامانجی شەیتان و دەستەکەی لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان لە نەفسی اللە یە، چونکە ئەوان تەنها بەوە وازناھێنن اللە لەسەر خۆیان ڕازی نەبێت و ئەوەشیان لا بەس بێت، بەڵکو وەکو ئامانج بەدوای ڕازینەبوونی اللە ی ڕەحمان لەسەر بەندەکانی کەوتوون کە بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک هەوڵ بۆ ھاتنەدی ئەوە دەدەن، جا بەوپێیەی اللە بەوە ڕازی نابێت بەندەکانی بێباوەڕ بن، بۆیە شەیتان و دەستەکەی بانگی بەندەکانی اللە دەکەن تا ببنە کەسانی بیباوەڕ بە پەروەردگارەکەیان، وە بۆ ئەوەی لە سوپاسگوزاران نەبن، چونکە شەیتان زانیویەتی اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵکو بە سوپاسگوزاریان ڕازی دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم.
وە بۆیە شەیتان و دەستەکەی لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان دەیانەوێت جن و مرۆڤ بکەن بە یەک ئوممەت لەسەر بێباوەڕی، بەڵام ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و دەستەکەی کە بریتین لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبونه) شەوو ڕۆژ کۆشش دەکەین تا خەڵکی بکەین بە یەک ئوممەت لەسەر سوپاسگوزاری بۆ اللە، تا اللە ی خۆشەویسترین زاتی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر کە بە گەورەترین خۆشەویستی خۆشمان ویستووە ڕازی بێت، ئەمە اللە ی پەروەردگارە حەقەکەتانە، لەدوای حەقیش ھیچیتر نیە جگە لە گومڕایی نەبێت!
وە ئەی گەلی موسڵمانان، لە ڕاستیدا بینیتان ئامانجەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی و دەستەکەی کە ئەو گەلەن اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبونه) ئامانجێکی دژو پێچەوانەی ئامانجی شەیتان و دەستەکەیەتی، وە ئەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەیەوێت بە هەموو زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان بڵێت ئەوەیە:
ئەگەر اللە تان خۆشدەوێت شوێنم بکەون بۆ ھاتنەدی ئەوەی اللە پێی خۆشەو بۆ بەندەکانی پێی ڕازی دەبێت، جا کۆشش بکەین تا خەڵکی بکەین بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، کە بە تەنھا اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن.
جا کێیە ئەوکەسەی دەڵێت ئیمام ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە دواتر توڕەیی اللە بەدەست دەهێنێت، چۆن ئەوکەسە لەسەر گومڕاییە کە بەدوای ئامانجێک کەوتووە لەکاتێکدا دژو پێچەوانەی ئامانجەکەی شەیتان و دەستەکەیەتی! ئایا تێناگەن؟ جا ئایا ئێوە لە بەندە دڵسۆزەکانی اللە ی ڕەحمانن یان لە پاڵپشت و دڵسۆزەکانی شەیتان؟ بەڵام دەبینن ئامانجەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد بە تەواوی ئامانجێکی دژو پێچەوانەی ئامانجەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراوە، جا ھەتا کەی پشتدەکەنە شوێنکەوتنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، ئەوکەسەی لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەم بۆ پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێكی بۆ دابنێن بانگەوازتان دەکات، وە بانگیشم نەکردوون بۆ کتێێکی تازە، بەڵکو بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو ئەو سوننەتە ڕاست و دروستەی پێغەمبەر کە دژو پێچەوانە نەبێت لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، بۆیە لە اللە بترسن و پارێزکاربن و گوێڕایەڵم بن ئەوکات ھیدایەت دەدرێن.
وە اللە دەکەم بە شاھێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت بەوەی ھەسارەی سزا لە ڕێگای ھاتنیەتی تا بەلای زەویەکەتاندا تێپەڕبێت، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، دواتریش لە شەوی تێپەڕبوونەکەی سوڕانەوەی زەوی پێچەوانە دەبێتەوە، جا خۆر لە خۆرئاوای ھەڵدێت، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر لە ڕۆژی ھەینی بیست و یەکی مانگی دوانزەی 2012 ی زایینی ھەسارەی سزاتان بۆ ھاتبا ئەوا مرۆڤایەتی ھیچی بۆ زیاد نەدەبوو جگە لە بێباوەڕبوون نەبێت، جا ئەوکاتە لەبری اللە ی ڕەحمان ئەو ھەسارەیان دەپەرست، وە شوێن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نەدەکەوتن و دەیانوت: "ئەی ناصر محمد یەمانی ئێمە شوێن بیروباوەڕی سۆمەریەکان دەکەوین، ئەوانەی وادەی تێپەڕبوونی ھەسارەی اللە یان فێرکردین لە 21 ی دوانزەی 2012. وە ھا ئەوە ھەسارەی اللە تێپەڕبوو، ئەوانیش ڕاستیان کرد". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان کە وای لێکردن کوفر بە بیروباوەڕی ئەو سۆمەریانە بکەن کە لەبری اللە ھەسارەکانیان پەرستووە، بەڵام منی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ئیمام ناصر محمد یەمانی بە شاھێدی دڵنیاییەوە اللە دەکەم بە شاھێد ھەسارەی سزای سەقەر لەڕێگای ھاتنیەتی بۆ زەوی مرۆڤ، وە ناشڵێم دواتر خۆی بە زەویدا دەکێشێت، بەڵکو بەلایدا تێپەڕ دەبێت و بە بەردی لە ئاگر بەردبارانێکی قورس و خراپی پشتھەڵکەران دەکات، جا وای لەو ڕۆژە بۆ بەدرۆزانان، جا ئەوە ڕۆژە نەزۆکەکەیە (يوم عقيم).
وە ناڵێم ڕۆژی تێپەڕبوونەکەی بریتیە لە ڕۆژی قیامەت، بەڵکو تێپەڕبوونی ھەسارەی سزا نیشانەیەکە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت، چونکە ھەسارەی سزا بریتیە لە ئاگرە گەورەکەی اللە؛ سەقەر، کە لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر بۆ مرۆڤایەتی دەردەکەوێت (اللوّاحة للبشر)، وە تێپەڕبوونی ئەمجارەشی لە مێژووی گەردووندا نزیکترین تێپەڕبوونە لە زەوی، جا لەدوای تێپەڕبوونی ھەسارەی سەقەر لە شەوی ھەڵھاتنی خۆر لە خۆرئاوای ھێشتا جوڵەی ژیان بەردەوام دەبێت، بەڵکو ئەوە تەنھا ڕووداوی نیشانەیەکە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت، وە ئەم ھەسارەیەش لە لایەکانی (باشورو باکوری زەوی) بۆ زەوی دێت، تا مرۆڤە خراپەکارەکان لە ھەموو خولێکیدا کەم بکاتەوە، جا ئەی بەندەکانی اللە با پیلانی شەیتانە مرۆڤەکان توشی ئاشوبتان نەکەن، ئەوانەی ڕۆژی تێپەڕبوونەکەیان لە بیست و یەکی دوانزەی 2012 ی زایینی دیاریکرد، وە حیکمەتە پیسەکەشیان لەوەدا بۆ ئەوەیە تا ئەگەر ئەو ڕۆژە ھات و ھەسارەی سزاش ھات لەدوای ئەوە مرۆڤایەتی بۆ ھەمیشە بەڕاستی دانەنێن، بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی سوێند بە اللە ی مەزن دەخۆم ئەوەی ناویان لێناوە ھەسارەی دەیەمی نیبیرۆ ڕاستەقینەیە لە قورئانی گەورەدا، وە بریتیە لە ئاگری گەورەی ھەڵگیرساوی اللە و تێپەڕبوونەکەشی نیشانەیەکە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{كَلاَّ وَالْقَمَرِ (32) وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ (33) وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ (34) إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ (35) نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ (36) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ (37)} صدق الله العظيم [المدثر].
جا دواتر اللە بێباوەڕان بە زیکرەکەی قورئانی گەورەی پێ لەناو دەبات و دەیانبەزێنێت، وە لە لایەکانی زەویش (لای جەمسەری باشور بۆ باکور) بۆ زەوی دێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{أَفَلا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِي الأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:44]؟
جا ئەوە بریتیە لەو ھەسارەیەی لەلای جەمسەرەکانی باشورەوە بۆ باکور بۆ زەوی دێت، جا گوێبگرن لەوەی دەیڵێم:
سوێند بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانە، بە پەروەردگاری عەرشی گەورە؛ بێ هیچ گومان و دوودڵیەک ھەسارەی سزا ڕاستیە، وە لە سەردەمی بانگەوازەکەی مەھدیەتەوە دێت، تا لە شەوێکدا اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی پێ بەسەر هەموو مرۆڤایەتیدا دەربخات لەکاتێکدا پشتھەڵکەران لە بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو شوێنکەوتنی ملکەچ و زەلیل دەبن، جا دەست بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە بگرن و کوفر بەوە بکەن دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، جا ئەگەر ئەم دژو پێچەوانەیە لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەر، وە بزانن ئەوەی لە کتێبی اللە تەورات یان کتێبی اللە ئینجیل دژو پێچەوانەبێت لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە بەڕاستی درۆو ھەڵبەستراون و خراونەتە ناو کتێبی تەورات و ئینجیلەوەو اللە و نێردراوەکانی موساو عیسا نەیان وتوون، بەھەمان شێوە ئەوەی لە فەرموودەکانی سوننەتی بەیانی پێغەمبەر دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورە بێت فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوە لەلایەن شەیتانەوە لەسەر زمانی پاڵپشت و دڵسۆزەکانی، نەفرەت و توڕەیی اللە یان لەسەرو سزایەکی بەئێشیشی بۆ ئامادەکردوون.
ئەی بەندەکانی اللە، لە اللە بترسن و پارێزکار بن و گوێڕایەڵم بن بەڵکو ھیدایەت بدرێن، وا تەمەنی بانگەوازی مەھدیەت لە بەرواری 1 ی موحەڕەمی ساڵی 1426 ی کۆچی چووە ناو سەرەتای ساڵی نۆیەمەوەو ھێشتا زانایانی موسڵمانان پشتدەکەنە بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا ئەی چی سەبارەت بە جولەکەو نەصاراکان! بۆیە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان مەبن بە یەکەم کەس لەوانەی کوفر بە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە دەکەن، چونکە اللە بە سزاکەی لەگەڵ بێباوەڕان بە قورئانی گەورە ڕیسواتان دەکات، جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن و گوێڕایەڵم بن، وە بێباوەڕبوون بە فرە مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە ڕابگەیەنن، جا لە ئایینەکەی اللە بۆ چەندین بەش و حزب و دەستەی جیاجیا دابەش مەبن و ھەر حزب و دەستەیەکیش بەو زانستەی خۆی لایەتی خۆشحاڵە، لەکاتێکدا زانستەکەیان پوچ و بەتاڵ و ھەڵبەستراوە بە ناوی اللە و نێردراوەکەی، ھەموو ئەوانەی دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورەن، جا ئایینەکەتان بۆ چەندین بەش و حزب و دەستەی جیا جیا دابەش مەکەن، چونکە ئەوە دژو پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە یە بۆ ئێوە لە مەحکەمی ڕوون و ئاشکرای کتێبەکەی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{وَلَا تَكُونُوا كَاَلَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْد مَا جَاءَهُمْ الْبَيِّنَات وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَاب عَظِيم} صدق الله العظيم [آل عمران:105].
جا بەتوندی دەست بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە بگرن و جیاوازو بەش بەش مەبن، وە کوفر بەوە بکەن کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا ئەگەر لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە فەرموودەکانی بەیانی سوننەتی پێغەمبەر، وە اللە ش بەندەکەی ناصر محمدی نە بە پێغەمبەرێکی تازەو نە بە نێردراوێکی تازەوە نەناردووە، بەڵکو اللە کردوومی بە ئیمام و پێشەوا بۆ چاکەکاران، بانگەوازتان دەکەم بۆ شوێنکەوتنی ئەوەی موساو عیساو ھەموو نێردراوو پێغەمبەران ھێناویانە لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاویان لێبێت - کە یەک بانگەوازی یەکگرتوو بووە بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا بەھەمان شێوە بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی خودی بانگەوازەکەی نێرداوو پێغەمبەرانە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلك مِنْ رَسُول إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَه إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:25].
وە ئەی بەندەکانی اللە، اللە بە تەنھا بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە لەگەڵ بەندەکانی ھەموو گەردوون بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو پێشبڕکێ بکەن تا دەرکەوێت کام لە ئێوە خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە لەلای پەروەردگار، جا ئەوەیە چۆنیەتی پەرستن و بەندایەتیکردنی پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت بە ھیدایەت و ڕێنماییەکەی ئەوان ھیدایەت بدرێت، جا لەڕاستیدا اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە ڕێگای ھیدایەتەکەی ئەوانی لەلای پەروەردگارەکەیان بۆ ڕوونکردوونەتەوە، وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
وە لەڕاستیدا اللە خاوەن پلە هەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشتی (الدرجة العالية الرفيعة) کە نزیکترین شوێنە لە عەرشی پەروەردگار کردووە بە بەندەیەکی نەناسراو کە ھەموو نێردراوو پێغەمبەرەکانیش پێیان نەزانیوە، بۆیە دەستنیشان نەکراوە کێیە، وە بۆیە ھەموو یەکێک لەوان ئاواتی خواستووە ئەم خۆشەویسترین و نزیکترین بەندەیەی لای اللە خۆی بێت، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
جا بۆ ھەموو بەندەیەک لە بەندە چاکەکارەکانی اللە ڕەوایە ئاوات بخوازێت ئەم خۆشەویسترین و نزیکترین بەندەیەی لای پەروەردگار خۆی بێت ئەگەر ئێوە تەنھا اللە دەپەرستن، جا بەم کاروکردەوە چاکانەی دەمێننەوە (ھەموو ئەو کاروکردەوە چاکانەی تایبەت بە اللە و بە دڵسۆزی لەپێناو اللە و ڕازیبوونی ئەو دەکرێت) پێشبڕکێ بۆ لای پەروەردگارەکەتان بکەن، تا دەرکەوێت کام لە ئێوە خۆشەویسترین و نزیکترین بەندەیە لەلای اللە، ئەوکاتە سەرفرازیەکی گەورە بەدەست دەھێنن.
ڕەنگە یەکێک لە پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بڵێت: "ئەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، ئایا بۆ ئێمەی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ڕەوایە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی پێشبڕکێ لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بکەین؟". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر بێتو ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیتان لە اللە پێ باشتر بوو، وە اللە تان تایبەت کرد بە ئەو تا لەلای اللە بەندەیەکی خۆشەویستر بێت لە ئێوە ئەوکاتە بەدڵنیاییەوە جگە لە اللە ھیچ پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆخۆتان نادۆزنەوە، پاشانیش اللە سزایەکی سەختتان دەدات،
جا ئەوە شەریک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە، جا ئیمام مەھدی منداڵی اللە نیە، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆ اللە! بەڵكو وەکو ئێوە بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە، جا ئەوەی سەبارەت بە پەرستنی زاتی اللە بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕەوایە بۆ ئێوەش ڕەوایە، وە ڕەوایە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی پێشبڕکێ لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بکەن، جا ببن بە کەسانی ڕەببانی و زێدەڕەوی دەربارەی ئیمام مەھدی مەکەن بەوەی پێتان وابێت ئەو بە نزیکترین پلەی خۆشەویستی و نزیکیەکەی لە اللە لە ئێوە شایانتر بێت، چونکە بەم شێوەیە شەریک و ھاوەڵ بۆ اللە دادەنێن؛ بەڵکو بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو پێشبڕکێ لەگەڵ ھەموو بەندەکان بکەن چ لە ئاسمانەکان بن یان زەوی تا دەرکەوێت کام لە ئێوە نزیکترین و خۆشەویسترین کەسە ئەگەر تەنھا اللە دەپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا زێدەڕەوی دەربارەی نێردراوو پێغەمبەران و ئیمام مەھدی مەکەن کاتێک پێشبڕکێ کردنەکە بۆ نزیکترین پلە لە خۆشەویستی اللە تایبەت بکەن بەوان بەبێ بەشداری خۆتان، ئەگەر واتان کرد جگە لە اللە ھیچ پاڵپشت و پارێزەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە.
وە ئاگاداربن پێغەمبەران و ئیمام مەھدیش ھیچ نین جگە لە بەندەیەکی وەکو ئێوە، وە اللە ئەوانی نەکردووە بە منداڵی خۆی تا بەبێ ئێوە لە ئێوە شایانتر بن لەلای، پاک و بێگەردی بۆ اللە لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی! بەڵکو ئەو مافەی دەربارەی زاتی اللە بۆ پێغەمبەران و نێردراوەکان و ئیمام مەھدی ھەیە بۆ ئێوەش ھەیە.
ئەی اللە ئەوە من بە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانم ڕاگەیاند تا ئەوانیش بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە بە مرۆڤایەتی بگەیەنن، ئەی اللە شاھێد بە، ئەی اللە شاھێد بە، ئەی اللە شاھێد بە.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
بانگەوازکاری لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=79536
الإمام ناصر محمد اليماني
12 - صفر - 1434 هـ
26 - 12 - 2012 مـ
02:13 صباحاً
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
ـــــــــــــــــــــ
بيان هدف الشيطان في نفس الرحمن من محكم القرآن، وبيان هدف الإمام المهديّ في نفس الرحمن، هدفان متناقضان تماماً ..
بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة الأنبياء والمرسلين وآلهم الطيبين من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله صلّى الله عليهم ومن تبعهم وأسلّم تسليماً لا نفرّق بين أحدٍ من رسله، وأدعو إلى الله على بصيرةٍ حنيفاً مسلماً وما أنا من المشركين، أما بعد..

من الإمام المهدي ناصر محمد اليماني إلى النّاس كافةً، لقد ابتعثني الله لتحقيق الهدف المضاد لهدف الشيطان الرجيم إبليس الذي يسعى إلى تحقيقه في نفس الله، وربّما يودّ جميع المسلمين أن يقولوا: "وما هو هدف الشيطان الذي يسعى إلى تحقيقه في نفس الرحمن؟". ومن ثم يردّ عليهم الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني وأقول: يا معشر المسلمين، إنّ للشيطان هدفٌ يسعى إلى تحقيقه في نفس الله بكل حيلةٍ ووسيلةٍ وهو عدم رضوان الرحمن على عباده، وعَلِمَ إبليس أنّ الله لا يرضى لعباده الكفر بل يرضى لهم الشكر، تصديقاً لقول الله تعالى: {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7]. ولذلك يسعى الشيطان إلى عدم تحقيق رضوان الرحمن على عباده، وبما أنّ إبليس يعلم أنّ الله يرضى لعباده أن يكونوا شاكرين ولذلك يسعى الليل والنّهار بكل حيلةٍ ووسيلةٍ على أن لا يكونوا عباد الله الشاكرين حتى لا يتحقق رضوان نفس الرحمن على عباده لكون الله يرضى لعباده الشكر، ولذلك قال الشيطان: {لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم [الأعراف:17].
إذاً يا معشر المسلمين إنّ الشيطان لم يكتفِ بأنّ الله ليس راضياً عنه وحسبه ذلك؛ بل يسعى الليل والنّهار بكل حيلةٍ ووسيلةٍ إلى عدم تحقيق رضوان الله على عباده، وبما أنّ الله يرضى لعباده الشكر ولذلك يسعى الليل والنّهار على أن لا يكونوا شاكرين حتى لا يتحقق رضوان الله على عباده، ولذلك أفتاكم الله في محكم القرآن عن هدف الشيطان الذي قال: {لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم [الأعراف:17]. إذاً الشيطان لم يكتفِ بأنّ الله لا يرضى عنه فقط؛ بل يسعى إلى تحقيق هدفٍ في نفس الله وهو عدم رضوانه على عباده بكل حيلةٍ ووسيلةٍ حتى لا يكونوا شاكرين لكون الله يرضى لعباده الشكر ولذلك يسعى الشيطان إلى أن يجعل الإنس والجنّ أمةً واحدةً على الكفر لكون الله لا يرضى لعباده الكفر بل يرضى لهم الشكر، تصديقاً لقول الله تعالى: {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7]. ولذلك قال الشيطان الرجيم: {لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم. وذلك هو: هدف كافة شياطين الجنّ والإنس في نفس الله وهو عدم تحقيق رضوان الله على عباده.
ولكنّ هدف قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه بقيادة الإمام المهديّ هو العكس تماماً، فنحن قومٌ يحبّهم الله ويحبّونه نسعى الليل والنّهار بكل حيلةٍ ووسيلةٍ إلى تحقيق رضوان الله على عباده، وذلك هدفنا وهو أن نجعل النّاس أمةً واحدةً على صراطٍ مستقيمٍ يعبدون الله لا يشركون به شيئاً، فاتّخذنا رضوان الرحمن على عباده غايتنا وكل هدفنا ومنتهى أملنا، وهو النّعيم الأعظم بالنسبة لنا أعظم من نعيم جنّة النّعيم لكون رضوان الله على عباده هو النّعيم الأعظم من جنّته. تصديقاً لقول الله تعالى: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنْ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].
إذاً الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني وأتباعه اتّخذوا رضوان الله غايةً وليس وسيلةً لتحقيق هدف الجنّة، كون الذي هدفه أن يرضى عنه وحسبه ذلك ولا يسعى إلى تحقيق رضوان الله على عباده بل واكتفى برضوان الله عليه فقد اتّخذ رضوان الله وسيلة لتحقيق جنّة النّعيم، ولكن رضوان الله هو النّعيم الأكبر من جنّته، تصديقاً لقول الله تعالى: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنْ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].
وربّما يودّ أحد أنصار الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني أن يقول: "يا إمامي كيف لي أن أعلم علم اليقين أنّي حقاً من أنصار المهديّ المنتظَر من قوم يحبّهم الله ويحبّونه؟". ومن ثم يردّ عليه الإمام المهدي ناصر محمد اليماني وأقول: فلتنظر إلى قلبك فإذا وجدت أنك لن ترضى بملكوت ربّك حتى يرضى في نفسه لا متحسراً ولا حزيناً فمن ثم تعلم علم اليقين أنّك من قوم يحبّهم الله ويحبّونه، كونك تجد في نفسك أنك لن ترضى حتى يكون حبيبك راضياً لا متحسراً ولا حزيناً، وإنما سبب عظيم إصرارك على تحقيق رضوان الله نفس ربّك هو من شدّة حبّك لله ربّ العالمين ولذلك لن ترضى حتى يرضى، فمن وجد ذلك في قلبه فأقسمُ بالله العظيم أنّه من قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه الذين اتّخذوا رضوان الله غايةً وليس فقط ليرضى عليهم ربّهم وحسبهم ذلك؛ بل اتّخذوا رضوان الله غاية فلن يرضوا حتى يكون ربّهم حبيبهم راضياً في نفسه لا متحسراً ولا حزيناً، وإنما ذلك من شدّة حبّهم لربّهم فهم لن يرضوا حتى يرضى، ولذلك اتّخذوا الهدف في نفس الله هو الهدف المعاكس لهدف الشيطان وحزبه شياطين الجنّ والإنس لكون هدف الشيطان وحزبه شياطين الجنّ والإنس هو في نفس الله كونهم لم يكتفوا أنّ الله لا يرضى عليهم وحسبهم ذلك؛ بل اتّخذوا عدم رضوان الرحمن على عباده هدفاً لهم الذي يسعون إلى تحقيقه بكل حيلةٍ ووسيلةٍ، وبما أنّ الله لا يرضى لعباده الكفر ولذلك يدعو الشيطانُ وحزبُه عبادَ الله أن يكونوا كافرين بربهم وأن لا يكونوا شاكرين لربهم لكون الشيطان علم أنّ الله لا يرضى لعباده الكفر بل يرضى لهم الشكر. تصديقاً لقول الله تعالى: {وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم. ولذلك يريد الشيطان وحزبه شياطين الجنّ والإنس أن يجعلوا الجنَّ والإنسَ أمةً واحدةً على الكفر، ولكن الإمام المهدي ناصر محمد اليماني وحزبَه قوماً يحبّهم الله ويحبونه نسعى الليل والنّهار لنجعل النّاس أمّةً واحدةً على الشكر لله حتى يرضى من أحببناه بالحبّ الأعظم الله الودود الرحمن الرحيم، ذلكم الله ربّكم الحقّ وماذا بعد الحقّ إلا الضلال!
ويا معشر المسلمين، لقد وجدتم أنّ هدف الإمام ناصر محمد اليماني وحزبه قوم يحبهم الله ويحبونه هو حقاً الهدف المعاكس لهدف الشيطان وحزبه، وما يريد الإمام المهدي ناصر محمد اليماني أن يقوله لكافة علماء المسلمين وأمّتهم هو: إن كنتم تحبون الله فاتّبعوني لتحقيق ما يحبّه الله ويرضى به لعباده، فنسعى لنجعل النّاس أمّةً واحدةً على صراطٍ مستقيم يعبدون الله لا يشركون به شيئاً.
فمن ذا الذي يقول أنّ الإمام ناصر محمد اليماني على ضلالٍ مبينٍ فسيناله غضب من الله، فكيف يكون على ضلال من اتّخذ الهدف المعاكس لهدف الشيطان وحزبه! أفلا تعقلون؟ فهل أنتم أولياء الرحمن أم أولياء الشيطان؟ ولكن هدف الإمام المهديّ ناصر محمد تجدونه الهدف المعاكس لهدف الشيطان الرجيم تماماً، فإلى متى الإعراض عن اتّباع الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني الذي يدعوكم إلى عبادة الله وحده لا تشركون به شيئاً على بصيرةٍ من ربّي، ولم أدعُكم إلى كتاب جديدٍ بل إلى اتّباع كتاب الله القرآن العظيم وسنّة رسوله الحقّ التي لا تخالف لمحكم القرآن العظيم، فاتقوا الله وأطيعوني تهتدوا.
وأُشهِد الله وكفى بالله شهيداً أنّ كوكب العذاب في طريقه ليمرّ على أرضكم ولعنة الله على الكاذبين، وليلة مروره سوف يعكس دوران الأرض فتطلع الشمس من مغربها ولعنة الله على الكاذبين، ألا والله لو أتاكم كوكب العذاب في يوم الجمعة واحد وعشرون من ديسمبر 2012 م لما زاد البشر إلا كفراً ولعبدوا الكوكب من دون الرحمن، ولما اتّبعوا الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني، ولقالوا: "يا ناصر محمد نحن سنتبع عقيدة السومريّين الذين أعلمونا بموعد مرور الكوكب الإله في 21 من ديسمبر 2012، وها هو مرّ الكوكب الإله، وصَدَقوا" . ومن ثم يردّ عليهم الإمام المهدي ناصر محمد اليماني وأقول: الحمد لله ربّ العالمين الذي جعلكم تكفرون بعقائد السومريين الذين كانوا يعبدون الكواكب من دون الله، ولكنّي المهديّ المنتظر الحقّ الإمام ناصر محمد اليماني أشهد لله شهادة الحقّ اليقين أنّ كوكب العذاب سقر في طريقه إلى أرض البشر، ولا أقول بأنه سوف يصطدم بها بل يمرّ عليها فيمطر على المعرضين مطر السوء أحجاراً من نارٍ، فويلٌ يومئذ للمكذبين، ذلكم يومٌ عقيمٌ.
ولا أقول أنّ يوم مروره هو يوم القيامة؛ بل مرور كوكب العذاب شرط من أشراط الساعة الكبرى لكون كوكب العذاب هو نار الله الكبرى سقر اللوّاحة للبشر تمرُّ عليهم من حينٍ إلى آخر، ومرورها الآتي هو الأقرب في تاريخ الكون، ولا تزال عجلة الحياة مستمرة بعد مرور الكوكب ليلة طلوع الشمس من مغربها فذلك ليس إلا حدوث شرط من أشراط الساعة الكبرى، ويأتي الكوكب للأرض من أطرافها ليُنقصها من البشر الأشرار في كل دورةٍ له، فاتقوا الله يا عباد الله ولا يفتنكم مكر الشياطين الذين حدّدوا مروره يوم واحد وعشرين من ديسمبر 2012م، وحكمتهم الخبيثة من ذلك هي حتى إذا جاء ذلك اليوم ولم يأتِ كوكب النّار فمن ثم لا يصدّق به البشر من بعد ذلك أبداً، ولكنّي الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني أقسم بالله العظيم أنّ ما يسمونه بالكوكب العاشر نيبيرو أنّه حقيقةٌ في القرآن العظيم وأنّه نارُ الله الكبرى وأنّ مروره شرط من أشراط الساعة، تصديقاً لقول الله تعالى: {كَلاَّ وَالْقَمَرِ (32) وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ (33) وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ (34) إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ (35) نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ (36) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ (37)} صدق الله العظيم [المدثر]. وسوف يهزم الله به الكفار بذكره القرآن العظيم فيأتي للأرض من أطرافها من جهة القطب الجنوبي إلى الشمالي. تصديقاً لقول الله تعالى: {أَفَلا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِي الأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:44]. وذلكم الكوكب يأتي للأرض من جهة أطراف القطبين الجنوبي إلى الشمالي فاسمعوا لما أقول:
أقسم بالله العظيم ربّ السماوات والأرض وما بينهما وربّ العرش العظيم أنّ كوكب العذاب حقيقةٌ لا شك ولا ريب، وأنّه آتٍ في عصر الدعوة المهديّة ليُظهر الله به المهديّ المنتظَر ناصر محمد اليماني في ليلةٍ على كافة البشر وهم الصاغرون المعرضون عن دعوة الاحتكام إلى كتاب الله القرآن العظيم واتّباعه، فاعتصموا بحبل الله القرآن العظيم واكفروا بما يخالف لمحكم القرآن العظيم سواء يكون في التوراة أو في الإنجيل أو في أحاديث السنّة النبويّة، واعلموا أنّ ما خالف في كتاب الله التوراة أو كتاب الله الإنجيل لمحكم القرآن العظيم فإنّ ذلك افتراءٌ أُدخل في كتاب التوراة والإنجيل ولم يقله الله ورسله موسى وعيسى، وكذلك ما خالف لمحكم القرآن العظيم في أحاديث سنّة البيان فإنّ ذلك حديثٌ مفترًى من عند الشيطان على لسان أوليائه، غضب الله عليهم ولعنهم وأعدّ لهم عذاباً عظيماً.
ويا عباد الله فاتقوا الله وأطيعوني لعلكم تهتدون، وقد دخل عمر الدعوة المهديّة إلى بداية العام التاسع منذ تاريخ 1 محرم لعام 1426 للهجرة ولا يزال علماء المسلمين معرضين عن دعوة الاحتكام إلى كتاب الله القرآن العظيم فما بالكم باليهود والنّصارى! فلا تكونوا أوّل كافرٍ بدعوة الاحتكام إلى كتاب الله القرآن العظيم يا معشر علماء المسلمين وأمّتهم فيسحتكم الله بعذابٍ مع الكافرين بالقرآن العظيم، فاتقوا الله وأطيعوني وأعلنوا الكفر بالتعدديّة المذهبيّة في دين الله فلا تتفرقوا في دين الله إلى شيعٍ وأحزابٍ وكل حزبٍ بما لديهم من العلم فرحون وهو باطلٌ مفترًى على الله ورسوله كل ما خالف لمحكم القرآن العظيم، فلا تفرّقوا دينكم شيعاً وأحزاباً فذلك مخالفٌ لأمر الله إليكم في محكم كتابه قال الله تعالى: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٠٥﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
فاعتصموا بحبل الله القرآن العظيم ولا تفرّقوا واكفروا بما يخالف لمحكم كتاب الله القرآن العظيم سواء يكون في التوراة أو في الإنجيل أو في أحاديث البيان في السنّة النبويّة، ولم يبتعث الله عبده ناصر محمد نبيّاً جديداً ولا رسولاً بل جعلني للنّاس إماماً من الصالحين أدعوهم إلى اتّباع ما جاء به موسى وعيسى وجميع الأنبياء من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله -صلّى الله عليهم وأسلّم تسليماً- دعوة واحدةً موحدةً إلى عبادة الله وحده لا شريك له وكذلك دعوة الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني هي ذاتها دعوة الأنبياء والمرسلين. تصديقاً لقول الله تعالى: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].
ويا عبيد الله اعبدوا الله وحده لا شريك له وتنافسوا مع العبيد في الكون إلى الربّ المعبود أيّهم أحبّ وأقرب، وتلك عبادة أنبياء الله لمن أراد أن يهتدي بهداهم فقد بيّن الله لكم طريقة هداهم إلى ربّهم في محكم كتابه القرآن العظيم. قال الله تعالى: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57]. ولقد جعل الله صاحب الدرجة العالية الرفيعة الأقرب إلى عرش الربّ عبداً مجهولاً لا يعلم به جميع الأنبياء والمرسلين فلمْ يتمّ تحديده، ولذلك يتمنى كلٌّ منهم أن يكون هو العبد الأحبّ والأقرب إلى الربّ، ولذلك قال الله تعالى: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57]. ويحقّ لكل عبدٍ من عبيد الله الصالحين أن يتمنى أن يكون هو ذلك العبد الأحبّ والأقرب إلى الربّ إن كنتم إياه تعبدون، فتنافسوا إلى ربّكم بالباقيات الصالحات أيّكم أحبّ إلى الله وأقرب تفوزوا فوزاً عظيماً.
ولربما يودّ أحد أنصار المهديّ المنتظَر في عصر الحوار من قبل الظهور أن يقول: "يا أيّها الإمام المهديّ المنتظر في عصر الحوار من قبل الظهور، هل يحقّ لنا نحن الأنصار السابقين الأخيار أن ننافس المهديّ المنتظر ناصر محمد اليماني في حبّ الله وقربه؟". ومن ثم يردّ عليهم الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني وأقول: ألا والله الذي لا إله غيره لئن تفضّلتم بالله للإمام المهديّ ناصر محمد اليماني وفضلّتم أن يكون هو العبد الأحبّ إلى الله منكم فإنّكم لن تجدوا لكم من دون الله ولياً ولا نصيراً، ثم يعذبكم الله عذاباً نكراً فذلك شركٌ بالله، وما كان الإمام المهديّ ابن الله، سبحان الله وتعالى علواً كبيراً! بل عبدٌ من عبيد الله أمثالكم، ولكم الحقّ في ذات الله ما للإمام المهديّ ناصر محمد اليماني، ويحقّ لكم أن تنافسوا الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني في حبّ الله وقربه فكونوا ربّانيين ولا تبالغوا في الإمام المهديّ بأنّه هو الأحقّ منكم بأقرب درجةٍ في حبّ الله وقربه فتشركوا؛ بل تنافسوا مع العبيد في السموات والأرض إلى الربّ المعبود أيّهم أحبّ وأقرب إن كنتم تعبدون الله لا تشركون به شيئاً، فلا تبالغوا في الأنبياء والإمام المهديّ فتجعلوا التنافس إلى أقرب درجة في حبِّ الله وقربه لهم من دونكم، ومن ثم لا تجدوا لكم من دون الله ولياً ولا نصيراً. ألا وإنّما الأنبياء والإمام المهديّ ليسوا إلا عبيدٌ لله أمثالكم، ولم يجعلهم الله أبناءه حتى يكونوا هم الأحقّ به من دونكم، سبحان الله وتعالى عمّا يشركون! بل لكم الحق في ذات الله ما للأنبياء والمهديّ المنتظَر.
اللهم قد بلغت الأنصار السابقين الأخيار ليبلّغوا البشر بالبيان الحق للقرآن العظيم، اللهم فاشهد اللهم فاشهد اللهم فاشهد.
وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
الداعي إلى الله على بصيرة؛ الإمام المهدي ناصر محمد اليماني.
ـــــــــــــــــــــ
اضغط هنا لقراءة البيان المقتبس..