-15-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
24 - 1 - 1430 کۆچی
21 - 1 - 2009 زایینی
11:57 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5300ة
ــــــــــــــــــ


بەیانی جیاکردنەوەی ئایەتە مەحکەمەکانی قورئان کە دایک و بنچینەی کتێبەکەن لە ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر،، درودو سڵاو لەسەر نێردراوە ئەمینەکەی و دوایین نێردراوەکان و کەس و کارە پاکەکەی و شوێنکەوتووانی ڕاستی تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەو لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

ئەی گەلی پشتیوانەکان لەسەر نەسیم و هەموو زانایانی سوننە ببن بە شاھێد قسەکەیان ھەمان قسەی نەسیمە، جا ئێستا قسەکەی ئەوتان لە بەیانەکەی بۆ وەردەگرم و دایدەنێم کە دەڵێت:

اقتباس المشاركة :
(کەس لە تەفسیری کتێبەکەی اللە نازانێت تەنھا اللە نەبێت، وە اللە لێکدانەوەکەی بۆ کەسێکی تر لە نێردراوەکەی بەڕێزمان محمد دانەناوە تا بێت تەفسیری بکات و بە وردی ڕوونی بکاتەوەو باسی بکات نەک بەو شێوەیەی حەزی پێبکات لە دەروونی خۆی بەڵکو وەکو ئەوەی اللە پێی خۆشبووە تەفسیری بکات کەسیش لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت)
انتهى الاقتباس
جا ئەم قسەیە تەنها قسەی نەسیم نیە؛ بەڵکو هەموو زانایانی سوننە لەسەر ئەوە کۆکن گوایە کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە نەبێت، وە بەوپێیەی سوننەت وەکو بەیانی قورئان هاتووە، بۆیە دەڵێن ئەوەی لە سوننەتی پێغەمبەر درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لەلامانە بەسمانە، وە بۆیە خۆیان بە ئەھلی سوننە ناوناوە.

جا من بانگەوازیان دەکەم حوکم بۆ لای قورئانی گەورە بکەین، جا ئەگەر ئەم قورئانە قسەکەی ئەوانی بەڕاستدانا کە دەڵێن کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە نەبێت (هەربۆیە تەنھا دەست بە سوننەتەوە دەگرن جا ئەگەر لەگەڵ قورئان ڕێک کەوت یان دژو ناکۆک و جیاوازی ھەبوو گرنگ نیە لەلایان و تەنها دەست بە سوننەتەوە دەگرن) ئەوکاتە ڕاستیان کردووە، وە ئەگەر اللە نەیفەرموبوو کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە ئەوکاتە درۆیان بە ناوی پەروەردگارەکەیان کردووە، کێش لەوە ستەمکارترە درۆ بە ناوی اللە وە ھەڵببەستێت؟ ئەمەش لەبەرئەوەی اللە نەیفەرمووە کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە خۆی؛ بەڵکو تەنها مەبەستی لە ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ـە. وە اللە ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیهەکان) ـی کتێبی نەکردۆتە بەڵگە لەسەرتان، بەڕەچاوکردنی ئەوەی کەس لێکدانەوەی ئەم جۆرە ئایەتانە نازانێت تەنھا ئەو نەبێت پاک و بێگەردی بۆی، بەڵکو اللە ئایەتە مەحکەم (ڕوون و ئاشکراکان) ـی کردووە بە بەڵگە لەسەرتان کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە، کە فەرمانی پێکردوون شوێن ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراکان بکەون و شوێن ڕواڵەتی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ی قورئان نەکەون، ئەو ئایەتانەی کەس بە لێکدانەوەکانیان نازانێت جگە لە اللە، وە اللە ئەو ئایەتانەی نەکردووە بە بەڵگە لەسەرتان، بەڵکو بەڵگەکەی اللە لەسەرتان بریتیە لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئان کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە، جا ھەرچی ئەو کەسەیە کە لەدڵیدا لاری و لادان لەبەرامبەر ڕاستی ئایەتی ڕوون و ئاشکراو مەحکەم هەیە دواتر ئەو ئایەتانە پشتگوێ دەخات و شوێن ئایەتی پێکچوو (موتەشابیهـ) دەکەوێت تا بیکاتە بەڵگە بۆ فەرموودە ئاشوبە ھەڵبەستراوەکان، وە تا لێکدانەوەی بۆ بکات لەکاتێکدا کەس لێکدانەوەی ئایەتی پێکچوو (موتەشابیھ) ی قورئان نازانێت جگە لە اللە نەبێت، وە فێری ئەو بەندانەشی دەکات کە خۆی دەیەوێت، وە اللە هەرگیز ئەم ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھ) انەی نەکردووە بە بەڵگە لەسەرتان، بەڵکو ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کردووە بە بەڵگە لەسەرتان، کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە، هەرکەسێکیش لە ئایەتی مەحکەمی قورئان لابدات و شوێن ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھ) ـەکان بکەوێت ئەوا لەدڵیدا لاری و لادان بەرامبەر ئایەتی حەقی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا هەیە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّـهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا چۆن وشەکان لە شوێنی مەبەستەکەی دەشێوێنن دەڵێن کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە؟ ئەمەش بۆ ئەوەی تەنھا دەست بە سوننەتەوە بگرن و ئەوەشتان لەلا بەس بێت، جا گرنگ نیە لەلاتان ئەگەر لەگەڵ مەحکەمی قورئان ڕێک بکەوێت یان دژو پێچەوانەی بێت! ناشگەڕێنەوە بۆ لای قورئان تەنھا بۆ تەفسیری ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھەکان) نەبێت، ئەو ئایەتانەی اللە نەیکردووە بە بەڵگە لەسەرتان، بەڵکو ئەوەی کردوویەتی بە بەڵگە لەسەرتان ئایەتە مەحکەمەکانیەتی کە دایک و بنچینەی کتێبەکەن، نەک ئەو ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھ) انەی کەس بە لێکدانەوەکانیان نازانێت جگە لە اللە نەبێت، ئەمەش لەبەرئەوەی ئایەتە پێکچووەکان لە ڕواڵەتیاندا جیاوازن لەگەڵ ئەوەی لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئاندا هاتووە، جا ئەگەر وازتان لە ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا ھێناو شوێن ئایەتی پێکچوو (موتەشابیهـ) كەوتن ئەوکاتە لەناو دەچن و لە دڵیشتاندا لاری و لادان لەبەرامبەر حەقی ڕوون و ئاشکرای ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە هەیە، ئایا تێناگەن؟

وە ئەی ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، من ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتانم، ئێستاش بە مۆڵەتی اللە بە وردی ئەوەتان بۆ باس دەکەم چۆن بەو ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانەی کتێب دەزانن کە اللە کردوویەتی بە دایک و بنچینەی کتێبەکەی و فەرمانیشی پێکردوون شوێنیان بکەون، وە چۆن لەگەڵ ئەو ئایەتە پێکچووانەی کەس بە لێکدانەوەکانیان نازانێت جگە لە اللە نەبێت جیایان دەکەنەوە، وە ھەمووشیان (ئایەتی مەحکەم و پێکچوو و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەشی) لەلایەن پەروەردگارەکەمانەوەیە، وە اللە فەرمانی پێکردوون دەست بە مەحکەمی قورئان و ئەو سوننەتە ڕاست و دروستەی محمد نێردراوی اللە ش بگرن کە دژو پێچەوانەی ئایەتە مەحکەمەکانی قورئان نین، وە اللە فەرمانی پێنەکردوون سوننەتی نێردراوەکەی پشتگوێ بخەن، بەڵکو فەرمانی پێکردوون دەست بە مەحکەمی قورئان و سوننەتی پێغەمبەریش بگرن تەنھا ئەوە نەبێت کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، وە اللە فێری کردوون ئەوەی دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورە بێت لەلایەن جگە لە اللە وەیە، بەڵام ئەی گەلی سوننەو شیعە ئێوە درۆو بوختان بە ناوی اللە وە دەکەن، جا ئەی گەلی ئەھلی سوننە ئێوە دەڵێن کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە و محمد نێردراوی اللە نەبن درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە بەستانە دەست بە سوننەتی پێغەمبەرەوە بگرن، چونکە وەکو بەیانی قورئان هاتووە، گەلی شیعەش وتویانە کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە و نێردراوەکەی و ئەو نەوانەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی نەبن کە لە زانستدا ڕۆچوون، جا ئەوەیان بەسە کە لە ئال و بەیت و نێردراوی اللە وە بۆیان هاتووە، بۆیە ئەی گەلی سوننەو شیعە لە ڕێگای ڕاست و دروست گومڕا بوونە، چونکە اللە بەڵێنی پاراستنی فەرموودەکانی محمد نێردراوی اللە ی لە دەستکاری و شێواندن پێنەداون چ جای پاراستنی فەرموودەکانی پێشەوایانی ئال و بەیت؟

وە سوێند بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ دەخۆم، ئەوەی درک بە چاوەکان دەکات و چاوەکان ناتوانن بیبینن و درکی پێبکەن؛ بە مەحکەمی قورئانی گەورە، بەوانەی لە ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراکاندا ھاتوون کە دایک و بنچینەی کتێبەکەن زمانتان لاڵ و بێدەنگ بکەم تا ئەوکاتەی ھیچ ناڕەزاییەک له دڵ و ده‌روونتان دروست نابێت لە به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی بە حەق دادوه‌ریم لە نێوانتان کردووەو به‌ ته‌واوی خۆتان بەدەستەوە دەدەن ئەگەر باوەڕدار بن، ھەرچی ئەوەیە ئەگەر وازتان لە ئایەتە مەحکەمەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ھێناو شوێن ئایەتە پێکچووەکانی قورئان کەوتن، ئەوکاتە لەناوچوونە، چونکە دوژمنانی اللە چەند فەرموودەیەکتان بۆ دادەنێن کە بەتەواوی بە ڕواڵەتی ئەو ئایەتانە دەچن کە جگە لە اللە کەس بە لێکدانەوەکانیان نازانێت، اللە ش ئەم جۆرە ئایەتانەی نەکردووە بە بەڵگە لەسەرتان؛ بەڵکو لە بنەڕەتدا ئێوە نەگەڕاونەتەوە لای قورئان تەنھا بۆ لای ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیهەکان) نەبێت، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی ئەم ئایەتانە سەرسامیان کردوون، چونکە ڕواڵەتیان بەم فەرموودە ھەڵبەستراوانە دەچێت کە لەبەردەستانن.

وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان و هەموو ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، ئێستا منی ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان ئەوەتان پێدەناسێنم چۆن ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە لە ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیهەکان) جیابکەنەوە، جا دواتر جیاوازیەکەی نێوانیان دەبینن، مەبەستیش لەوە ئەوە نیە دژبەیەکی لە نێوان ئایەتەکانی اللە ھەبێت، بەڵکو تەنها لە ڕواڵەتیان ئایەتە پێکچووەکان جیاوازو دژی ئایەتە مەحکەمەکانی قورئانن و لێکدانەوەکەشیان جگە لەوەیە کە لە ڕواڵەتیاندا دەردەبڕدرێت، بۆیە کەس بە لێکدانەوەی ئایەتی پێکچوو (موتەشابیھ) نازانێت جگە لە اللە.

ئێستاش لەسەر ئەوە نموونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە سەبارەت بە بیروباوەڕی بینینی اللە، جا سەرەتا ئایەتە مەحکەمەکانتان دەربارەی ئەم باسە بۆ دەهێنم و دواتریش ئەو ئایەتە پێکچووانەتان بۆ دەھێنم کە لە ڕواڵەتیان جیاوازو دژو پێچەوانەی ئایەتە مەحکەمەکانن، بەڵام لێکدانەوەکانیان جگە لەوەیە کە لە ڕواڵەتیاندا هاتوون ئەگەر دەتانزانی، سەرەتاش لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان دەربارەی ڕەتکردنەوەی بیروباوەڕی بینینی اللە بە ئاشکراو دەنگ و ڕەنگەوە دەست پێدەکەین؛

1- اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {بَدِيعُ السموات وَالأرض ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ له وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن له صَاحِبَةٌ ۖ وَخَلَقَ كلّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ بِكلّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿١٠١﴾ ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ ربّكم ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ خَالِقُ كلّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كلّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿١٠٢﴾ لَّا تُدْرِ‌كُهُ الْأَبْصَارُ‌ وَهُوَ يُدْرِ‌كُ الْأَبْصَارَ‌ ۖ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ‌ ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

2 - اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَـٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ ﴿١٤٣﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

3 - بەھەمان شێوە اللە ڕوونیکردۆتەوە ھیچ مرۆڤێک بۆی نیە اللە بە ئاشکرا قسەی لەگەڵ بکات. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ اللَّـهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ ۚ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الشورى].

4 - بەھەمان شێوە اللە ڕوونیکردۆتەوە لە ڕۆژی قیامەتیشدا اللە بە ئاشکرا قسە لەگەڵ خەڵکی ناکات، بەڵکو لەدوای پەردەوە قسە دەکات، وە پەردەکەی لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ڕوونکردونەتەوە بەوەی لەدوای (الغمام) کە بریتیە لە پەردەکەی پەروەردگار قسە لەگەڵ خەڵکی دەکات پاک و بێگەردی بۆی: اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّـهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ۚ وَإِلَى اللَّـهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ ﴿٢١٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا لەپاش ئەوە ئایەتە پێکچووە (موتەشابیهەکان) سەبارەت بەو باسە دەهێنینەوە، جا ئەوەیان لێدەبینین لە ڕواڵەتیاندا پێچەوانەی ئایەتە مەحکەمەکانن، بەڵام لێکدانەوەکانیان جیاوازە لەگەڵ ئەوەی لە لێکچوونی زمانەوانی ڕواڵەتیاندا هاتوون.

1 - اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَ‌ةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ ربّها نَاظِرَ‌ةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

2 - اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {كَلَّا إِنَّهُمْ عَن ربّهم يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾ ثمّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ ﴿١٦﴾}صدق الله العظيم [المطففين].

جا ھەرچی ئایەتە مەحکەمەکانن ئەوا ڕوون و ئاشکراو مەحکەمن و اللە ش بەیانەکەی کردووە بە باسێکی ڕوون و ئاشکرا کە قسە دەربارەی بیروباوەڕی بینینی اللە دەکات بە ڕەتکردنەوەیەکی ھەتاھەتایی ڕەها لە خودو دڵی بابەتەکە کە ڕواڵەتیان وەکو ناوەوەیانەو کەس پێی لە خشتە ناچێت و لێی لانادات تەنھا ئەوەی لاری و لادان لە بەرامبەر ئەو ڕاستیە هەیە تێیاندا هاتووە، جا شوێن ئەو ئایەتە پێکچووە دەکەوێت کە لە ڕواڵەتیدا پێچەوانەی ئایەتە مەحکەمەکەیە، بەڵام لێکدانەوەکەی جگە لە ڕواڵەتەکەیەتی، بۆیە ھیچ جیاوازی و دووبەرەکی و کەموکورتیەک لە قورئانی گەورەدا نیە، منیش بە مۆڵەتی اللە ی پایەبەرز بە توانام لە سەر بەیانکردنی ئایەتە پێکچووەکان کە خۆی لێکدانەوەکەی فێرکردوومە، بەڵام دەزانم اللە بەڵگەکەی لەو ئایەتە مەحکەمە داناوە کە اللە وای لێنەکردووە پێویستی بە ناصر محمد هەبێت تا لێکدانەوەی بۆ بکات، بۆیە لەبەر ڕوونی و ئاشکراییەکەی کەس لەو ئایەتە مەحکەمانە لانادات و پێیان لەخشتە ناچێت تەنھا ئەوەی لاری و لادان لە دڵیدا ھەیە، جا شوێن ئەو ئایەتە پێکچووە دەکەوێت کە لە ڕواڵەتدا پێچەوانەو دژی ئایەتی مەحکەمەو لێکدانەوەکەشی جیاوازە، جا ھەرچی ئایەتە مەحکەمەکەیە ئەوا نابینن پێویستی بە بەیانکردن ھەبێت، بەڵام دواتر بەیانی ئایەتە پێکچووەکانتان بۆ دەھێنم، تا بۆتان ڕوون بکەمەوە ھیچ دژبەیەکیەک لە قورئان بوونی نیە ھەروەک بێباوەڕان بە قورئانی گەورە پێیان وایە.

1 - اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَ‌ةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ ربّها نَاظِرَ‌ةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

جا لێکچوونی دەربڕینەکە لە وشەی {نَاظِرَةٌ} دایە، بەڵام اللە مەبەستی لە چاوەڕوانیە بۆ ڕەحمەتەکەی اللە نەک سەیرکردنی زاتی اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذَا جَاءَكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِنَا فَقُلْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ۖ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَىٰ نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ ۖ أَنَّهُ مَنْ عَمِلَ مِنكُمْ سُوءًا بِجَهَالَةٍ ثُمَّ تَابَ مِن بَعْدِهِ وَأَصْلَحَ فَأَنَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٥٤﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

بەومانایەی ئەوان چاوەڕێی ڕەحمەتی اللە ن، ئەمەش چونکە لێکدانەوەی ڕاست و دروستی وشەی (ناظرة) بریتیە لە (منتظرة)، بۆیە پادشا ئافرەتەکەی سەبەء وتی: {وَإِنِّي مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍ فَنَاظِرَةٌ بِمَ يَرْجِعُ الْمُرْسَلُونَ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [النمل].

ئەمەش پێوانە (قیاس) نیە، بەڵکو بۆ تێگەیشتنە لە وشەی (ناظرة)؛ بەوەی ئایا دەکرێت بە مانای چاوەڕوانکردن (منتظرة) بێت؟ چونکە ناکرێت و نابێت دژبەیەکی لەنێو قورئانی گەورەدا هەبێت، جا ھەردەبێت بەیانەکەی جگە لە دەربڕینەکەی ڕواڵەتی بێت کە لە ڕواڵەتدا پێچەوانەی ئایەتی مەحکەمە، بەڵام لە لێکدانەوەدا دژو پێچەوانەی نیە، جا بۆتان ڕووندەبێتەوە ڕوخساری چاکەکار چاوەڕێی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە یە نەک بینینی زاتی اللە پاک و پێگەردی و پایەبەرزی بۆی، جا سەیری ڕوخسارەکەی تر بکەن دەبینن چاوەڕێی ڕەحمەتەکەی اللە ناکات بەڵکو لە گومان و چاوه‌ڕوانی ئەوەدان کاره‌ساتێکی پشت شکێنیان به‌سه‌ردا بهێنێت. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ بَاسِرَةٌ﴿٢٤﴾تَظُنُّ أَن يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

کەواتە ئەو ڕوخسارەی گومانی بە اللە ھەیە بەوەی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی بیگرێتەوە ئەوا چاوەڕوانی ڕەحمەتی پەروەردگارەکەی دەکات، ھەرچی ڕوخساری تاڵ و گرژو دێزیشە ئەوا گومانی بە اللە ئەوەیە دواتر کارەساتێکی پشت شکێنی بەسەردا دەھێنێت، جا ئایا ھۆکارەکە چیە؟ ئەمە لەبەرئەوەی ڕوخساری گرژو تاڵ و دێز لە بەرامبەر ناسینی پەروەردگارەکەی پەردەی بەسەردڵدا ھاتووە بەوەی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، وە ھێشتا (لە ڕۆژی دواییش) ئەو پەردەیە لەبەرامبەر ناسینی حەق لەسەر دڵیانە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَن كَانَ فِي هَـٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

ئەوانە دڵەکانیان لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگارەکەیان پەردەی بەسەردا دراوەو ڕێزیان نەگرتووە بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت ڕێزی بگیرێت، بۆیە لەبری اللە داوا لە فریشتەکانی کارگێڕی دۆزەخ دەکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩﴾ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۚ قَالُوا فَادْعُوا ۗوَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾}صدق الله العظيم [غافر].

جا سەیری قسە ڕاست و دروستەکەی (فریشتەکان) بکەن لە بەرامبەر دوعاو پاڕانەوەکەی ئەوان لێیان کاتێک دۆزەخیەکان داوایان لێدەکەن بچن لەلای پەروەردگارەکەیان بۆیان بپاڕێنەوە، کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَمَا دعاء الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ} صدق الله العظيم.

ئەمەش بۆیە وایان پێدەڵێن چونکە لە کەسانی تری جگە لە اللە داوا دەکەن، جا خۆیان بە ڕەحمەت و میهرەبانیەی ئەو بەندانەی اللە ھەڵدەواسن کە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەیان کەمترو نزمترە لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر (واتە لە دوعاو پاڕانەوە دەیانکەن بە نێوەند لەنێوان خۆیان و پەروردگار)، هەر بۆیە نایدۆزنەوە، بەڵام سەیری ئەهلی ئەعڕاف بکەن کاتێک داوا لە پەروەردگارەکەیان دەکەن (کە بریتین لەو گەلانەی پێش ئەوەی اللە پێغەمبەرانیان بۆ ڕەوانە بکات مردوون، جا لە ڕۆژی دوایی لە مەیدانی مەحشەر لەسەر بەرزاییەک لەنیوان بەھەشت و دۆزەخ دادەنرێن)، جا سەیریان بکەن چۆن اللە دوعاو پاڕانەوەکانیان وەڵام دەداتەوە. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿٤٧﴾} [الأعراف].

لەدوای ئەوە سەیری وەڵامەکەی اللە بکەن بۆیان: {ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ ﴿٤٩﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

کەواتە برایەکانم، پەردەکە لەسەر دڵە، ئەو پەردەیەش بریتیە لە خودی ئەو پەردەیەی لە دنیادا لەسەر دڵیانە لە بەرامبەر ناسینی پەروەردگارەکەیان (ئەوەی لە دنیادا بەرامبەر حەق کوێرو نابینا بێت لەو دنیاش بەرامبەر حەق کوێرو نابینایە). اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَّسْتُورًا ﴿٤٥﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

ئەمەش چونکە ئەوانەی نازانن دواتر شوێن ئەو ئایەتانە دەکەون کە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {كَلَّا إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾ ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [المطففين].

جا وا گومان دەبات لە نێوان چاکەکاران و پەروەردگارەکەیان ھیچ پەردەیەک بوونی نیە، بۆیە دەیبینن، جا لە پاشان ئەو ئایەتە پێکچووانە دەکاتە بەڵگە: {كَلَّا إِنَّهُمْ عَن ربّهم يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾ ثمّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم.

جا شوێن ئایەتە پێکچووەکە دەکەوێت و ئایەتە مەحکەمەکەش دەربارەی ئەم باسە پشتگوێ دەخات.

بەڵام مژدەتان پێدەدەم بە بینینی نورەکەی اللە لەدوای پەردەوە (الغمام) لە ڕۆژی قیامەت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَأَشْرَ‌قَتِ الأرض بِنُورِ‌ ربّها وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُم بالحقّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾ وَوُفِّيَتْ كلّ نَفْسٍ مَّا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

بەڵام ئەم نورە لە ڕووی پیرۆزی پەروەردگار لەدوای پەردەوە دەدرەوشێتەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاءُ بِالْغَمَامِ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنزِيلًا ﴿٢٥﴾ الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ لِلرَّحْمَـٰنِ ۚ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى الْكَافِرِينَ عَسِيرًا ﴿٢٦﴾ وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلًا ﴿٢٧﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

جا ئایا ئەو (غمام) ـەی کە ئاسمانەکانی پێ لەت دەبێت چیە؟ ئەوە فەتواکەی بۆ ئیوە: ئەوەیان پەردەی ڕووی اللە یە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّـهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ۚ وَإِلَى اللَّـهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ ﴿٢١٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

کەواتە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ھەروەک اللە هۆشداری پێداون منیش هۆشداریتان پێدەدەم لەوەی شوێن ئەو ئایەتە پێکچووانەی قورئان بکەون کە کەس بە لێکدانەوەیان نازانێت جگە لە اللە نەبێت و ئەوەشی بیەوێت لە بەندەکانی فێری دەکات، وە ئەو ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانەش پشتگوێ دەخەن کە دایک و بنچینەی کتێبەکەن و بریتین لە بەڵگەی اللە لەسەر ئێوە ئەگەر بتانزانیبووایە، وە ئەوەی شوێن ئایەتی پێکچوو دەکەوێت کە جگە لە اللە کەس بە لێکدانەوەیان نازانێت و ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکراش کە دایک و بنچینەی کتێبەکەن پشتگوێ دەخات ئەوکاتە با بزابێت لەدڵیدا لاری و لادان لەبەرامبەر ڕاستی هەیەو لە شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست گومڕا بووە، چونکە دواتر بوختانکاران ئەم ئایەتە پێکچووانە دەقۆزنەوەو چەند فەرموودەیەک دەھێنن کە لە ڕواڵەتیاندا بەو ئایەتە پێکچووانە دەچن، کەواتە کوا لێکدانەوەکەی؟ چونکە پێویستە فەرموودەیەک ھەبێت بۆمان تەفسیری بکات ھەروەک ئەم فەرموودەی اللە ی پایەبەرز: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

جا دواتر فەرموودەیەکی هەڵبەستراویان بە پیلان و بوختان کردن بەناوی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس کارەکەی - داناوە کە گوایە فەرموویەتی:
اقتباس المشاركة :
سوف ترونَ ربّكم يوم القيامة جلياً كما ترون البدر لا تُضامون في رؤيته
انتهى الاقتباس
جا لەپاش ئەوە نەزانەکان وایدادەنێن ئەم بە ناو فەرموودەیە وەکو لێکدانەوەیەک بۆ ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز هاتووە: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم.

کەواتە لێکدانەوەکەی چیە؟ جا ئەگەر بڕیارمان لەسەر ڕواڵەتەکەیدا ئەوا شوێنی ئەم بەناو فەرموودەیە دەکەوین کە بە تەواوی لە ڕواڵەتیدا بە ئایەتەکە دەچێت، بەڵام ئایەتی مەحکەم بۆتان لە کەمین دایە، چونکە دەربارەی ھەمان بابەت قسە دەکات و بە هەموو شێوەیەک ئەم فەرموودەیە ڕەت دەکاتەوە، وە جیاوازی و دژایەتیەکی زۆریشی لەگەڵ هەیە، بەڵکو ئەوان تەنها پەنایان بۆ ئایەتە پێکچووەکان بردووە نەک بۆ ئایەتی مەحکەم، بەڵکو ئایەتی پێکچوو لە قورئان سەرسامی کردوون، جا وەکو بەڵگەیەک بۆ فەرموودە ئاشوبە ھەڵبەستراوەکە شوێنیان دەکەون، وە ئەم فەرموودەیەش دەکەن بە لێکدانەوە بۆ ئەم ئایەتە پێکچووە. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّـهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

بەڵام اللە دەکەم بە شاھێد من بانگتان دەکەم و بە ئایەتی مەحکەمی قورئانی گەورەش بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە کە اللە پێویستی بەوە نەکردووە لێکدانەوەی بۆ بکرێت؛ چونکە ڕواڵەتەکەی وەکو ناوەوەی ڕوون و ئاشکرایە، جا ئایا شوێن ڕاستی دەکەون؟ وە ئەی گەلی زانایانی سوننە ئەگەر گومڕاش بوون و شوێن ئەو سوننەتە کەوتن کە دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانە ئەوکاتە ھەرگیز جگە لە اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە لەدوای ئەوەی وردەکاری ئەم باسەتان لە لایەن پەروەردگارەکەتانەوە بۆ هات، بەھەمان شێوە ئێوەش ئەی گەلی زانایانی شیعە ئەگەر گومڕا بوون و بەردەوام شوێن ئەو گێڕانەوانەی ئال و بەیت کەوتن کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئان ئەوکاتە جگە لە اللە هەرگیز پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە.

وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان و ئەوانەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، ئەم بەیانەم بە گەلی سوننەو شیعە بگەیەنن بەڵکو لە اللە بترسن. وە مژدەیان پێبدەن بەوەی اللە ئیمام مەھدی بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان بۆ ڕەوانەکردوون، وە بە ئایەتی مەحکەمی قورئانی گەورە بەڵگەیان بەسەردا دەهێنێتەوەو سەبارەت بە هەموو ئەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن دادوەری لە نێوانیان دەکات، جا حوکمە ڕاست و دروستەکەیان لە مەحکەمی قورئانەوە بۆ دەرهێنێت، بەڵێن بێت بە بەڵێنێکی ڕاست لەسەرمان بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان؛ ئەو اللە یەی مامۆستای بەندەکەیەتی و چاکترین مامۆستاو چاکترین پاڵپشت بەسەرخەرە، وە ھەواڵی ئەوەیان پێبدەن مەزھەبی باوک و باپیرانم شافعی سوننیە، بەڵام من بە هەموو شێوەیەک بێباوەڕیەکەم بە فرە مەزھەبی ڕادەگەیەنم، بەڵکو دەستم بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی گرتووە، وە شوێنکەوتەی محمد نێردراوی اللە م درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە نە بە نێردراو نە بە پێغەمبەرێکی تریش لەدوای محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خوی و کەس و کارەکەی - نازانم تا ببمە شوێنکەوتەی، بۆیە اللە ھەواڵ و ناونیشانی بانگەوازەکەمی لە ناوەکەم داناوە کە (ناصر محمد) ـە واتە بەسەرخەری محمد، وە بۆیە ناوەکەم لە ئاڵای بانگەوازەکەم دەبینن چونکە اللە لە ناوەکەمدا ڕاستی بانگەوازەکەمی داناوە بەوەی بەسەرخەری ئەوەم کە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بۆی ھێناون، لەوەشدا حیکمەتی (تواطؤ - ڕێککەوتنەکە) ی ناوی محمد لە ناوەکەم لە ناوی باوکم تەواو دەبێت، ئەمەش چونکە من داھێنەر نیم لە ئاییندا، بەڵکو شوێنکەوتەی محمد نێردراوی اللە م درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی لای پەروەردگارەکەم بانگەواز دەکەم کە ھەمان بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی محمد نێردراوی اللە یە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خوی و کەس و کارەکەی - کە بریتیە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

وە ئەی نەسیم، ئومێد لە اللە دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتت بدات و ببیتە یەکێک لە پشتیوانە پئشکەوتووەکان، لەوانەی بەیانی ڕاست و دروستی قورئانیان بەڕاستداناوە کە ھەڵبژێردراوی ناو مرۆڤایەتی و چاکترین بونەوەرن هاتبنە کایەوە، ئەوانەی مەھدی چاوەڕوانکراویان بەڕاستداناوە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بەسەر هەموو مرۆڤایەتی بە ھەسارەی سەقەر لە شەوێکدا، لەکاتێکدا ئەوانی تر تێیدا ملکەچ و شەرمەزار دەبن.

وە سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە ت لەسەر بێت ئەی نەسیم، وە بە اللە سوێندت دەدەم لەبەر شەرم کردن لە من بەڕاستم دانەنێیت ئەگەر نەتبینی ناصر محمد یەمانی بە حەق قسە دەکات و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکات، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

ئیمامی ئاشکرای بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست، زەلیل لەسەر باوەڕداران و شکۆمەند لەسەر بێباوەڕان ناصر محمد یەمانی.
______________

اقتباس المشاركة 110775 من موضوع ردود الإمام على نسيم وعلم الجهاد في عقيدة رؤية الله تعالى جهرة..

- 15 -
الإمام ناصر محمد اليماني
24 - 1 - 1430 هـ
21 - 1 - 2009 مـ
11:57 مساءً
ــــــــــــــــــ



بيان التّمييز بين آيات القرآن المحكمات أمّ الكتاب عن المتشابهات ..

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ، والصلاة والسلام على رسوله الأمين وخاتم النبيين وآله الطاهرين والتّابعين للحقّ إلى يوم الدّين، وبعد..
يا معشر الأنصار كونوا شهداء على نسيم وكافة علماء السُّنة وقولُهم هو نفس قول نسيم، ونقتبس لكم من بيانه هذا القول:
اقتباس المشاركة :
(ولا يعلم تفسير الكتاب الا الله وما جعله الله لغير رسوله سيدنا محمد يفسره ويفصله ليس كما يشتهي في نفسه بل كما يحب الله ان يفسره ولا يعلم تأويله الا الله)
انتهى الاقتباس
وهذا القول ليس قول نسيم وحده؛ بل قول كافة علماء السُّنة متفقين عليه بأنَّ القرآن لا يعلمُ تأويله إلا الله، وبما أنَّ السُّنة جاءت بياناً للقرآن فقالوا حسبنا ما وجدناه في سنّة النبيّ صلّى الله عليه وآله وسلّم، ولذلك يُسمّون أنفسهم بأهل السُّنة. وإني أدعوهم لنحتكم إلى القرآن العظيم فإن صدق قولهم بالحقّ بأنَّ القرآن لا يعلمُ تأويله إلا الله ولذلك يستمسكون بالسّنة وحدها سواء اتفقت مع القرآن أو اختلفت فقد صدقوا، وإن لم يقل الله إنه لا يعلم بتأويل القرآن إلا هو فقد كذبوا على ربّهم، ومن أظلم ممن افترى على الله كذباً؟ ذلك لأنّ الله لم يقل ذلك أنه لا يعلمُ بتأويل القرآن إلا هو؛ بل المتشابه فقط. ولم يجعل الله آيات الكتاب المتشابهات الحجّة عليكم نظراً لأنه لا يعلمُ بتأويله إلا هو سبحانه، ولكن الله جعل عليكم الحجّة آيات القرآن المحكمات هُنّ أمّ الكتاب الذي أمركم الله أن تتبعوا آيات القرآن المحكمات وأن لا تتبعوا ظاهر المتشابه من القرآن والذي لا يعلم بتأويله إلا الله، ولم يجعله الله الحجّة عليكم بل حجّة الله عليكم هي آيات القرآن المحكمات هُنّ أمّ الكتاب، فأمّا الذين في قلوبهم زيغٌ عن الحقّ الواضح والمُحكم فسوف ينبذهنّ وراء ظهره فيتّبع المتشابه ابتغاء البرهان لأحاديث الفتنة وابتغاء تأويله ولا يعلم بتأويل المتشابه من القرآن إلا الله، ويُعلِّمه لمن يشاء من عباده. ولم يجعل الله متشابه القرآن هو الحجّة عليكم أبداً بل آياته المحكمات الواضحات هُنّ أمّ الكتاب، ومن زاغ عن محكم القرآن واتّبع المتشابه ففي قلبه زيغٌ عن الحقّ المُحكم البيِّن. وقال الله تعالى: {هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّـهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٧} صدق الله العظيم [آل عمران].

فكيف تحرِّفون الكَلِمَ عن مواضعه وتقولون إنه لا يعلم تأويل القرآن إلا الله؟ وذلك لكي تتمسكوا بالسُّنة وحدها وحسبكم ذلك سواءً اتفقت مع محكم القرآن أو اختلفت! ولا ترجعون للقرآن إلا لتفسير الآيات المتشابهات والتي لم يجعلها الله الحجّة عليكم بل آياته المحكمات أمّ الكتاب وليست المتشابهات التي لا يعلمُ بتأويلهنّ إلا الله، وذلك لأنّ الآيات المتشابهات تختلف في ظاهرها عمّا جاء في آيات القرآن المُحكمات، فإذا تركتم المُحكم واتّبعتم المتشابه هلكتم وفي قلوبكم زيغٌ عن الحقّ البيِّن في آيات أمّ الكتاب، أفلا تعقلون؟

ويا معشر الباحثين عن الحقّ، إني الإمام المهديّ الحقّ من ربّكم وسوف أفصّل لكم بإذن الله كيف تعلمون آيات القرآن المحكمات التي جعلهنّ الله أمّ الكتاب وأمركم باتّباعهنّ، وأمركم بالإيمان بالمتشابه الذي لا يعلمُ تأويله إلا الله، وكلٌّ من عند ربنا مُحكمه ومتشابهه وسنّة رسوله الحقّ، وأمركم الله بالاستمساك بمُحكم القرآن وسنة محمد رسول الله الحقّ التي لا تخالف لمحكم القرآن، ولم يأمركم الله بنَبذ سُنة نبيّه وراء ظهوركم بل أمركم بالاستمساك بمحكم القرآن والسُّنة النّبويّة إلا ما خالف لمُحكم القرآن العظيم، وعلّمكم الله أنَّ ما خالف لمُحكم القرآن العظيم فإن ذلك من عند غير الله، ولكنكم تفترون على الله يا معشر السُّنة والشيعة، وتقولون يا معشر أهل السُّنة إنَّ القرآن لا يعلم تأويله إلا الله ومحمدٌ رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم وإنّ حسبكم الاستمساك بالسُّنة النّبويّة لأنها جاءت بياناً للقرآن، وقال معشر الشيعة إن القرآن لا يعلمُ بتأويله إلا الله ورسوله والراسخون في العلم عترة محمدٍ رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم، وأن حسبهم ما ورد عن آل البيت وعن رسول الله، ولذلك ضللتم يا معشر السُّنة والشيعة عن سواء السبيل، وذلك لأن الله لم يعدكم بحفظ أحاديث محمدٍ رسول الله من التحريف والتزييف، فكيف بأحاديث أئمة آل البيت؟

وأُقسم بالله الواحد القهّار الذي يُدرك الأبصار ولا تُدركه الأبصار لأخرسنَّ ألسنتكم بمُحكم القرآن العظيم عمّا جاء في آياته المحكمات أمّ الكتاب حتى لا تجدوا في صدوركم حرجاً مما قضيتُ بينكم بالحقّ وتُسلموا تسليماً إن كنتم مؤمنين، وأمّا إذا تركتم الآيات المحكمات أمّ الكتاب فاتّبعتم المتشابه من القرآن فقد هلكتم لأنّ أعداء الله سوف يضعون لكم أحاديثَ تتشابه بالضبط مع ظاهر هذه الآيات التي لا يعلمُ تأويلها إلا الله ولم يجعلها الله حجّته عليكم؛ بل أنتم لم ترجعوا أصلاً للقرآن إلا إلى آياته المتشابهات نظراً لأنهنّ أعجبنكم؛ لأنهنّ تشابهن في ظاهرهنّ للمُفترى الذي بين أيدِيكُم.

ويا معشر الأنصار السابقين الأخيار وكافة الباحثين عن الحقّ، إني الإمام المهديّ الحقّ من ربّكم سوف أعرّف لكم كيف تُميّزون آيات القرآن المحكمات أمّ الكتاب عن آياته المتشابهات، فإنكم سوف تجدون بينهن اختلافاً وليس في آيات الله اختلافٌ شيئاً، وإنما الآيات المتشابهات تخالف لمحكم القرآن في ظاهرهنّ وتأويلهنّ غير ما جاء في لفظهن الظاهري، ولذلك لا يعلم تأويل المتشابه إلا الله.

ولسوف أضرب لكم على ذلك مثلاً في عقيدة رؤية الله وآتي بالآيات المحكمات في هذا الشأن ومن ثمّ آتيكم بالمتشابهات اللاتي تخالف للمحكمات في ظاهرهنّ ولكن تأويلهنّ غير ما جاء في ظاهرهنّ لو كنتم تعلمون، ونبدأ بالآيات المحكمات في نفي العقيدة برؤية الله جهرةً:
1- وقال الله تعالى: {بَدِيعُ السموات وَالأرض ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ له وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن له صَاحِبَةٌ ۖ وَخَلَقَ كلّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ بِكلّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿١٠١﴾ ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ ربّكم ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ خَالِقُ كلّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كلّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿١٠٢لَّا تُدْرِ‌كُهُ الْأَبْصَارُ‌ وَهُوَ يُدْرِ‌كُ الْأَبْصَارَ‌ ۖ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ‌ ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

2 - قال الله تعالى: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَـٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ ﴿١٤٣} صدق الله العظيم [الأعراف].

3 - وكذلك بيّن الله أنه ما كان لبشر أن يُكلِّمَه الله جهرةً. وقال الله تعالى: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ اللَّـهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ ۚ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ ﴿٥١} صدق الله العظيم [الشورى].

4 - وكذلك بيّن الله إنه لا يُكلّم النّاس يوم القيامة جهرةً بل من وراء حجابٍ، وبيّن لكم حجابه يوم القيامة أنه يُكلم النّاس من وراء الغمام وهو حجاب الربّ سبحانه. وقال الله تعالى: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّـهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ۚ وَإِلَى اللَّـهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ ﴿٢١٠} صدق الله العظيم [البقرة].

ومن ثمّ نأتي الآن للآيات المتشابهات في هذا الشأن ولكننا سوف نجدهنّ عكس المُحكم في ظاهرهنّ غير أن تأويلهنّ غير ما جاء في التشابه اللغوي في ظاهرهن.

1 - قال الله تعالى: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَ‌ةٌ ﴿٢٢إِلَىٰ ربّها نَاظِرَ‌ةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

2 - قال الله تعالى: {كَلَّا إِنَّهُمْ عَن ربّهم يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾ ثمّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [المطففين].

فأمّا المُحكم فهو محكمٌ وجعله الله واضحاً بيِّناً يتكلم عن العقيدة برؤية الله بالنفي المُطلق في نفس وقلب الموضوع ظاهرهنّ كباطنهنّ لا يزيغ عمّا جاء فيهنّ إلا من في قلبه زيغٌ عن الحقّ فيتبع المتشابه الذي يخالف للمحكم في ظاهره، ولكن تأويله غير ظاهره ولذلك لا اختلاف ولا تناقض في القرآن العظيم، وإنّي على بيان الآيات المتشابهات لقديرٌ بإذن الله العلي القدير من يُعلّمني بذلك، ولكني أعلم أنّ الحجّة قد جعلها الله في المُحكم الذي أغناه الله عن تأويل ناصر محمد، فلا يزيغ عن محكم القرآن إلا من كان في قلبه زيغٌ فيتبع المتشابه الذي يخالف عن المُحكم في ظاهره ويختلف في تأويله، فأمّا المُحكم فلا ترونه يحتاج لبيانٍ، ولكني سوف آتيكم بالبيان للمتشابه وذلك لكي أبيّن لكم أنه لا تناقض في القرآن كما يزعم الكافرون بالقرآن العظيم.

1 - قال الله تعالى: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَ‌ةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ ربّها نَاظِرَ‌ةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

والتشابه اللفظي
{نَاظِرَةٌ}، ولكن الله يقصد الانتظار لرحمة الله وليس النظر إلى ذات الله. تصديقاً لقول الله تعالى: {وَإِذَا جَاءَكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِنَا فَقُلْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ۖ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَىٰ نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ ۖ أَنَّهُ مَنْ عَمِلَ مِنكُمْ سُوءًا بِجَهَالَةٍ ثُمَّ تَابَ مِن بَعْدِهِ وَأَصْلَحَ فَأَنَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٥٤} صدق الله العظيم [الأنعام].

بمعنى أنهم منتظرون لرحمة الله،
وذلك لأنّ التأويل الحقّ لناظرة هو منتظرة، ولذلك قالت ملكة سبأ: {وَإِنِّي مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍ فَنَاظِرَةٌ بِمَ يَرْجِعُ الْمُرْسَلُونَ ﴿٣٥} صدق الله العظيم [النمل].

وليس ذلك قياساً وإنما لفهم كلمة ناظرة؛ هل بالإمكان أن تأتي بمعنى منتظرة؟ وذلك لأنه لا ينبغي أن يكون هناك تناقضاً بين القرآن العظيم فلا بدّ أنّ بيانها غير لفظها الظاهري المختلف مع المحكم ولكنه لا يخالفه في التأويل، فتبيّن لكم أنّ الوجوه الصالحة الناظرة إلى رحمة الله وليست ناظرة إلى ذات الله سبحانه وتعالى علواً كبيراً، وانظروا إلى الوجوه الأخرى فتجدون أنها لا تنتظر لرحمة الله بل تظنّ أن يُفعل بها فاقرة. وقال الله تعالى:
{وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ بَاسِرَةٌ ﴿٢٤تَظُنُّ أَن يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌ ﴿٢٥} صدق الله العظيم [القيامة].

إذاً وجوهٌ ظنُّها في الله أن ينالها برحمته فهي ناظرةٌ لرحمة ربها، وأمّا الباسرة فظنُّها في الله أنه سوف يفعل بها فاقرة، فما السبب وذلك لأنّ الباسرة محجوبةٌ عن معرفة ربّها أنّه أرحم الراحمين، ولا يزال حجابهم عن معرفة الحقّ على قلوبهم.
تصديقاً لقول الله تعالى:
{وَمَن كَانَ فِي هَـٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

أولئك قلوبهم محجوبةٌ عن معرفة ربّهم وما قدروه حقّ قدره ولذلك يسألون ملائكته؛ خزنة جهنّم من دونه. وقال الله تعالى:
{وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۚ قَالُوا فَادْعُوا ۗوَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠} صدق الله العظيم [غافر].


فانظروا للتعليق الحقّ على دُعائهم من ربّهم وهو قوله تعالى:
{وَمَا دعاء الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ} صدق الله العظيم، وذلك لأنهم يدعون غير الله فيلتمسون الرحمة عند عباده الذين هم أدنى رحمةٍ من أرحم الراحمين ولذلك لم يجدوها، ولكن انظروا للذين دعوا ربّهم من أهل الأعراف فاستجاب لهم. وقال الله تعالى: {وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿٤٧} [الأعراف]، ومن ثمّ انظروا لردِّ الله عليهم: {ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ ﴿٤٩} صدق الله العظيم [الأعراف].

إذاً يا إخواني إنما الحجاب على القلب، وهذا الحجاب هو ذاته الذي كان على قلوبهم في الدُّنيا عن معرفة ربّهم. وقال الله تعالى:
{وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَّسْتُورًا ﴿٤٥} صدق الله العظيم [الإسراء].

وذلك لأنّ الذين لا يعلمون سوف يتَّبعون هذه الآية. قال الله تعالى:
{كَلَّا إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ ﴿١٦} صدق الله العظيم [المطففين].

فَيُظَنُّ أنَّ الصالحين ليس بينهم وبين ربّهم حجاب ولذلك يُشاهدونه، وإنما الحجاب عن ربّهم للكافرين ومن ثمّ يستدل بهذه الآية المتشابهة:
{كَلَّا إِنَّهُمْ عَن ربّهم يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾ ثمّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم، فيتبع المتشابه ويذر المُحكم في هذا الشأن.

ولكني أبشّركم برؤية نور الله من وراء الغمام يوم القيامة. وقال الله تعالى:
{وَأَشْرَ‌قَتِ الأرض بِنُورِ‌ ربّها وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُم بالحقّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾ وَوُفِّيَتْ كلّ نَفْسٍ مَّا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

ولكن هذا النور يشعُّ من وجه الله من وراء الغمام. تصديقاً لقول الله تعالى:
{وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاءُ بِالْغَمَامِ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنزِيلًا ﴿٢٥الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ لِلرَّحْمَـٰنِ ۚ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى الْكَافِرِينَ عَسِيرًا ﴿٢٦وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلًا ﴿٢٧} صدق الله العظيم [الفرقان].

وما هو الغمام الذي تشقق به السماوات؟ وإليكم الفتوى الحقّ أنه حجاب وجه الله سبحانه وتعالى علواً كبيراً. تصديقاً لقول الله تعالى:
{هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّـهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ۚ وَإِلَى اللَّـهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ ﴿٢١٠} صدق الله العظيم [البقرة].

إذاً يا معشر علماء الأمّة إني أُحذركم كما حذَّركم الله أن تتبعوا المتشابه من القرآن الذي لا يعلم تأويله إلا الله ويُعلّم به من يشاء وتذرون المُحكم الواضح والبيّن من آيات أمّ الكتاب وهُنّ حجّة الله عليكم لو كنتم تعلمون. ومن اتّبع المتشابه والذي لا يعلمُ تأويله إلا الله ويذر المُحكم الواضح والبيّن من آيات أمّ الكتاب فليعلم أنّ في قلبه زيغٌ عن الحقّ وقد ضلّ عن سواء السبيل، وذلك لأنّ المُفترين سوف يستغلون الآيات المتشابهات فيأتون بأحاديثَ تتشابه مع المتشابهة في ظاهرها بالضبط، إذاً أين التأويل؟ وذلك لأنّ من المفروض أن الحديث يأتي ليفسرها لنا كمثل قول الله تعالى:
{وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴿٢٣} صدق الله العظيم [القيامة]، ومن ثمّ يوضع حديثٌ بمكرٍ وافتراءٍ عن محمدٍ رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - أنه قال:
اقتباس المشاركة :
[ سوف ترونَ ربّكم يوم القيامة جلياً كما ترون البدر لا تُضامون في رؤيته ]
انتهى الاقتباس
ومن ثمّ يزعم الجاهلون أنّ هذا الحديث جاء تأويلاً لقوله تعالى: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴿٢٣} صدق الله العظيم، إذاً أين التأويل؟ فإذا حكمنا على ظاهرها فسوف نتَّبع هذا الحديث المتشابه مع ظاهرها بالضبط، ولكن المُحكم لكم لبالمرصاد لأنه يأتي يتكلم في نفس الموضوع وينفي هذا الحديث جُملةً وتفصيلاً ويختلف معه اختلافاً كثيراً، وإنما لجأوا للقرآن للمتشابه فقط وليس للمُحكم بل أعجبهم من القرآن المتشابه فيبتغونه برهاناً لحديث الفتنة ويبتغون هذا الحديث تأويلاً لهذه الآية المتشابهة. ولذلك قال الله تعالى: {هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّـهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٧} صدق الله العظيم [آل عمران].

ولكني أُشهدُ الله إني أدعوكم وأحاجّكم بمُحكم القرآن العظيم والذي لم يجعله الله بحاجة للتأويل؛ واضحٌ وبيِّنٌ ظاهره كباطنه، فهل أنتم مُتّبعون؟ وإن ظللتم تتبعون ما خالف لمُحكم القرآن من السُّنة يا معشر علماء السُّنة فلن تجدوا لكم من دون الله ولياً ولا نصيراً بعد أن جاءكم التفصيل من ربكم، وكذلك أنتم يا معشر علماء الشيعة فإن ظللتم تتبعون لما يخالف من روايات العترة عن محكم القرآن فلن تجدوا لكم من دون الله ولياً ولا نصيراً.

ويا معشر الأنصار السابقين الأخيار والباحثين عن الحقيقة بلّغوا بياني هذا لمعشر السُّنة والشيعة لعلهم يتقون، وبشّروهم أنَّ الله قد ابتعث الإمام المهديّ إليهم بالبيان الحقّ للقرآن العظيم ويُحاجِجهم بمُحكم القرآن العظيم ويحكم بينهم في جميع ما كانوا فيه يختلفون، فيستنبط الحكم الحقّ بينهم من محكم القرآن وعداً علينا بالحقّ بإذن الله ربّ العالمين؛ المُعلِّم لعبده ونعم المُعلِّم ونعم المولى ونعم النّصير، وأخبروهم إنَّ مذهب آبائي شافعيٌّ سُنّيٌّ، ولكني أعلن الكفر بالتعدديّة المذهبيّة جُملةً وتفصيلاً مستمسكاً بكتاب الله وسنّة رسوله الحقّ ومن أتباع محمدٍ رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم، ولا أعلمُ بنبيٍّ ولا رسولٍ من بعد محمدٍ رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - حتى أكون من أتباعه، ولذلك جعل الله في اسمي خبري وعنوان أمري
(ناصر محمد)، ولذلك تَرون اسمي في رايتي لأنّ الله جعل في اسمي حقيقةً لأمري ناصراً لما جاءكم به محمدٌ رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - وفي ذلك تكمن حكمة التواطؤ للاسم محمدٍ في اسمي في اسم أبي، وذلك لأني لستُ مُبتدعاً بل مُتّبِعاً لمحمدٍ رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم، وأدعو على بصيرةٍ من ربّي وهي ذاتها بصيرة محمدٍ رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - كتاب الله وسنّة رسوله الحقّ. تصديقاً لقول الله تعالى: {قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨} صدق الله العظيم [يوسف].

ويا نسيم، أرجو من الله أن يهديك إلى الصراط المستقيم فتكون من السابقين الأنصار الذين صدّقوا بالبيان الحقّ للقرآن صفوة البشريّة وخير البريّة الذين صدَّقوا في عصر الحوار من قبل ظهور المهديّ المنتظَر على كافة البشر بكوكب سقر في ليلةٍ وهم صاغرون.
وسلام الله عليك يا نسيم ورحمةٌ من لدنه وبركاته، وأستحلفك بالله أن لا تُصدّقني حرجاً مني ما لم ترَ أنّ ناصر محمد اليماني ينطقُ بالحقّ ويهدي إلى صراطٍ مستقيمٍ، وسلامٌ على المرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..

الإمام المبين الداعي إلى الصراط المستقيم الذليل على المؤمنين العزيز على الكافرين ناصر محمد اليماني.
______________
اضغط هنا لقراءة البيان المقتبس..