ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 06 - 1428 کۆچی
03 - 07 - 2007 زایینی
08:59 ئێواره
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=4757
ـــــــــــــ
جا بە چ قسەیەکی تر بڕوادەکەن ئەی گەلی موسڵمانان ؟
بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، وە لەسەر ئەوانەی بە چاکە شوێنیان کەوتوون تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان دوای ئەوە..
ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، پێم بڵێن ئایا ئیمام مەھدیەکی چاوەڕوانکراوی واتان دەوێت کتێبێکی تازەتان بۆ بهێنێت بۆ ئەوەی خەڵکی بۆ لای بانگ بکات تا باوەڕی پێبھێنن، یان پێتان وایە اللە دەیکات بە پێغەمبەرێک؟ بەڵکو ئیمامێکی دادپەروەرەو خاوەنی قسەی ڕاست و بەجێ و یەکلاکەرەوەیە، اللە بە لێکدانەوەی ڕاست و دروست بۆ ڕاستی نیشانەکانی اللە بە قورئان لە ئاسۆکان و خودی خۆشیان لەسەر ئەرزی واقع بە زانست و لۆژیک پشتگیری لێدەکات، تا ئەوکاتەی ڕاستیەکەیان بۆ ڕووندەبێتەوە، وە ئەم لێدوانەش بۆ ئەوانەیە کە ھێشتا بەم قورئانە گەورەیە بێباوەڕن، بەڵام کە بێباوەڕان دەبینن زانایانی موسڵمانان ئەم لێکدانەوە ڕاست و دروستەی قورئانی گەورە بەڕاستدانانێن ئەوا دواتر ئەم بەرپرسیارێتیه لە ئەستۆ دەگرن، وە باری گوناھی ئەوانهی بێباوەڕبوون و بەھەمان شێوە باری موسڵمانانیش بە گشتی هەڵدەگرن، چونکە ئەگەر زانایانی ئوممەت منیان بەڕاستدانا ئەوکات موسڵمانانیش بەڕاستم دادەنێن، بەڵام تا ئێستا زانایانی موسڵمانان لەوانهی بەسەر بانگەوازەکەمدا ئاگادارن لە دوودڵی و گوماندا ماونەتەوە، بەوەی ئایا دەبێت ئەو کەسە مەھدی بێت یان یەمانی یان درۆزنێکی خراپەکاری خۆبەزلزان؟ جا لەم نێوانەدا گیریان خواردووە، نە ویستیان لە بەڕاستدانانەو نە لە بەدرۆزانینی! جا با وایدابنێین ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییە، ئایا چاكتر نیه زانایانی ئوممەت بێن لە سنورەکەی خۆی بیوەستێنن تا بۆ خەڵکی ڕوون ببێتەوە من ئەو مەھدیە نیم کە ئوممەتەکان چاوەڕێیان دەکرد؟ یان ئەی گەلی زانایانی ئوممەت چەندین لێکدانەوەی پێشتر ئێوەی توشی ئاشوب کردووە، لەکاتێکدا پابەند نین بە هێنانەوەی بەڵگە، بەڵکو بە گومان و ئیجتیھادهوهیە، لەکاتێکدا اللە لە شوێنکەوتنی گومان ڕێگری لێکردوون، چونکە گومان ھیچ ڕاستیەک بەدەستەوە نادات.
وە تا ئەم کاتژمێرەی ئەو بەیانهی لێ دەردەچێت لە قورئان نابینم ھاوەڵانی ئەشکەوت لە ئەشکەوتەکەیان دەرچووبن، جا سەیر لەوەدایە بڕواتان بەوە کردووە ئهوان لە ئەشکەوتەکەیان دەرنەچوونەو ماوەیەکی زۆریش لەمەوبەر دۆزراونەتەوە، وە بینایەکیشیان بەسەرەوە دروستکردن و لە ئەشکەوتەکەشیان دەریان نەهێناون، بەڵام اللە لە قورئان ھەواڵی ئەوەی پێداون دواتر لە ئەشکەوتەکەیان دەردەچن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویهتی:
{وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
جا بە اللە سوێندتان دەدەم ئەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرا نیە بەوەی دواتر بەر لە مردنیان لە ئەشکەوتەکەیان دەردەچن؟ کەواتە چۆن دەڵێن ئەوان داوایان لە اللە کردو ئەویش ئەوانی لە ئەشکەوتەکەیان مراند؟ بەھەمان شێوە ئەم بەسەرھاتە بێ سەروبنەی دەڵێت ئەوان بە پارەکەیان ڕۆیشتن و ئاشکرابوون و خەڵکەکە ئەوانیان دۆزیەوە، جا ئەگەر ئەم لێکدانەوەیەتان ڕاست بێت لەبەرچی دەبینین ئەوانەی ئەوانیان دۆزیەوە لەبارەیان کەوتنە کێشەو دەمەقاڵێ و ههر یهكێكیان بۆ چیرۆک و باسهكهیان بهڵگهیهكی دههێنایهوه؟ جا لهبهرچی ئهو پیاوهی بۆ ئامادهكردنی خواردن ڕۆیشت چیڕۆکی خۆی و هاوەڵەکانی بۆ ئەو خهڵكه نەگێڕایەوە کە چاوی پێکەوتبوون، ئەگەر زانیبێتی ساڵێكی زۆر تێپهڕیووهو ئهو خهڵكهش کۆتاییان پێهاتووە کە هاوهڵانی ئهشكهوت له ترسیان خۆیان لێ حهشار دابوون، پاشان شوێنی ئەشکەوتەکەو هاوەڵەکانی پیشانی خەڵکەکە دا کە لە ئەشکەوتەکەدا چاوەڕێی بوون؟ بهڵام لە قورئاندا دەبینم ئهوانهی ئهوانیان دۆزیهوه به هیچ زانستێکی ئەوانیان نەدەزانی و كهوتنه كێشهو دەمەقاڵێ دهربارهیان! یان نازانن (تنازع) له ئایهتهكهدا چیه؟ ئهمه بریتیه لە دهمهقاڵێ و جیاوازی پێشبینیهكان دهربارهیان، بهڵام بهبێ دهسهڵاتی زانست و ههریهكێكیان به گومانهوه پێشبینی چیڕۆکەکەیانی دهكرد، دوای ئەوە یهكێکیان وتی:
{ابْنُوا عَلَيْهِم بُنْيَانًا ربّهم أَعْلَمُ بِهِمْ} [الكهف:21].
بەڵام من دەتانبینم زانستەکەی ئهوانتان بۆ خەڵکی گێڕاوەتەوە لهكاتێكدا دهبینم ئەوانەی ئەوانیان دۆزیەوە قسەیەکی جگە لەم قسەیەی ئێوەیان دەکرد:
{ربّهم أَعْلَمُ بِهِمْ} [الكهف:21].
بەڵکو چەند سەیرە وا گومان دەبەن مانای ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
{لَوِ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا ﴿١٨﴾} [الكهف].
بەوەی گوایه بەھۆی درێژی قژو نینۆکیان بووە!! جا ئەگەر ئەمە لێکدانەوەیەکی ڕاست و دروست بێت بۆچی دەبینین دوای ھەڵسانەوەیان لە خەوەکەیان دەیانوت:
{لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ ۚ قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ} [الكهف].
جا بە اللە سوێندتان دەدەم چۆن دواتر ئەوان دەڵێن ڕۆژێک یان کەمتر لە ڕۆژێک ماوینەتەوە، لەکاتێکدا ببینن قژو نینۆکیان بەم شێوەیەی ئێوە دەیڵێن درێژبووە؟ بۆیە هیچ لێکدانەوەکەیان لەم بەتاڵەدا نەبینیووە، جا ئای سەرسامی لە ئێوە ئەی گەلی زانست خوازان، چۆن بێ وردبوونەوە لێیان شوێن ئەم تەفسیرانە دەکەون، بەوەی ئایا لۆژیکین و عەقڵ قبوڵیان دەکات و دڵەکانیشتان پێیان ئۆقرە دەگرێت؟ یان ئەوەیە لە دیدو ڕوانگەی ئێوەدا ئەم موفەسیرانە پێغەمبەرو نێردراون تا لەخۆیانەوە بە ئارەزوو قسەیان نەکردبێت بۆیە بێ وردبوونەوەو کەمترین بیرکردنەوە لێیان شوێن تەفسیرەکانیان دەکەون؟! اللە ی پایەبەرزیش ڕاستی فەرمووە لەوەی دەفەرموێت:
{إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿١٩﴾} [الرعد].
وە یەمانی چاوەڕوانکراویش بانگتان دەکات بۆ بەکارھێنانی ژیری و ھۆشتان ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، جا دوای ئەوه لە نێوان بەیانەکانی من بۆ قورئان و بەیانی ئەوانەی بە گومان و دوودڵی قسە بەناوی اللە وە دەکەن جیاوازی دژایەتیەکی زۆر دەبینن؛ تەنانەت دەتوانن لە چەندین دەروازەی زۆرەوە بۆیان بچن بۆ ئەوەی بە گفتوگۆ بەسەریاندا زاڵ بن، هەرچی هی یەمانی چاوەڕوانکراوە ئەوا هەرگیز هێندەی كونی دەرزیەکیشی تێیدا نابینن، جا كێ هەیە بتوانێت له بهیانی ڕاست و دروستی قورئان دەمەقاڵێ و گفتوگۆم لەگەڵ بکات و نکۆڵی دهكات و دەتوانێت تەفسیرێک بھێنێت باشتربێت لە ھی ئەوو چاکتر لێکدانەوەی بکات بە سوپاسەوە با بفەرموێت بۆ گفتوگۆکردن.
برای خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان ئیمام ناصر محمد یەمانی
ـــــــــــــــــــــ
- 2 -
الإمام المهديّ ناصر محمد اليمانيّ
18 - جمادى الآخرة - 1428 هـ
03 - 07 - 2007 مـ
08:59 مساءً
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=136
ـــــــــــــ
بأي حديثٍ بعده تؤمنون يا معشر المُسلمين ؟
بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين وعلى من تبعهم بإحسان إلى يوم الدين، ثمّ أمّا بعد..
يا معشر علماء الأمّة، أخبروني هل تنتظرون الإمام المُنتظَر ليأتي بكتابٍ جديدٍ يدعو النّاس إلى الإيمان به، أم أنّ الله يجعله رسولاً؟ بل إمامٌ عدلٌ وذو قولٍ فصلٍ يؤيّده الله بالتأويل الحقّ لحقائق آيات الله بالقرآن في الآفاق وفي أنفسهم على الواقع الحقيقي بالعلم والمنطق حتى يتبيّن لهم أنّهُ الحقّ، وهذا الخطاب للذين لا يزالون كفّاراً بهذا القرآن العظيم ولكن إذا رأى الكفّار بأن علماء المسلمين لم يصدّقوا بهذا التأويل الحقّ فسوف تتحملون المسؤولية بين يديّ الله، فإذا لم يصدّق علماء المسلمين التأويلَ الحقّ للقرآن العظيم المقصود في نفس ربّهم فإذاً سوف يتحمّلون وزرهم ووزر الذين كفروا وكذلك وزر المسلمين العامّة، وذلك لأنه لو صدّقني علماء الأمّة لصدّقني المسلمون ولكن إلى حدّ الآن وعلماء المسلمين من الذين اطّلعوا على أمري لا يزالون في ريبهم يترددون هل هذا هو المهديّ أم اليماني أم كذابٌ أشِر؟ مُذبذبين لا يميلون إلى التّصديق ولا مالوا إلى التكذيب! فلنفترض بأن ناصر محمد اليماني على ضلالٍ أليس بالأحرى أن يوقفَهُ علماء الأمّة عند حدّه حتى يتبيّن للناس بأنّي لست المهديّ الذي تنتظره الأمم؟ أم إنكم يا معشر علماء الأمّة قد فُتنتم بتأويلات سابقة لا تلتزم بالبرهان بل بالظنّ والاجتهاد وقد نهاكم الله عن اتّباع الظنّ فإنه لا يغني من الحقّ شيئاً.
ولا أجدُ في القرآن بأنّ أصحاب الكهف قد خرجوا من كهفهم إلى حدِّ السّاعة لصدور هذا البيان، والعجيب من أمركم بأنكم تؤمنون بأنهم لم يخرجوا من كهفهم وأنه قد تمَّ العثور عليهم منذ زمنٍ بعيدٍ وأقاموا عليهم بُنياناً ولم يخرجوهم من كهفهم، ولكن الله قد أنبأكم في القرآن بأنهم سوف يخرجون من كهفهم، وقال الله تعالى: {وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
فبالله عليكم أليست الآية واضحةً بأنهم سوف يخرجون من كهفهم قبل مماتهم، فكيف تقولون بل دعوا الله فأماتهم في كهفهم؟ وكذلك الأسطورة بأنه ذهب بالعملة ومن خلالها كُشف أمرهم وعثروا عليهم، فإذا كان تأويلكم هذا حقّ فلماذا نجد الذين عثروا عليهم تنازعوا في شأنهم كُلٌ يدلي بدلوه في توقع قصتهم وشأنهم؟ فلماذا الرجل الذي ذهب لإحضار الطعام لم يُنبئ النّاس الذين قابلهم بقصّتهم ما دام علم بأنه مضت عليهم سنين كثيرة وأنّه قد انتهى النّاس الذين كانوا مُختبئين خوفاً منهم، ثمّ دل النّاسَ على مكان الكهف وأصحابه المُنتظرين له بالكهف؟ لكني أجد في القرآن بأن الذين عثروا عليهم لا يحيطون بعلمهم شيئاً وتنازعوا في أمرهم! أم إنكم لا تعلمون ما هو التنازع في هذه الآية؟ إنّهُ الجدل واختلاف التوقعات في شأنهم ولكن بدون سُلطان وكل منهم يتوقع قصّتهم بالظنّ، ومن ثمّ قال من قال منهم: {ابْنُوا عَلَيْهِم بُنْيَانًا ۖ رَّبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ} [الكهف:21].
لكني أراكم قصصتم على النّاس علمهم غير إنّي أجد الذين عثروا عليهم قالوا غير قولكم {رَّبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ} [الكهف:21]، بل العجيب من أمركم بأنكم تظنّون بأن معنى قوله تعالى: {لَوِ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا} [الكهف:18]، بأنّ ذلك بسبب طول شعرهم وأظافرهم! فإن كان ذلك تأويل حقّ فلماذا نجد بأنهم قالوا بعد أن بعثهم الله من منامهم: {لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ ۚ قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ ۖ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ} [الكهف:19].
فبالله عليكم كيف سوف يقولون يوماً أو بعض يوم وهم سوف يرون بأن شعرهم قد صار طويلاً وكذلك أظافرهم قد أصبحت مخالباً من طولها؟! إذاً لم يروا من ذلك التأويل الباطل شيئاً، فيا عجبي منكم يا معشر طلاب العلم كيف تتبعون تفاسيراً بدون تدبّرها هل هي منطقيّة يقبلها العقل وتطمئن إليها قلوبكم؟ أم إن أولئك المُفسرون في نظركم رسلاً أو أنبياءَ لا ينطقون عن الهوى لذلك تتبعون تفاسيرهم بدون تدبرٍ أو أدنى تفكير؟! وصدق الله العظيم: {إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ} [الرعد:19].
واليماني المُنتظَر يدعوكم لاستخدام ألبابكم يا أولي الألباب وسوف تجدون بين بياني للقرآن وبين بيان الذين يقولون على الله ما لا يعلمون اختلافاً كثيراً؛ بل وتستطيعون أن تدخلوا عليهم من مداخل كثيرة فتجادلوهم بها أمّا اليماني المُنتظَر فلن تجدون خُرم إبرة، فمن ذا الذي يُجادلني في البيان الحقّ فينكره ويأتي بتفسيرٍ هو خير منه وأحسن تأويلاً فليتفضل للحوار مشكوراً.
أخو أولي الألباب الإمام ناصر محمد اليماني.
______________
اضغط هنا لقراءة البيان المقتبس..