{"postid":407306,"title":"","dateline":1676733707,"pagetext":"<font color=\"#0000CD\"><font size=\"5\"><div style=\"text-align: center;\"><br \/>\r\n<font color=\"#cc0000\">- 7 -<\/font><br \/>\r\n<font color=\"#000080\">ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی<br \/>\r\n24 - ذو لقعدە - 1429 کۆچی<br \/>\r\n23 - 11 - 2008 زایینی<br \/>\r\n11:14 ئێــوارە<br \/>\r\n(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)<br \/>\r\n<br \/>\r\n[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]<br \/>\r\n<a href=\"https:\/\/nasser-alyamani.org\/showthread.php?p=3871\" target=\"_blank\">https:\/\/nasser-alyamani.org\/showthread.php?p=3871<\/a><br \/>\r\n_____________<\/font><br \/>\r\n<br \/>\r\n<font color=\"#800080\">{وَمِنَ النَّاسِ مَن يُجَادِلُ فِي اللَّـهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيْطَانٍ مَّرِيدٍ} صدق الله العظيم ..<\/font><br \/>\r\n<br \/>\r\n<br \/>\r\nپەنا دەگرم بە اللە ی بیسەری زانا لە شەیتانی نەفرەتلێکراو، بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر: <font color=\"#006400\">{وَمِنَ النَّاسِ مَن يُجَادِلُ فِي اللَّـهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيْطَانٍ مَّرِيدٍ ﴿٣﴾ كُتِبَ عَلَيْهِ أَنَّهُ مَن تَوَلَّاهُ فَأَنَّهُ يُضِلُّهُ وَيَهْدِيهِ إِلَىٰ عَذَابِ السَّعِيرِ ﴿٤﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الحج].<br \/>\r\n<br \/>\r\nوە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان دواتر ..<br \/>\r\n<br \/>\r\nئەی شاهێدو موستەشار بۆ هەموو بانگەوازێک بەڵگەو دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرا هەیە، وە لەبەرئەوەی ئێوە بانگەشەی ئەوە دەکەن زاوزێ کردنی بەشەریەت لە پەیمانی کۆندا لە کێڵگەی تر بووە نەک لەئەنجامی جوت بوونی مرۆڤ خۆیانەوە، کەواتە بەڵگەتان بهێنن ئەگەر ڕاستدەکەن؟ ئەمەش لەبەرئەوەی من لە قورئان ئەمە نادۆزمەوە کە ئێوە بانگەشەی بۆ دەکەن؛ وە ئەگەر بە دەسەڵاتی زانستەکەشتان دەزانن لەسەر بانگەوازەکەتان ئەوا بیهێنن جا بۆ هەموو بانگەوازێک بەڵگە هەیە، وە دەمەقاڵێ مەکەن دەربارەی ئایەتەکانی اللە بەبێ دەسەڵاتی زانستێک کە پێتان درابێت، جا ئەگەر ئەمەتان کرد ئەوا لەڕاستیدا سەرپێچی فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمانتان کردووەو شوێنی فەرمانی شەیتان کەوتوون بە قسەکردنەکەتان لەسەر اللە لەکاتێکدا نازانن، <font color=\"#cc0000\">ئەمەش لەبەرئەوەی اللە فەرموویەتی هاوسەرەکانمان لە خودی خۆمانە نەک لە دروستکراوێکی تر، تەنها ئەوانەی دروستکراوی اللە یان گۆڕیوە جا لەگەڵ شەیتانە مێیەکانیاندا جووت بوون بەم شێوەیەش زۆربوون و دروستکراوێکی زۆریان لە بەشەر خستۆتەوە،<\/font> بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{إِن يَدْعُونَ مِن دُونِهِ إِلَّا إِنَاثًا وَإِن يَدْعُونَ إِلَّا شَيْطَانًا مَّرِيدًا ﴿١١٧﴾ لَّعَنَهُ اللَّـهُ ۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا ﴿١١٨﴾ وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الْأَنْعَامِ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّـهِ ۚ وَمَن يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِّن دُونِ اللَّـهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُّبِينًا ﴿١١٩﴾ يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ ۖ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا ﴿١٢٠﴾}<\/font> صدق الله العظيم [النساء].<br \/>\r\n<br \/>\r\nئەمانە ئەم کەسانەن کە دروستکراوی اللە یان گۆڕیوە لە شەیتانە بەشەرەکان ئەوانەی تاغوت دەپەرستن لەجیاتی اللە و لەکاتێکیشدا دەزانن، ئەویش ئاوات و خۆزگەو بەڵێنیان پێدەدات لەکاتێکدا شەیتان بەڵێنیان پێنادات مەگەر تەنها بە فریودان و هەڵخەڵەتاندن نەبێت، وە فەرمانی پێکردوون دروستکراوی اللە بگۆڕن، جا مێیەی شەیتانە جنەکان فریویان داون و (لەگەڵیان جووت دەبن) جا لەوانەوە دروستکراوێکی زۆریان خستۆتەوە کە باوکانیان لە شەیتانە بەشەرەکانن و دایکانیشیان لە مێیەی شەیتانەکانن جا دروستکراوێکی زۆریان لە نەوەی بەشەر خستۆتەوە تا ببن بە کەسانێک لە ڕیزی سوپاکەی تاغوت هەروەکو فەتوامان بۆ دان بەوەی دایکانیان لە جنەو باوکانیشیان لە مرۆڤ، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُم مِّنَ الْإِنسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُم مِّنَ الْإِنسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّـهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ﴿١٢٨﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الأنعام].<br \/>\r\n<br \/>\r\nهەروەکو لە دوێنێ ئێوارەوە فەتوامان بۆ دان؛ بەوەی من دەمەقاڵێکەتان دەبینم مەبەستی بەتاڵی لەدواوەیە، مەبەستیشم لە دەمەقاڵێکەتان ئەوەیە کە دەڵێن: ( چۆن خوشک بۆ براکەی حەڵاڵ دەبێت جا هەردەبێت مێیەی تر هەبن بە جگە لە نەوەی ئادەم )، جا ئایا دەتانەوێت دروستکراوی اللە بگۆڕن هەروەکو ئەوەی شەیتانە بەشەرەکان دەیکەن ئەوانەی گوێڕایەڵی تاغوتیان کرد جا دروستکراوی اللە یان گۆڕی جا لەگەڵ ئەم مێیانە جوت دەبن کە اللە لە ڕەگەزی خۆیان دروستی نەکردوون و دروستکراوی اللە یان گۆڕی وەک جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی شەیتان؟ خۆ ئەگەر بە ڕاشکاویش ئەمەتان نەوتبێت ئەوا هەروەکو ئەمە وایە ئێوە لە شەیتانە بەشەرەکان بن یان خراپەی شەیتانەکان دەستیان لێوەشاندبن جا وەحیتان بۆ بکەن بەوەی بەم بەتاڵە دەمەقاڵێ لەگەڵ حەقدا بکەن کە اللە هیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، هەرچی بەڵگەکەشتانە بەوەی دەڵێن چۆن برا لەگەڵ خوشکەکەی جوت دەبێت؟ جا ئەمە حەقێکە کە مەبەستی بەتاڵی لەدواوەیە جا لەڕاستیدا یاسادانانە حەقەکە هات و ئەمەی حەرام کرد، ئەمەش لەپێش دابەزینی یاسادانانەکە ڕوویداوە هیچیشیان لەسەر نیە تا ئەوکاتەی حەرام کردنەکە دێت، اللە ش لەسەر ئەمە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناکات مادام نێردراوێکی بۆ ڕەوانە نەکردبن تا ئەمەیان بۆ حەڵاڵ بکات کە اللە حەڵاڵی کردووە وە ئەوەشیان بۆ حەرام بکات کە اللە حەرامی کردووە، اللە ش لەمەی بوری کە ڕۆیشت و ڕابوورد وە ئەوەی تۆبەشی نەکردو نەگەڕایەوە ئەوا ئەمانە ستەمکارن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا}<\/font> صدق الله العظيم [الإسراء:15].<br \/>\r\n<br \/>\r\nجا ئەمەم نەبینی هاوسەرەکان لە دروستکراوێکی ترەوە بۆمان هاتبن، جا درۆو بوختان هەڵمەبەستن لەسەر اللە، وە لەڕاستیدا اللە فەتوای بۆ داون لە مەحکەمی کتیبەکەی بەوەی لەسەرەتادا هاوسەرەکانتان لە ڕەگەزی خۆتان بوون نەک لە دروستکراوێکی تر، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٢١﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الروم].<br \/>\r\n<br \/>\r\nجا لەکوێوە منداڵەکانی ئادەمتان هێناوە بە جگە لە نەوەی ئادەم؟ وە (لەبەر حیکمەتیکی ئیلاهی) من سەرنجی ئەمەم نەدا کە ئێوە بە نیازن بیسەلمێنن! وە وام زانی ئێوە مانای حەق و ڕاست و دروستی ئەم وشەیەتان دەوێت: <font color=\"#006400\">{بَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً}<\/font>، واتە: لە نەوەی ئادەم و حەوا پیاوو ئافرەتێکی زۆری بڵاوکردۆتەوە جا اللە هاوسەری لە ڕەگەزی خۆمان بۆ داناوین نەک لە نەوەی شەیتانەکان، وە لەوەیە هەردووکتان بڵێن: &quot;بەڵام ئێمە مەبەستمان مێیەی جنەکان نیە&quot;، منیش دەڵێم: بەڵێ بە ڕاشکاوی شتێکی واتان نەوت بۆ ئەوەی مەبەستەکەتان ئاشکرا نەبێت کە چیتان دەوێت، بەڵام لەوەشە ئەمە بەبێ مەبەست بووبێت لەلایەن ئێوەوە، بۆیەش نامەوێت بەستەم و ناحەقەوە بڕیارتان لەسەر بدەم، وە ئەوەی داواکراوە لێتان ئەوەیە بەڵگەیەکی ئاشکرا بهێنن لەسەر ئەوەی زاوزێ کردنەکەی سەرەتا بۆ نەوەی ئادەم چۆن بووە، جا لە کتێبەکەی اللە ئەمە نادۆزمەوە! ئەمەش مانای ئەوە نیە من فەتواتان بۆ نادەم بەوەی زاوزێ کردنەکە چۆن بووە؛ بەڵکو بەحەق و ڕاست و دروستەوە فەتواتان بۆ دەدەم بەوەی من هاوسەرێک نابینم بۆ خۆمان کە لە ڕەگەزی خۆمان نەبن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{وَاللَّـهُ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا وَجَعَلَ لَكُم مِّنْ أَزْوَاجِكُم بَنِينَ وَحَفَدَةً وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ ۚ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَتِ اللَّـهِ هُمْ يَكْفُرُونَ ﴿٧٢﴾}<\/font> صدق الله العظيم [النحل].<br \/>\r\n<br \/>\r\nجا لە اللە بترسن، سوێند بە اللە من وام لێهات گومان لە مەبەستەکەتان بکەم، جگە لەوەی من نامەوێت ستەمتان لێبکەم ئەگەر ئێوە جگە لە حەق و ڕاستی هیچی ترتان نەوێت، بۆیە بڕیارەکە لەسەر ئێوە دوادەخەم جا ئەمە دەمەقاڵێی ئەوکەسانەیە کە دەیانەوێت سەرنج بۆ ئەوە بدرێت کە لە سەرەتادا مێیەکان لە ڕەگەزێکی تر بوونە جا جوت بوون لەنێوانیاندا ئەنجام دراوە ئەمەش بۆ ئەوەی کوڕەکانی ئادەم خوشکەکانیان نەخوازن، جا ئەو کەسەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێت وایدەبینێت ئەمە شتێکی مەنتقیە جا پێی وایە هەردەبێت مێیەکان لەدروستکراوێکی تر بێت جا دەڵێت چۆن برا خوشکەکەی خۆی دەخوازێت؟ جا لەپاش ئەمە بەحەق وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە ئەگەر یاساکە نەهاتباو ئەمەی حەرام نەکردبا ئەوا ئەوکاتە شتەکە سروشتی دەبوو بەوەی برا خوشکەکەی بخوازێت جا نەوەی لێ پەیدا ببێت، بەڵام بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە یاساکە لە یەکەم جار هات بە حەرام کردنی ئەمە اللە ش لەمەی بووری کە پێشتر ڕابووردو بەسەرچوو وە وەسفیشی نەکردوون بە منداڵی زینا هەروەکو یەکێک لە دوودڵ و ڕاڕایەکان دەیڵێت وە وا باسی ئیمام مەهدی دەکات کە گوناهێکی گەورەی کردبێت.<br \/>\r\n<br \/>\r\nوە ئەی گەلی پشتیوانەکان؛ ئەگەر هاتوو ئەم جۆرە کەسانە بەڵگەیان بەسەر ئیمامەکەتاندا هێنایەوە ئەوا نەکەن شوێنم بکەون ئەگەر بێتو ئیمامەکەتان نەبینی ئەم کەسەبێت زاڵ بێت بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورە، هەرچی دەربارەی ئەم جۆرە کەسانەیە ئەوا ئەگەر بێتو وورد بوونەوە لە وەڵامەکانیان ئەوا دواتر دەگەنە ئەم ئەنجامەی کە ئەوان دەیانەوێت چی بڵێن کە گەیشتوون بەوەی شەیتان وەسوەسەیان بۆ دەکات نەک بە تێگەیشتن لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە، جا لەپاشان دەڵێن: کەواتە ئەی ناصر یەمانی تۆ بەڵگەت بۆ نەهێناوین لەسەر ئەوەی هاوسەرگیریەکە لەنێوان نەوەکانی ئادەم چۆن بووە، جا ئەگەر وتت: منداڵەکانیان لە خوشکەکانیان پەیدابوونە ئەوا ئەم کاتە منداڵەکانیان ئامۆزان و پاشانیش کچەکە شوی بە کوڕی مامەکەی کردووە، جا لەپاش ئەمە پێت دەڵێین: چۆن ڕەوایە برا خوشکەکەی خۆی بخوازێت؟ جا لەپاش ئەمە منیش وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم: ئەمە بەهۆی ئەوەی ئەوان نەیاندەزانی ئەمە حەرامکراوە لەسەریان بەهۆی نەبوونی یاساکە؛ بەڵکو اللە تەنها بەڵێنی پێدان بە ناردنی یاساو پێڕەوەکە لەدوای دەرکردنەکەیان لەم شوێنەی ئێوەی تێدا بوون (لە بەهەشتی ژێر خاک)، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{يَا بَنِي آدَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي ۙ فَمَنِ اتَّقَىٰ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٣٥﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الأعراف].<br \/>\r\n<br \/>\r\nئێمەش دەزانین بەوەی ئادەم  نێردراو نیە بەڵکو پێغەمبەرە (واتە نبي) ـە، بەڵام پێڕەوەکان لەڕێی پێغەمبەرەکانەوە ناهێندرێت؛ بەڵکو لەڕێی نێردراوەکانەوە دێت (واتە رسول)، جا پێغەمبەرەکانیش دەبن بە میراتگری کتێبی نێردراوەکان وە هەموو نێردراوێکیش (رسول) پێغەمبەر (نبي) ـەو هەموو پێغەمبەر (نبي) ێکیش نێردراو (رسول) نیە، بەڵام ئادەم پێڕەوی پەرستشەکەی دەزانی بۆ پەروەردگارەکەی هەروەکو اللە فێری کردبوو بەڵام بە یاسادانانەوە ڕەوانەی نەکردبوو؛ بەڵکو نێردراوەکان (رسل) لە نەوەی ئادەمەوە هاتن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{يَا بَنِي آدَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي ۙ فَمَنِ اتَّقَىٰ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٣٥﴾}<\/font> صدق الله العظيم.<br \/>\r\n<br \/>\r\nوە هەرگیزیش منداڵەکانی ئادەم لەسەرەتادا لێپرسێنەوەیان لەگەڵدا ناکرێت بەهۆی خواستنی خوشکەکانیان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا}<\/font> صدق الله العظيم [الإسراء:15].<br \/>\r\n<br \/>\r\nئەمەش لەبەرئەوەی ئەوان بەڵگەیان هەبوو لەسەر پەروەردگارەکەیان بەوەی نێردراوێکی بۆ ڕەوانە نەکردن تا ئەمەیان لەسەر حەرام بکات، جا ئەگەر ئەمە سەلمێندرا بەوەی اللە نێردراوێکی بۆ ڕەوانە کردبن تا یاساکەیان دەربارەی هاوسەرگیری بۆ ڕوونکردبنەوەو پاشانیش ئەوان سەرپێچی فەرمانی پەروەردگارەکەیان کردبێت ئەوا لێرەدا بەڵگە لەسەر هابیل و قابیل جێبەجێ بووە بەوەی اللە بەهۆی خواستنی خوشکەکانیان سزای دابن، هەرچی ئەوەیە ئەگەر بێتو ئەمە سەلمێندرا کە ئەوان خوشکەکانی خۆیان خواستبێت لەپێش ڕەوانەکردنی نێردراوەکان بۆ لایان ئەوا ئەم کاتە اللە هیچ بەڵگەیەکی نیە لەسەریان؛ بەڵکو بەڵگەکە بۆ ئەوانە لەسەر اللە بەهۆی ڕەوانە نەکردنی ئەم نێردراوەی ڕێگریان لێبکات لەمە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۖ فَمَنْ آمَنَ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٤٨﴾}<\/font> [الأنعام].<br \/>\r\n<br \/>\r\nکەواتە نێردراوەکان (رسل) بریتین لە بەڵگەکەی اللە لەسەر خەڵکی، وە لەپێش ڕەوانەکردنەکەیان اللە هیچ بەڵگەیەکی نیە لەسەریان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{رُّسُلًا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّـهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ۚ وَكَانَ اللَّـهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ﴿١٦٥﴾}<\/font> صدق الله العظيم [النساء].<br \/>\r\n<br \/>\r\nئایا نابینن منداڵەکانی ئادەم بەڵگەیان هەیە لەسەر پەروەردگارەکەیان ئەگەر بێتو لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات لەسەر خواستنی خوشکەکانیان لەسەرەتادا بەڕەچاوکردنی نەبوونی یاساکە تا ئەمەیان لەسەر حەرام بکات؟ جا لەپاش حەرام کردنەکە ئەوەی شوێنی حەق کەوت ئەوا نەترسی لەسەرەو نە حەفەتباریش دەبێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۖ فَمَنْ آمَنَ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٤٨﴾}<\/font> صدق الله العظيم.<br \/>\r\n<br \/>\r\nوە دەشتانبینم داوای دەسەڵاتی زانستی فەتوای حەق و ڕاست و دروستی ئەمە دەکەن کە چۆن زاوزێ کردنەکە ڕوویداوە، جا منیش وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم: ئێوە بە هەمان دەسەڵاتە مەحکەمە پتەوو ڕوون و ئاشکراکە لەم بارەیەوە دەمەقاڵێ و مشتومڕ دەکەن کە بریتیە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً}<\/font> صدق الله العظيم [النساء:1].<br \/>\r\n<br \/>\r\nجا بەڕاستی اللە لەم ئایەتە مەحکەمەدا ئەمەی بۆ ڕوونکردوونەتەوە کە زاوزێ کردنەکە لەنێوان نێرو مێی منداڵەکانی ئادەم تێپەڕی نەکردووە تەنها ئەوانەی دروستکراوی اللە یان گۆڕیوە، هەروەکو ئێوە دەتانەوێت ئەم یاسا بەتاڵە بسەلمێنن بە گۆڕینی دروستکراوی اللە ک پێتان وایە هەردەبێت مێیەی جگە لە نەوەی ئادەم هەبووبێت تا زاوزێ کردنەکە لەسەرەتادا بە بەشداری ئەوانەوە لەنێوانیاندا ڕوویدابێت، جا ئەمەیە کە بۆم ڕوونبوویەوە لە میانەی وەڵامەکانتان کە بریتیە لەوەی دەتانەوێت پێی بگەن، بەڵام من دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم: نامەوێت فەتوا بدەم بەوەی ئێوە لە شەیتانە بەشەرەکانن تا ئەوکاتەی پشت لە زیکری اللە ی ڕەحمان دەکەن جا شوێنی ئەوە دەکەون کە اللە داینەبەزاندووە لەدەسەڵاتی زانست بە بەهانەی ئەوەی چۆن برا خوشکەکەی خۆی دەخوازێت؟ وە لەڕاستیدا بە چەند ئایەتێکی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا فەتوام بۆ دان بەوەی: اللە هیچ بەڵگەیەکی نیە لەسەر هابیل و قابیل بەهۆی خواستنی خوشکەکانی خۆیان بەڕەچاوکردن ئەوەی چونکە ئەوان هێشتا -نێردراوێکی لەخۆیان (رسول) - بۆ نەهاتبوو بە یاسای پەروەردگارەکەیان، وە اللە هەواڵی پێداون بەوەی ئەو هیچ بەڵگەیەکی نیە لەسەریان وە هەرگیزیش لەسەر ئەمە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{رُّسُلًا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّـهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ۚ وَكَانَ اللَّـهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ﴿١٦٥﴾}<\/font> صدق الله العظيم. <br \/>\r\n<br \/>\r\nئایا نابینن هیچ سەرزەنشت و لێپرسینەوەیەکیان لەسەر نیە؟ بەڕەچاوکردنی جێبەجێ نەبوونی بەڵگەی پەروەردگارەکەیان لەسەریان بەهۆی ئەوەی ئەوان نێردراو (رسول) یان بۆ نەهاتبوو تا ئەمەیان لەسەر حەرام بکات جا سەرپێچی فەرمانی پەروەردگارەکەیان کردبێت.<br \/>\r\n<br \/>\r\nجا با گفتوگۆیەکە بەردەوام بێت لە نێوان مەهدی چاوەڕوانکراوو موستەشارو شاهێدەکەی ئەگەر ئەویش موستەشار نەبێت، وە گومانی چاکم پێ بردیت لەبەرئەوەی لەسەرەتادا سەرسام بووم بە قسەکانت، تا ئەوکاتەی بۆم ڕوونبوویەوە چیت دەوێت تا فەتوای پێ بدەیت کە بریتیە لە هەبوونی کێلگەیەکی تری نەوە خستنەوە کە اللە بۆ نەوەکانی ئادەم لەسەرەتادا دروستی کردبێت، بەڵام من دەزانم ئەم کێڵگەیەی تۆ دەتەوێت بەڵگەی پێ بهێنیتەوە بە گۆڕینی دروستکراوی اللە کێڵگەیەکی نەوە خستنەوەی پیسە کە بەروبوومەکەی لە نەوەیەکی بێ سوود و بێ فەڕ نەبێت هیچی تری لێ پەیدا نابێت، وە ئەگەر بەم نەوە بێ فەڕو بێ سوودەش بوترێت لە اللە بترسە ئەوا شکۆمەندی بە گوناه دەیگرێت لەدوای ئەوەی ڕاستی بۆ ڕوونبوویەوە جا ڕێگاکە ناگرێتەبەر؛ ئەمانە لەنەوەی کەسانێکن کە لە ژیانی دنیادا قسەکانیان سەرسامت دەکەن لەکاتێکدا لەسەرسەخترینی دوژمنانی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانن بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّـهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ ﴿٢٠٤﴾ وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِي الْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ ۗ وَاللَّـهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ ﴿٢٠٥﴾ وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللَّـهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالْإِثْمِ ۚ فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ ۚ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ ﴿٢٠٦﴾}<\/font> صدق الله العظيم [البقرة].<br \/>\r\n<br \/>\r\nوە هەرگیزیش لە حەق و ڕاستی دەربازتان نابێت، جا ئەگەر ئێوە لەم کەسانەن ڕاستیان دەوێت ئەوا شوێنی ڕاستی بکەون لەدوای ئەوەی بۆتان ڕوون بوویەوە ئەمە حەق و ڕاستە وە لەڕاستیدا بەووردی و تێرو تەسەلی باسمان کرد. وە لەوەیە موستەشار یان شاهێد بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: &quot;ئەی ناصر محمد یەمانی، تۆ فەتوا دەدەیت بەوەی ئەو کەسەی بەڕاستت دانەنێت و شوێنت نەکەوێت ئەوا شەیتانێکی سەرسەختە&quot;، جا لەپاش ئەمە وەڵامی دەدەمەوەو دەڵێم: پەنا دەگرم بە اللە لە نەزانان بم، وە لەنێوان من و نێوان خەڵکی کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی هەیە، جا ئەوکەسەی بیبەزێنم بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی پاشانیش شوێنی حەق و ڕاستی نەکەوت لەکاتێکدا  بڕواشی پێی هەیەو لە بێباوەڕان نیە پاشانیش ڕێگاکەی نەگرتەبەرو بە بەتاڵ دەمەقاڵێ بکات تا پێی لە حەق و ڕاستی بدات ئەوا بەڕاستی باس و خواسی ئەم کەسەم بۆ ڕوون دەبێتەوەو هەرگیزیش ستەم لەهیچ یەکێک ناکەم بە مۆڵەتی اللە، جا ئەوانەی حەق و ڕاستیان دەوێت دواتر اللە بەحەق ئەمانەم بۆ ڕوون دەکاتەوە، وە لەوەیە لەسەرەتادا دەمەقاڵێم لەگەڵدا بکات بە دەمەقاڵێیەکی گەورە تا ئەوکاتەی حەق و ڕاستیەکەیان بۆ ڕووندەبێتەوە لەم کاتەشدا لە اللە دەترسن، جا ئەگەر موستەشارو شاهێد بەڕاستی لەم کەسانە بن کە بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن ئەوا دواتر شوێنی حەق و ڕاستی دەکەون ئەگەر بێتو بۆیان ڕوون ببێتەوە ئەمە حەقە جا دواتر شوێنی دەکەون وە هەرگیزیش شکۆمەندی بە گوناه نایانگرێت لەدوای ئەوەی حەق و ڕاستی لای پەروەردگارەکەیان بۆ ڕوون بوویەوە، هەرچی ئەوانی ترن ئەوا هەرگیز بەیانی حەق و ڕاست و دروست هیچیان بۆ زیاد ناکات تەنها پیسی نەبێت لەسەر پیسیەکەی خۆیان لەبەرئەوەی بۆیان ڕوونبوویەوە ئەمە حەق و ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە وە دەیانەوێت نورەکەی اللە بە فوی دەمەکانیان بکوژێننەوە، ئەی اللە ئەگەر موستەشارو شاهێدەکەی حەق و ڕاستیان دەوێت ئەوا هیدایەتیان بدە بۆ لای، وە ئەگەر ناصر محمد یەمانی لەسەر بەتاڵەو ئەوانیش لەسەر حەق و ڕاستین ئەوا وایان لێبکە بەڵگەیان هەبێت لەسەر ناصر محمد یەمانی، ئەی اللە من بەندەی تۆو خەلیفەکەتم بەحەق خەڵکی دەدوێنم و بەڵگەیان بەسەردا دەهێنمەوە بە قورئانی گەورە کە بەڵگەکەی تۆیە لەسەر محمد نێردراوی اللە ئەگەر پەیامەکەتی نەگەیاندبێت؛ وە بەڵگەکەی تۆو بەڵگەی نێردراوەکەشت لەسەر گەلەکەی لەدوای گەیاندنە جا دەبێت بە شاهێد لەسەریان؛ وە بەڵگەی گەلەکەی و بەڵگەی ئەوانیش لەسەر خەڵکی لەدوای گەیاندنە جا کردووتن بە شاهێدی بەحەق، وە ئەگەر ئەمەیان نەکرد ئەوا پەیامی پەروەردگارەکەیان نەگەیاندووە ئەگەر کۆچیان لێی کردبێت، بەپشتڕاستکردنەوەی فەرموودە حەق و ڕاست و دروستەکەت: <font color=\"#006400\">{وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ ﴿٤٤﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الزخرف].<br \/>\r\n<br \/>\r\nجا ئەگەر محمد نێردراوی اللە بە گەلەکەی ڕانەگەیاندبێت ئەوا لێپرسینەوەکەی لەسەر پەروەردگارەکەیەتی وە هەرگیزیش لەجیاتی اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆخۆی نادۆزێتەوە، وە ئەگەر بە گەلەکەشی ڕاگەیاندبێت ئەوا بەڕاستی اللە ئەم زیکرەی کردووە بە بەڵگەکەی خۆی لەسەریان و بەڵگەی نێردراوەکەشی، وە نێردراوەکەیانی لەسەر کردوون بە شاهێد لەدوای گەیاندنەکە پێیان تا ئەوانیش پەیامی پەروەردگارەکەیان بە هەموو خەڵکی بگەیەنن، جا ئەگەر گەلەکەی ئەمە نەکەن ئەوا لێپرسینەوەکەیان لەسەر اللە یە وە هەرگیزیش لەجیاتی اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆیان نادۆزنەوە، وە ئەگەر هاتوو ئەمەیان کردو پەیامی پەروەردگارەکەیان بە خەڵکی گەیاند ئەوا دواتر اللە ئەم زیکرە دەکات بە بەڵگەکەی خۆی لەسەر خەڵکی و بەڵگەکەی ئەوانیش لەسەر خەڵکی، وە گەلەکەشی دەکات بە شاهێدی حەق بەوەی پەیامی پەروەردگارەکەیان گەیاندووە کە زیکری هەموو خەڵکی جیهانە بۆ ئەوانەیان  کە دەیانەوێت ڕێگای ڕاست بگرنە بەر، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا}<\/font> صدق الله العظيم [البقرة:143].<br \/>\r\n<br \/>\r\nئەی اللە بەڕاستی هەر تۆ بەیانی حەق و ڕاست و دروستت فێری بەندەکەت کردووە وە من شاهێدی دەدەم بەوەی جگە لەتۆ کەسی تر فێری نەکردووم  وە منیش زۆرێکی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانم پێ ڕاگەیاندن وە هێشتا هەر بە ووردی و تێروتەسەلی لە مەحکەمی کتێبەکەت بۆیان باس دەکەم، ئەی اللە ئەگەر تۆ دەزانی بەندەکەت بانگەواز دەکات بۆ لای تۆ لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی حەقی قورئانی گەورە ئەوا بیکە بە بەڵگەی بەندەکەت لەسەر سەرجەم زانایانی ئوممەت، وە ئەگەر ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕایی بوو ئەوا وابکە ئەوان بەڵگەیان هەبێت لەسەر ناصر محمد یەمانی حوکم و بڕیارەکەش هەر بۆ تۆیە ئەی پەرستراوەکەم تۆش چاکترین بڕیاردەرو فەرمانڕەواکانیت.<br \/>\r\n<br \/>\r\nوە ئەی موستەشارو شاهێدەکەی -ئەگەر هەردووکتان یەک کەس نەبن- من بانگەوازتان دەکەم بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو ئەم سوننەتەی محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی کە دژو پێچەوانەی مەحکەمی کتێبەکەی نیە لە شتێکدا وە ئەوەی دەست بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بگرێت ئەوا لەڕاستیدا هیدایەت دراوە بۆ ڕێگای ڕاست بڕیاریش هەر بۆ اللە یەو ئەو خێراترین کەسە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکات.<br \/>\r\n<br \/>\r\nوە دەتانبینم دەڵێن ئێوە ناصر محمد یەمانیتان دەستەوسان کردووە، ها ئەوە من اللە دەکەم بە شاهێدو بەسیشە اللە شاهێد بێت بەوەی ئەگەر بێتو زانایەک بمبەزێنێت کە بە قورئانی گەورە گفتوگۆم لەگەڵدا بکات؛ جا لەم کاتەدا ئەوەی شوێنی ناصر محمد یەمانی کەوت و بە شوێنکەوتەیی ئەو بمێنێتەوە لەدوای ئەمە ئەوا لەم کەسانەیە کە دەستیان گرتووە بە ئیمامەکەیان و بە جگە لە حەق و ڕاستی دەمەقاڵێ دەکەن و بە ناڕەوا بەرگری لێدەکەن تەنانەت ئەگەر ئەمەشیان بۆ ڕوون ببێتەوە ئیمامەکەیان لە گومڕایانە؛ تەنانەت ئەگەر ناصر محمد یەمانی یەکێک بێت لەوانەی ئەگەر بێتو زانایەکی تر زانستێکی بۆ هێنان لەکاتێکدا باشتر ڕێنمایی دەکرد لەزانستەکەی ناصر محمد یەمانی ئەوا بەڕاستی بۆتان ڕووندەبێتەوە بەوەی من ئیمامی حەق نیم ڕێنمایی بکەم بەحەق بۆ ڕێگای ڕاست مادام ئێوە ئەمەتان بەدیکردبێت یەکێک منی بەزاندووە بە دەسەڵاتێکی زانست کە چاکترە لە زانستەکەم و لە ڕووی کردارو گوفتاریشەوە باشترەو چاکتر تەفسیری دەکات، جا بەڕاستی اللە پشتگیری کردوون بە عەقڵەکان جا بەکاری بهێنن و شوێنی ئەوە مەکەون کە زانستان دەربارەی نیە هەروەکو زانستەکەی موستەشارو شاهێد ئەوانەی تەنانەت یەک بەڵگەشیان نەهێناوە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بەوەی نەوەی ئادەم لەسەرەتادا لە مێیەی دروستکراوێکی تر پەیدابوونە، جا بڵێ بەڵگەتان بهێنن ئەگەر ڕاست دەکەن.<br \/>\r\n<br \/>\r\nوە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.<br \/>\r\nبرای موسڵمانان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.<br \/>\r\n<br \/>\r\n<font color=\"#006400\">{وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّـهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلْبِهِ}<\/font> صدق الله العظيم [البقرة:204].<br \/>\r\n___________________<br \/>\r\n<div class=\"showpost\">3871<\/div><\/div><\/font><\/font>","keywords":"راست,الله,راستى,دروست,دراو,نىردراو,ئوان,دبىت","description":"جا براستى الل لم ئاىت محكمدا ئمى بو روونكردوونتو ك زاوزى كردنك لنىوان نىرو مىى مندالكانى ئادم تىبرى نكردوو تنها ئوانى دروستكراوى الل ىان كورىو هروكو ئىو","source":"3871","lastedit":0,"threadid":46673,"thread":"سڵاوت لێبێت و بەخێرهاتی توێژەر موستەشار بەڵکو ببیت بە یەکێک لە چاکەکارە پێشکەوتووەکان..","forumid":98}