{"postid":322419,"title":"","dateline":1579691952,"pagetext":"<font color=\"#0000CD\"><font size=\"5\"><div style=\"text-align: center;\"><font color=\"#cc0000\">- 35 -<\/font><br \/>\r\n<font color=\"#000080\">ئیمام ناصر محمد یەمانی<br \/>\r\n02 - 10 - 1432 کۆچی<br \/>\r\n01 - 09 - 2011 زایینی<br \/>\r\n02:37 بەیانی<br \/>\r\n[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]<br \/>\r\n‏<a href=\"https:\/\/mahdialumma.net\/showthread.php?p=110818\" target=\"_blank\" rel=\"nofollow\">https:\/\/mahdialumma.net\/showthread.php?p=110818<\/a><br \/>\r\nـــــــــــــــــــــ<\/font><br \/>\r\n<br \/>\r\n<font color=\"#800080\">بەپەلە لە مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ هەموو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ..<\/font><br \/>\r\n<br \/>\r\nبە ناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی هێندەی ئەوەی شەوو ڕۆژ بەدوای یەکترەوە دێن ..<br \/>\r\n<br \/>\r\nئەی گەلی پشتیوانەکان، وامەزانن ئێوە اللە تان زیاتر لە نێردراوو پێغەمبەران خۆشتر دەوێت! سوێند بە اللە ئەگەر مەھدی چاوەڕوانکراوی شارەزا بە حاڵی اللە ی ڕەحمان لە سەردەمی ئەوان بوونی ھەبووایەو فەتوای دەربارەی حاڵی پەروەردگارەکەیان بۆ بدابان بەوەی لەسەر بەندە گومڕاکانی خەفەتبارە بە حەسرەتێکی گەورەتر لەوان لەسەر خەڵکی؛ ئەوکاتە ھیچ پێغەمبەرێک دوعای لە گەلەکەی خۆی نەدەکرد، وە ھەموو پێغەمبەرو نێردراوەکان نیعمەتی بەھەشتیان لەسەر خۆیان قەدەغە دەکرد تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازی دەبوو و ھیدایەتی ھەموو خەڵکیشی بۆ دەھێنانەدی، بەڵام اللە ئەوانی لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان کە محمد نێردراوی اللە یە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی بەو حاڵەی لە نەفسی خۆیدا ھەیە ئاگادارنەکردۆتەوە پاک و بێگەردی بۆی، بۆیە اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{الّذِي خَلَقَ السّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتّةِ أَيّامٍ ثُمّ اسْتَوَىَ عَلَى الْعَرْشِ الرّحْمَـَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيراً}<\/font> صدق الله العظيم [الفرقان:59].<br \/>\r\n<br \/>\r\nوە بۆیە محمد نێردراوی اللە لە ڕوئیایەکی مژدە بەخشدا فەرمووی: <font color=\"#800000\">[فقد أطاع محمد رسول الله أمر ربَّه. وسأل الخبير بالرحمن عن حال الرحمن فقلت: يا حبيبي محمد رسول الله صلّى الله عليك وآلك الأخيار وسلم تسليماً، كيف وجدتَ تحسرك على عباد الله في قلبك؟ فقال: يا حبيب الله ورسوله، قد أفتاكم الله عن حال عبده ورسوله محمد في قوله الحقّ: {فَلا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ} صدق الله العظيم، فقال الإمام المهدي: فما بالك يا حبيب الله وعبده بعظيم حسرة من هو أرحم بالناس من محمدٍ عبده ورسوله، الله أرحم الراحمين؟ ومن ثم تعجبتُ من نفسي ومن أنبياء الله أجمعين في الجنّ والإنس كيف لم نتفكر بحال الله وقد علمنا بعظيم حسرتنا في أنفسنا على عباده المعرضين عن اتّباع الهدى! إذاً فكيف عظيم حسرة من هو أرحم بعباده من عبيده جميعاً؟ الله أرحم الراحمين. ]<br \/>\r\n<font color=\"#0000CD\">واتە<\/font> [بەڕاستی محمد نێردراوی اللە گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگارەکەی کرد. جا ئەوکەسەی بەحاڵی اللە ی ڕەحمان (کە ئیمام مەهدیە) شارەزایە پرسیاری کرد و پێم وت: ئەی خۆشەویستەکەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆت و کەس و کارە چاکەکارەکەت، لە دڵەکەی خۆتدا چۆن حەسرەتی خەفەتباریەکەت لەسەر بەندەکانی اللە دەبینیت؟ ئەویش فەرمووی: ئەی خۆشەویستی اللە و نێردراوەکەی، لەڕاستیدا اللە فەتوای دەربارەی حاڵی بەندەو نێردراوەکەی محمد  لە فەرموودە حەقەکەی بۆ دۆ داون و فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{ فَلا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ }<\/font> صدق الله العظيم.<br \/>\r\n<br \/>\r\nجا ئیمام مەھدی وتی: کەواتە ئەی خۆشەویستی اللە و بەندەکەی ئەی چی سەبارەت بە گەورەیی حەسرەتی خەفەتباری ئەوەی لە محمد بەندەو نێردراوەکەی بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ خەڵکی، کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە؟ دوای ئەوە سەرم سوڕما لە خۆم و ھەموو پێغەمبەرە جن و مرۆڤەکان بەوەی چۆن بیرمان لە حاڵی اللە نەکردۆتەوە لەکاتێکدا ئێمە بە گەورەیی حەسرەتی خەفەتباریەکەی خۆمان لە نەفسی خۆمان زانیوە لەسەر ئەو بەندانەی پشتدەکەنە شوێنکەوتنی ھیدایەت! کەواتە ئەی دەبێت گەورەیی حەسرەتی خەفەتباری ئەو زاتە چۆن بێت کە لە ھەموو بەندەکانی بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی؟ کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە]<\/font>.<br \/>\r\nکۆتایی ھات.<br \/>\r\n<br \/>\r\nبۆیە لە سوپاسگوزاران بن، جا ئێوە خۆشەویستیەکەتان گەورەترو زیاتر نیە بۆ اللە لە خۆشەویستی نێردراوو پێغەمبەرەکان بۆ پەروەردگارەکەیان، جا ئەوانیش بەھەمان شێوە گەورەترین و زۆرترین خۆشەویستی لە دڵەکانیان بۆ اللە بووە وەکو چۆن ئێوە خۆشتان دەوێت: <font color=\"#006400\">{وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبّاً لِّلّهِ}<\/font> صدق الله العظيم [البقرة:165].<br \/>\r\n<br \/>\r\nچونکە ئەوە بریتیە لە بەڵگەی باوەڕ، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبّاً لِّلّهِ}<\/font>.<br \/>\r\n<br \/>\r\nبەھەمان شێوە ئەوانیش دەزانن اللە لەوان بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی، بەڵام بۆیە حەسرەتی خەفەتباریان لەبەرامبەر حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر نەکێشاوە چونکە اللە ئاگاداری نەکردوونەتەوە بەو حاڵەی لە نەفسی خۆی ھەیە؛ واتە لەو حەسرەتی خەفەتباریەی لەسەر بەندە گومڕایەکانی هەیەتی، بۆیە نیعمەتی بەھەشتیان لەسەر خۆیان قەدەغە نەکردووە تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، ھەرچەندە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکانیشیان زیاتر لە اللە خۆشنەویستووە، حاشا للە؛ بەڵکو لە پەلەترین کەسانی ناو خەڵکی بوونە بۆ لای نیعمەتی ڕازیبوونەکەی، بۆیە موسا درودو سڵاوی لێبێت فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَى}<\/font> صدق الله العظيم [طه:84].<br \/>\r\n<br \/>\r\nئەی ئەو باوکی حەمزەیەی بە خۆت و دەستەکەتەوە شەوو ڕۆژ کۆشش دەکەیت تا پشتیوانەکان تووشی ئاشوب بکەیت، ئایا نەتبینی پیلانەکەت ئەنجامەکەی پێچەوانە دەردەچێت بە جگە لەوەی دەتەوێت، وە ھێشتا دەسەڵاتی زانستی زیاترمان لەلایە لەوەی پەروەردگارەکەم فێری کردووم پاک و بێگەردی بۆی، تا باوەڕدارەکانی پێ جێگیرو ڕاوەستاو بکەین.<br \/>\r\n<br \/>\r\nجا لە سوپاسگوزاران بن ئەی گەلی مرۆڤایەتی لەو سەردەمە کە اللە ئێوەی لە سەردەمی ڕەوانەکردنەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوی شارەزا بە حاڵی اللە ی ڕەحمان داناوە کە لەسەر عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە، کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترەو پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە، جا بیپەرستن ئەوەیە ڕێگای ڕاست و دروست، جا حەسرەتی خەفەتباریەکەی خۆتان لەسەر خەڵکی ئێوە سەرقاڵ و بێئاگا نەکات لەبەرامبەر حەسرەتی خەفەتباری ئەو زاتەی لە ئێوە بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی، کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە. بەڵکو بۆیە اللە حەسرەتی خەفەتباری خستۆتە دڵی پێغەمبەرەکانی تا بە ڕادەی حەسرەتی خەفەتباری ئەو زاتە بزانن کە لە نێردراوو پێغەمبەرەکانی بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی، کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە.<br \/>\r\n<br \/>\r\nجا نھێنی خەفەتباریەکەی اللە ی ڕەحمان لە نەفسەکەی لێیان شاراوە بووە، چونکە حەسرەتی خەفەتباری خۆیان لەسەر بەندەکان لەبەرامبەر بیرکردنەوە لە حەسرەتی خەفەتباری ئەو زاتەی لەوان بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی سەرقاڵی کردوون، کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، خۆ ئەگەر بەردەوام خەباتیان کردبووایە بە بانگەواز کردن بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەیان بۆ ھیدایەتدرانی خەڵکی نەک حەسرەتی خەفەتباری لەسەریان ئەوکاتە پێغەمبەرەکان سەرکەوتوو دەبوون بە ھاتنەدی ھیدایەتدرانی ھەموو خەڵکی، جا حەسرەتی خەفەتباری باپیرەم محمد نێردراوی اللە لەسەر بەندەکانی اللە ھیچ سودێکی بۆ بەندەکانی اللە نەبووە، بۆیە اللە سەرزەنشتی پێغەمبەرەکەی کردووە بە ئاڕاستەی ئەوو فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَى فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ} <\/font>صدق الله العظيم [الأنعام:35].<br \/>\r\n<br \/>\r\nچونکە لە اللە ی دەویست بە نیشانە موعجیزەییە گەورەکان پشتگیری لێبکات تا ھیدایەتدرانەکەیان بێتەدی، چونکە حەسرەتی خەفەتباریەکەی لە نەفسی خۆی گەورە بوو لەسەریان بەھۆی پشتھەڵکردنەکەیان، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَـٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّـهِ يَجْحَدُونَ ﴿٣٣﴾ وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُ‌سُلٌ مِّن قَبْلِكَ فَصَبَرُ‌وا عَلَىٰ مَا كُذِّبُوا وَأُوذُوا حَتَّىٰ أَتَاهُمْ نَصْرُ‌نَا وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللَّـهِ وَلَقَدْ جَاءَكَ مِن نَّبَإِ الْمرسلين ﴿٣٤﴾ وَإِن كَانَ كَبُرَ‌ عَلَيْكَ إِعْرَ‌اضُهُمْ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أنْ تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الأرض أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاءِ فَتَأْتِيَهُم بِآيَةٍ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَىٰ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿٣٥﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الأنعام].<br \/>\r\n<br \/>\r\nوە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَ‌اتٍ إنَّ اللَّـهَ عَلِيمٌ بِمَا يَصْنَعُونَ ﴿٨﴾}<\/font> صدق الله العظيم [فاطر].<br \/>\r\n<br \/>\r\nجا ھەرگیز اللە بەھۆی گەورەیی حەسرەتی خەفەتباریەکەتان ھەموویان ھیدایەت نادات؛ بەڵکو بیر لە حەسرەتی خەفەتباری ئەو زاتە بکەنەوە کە لە ئێوە بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، وە بە بانگەوازکردن خەبات بکەن بەو مەبەستەی حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی ئەو اللە یە بڕوات و نەمێنێت کە لە ئێوە بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی، پاشانیش اللە لەپێناو ئەم ویست و مەبەستەی ئێوە بۆ ھاتنەدی ئامانجەکەتان ھیدایەتیان دەدات، بەم شێوەیەش ڕازی دەبێت، ھەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون، وە لەوەشدا نھێنی سەرکەوتنی بانگەوازەکەی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە ھەیە کە اللە بەھۆی ئەوەوە خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت بەبێ ھەبوونی جیاوازی و ناکۆکی لەنێوانیان، جا اللە لە پێباو ئامانجەکەی وەکو ڕەحمێک پێی ھیدایەتی خەڵکی دەدات، چونکە ئەو بە حەسرەت و خەفەتبار نیم لەسەر خەڵکی؛ بەڵکو حەسرەتی خەفەتباریەکەم بەهۆی نەمانی نیعمەتەکەمە لە نەفسی پەروەردگارەکەم، بۆیە ھەرگیز ڕازی نابم تا ئەو کاتەی ئەو ڕازی دەبێت، چونکە من وەکو ئامانج ڕازی بوونی اللە دەپەرستم نەک وەکو ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی بەھەشتەکەی، هەر بۆ ئەوەش اللە دروستی کردوون. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿١١٨﴾ إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ}<\/font> صدق الله العظيم [هود:118-119].<br \/>\r\n<br \/>\r\nئێستاش دێینە سەر بەیانی ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَلَوْ شَاءَ ربّك لَجَعَلَ النّاس أُمَّةً وَاحِدَةً}<\/font>.<br \/>\r\n<br \/>\r\nجا بەیانەکەی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەدۆزنەوە: <font color=\"#006400\">{وَلَوْ شَاء ربّك لأمَنَ مَنْ فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعاً أَفَأنت تُكْرِهُ النّاس حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ}<\/font> صدق الله العظيم [يونس:99].<br \/>\r\n<br \/>\r\nوە ئێستا دێینە سەر بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿١١٨﴾}<\/font> صدق الله العظيم.<br \/>\r\n<br \/>\r\nجا ئەوە مەبەستی لە سەردەمی ڕەوانەکردنی نێردراوو پێغەمبەرانە، کە لە سەردەمەکەیاندا ھیدایەتی ھەموو ئەوانەی لە زەویدان نەھاتۆتەدی و اللە نەیکردوون بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كلّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَن اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلالَةُ}<\/font> صدق الله العظيم [النحل:36].<br \/>\r\n<br \/>\r\nلەپاشان دێینە سەر بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{إِلا مَنْ رَحِمَ ربّك وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ}<\/font> صدق الله العظيم،<br \/>\r\n<br \/>\r\nئەوە بریتیە لەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی اللە جیای کردۆتەوە لە سەردەمەکەیدا، تا لە سەردەمەکەی کۆتایی بە جیاوازی و ناکۆکیەکان بھێنێت، جا بەهۆی ئەوەوە ھیدایەتی ھەموو ئوممەت بدات و بیانکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، تا ئامانجەکەی ئیمام مەھدی و پشتیوانەکانی بێتەدی، چونکە ئەوان ڕازیبوونی اللە یان کردووە بە ئامانج نەک بە ھۆکارو ئامراز <font color=\"#006400\">{وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ}<\/font> صدق الله العظيم.<br \/>\r\n<br \/>\r\nوە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..<br \/>\r\nبراتان مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن؛ شارەزا بەحاڵی اللە ی ڕەحمان ئەوکەسەی اللە فێری ئەوەی کردووە کە نەتانزانیوە؛ بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە ئیمام ناصر محمد یەمانی.<br \/>\r\n________________<br \/>\r\n<div class=\"showpost\">110818<\/div><\/div><\/font><\/font>","keywords":"الله,مىهربان,حسرت,خفتبار,حسرتى,خفتبارى,هموو,عظيم","description":"جا هركىز الل بهوى كورىى حسرتى خفتبارىكتان همووىان هىداىت نادات بلكو بىر ل حسرتى خفتبارى ئو زات بكنو ك ل ئىو ب رحم و مىهربانتر بو بندكانى ك الل ى ل هموو","source":"110818","lastedit":1770702856,"threadid":34244,"thread":"هۆكاری ڕاسته‌قینەو سه‌ره‌كی شه‌ریک و هاوبەشدانان بۆ اللە و نهێنی شه‌فاعه‌ت ..","forumid":98}