{"postid":322289,"title":"","dateline":1579433580,"pagetext":"<font color=\"#0000CD\"><font size=\"5\"><div style=\"text-align: center;\"><font color=\"#cc0000\">- 31 -<\/font><br \/>\n<font color=\"#000080\">ئیمام ناصر محمد یەمانی<br \/>\n25 - 07 - 1431 کۆچی<br \/>\n06 - 07 - 2010 زایینی<br \/>\n12:17 بەیانی<br \/>\n[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]<br \/>\n‏<a href=\"https:\/\/mahdialumma.net\/showthread.php?p=110814\" target=\"_blank\" rel=\"nofollow\">https:\/\/mahdialumma.net\/showthread.php?p=110814<\/a><br \/>\nـــــــــــــــــــــــ<\/font><br \/>\n<br \/>\n<font color=\"#800080\">{ يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ }<br \/>\nصـــدق الله العظيـــــم ..<\/font><br \/>\n<br \/>\nبە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوان و کەس و کارە چاک و پاکەکانیان، جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و ئێمەش موسڵمانین بەبێ خوارو خێچی و لە موشریک و هاوبەشدانەران نیم، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر ئەی بەندەکانی اللە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ}<\/font> صدق الله العظيم [الأنعام:90].<br \/>\n<br \/>\nجا ئەوانە بریتین لەو بەندانەی اللە بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری هیدایەتی داون، ھەرچی چۆنیەتی ڕێگای ھیدایەتەکەیانە بۆ لای پەروەردگارەکەیان ئەوا ئەم فەتوایەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی دەبینن، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: <font color=\"#006400\">{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا}<\/font> صدق الله العظيم [الإسراء:57].<br \/>\n<br \/>\n<font color=\"#006400\">{يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾}<\/font> صدق الله العظيم [المائدة].<br \/>\n<br \/>\n<font color=\"#006400\">{وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ﴿٢٥﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الأنبياء].<br \/>\n<br \/>\n<font color=\"#006400\">{وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الذاريات].<br \/>\n<br \/>\nوە ئەی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، لە اللە بترسن و بۆ لای اللە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون لەگەڵ ئەو بەندانەی اللە کە ھیدایەتی داون ئەگەر تەنھا ئەو دەپەرستن، کە جگە لە ئەو ھیچ پەرستراوێکی تر نیەو حەقەکەی لە پەرستنیدا بۆ هەموو بەندەکانی یەکسان و وەکو یەک لێکردووە، وە بەڕێزترینیان لەلای اللە بەندە لە اللە ترس و پارێزکارە پێشبڕکێ کارەکانن بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە.<br \/>\n<br \/>\nوە ئەی ئوممەتی ئیسلام ھێشتا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - فەرمان بە ئیمام مەھدی دەکات بە ڕاگەیاندنی زیاتری بەیانی زانستی ھیدایەت بۆ خەڵکی جیھان بەڵکو ڕێگای ڕاست بگرنەبەرو واز لە زیادەڕەوی کردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکانی بۆ لاتان بهێنن، جا اللە ئەوانی ڕەوانەکردووە تا بۆ لای پەرستنی اللە بانگەوازتان بکەن و لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێیان لەگەڵ بکەن و ئەوانیش لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێتان لەگەڵ بکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ ربّهم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الكهف].<br \/>\n<br \/>\nجا واز لە وەسیلە مەھێنن بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانی بەبێ بەشداری خۆتان، چونکە بەم شێوەیە شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دادەنێن، وە ئەوەی شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دابنێت کردەوەکانی بەتاڵ بۆتەوەو لە ڕۆژی دوایشدا لە کەسە دۆڕاوەکانە.<br \/>\n<br \/>\nوە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، ببن بە شاھێدی حەق بەوەی منی ئیمام مەھدی بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن بانگەوازتان دەکەم، تا ڕێزی پەروەردگارەکەتان بگرن بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت ئەگەر بە تەنیا ئەو دەپەرستن، جا لەبری ئەو زێدەڕەوی دەربارەی پێغەمبەرو نێردراوەکانی مەکەن لە بە گەورە گرتنیان، جا ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەیەی اللە ن و بەگەورەگرتن تەنھا بۆ اللە یە، جا لەبری ئەو لە ڕوانگەی ئێوەدا کێی تر مەزن و گەورەیە تا واز لە پێشبڕکێ کردن بھێنن بۆ لای اللە بەبێ خۆتان؟ جا بەڕاستی ئێوە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوە، ئێستاش بەڵگە ئاشکراکە پێشکەش دەکەم سەبارەت بەوەی ھەموو موسڵمانان چوونەتە ناو بازنەی شەریک و ھاوبەشدانانەوە تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت، ئەمەش ئەگەر ئیمام مەھدی پرسیارێک ئاڕاستەی هەموو زانایانی موسڵمانان بکات و پێیان بڵێت: فەتوام بۆ بدەن ئایا دەکرێت و ڕەوایە بۆ ئێوە لەسەر خۆشەویستی و نزیکی اللە پاک و بێگەردی بۆی بۆ بەدەستھێنانی وەسیلە پێشبڕکێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بکەن؟ بێگومان وەڵامەکەتان بریتیە لەم قسەیەتان و دەڵێن: &quot;بەڵکو ئێمەی ھەموو زانایانی موسڵمانان وەسیلەمان داوەتە نێردراوەکەی و بۆ ئەو وازمان لێھێناوە درودو سڵاوی لێبێت، بۆیە دەمانبینی لە ھەموو نوێژێکدا دەڵێین: <font color=\"#000000\">(اللهم آتِ محمد الوسيلة - ئەی اللە وەسیلە بدەی بە پێغەمبەر)<\/font>، ئەوەش چونکە وەسیلە بریتیە لە پلەیەک لەلای اللە، وە بەتەنھا بۆ یەک بەندەیە لە ناو بەندەکانی اللە، محمد نێردراوی اللە ش - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - ئومێدی خواستووە خۆی ئەو کەسە بێت کە بەدەستی دەهێنێت؛ بەڵکو ھەر خۆی درودو سڵاوی لێبێت فەرمانی پێکردووین داوای وەسیلەی بۆ بکەین&quot;جا دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: بۆ محمد نێردراوی اللە نەبووە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - وەسیلە تایبەت بکات بە خۆی بەبێ موسڵمانان، بەڵکو ئەوە شەیتانی نەفرەتلێکراوە بەوە فەرمانی پێکردوون، هەر بۆیە دەبینن ئەمە پێچەوانەو دژی فەرمانەکەی اللە یە بۆ ئێوە لە مەحکەمی کتێبەکەی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: <font color=\"#006400\">{يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾}<\/font> صدق الله العظيم [المائدة].<br \/>\n<br \/>\nبەڵکو ئەوە ھیدایەتی اللە یە، کە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەرز دەیدۆزنەوە: <font color=\"#006400\">{اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ}<\/font> صدق الله العظيم.<br \/>\n<br \/>\nئەوە بریتیە لە ڕێگای ئەو بەندانەی اللە بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاشگوزاری هیدایەتی داون. بە پشتڕاشتکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا}<\/font> صدق الله العظيم [الإسراء:57].<br \/>\n<br \/>\nجا ئەم مافە دەربارەی پەرستنی اللە بۆ هەموو بەندەکانیەتی وەکو یەک. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شيئاً وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مسلمونَ ﴿٦٤﴾}<\/font> صدق الله العظيم [آل عمران].<br \/>\n<br \/>\nوە ئەی گەلی زانایانی ئوممەتی ئیسلامی، لەڕاستیدا ئێوە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوە، وە ھەوڵ و کۆششەکانتان لە ژیانی دنیادا بە زایە چووەو پێشتان وایە باشترین کاروکردەوە ئەنجام دەدەن، جا لە اللە بترسن وپارێزکاربن، خۆ ئەگەر ئێوەو ئوممەتەکەتان ھێشتا لەسەر ھیدایەت بوونایە ئەوا اللە بەندەو خەلیفەکەی ئیمام مەھدی بۆ ڕەوانە نەدەکردن تا بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ھیدایەتی ئێوەو ھەموو موسڵمانان و ھەموو خەڵکیش بدات، دەشزانم دواتر لە ئیمام مەھدی توڕە دەبن و دەڵێن: &quot;لە اللە بترسە ئەی درۆزنی خراپەکار، جا تۆ مەھدی چاوەڕوانکراو نیت، چۆن لە ئێمەت دەوێت بۆ لای اللە پێشبڕکێ لەگەڵ خۆشەویستەکەمان محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بکەین بۆ بەدەستھێنانی وەسیلە؟ بەڵکو ئەوە تەنها بۆ ئەوە بەبێ ئێمەو هیچ خەڵکێکی تریش&quot;. دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: &quot;ئایا باپیرەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بەوە فەتوای بۆ داون وەسیلە جگە لە خۆی ناکرێت و نابێت بۆ ھیچ کەسێکی تر بێت بەبێ ئێوەو هیچ خەڵکیکی تر؟ بێگومان وەڵامەکەتان بەم شێوەیە دەبێت: &quot;بەڵکو درودو سڵاوی لێبێت فەرموویەتی وەسیلە پلەیەکە لەلای اللە کە بریتیە لە بەرزترین پلە لەلای زاتی اللە ی ڕەحمان و تەنھا بۆ یەک بەندە دەبێت لەناو بەندەکانی اللە، وە پێی نەوتووین خۆی ئەو کەسەیە، بەڵکو ئێمە خۆمان وای دەبینین ئەو لە ئێمەی موسڵمانان شایستەترە پێی، جا بەوپێیەی تەنها بۆ یەک بەندەیە لەناو بەندەکانی اللە بۆیە بەڕاستی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بریتیە لەوکەسەی لەناو هەموو بەندەکانی اللە شایستەترە پێی، چونکە ئەو دوایین نێردراوو پێغەمبەرانە بۆ لای خەڵکی&quot;. دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - فەتوای ئەوەی بۆ داون خۆی ئەو بەندەیەیە؟ بێگومان وەڵامەکەتان بەم شێوەیە دەبێت: &quot;نەخێر بەوە فەتوای بۆ نەداوین، بەڵکو ئەویش ئاواتی خواستووە خۆی ئەو بەندەیە بێت&quot;. جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: کەواتە خەڵکینە بەڕاستی خاوەنەکەی بەندەیەکی نەناسراوە لەناو ھەموو بەندەکانی اللە لە جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکیش، بۆیە دەیانبینن بۆ لای پەروەردگارەکەیان پێشبڕکێ دەکەن تا دەرکەوێت کامیان لێی نزیکترە، وە ھەموو بەندەیەکیش ئاواتی ئەوە دەکات خۆی ئەو بەندەیە بێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ}<\/font>} صدق الله العظيم [الإسراء:57].<br \/>\n<br \/>\nجا بۆتان ڕوون بوویەوە اللە نزیکترین بەندەکەی کردووە بە کەسێکی نەناسراو لەناو ھەموو بەندەکانی، لەوەشدا حیکمەتێکی زۆر گەورەو گرنگی اللە ھەیە کە بریتیە لەوەی؛ تا پێشبڕکێیەکە لەنێوان هەموو بەندەکانی اللە لە جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکیش بۆ لای پەروەردگارەیان بەردەوام بێت تا دەرکەوێت کامیان نزیکترەو ھەر یەکێکیشیان بیەوێت خۆی ئەو بەندەیە بێت، وە بەم حیکمەتە گەورەو گرنگەش اللە ھەموو بەندەکانی لە بازنەی شەریک و ھاوبەش دانان بۆ اللە دەردەکات بۆ پەرستنی اللە بە تەنها بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن (چونکە هەر کەسێک لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بە کارو کردەوە چاکەکان بۆ بەدەستهێنانی وەسیلە پێشبڕکێی لەگەڵ کەسێکی تر کرد ئەوا هەرگیز ئەو کەسە ناکات بە نێوەند -واسیتە - لەنێوان خۆی و پەروەردگار، جا نایکات بە شەفاعەتکار لەلای اللە، وە پێی ناڵێت دوعام بۆ بکەو لەگەڵ اللە داوای لێ ناکات، بەڵکو حەز دەکات خۆی لە ئەو لەلای اللە خۆشەویسترو نزیکتر بێت)، وە مرۆڤیش ھیچی بۆ نیە تەنھا ئەوە نەبێت کە لەم دنیایەدا کۆششی بۆ کردووە، جا ئایا ئێوە دەیپەرستن؟ جا واز لە پەرستنەکەی مەھێنن بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانی، بەوەی پێشبڕکێ کردن بۆ لای اللە بۆ بەدەستھێنانی وەسیلە تایبەت بکەن بەوان بەبێ خۆتان، جا ئەگەر واتان کرد ئەوا اللە سزایەکی بەئێش و سەختتان دەدات و ھەرگیزیش جگە لە اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە، یان ئێوە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - و ھاوەڵە ھەڵبژێردراوەکانیتان نەبینیوە، ئەوانەی بەدڵ بەگیان لەگەڵیدا بوون بەوەی لەگەڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لەسەر پەرستنی اللە پێشبڕکێیان دەکرد؟ بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ ربّهم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الكهف].<br \/>\n<br \/>\nجا لە اللە بترسن و پارێزکار بن، وە واز لە بە گەورەگرتنی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - تا ئاستی اللە بهێنن، بەوەی بیروباوەڕتان وابێت ئەو گەورەترو زیاتر لەئێوە مافی پەرستنی اللە ی ھەیە، جا ئەو منداڵی اللە نیە تا وابێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی.<br \/>\n<br \/>\nڕەنگە یەکێک لە زانایانی موسڵمانان بیەوێت بڵێت: &quot;لە اللە بترسە ئەی ناصر محمد، ئێمەی موسڵمانان باوەڕمان وانیە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- منداڵی اللە بێت، بەڵکو ئەویش وەکو ئێمە بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە&quot;. دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: کەواتە بۆچی لە پەرستنی اللە مافێکی گەورەتری لە بەندەکانی تر پێدەدەن لەکاتێکدا ئەویش وەکو ئێوە تەنھا بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە ئەگەر ڕاستدەکەن، جا ئەویش ھیچی بۆ نیە تەنھا ئەوەی ھەوڵ و کۆششی بۆ کردووە درودو سڵاوی لێبێت؟ بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ ربّهم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾}<\/font> صدق الله العظيم.<br \/>\n<br \/>\nوە ئەی زانایانی ئوممەتی ئیسلام، لەڕاستیدا منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی شایستەترم لە ئێوە بە خۆشەویستی و نزیکیم لە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر واز لە پێشبڕکێ کردن بھێنم لەگەڵی بۆ لای اللە (لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە) بۆ بەدەستھێنانی وەسیلەو ئەوە لەسەر خۆم قەدەغە بکەم ئەوکاتە بەڕاستی شەریک و ھاوبەشم بۆ اللە داناوەو ھەرگیزیش جگە لە اللە پاڵپشت و پشتیوان و بەسەرخەرێک بۆخۆم نادۆزمەوە، پەناش دەگرم بە اللە بەھۆی نێردراوو پێغەمبەرەکانیەوە لە موشریک و ھاوبەشدانەران بم، بەڵکو اللە ئەوانی ڕەوانەکردووە تا بانگەوازی ئوممەت بکەن بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا بانگەوازی بەندەکانی اللە یان کرد ھەموویان اللە بپەرستن و بۆ لای اللە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون و پێشبڕکێ بۆ لای پەروەردگارەکەیان بکەن تا دەرکەوێت کامیان نزیکترەو ئومێدی ڕەحمەتەکەی دەکەن و لە سزاکەشی دەترسن، جا سەبارەت بەوانەی اللە هیدایەتی داون شێوازی هیدایەتەکەیان لە ئایەتە مەحکەمەکانی کتێبەکەی اللە دەدۆزنەوە، لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا}<\/font> صدق الله العظيم [الإسراء:57].<br \/>\n<br \/>\nوە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ} <\/font>صدق الله العظيم [الأنعام:90].<br \/>\n<br \/>\nجا ئەی باوەڕداران بە اللە، لەڕاستیدا منی ئیمام مەھدی بەوە فەرمانتان پێ دەکەم کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەرمانی پێکردوون، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: <font color=\"#006400\">{يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾}<\/font> صدق الله العظيم [المائدة].<br \/>\n<br \/>\nوە هەرچەندە من خەلیفەی اللە ئەو ئیمام مەھدیەم کە دواتر لەسەردەستی ئەو لە سەردەمی ڕەوانەکردنەکەی ھیدایەتی ھەموو خەڵکی دێتەدی، جا خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، وە اللە لە سەردەمی ڕەوانەکردنی ھەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان ھیدایەتی ھەموو ئوممەتی نەداوە، وە ھێشتا ھەر جیاوازو ناکۆکن، جا سەرەڕای ئەو ڕێزەی منیش لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە بۆم نیە پێتان بڵێم لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێم لەگەڵ مەکەن، پاک و بێگەردی بۆ اللە، بەڵکو منیش وەکو ئێوە مرۆڤێکم، جا لەپەرستنی اللە ھەمان ئەو مافەش بۆ ئێوە ھەیە کە بۆ ئیمام مەھدی ھەیە، جا ھیچ جیاوازیەک لەنێوان بەندەکانی اللە نیە بە ھەموویان و نێرو مێیانەوە، وە ھەرگیز اللە ھیچ خاوەن و منداڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە، بۆیە هەمووتان لە اللە بترسن و پارێزکاربن، وە بۆلای ئەو بەدوای بەدەستھێبانی وەسیلە بکەون، وە بە بانگەواز کردن بۆ لای جیهاد بکەن بەڵکو ڕێنمایی بکرێن، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێدبە.<br \/>\n<br \/>\nوە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ناوی (بەندەی گەورەترین نیعمەت - عبد النّعيم الأعظم) تەنیا تایبەت نیە بە ئیمام مەھدی و ئێوەش لێی بێ بەش نین، بەڵام ئەوکەسەی ناوی پێدەبرێت پێویستە ڕەنگدانەوەی تێدا هەبێت، چونکە ئەوکەسەی زانیویەتی بەندەی گەورەترین نیعمەتەکەیە (عبد النّعيم الأعظم) ھەرگیز بە نیعمەتی بەھەشت و حۆری و کۆشک و تەلارەکانی ڕازی نابێت تا ئەوکاتەی ئەو نیعمەتە دێتەدی کە لە مەلەکوتی ھەموو دنیاو دوایی گەورەترە، جا اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت و چیتر خەفەتبار نابێت لەسەر ئەو بەندانەی ھەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بەزایە چووەو پێشیان وایە باشترین کاروکردەوە ئەنجام دەدەن.<br \/>\n<br \/>\nوە ئەی خۆشەویستانی اللە، ئەوانەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (يحبّهم الله ويحبّونه) خۆزگەو ئاواتی شەھید بوون لەپێناو اللە مەکەن تا بێباوەڕەکان بتان کوژن، چونکە ئەگەر بێباوەڕان ئێوەیان کوشت بێگومان دواتر یەکسەر لە دوای مردنەکەتان دەخرێنە ناو بەھەشتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ ربّهم يُرْزَقُونَ ﴿١٦٩﴾ فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿١٧٠﴾} <\/font>صدق الله العظيم [آل عمران].<br \/>\n<br \/>\nجا ئەوانە خۆیان و ماڵیان بە پەروەردگارەکەیان فرۆشتووە تا لەبەرامبەردا بەھەشتیان بۆ ھەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَىٰ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجنّة يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التّوراة وَالْإِنجِيلِ وَالْقُرْآنِ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُم بِهِ وَذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿١١١﴾}<\/font> صدق الله العظيم [التوبة].<br \/>\n‎<br \/>\nڕەنگە یەکێک لە موجاھیدەکان لەپێناو اللە بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: ئایا فەرمانمان پێدەکەی لەگەڵ بێباوەڕاندا نەجەنگین تا ئەوکاتەی ئەوان دەمانکوژن؟ دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو بجەنگن لە پێناو اللە لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵتاندا دەجەنگن و با ھێزو تواناو لێدانێکی توندوتیژو دڵێکی وەکو ئاسنتان لێ ببینن، بێگومان اللە ش ئەوکەسە سەردەخات کە سەریدەخات، بەڕاستی اللە زۆر بەھێزو بەدەسەڵاتە، وە دەستدریژی مەکەنە سەر ئەو بێباوەڕانەی لەگەڵتاندا ناجەنگن، بەڵکو لە پێناو بەدەستھێنانی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی ئاواتی شەهیدبوون مەخوازن تەنھا ئەوکەسەی وایدەبینێت پێی ڕازی دەبێت، چونکە ئەو کەسە بەو نیعمەتەی نەزانیوە کە لەوە گەورەترە، کە بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت. ئەی خۆشەویستانی اللە (ئەی ئەوانەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت - يُحبّهم الله ويُحبّونه) بینیوتانە ئەگەر یەکێک لە ئێوە لەپێناو اللە بکوژرێت اللە ش کە خستیە ناو بەھەشتەکەیەوە ئەوا بە کۆشک و تەلارەکانی و حۆریەکانی خۆشحاڵ بێت، جا لەپاش ئەوە گوێبیستی قسەیەکی شاراوە دەبێت لە نەفسی اللە کە لەدوای پەردەوە گوێی لێ دەبێت و دەفەرموێت: <font color=\"#006400\">{يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾}<\/font> صدق الله العظيم [يس].<br \/>\n<br \/>\nجا لەپاش ئەوە لەگەڵ پەروەردگارەکەی قسە دەکات و دەڵێت: کەواتە بۆچی منت دروستکردووە ئەی پەرستراوەکەم؟ دوای ئەوە پەروەردگاری خەڵکی جیھان لەدوای پەردەوە وەڵامی دەداتەوەو دەفەرموێت: <font color=\"#006400\">{وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾<\/font>}صدق الله العظيم [الذاريات].<br \/>\n<br \/>\nجا ئەی خۆشەویستانی اللە بە اللە سوێندتان دەدەم، ئێوە بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریەکانی ڕازی دەبن لەکاتێکدا اللە ی ڕەحمان لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە خەفەتبار بێت؟ بەڵکو ئومێدی ئەوە لە اللە بخوازن ئەو نیعمەتەتان بۆ بھێنێتەدی کە لە بەھەشت گەورەترە، ئەویش بریتیە لەوەی خۆشەویستەکەتان اللە ی ڕەحمان لە نەفسی خۆی ڕازی بێت نەک خەفەتبار لەسەر ئەو بەندانەی ھەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بەزایە چووەو پێشیان وایە باشترین کاروکردەوە ئەنجام دەدەن، وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش اللە لە نەفسی خۆی ڕازی نابێت تا ئەوکاتەی خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست. جا ئەوکەسەی ئەوە ئامانجەکەی بێت کە لەپێناویدا دەژی ئەوا دواتر اللە ھیدایەتی بەندەکانی دەدات وەکو ڕەحمێک بەو بەندەیەی ڕازیبوونی پەروەردگارەکەی لە نەفسیدا دەپەرستێت کە کردوویەتی بە ئامانج نەک کردبێتی بە هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی بەھەشت، جا حەقە لەسەر اللە خەڵکی پێ ھیدایەت بدات و بیان کات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، ئەوکەسەش بریتیە لە ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان، ئەوکەسەی اللە ڕەحمی پێکردووە، جا جیاوازبوون و ناکۆکی نێووان ئوممەتی قەدەغە کردووە و کردوونی بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، جا ئەوان لە سەردەمی ڕەوانەکردنی هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان هەر جیاوازو ناکۆک بوونەو اللە دەستەیەکیانی ھیدایەت داون و دەستەیەکیشیان گومڕاییان بەسەردا بڕیاردراوە، تەنها لە سەردەمی ڕەوانەکردنی ئەو ئیمام مەھدیە نەبێت کە اللە ڕەحمی پێکردووەو لەپێناو ئامانجەکەیدا خەڵکی ھەموو ھیدایەت داوە، بەم شێوەیە ئەو ئامانجەی بۆی دروستبوون دێتەدی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ﴿١١٨﴾إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ}<\/font> صدق الله العظيم [هود:118-119].<br \/>\n<br \/>\nجا ھەرچی سەبارەت بەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: <font color=\"#006400\">{وَلَوْ شَاءَ ربّك لَجَعَلَ النّاس أُمَّةً وَاحِدَةً}<\/font> صدق الله العظيم.<br \/>\n<br \/>\nبەیانی ئەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەدۆزنەوە: <font color=\"#006400\">{وَلَوْ شَاءَ ربّك لَآمَنَ مَن فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعًا}<\/font> صدق الله العظيم [يونس:99].<br \/>\n<br \/>\nھەرچی سەبارەت بەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: <font color=\"#006400\">{وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ}<\/font> صدق الله العظيم.<br \/>\n<br \/>\nبەیانی ئەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەدۆزنەوە: <font color=\"#006400\">{فریقا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حقّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ}<\/font> صدق الله العظيم [الأعراف:30].<br \/>\n<br \/>\nھەرچی سەبارەت بەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: <font color=\"#006400\">{إِلَّا مَن رَّحِمَ ربّك وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ}<\/font> صدق الله العظيم.<br \/>\n<br \/>\nجا ئەوە بریتیە لەو ئیمام مەھدیەی اللە ڕەحمی پێدەکات، جا لەپێناو ئامانجەکەی بە مۆڵەتی اللە خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، جا حەسرەتی خەفەتباری نەفسی پەروەردگارەکەی لەسەر بەندەکانی دەڕوات و نامێنێت و بەم شێوەیە گەورەترین نیعمەتەکەیان بۆ دێتەدی و ئەوکاتە اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت، جا ئەو ئامانجەی بۆی دروستبوون دێتەدی، وە چۆن اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت؟ ئەوە نایەتەدی تەنها ئەوکاتەی اللە هەموو بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەتەکەی خۆیەوەو دەیانکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست.<br \/>\n<br \/>\nجا ئەی خۆشەویستانی اللە، ئەوانەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت پێداگربن لەسەر ھیدایەتی ئوممەت و دوعایان لێ مەکەن، جا لەپێناو اللە ڕق و توڕەییەکەی خۆتان بخۆنەوە ئەوکاتە خۆشەویستی اللە بەدەست دەھێنن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النّاس وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ}<\/font> صدق الله العظيم [آل عمران:134].<br \/>\n<br \/>\nوە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا أَلَا تُحِبُّونَ أَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ}<\/font> صدق الله العظيم [النور:22].<br \/>\n<br \/>\nچونکە ئەوکەسەی لەپێناو ڕازیبونەکەی اللە لە خەڵکی دەبورێت و ئارام دەگرێت و لێیان خۆشدەبێت و چاوپۆشیان لێدەکات اللە ش پێی دەڵێت: ئەی بەندەکەم، تۆ لە پەروەردگارەکەت بەخشندەتر نی، جا بەڕاستی وا منیش لە گوناھەکانی پێشوترو دواتریشت خۆشبووم، جا ئیمام مەھدی بانگەوازی پشتیوانەکانی دەکات لە بانگەوازکردن بۆ لای اللە کە خاوەن ویستی خۆڕاگری بن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ ﴿٤٣﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الشورى].<br \/>\n<br \/>\nئەمەش تا دەگەن بە ئەوپەڕی بەرزترین پلەکانی پەرستن لەلای اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ ﴿٣٤﴾ وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ ﴿٣٥﴾} <\/font>صدق الله العظيم [فصلت].<br \/>\n<br \/>\nجا ئایا دەزانن بۆچی اللە ئیبراھیمی کرد بە خۆشەویستی خۆی؟ چونکە دوعای لە بێباوەڕەکان نەدەکرد بەڵکو دەیفەرموو: <font color=\"#006400\">{فَمَن تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ}<\/font> صدق الله العظيم [إبراهيم:36].<br \/>\n<br \/>\nبۆیە ئەو اللە یەی لەسەر عەرشە گەورەکەیەتی شاھێدی ئەوەی داوە ئیبراھیم زۆر به‌ سۆزو نه‌رم و نیان و لێبوردەو خۆڕاگر بوو: <font color=\"#006400\">{إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّاهٌ مُّنِيبٌ ﴿٧٥﴾}<\/font> صدق الله العظيم [هود].<br \/>\n<br \/>\n<font color=\"#006400\">{وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا}<\/font> صدق الله العظيم [النساء:125].<br \/>\n<br \/>\nھەرچی ئەو کاتەیە کە بانگەوازتان دەکەم بۆ لای ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لە نیعمەتی بەھەشتەکەی گەورەترە ئەوا بەو پیاوەتان زانیوە کە گەلەکەی کوشتیان و لە پێناو اللە شەهیدبوو،  اللە ش خستیە ناو نیعمەتی بەھەشتەوە، پاشان بینیوتانە ئەم پیاوە خۆشحاڵە بەوەی اللە لە چاکەو ڕێزو بەخششی تایبەتی خۆی پێی داوەو خۆزگەو ئاواتی ئەوەی کردووە گەلەکەی بەوەیان زابیبوایە کە اللە لە چاکەو ڕێزو بەخششەکەی خۆی پێیداوە، بەڵام لەھەمان کاتدا ئەوە نابینن اللە وەکو ئەم پیاوە خۆشحاڵ و ئاسودە بێت، جا ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان وردببنەوەو بیربکەنەوە: <font color=\"#006400\">{قِيلَ ادْخُلِ الجنّة قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾ بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ ﴿٢٧﴾ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِنْ كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾}<\/font> صدق الله العظيم [يس].<br \/>\n<br \/>\nبۆیە ئەوەی لە کتێبدا ناوی بەندەی گەورەترین نیعمەت (عبدالنعیم الٱعظم) بوو ئەوا ھەرگیز بەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە (کە بەھەشتە) ڕازی نابێت تا ئەوکاتەی گەورەترین نیعمەتەکە دێتەدی، تا ئەوکاتەی اللە خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست.<br \/>\n<br \/>\nوە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..<br \/>\nبراتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.<br \/>\nـــــــــــــــــــــ<br \/>\n<div class=\"showpost\">110814<\/div><\/div><\/font><\/font>","keywords":"الله,عظيم,العظيم,راست,هموو,باىبرز,ئىمام,مهدى","description":"ب بشتراستكردنوى ئم فرموودىى الل ى باىبرز ولمن صبر وغفر إن ذلك لمن عزم الأمور  صدق الله العظيم الشورى","source":"110814","lastedit":1770703059,"threadid":34244,"thread":"هۆكاری ڕاسته‌قینەو سه‌ره‌كی شه‌ریک و هاوبەشدانان بۆ اللە و نهێنی شه‌فاعه‌ت ..","forumid":98}