{"postid":310121,"title":"","dateline":1557425207,"pagetext":"<font color=\"#0000CD\"><font size=\"5\"><div style=\"text-align: center;\"><font color=\"#cc0000\">- 19 -<\/font><br \/>\n<font color=\"#000080\">ئیمام ناصر محمد یەمانی<br \/>\n18 - 03 - 1431 کۆچی<br \/>\n04 - 03 - 2010 زایینی<br \/>\n08:45 ئێوارە<br \/>\n[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]<br \/>\n<a href=\"https:\/\/nasser-alyamani.org\/showthread.php?p=96594\" target=\"_blank\">https:\/\/nasser-alyamani.org\/showthread.php?p=96594<\/a><br \/>\nــــــــــــــــــــ<\/font><br \/>\n<br \/>\n<font color=\"#800080\">‏وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ڕێساو یاسای جیھاد لە پێناو اللە بۆ موەحید ..<\/font><br \/>\n<br \/>\nبە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دوایین نێردراوو پێغەمبەران باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..<br \/>\n<br \/>\nئەی موەحید، لە اللە بترسەو بە گوناھ خۆت بە گەورەو زل مەگرە، باسەکان بە ھەڵە تێکەڵ بە یەک مەکە بە چوون بۆ بابەتێکی تر بەرلەوەی بە ئەنجامێک لە بابەتی ڕێساو یاسای جیھاد لەپێناو اللە دەربچین، جا ئەوە لە گرنگترین بابەتەکانە بۆ گفتوگۆکردن لەنێوان مەھدی چاوەڕوانکراوو کۆمەڵە جیھادیەکانی جیھان، پێشتریش بە ئایەتە مەحکەمەکان کە بۆ زاناو نەزانەکانتان ڕوون و ئاشکران فەتواماندا بەوەی جیھاد دابەش دەکرێتە سەر دوو بەش:<br \/>\n<br \/>\nجیھاد بە بانگەوازکردن بۆ لای اللە: ئەم جۆرە جیھادە لەپێناو اللە بە بانگەوازکردن بۆ لای اللە هیچ ناچارکردنێکی تێدا نیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەتوایەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی: <font color=\"#006400\">{لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ۖ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ۚ فَمَن يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللَّـهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ لَا انفِصَامَ لَهَا ۗ وَاللَّـهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿٢٥٦﴾}<\/font> صدق الله العظيم [البقرة].<br \/>\n<br \/>\nجا اللە فەرمانی پێنەکردووین شمشێر لەسەر مل و گەردنی خەڵکی بەکاربهێنین تا بەم شێوەیە باوەڕ بهێنن، چونکە ھەرگیز اللە بەم شێوەیە ئەگەر بە زۆر ناچارکرابن پەرستنەکانیان لێ قبوڵ ناکات، جا ھەرگیز اللە نە نوێژو زەکاتەکانیان نە ڕۆژوو و حەجەکانیشیان لێ قبوڵ دەکات ئەگەر بێتو بە زۆرو زەلیلی ناچارمان کردن لەسەرئەوەی باوەڕ بە اللە بهێنن و نوێژبکەن و بە زۆرو زەلیلیش ناچارمان کردن لەسەر ئەوەی بە ڕۆژوو بن و حەج بکەن، ئایا لە اللە ناترسن؟ بەڵکو اللە فەرمانی پێکردووین بە بانگەوازکردن بۆ لای اللە و بە لۆژیکی ڕازیکەر جیهاد لە پێناو اللە بکەین، وە بە قورئان هەوڵ و کۆشش و جیھادێکی گەورەیان لە لەگەڵ بکەین. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{فَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا ﴿٥٢﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الفرقان].<br \/>\n<br \/>\nوە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای اللە بە قورئانی گەورە بانگەوازی بێباوەڕان بکەین. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾}<\/font> صدق الله العظيم [يوسف].<br \/>\n<br \/>\nجا سەیرێکی فەتوا ڕاستەکە بکەن ئەی شوێنکەوتوانی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - : <font color=\"#006400\">{أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي}<\/font> صدق الله العظيم.<br \/>\n<br \/>\nجا ئەی گەلی ڕێکخراوی قاعیدە ئەگەر لە شوێنکەوتووانی محمد نێردراوی اللە ن- درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بۆچی بانگەوازی خەڵکی ناکەن بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەتان و لەگەڵ خەڵکی بە مەحکەمی قورئانی گەورە بە شێوازێکی ڕازیکەر بە زانست و لۆژیک و حیکمەت و دانایی و ئامۆژگاری بەجێ و چاک جیهادێکی گەورە بکەن وەک جێبەجێ کردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی: <font color=\"#006400\">{ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ}<\/font> صدق الله العظيم [النحل:125]؟<br \/>\n<br \/>\nجا ئایا وایدەبینن خۆکوژی لە بازاڕەکانی مرۆڤ و ڕشتنی خوێنیان بانگەوازکردنە بۆ لای اللە بەو شێوەیەی چاکە! چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟<br \/>\n<br \/>\nڕەنگە موەحید بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: &quot;لەڕاستیدا ئێمە خۆمان لە بازاڕی ئەو بێباوەڕانە ناتەقێنینەوە کە دژایەتی ڕێکخراوی قاعیدەیان نەکردووە، بەڵکو خۆمان لە بازاڕی ئەو وڵاتانە دەتەقێنینەوە کە دژایەتی موسڵمانان دەکەن&quot;، دوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئایا هەرگیز تەقینەوەکانتان بەرپرسێکی لەوانەی بڕیار بە دەستن و دژایەتی ئیسلام و موسڵمانان دەکەن یان دەستەی ئەو سەربازانەیان کە دژایەتیتان دەکەن کوشتووە؟ بەڵکو ئێوە لەم وڵاتانە ھەڵدەستن بە کوشتنی ھاوڵاتیە بێ تاوانەکان لەکاتێکدا بڕیار بەدەست نین و نە چوونەتە ناو سیاسەتی حکومەتەکانیانەوە! ئایا لە اللە ناترسن؟ وە ئەگەر وتیشتان: &quot;بەڵکو ئەوان ئینتیمایان ھەیە بۆ ئەم وڵاتانە&quot;، لەدوای ئەوە پێتان دەڵێم: ئایا دەبینن اللە منداڵی بکوژی بۆتان حەڵاڵ کردبێت تا بەھۆی ئەوەی باوکی ھەستاوە بە کوشتنی یەکێکتان بیکوژن یان ھەستن بە کوشتنی باوکی بکوژەکە بەھۆی ئەوەی منداڵەکەی کەسێکی لە ئێوە کوشتووە؟ پاک و بێگەردی بۆ ئەو پەروەردگارەم کە ستەمی لەسەر نەفسی خۆی قەدەغە کردووەو لەنێوان بەندەکانیشیدا قەدەغەی کردووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ}<\/font> صدق الله العظيم [الأنعام:164].<br \/>\n<br \/>\nھەروەھا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە پایەبەرز:<font color=\"#006400\"> {وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّـهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ۗ وَمَن قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِ سُلْطَانًا فَلَا يُسْرِف فِّي الْقَتْلِ}<\/font> صدق الله العظيم [الإسراء:33].<br \/>\n<br \/>\nبەڵکو اللە کوشتنی نەفسی قەدەغە کردووە تەنھا بە حەق نەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّـهُ إِلَّا بِالْحَقِّ}<\/font> صدق الله العظيم [الإسراء:33].<br \/>\n<br \/>\nڕەنگە موەحید بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: &quot;بەڵام ئێمە ناچارین لەوەی بەرکەوتووی بێ تاوان بەربکەون لەپێناو هاتنەدی ئامانجە ویستراوەکە&quot;. دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەگەر وابزانن کوشتنی نەفسێک بە ناحەق ئاوا لەسەرتان ئاسانە بەڵام لەلای اللە زۆر گەورەیە، بۆیە باری تاوان و گوناھی کوشتنی نەفسێکی بە ناحەق لە مەحکەمی کتێبەکەی چەندین هێندە زیاتر کردووە، بە جۆرێک باری گوناھەکەی وەک ئەوەیە ھەموو خەڵکی کوشتبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{مِنْ أَجْلِ ذَٰلِكَ كَتَبْنَا عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا}<\/font> صدق الله العظيم [المائدة:32].<br \/>\n<br \/>\n<font color=\"#cc0000\">ئەی گەلی ڕێکخراوی قاعیدە ئایا ڕێساو یاسای حسابی کردەوە خراپەکان لە کتێبەکەی اللە نازانن کە بریتیە لەوەی: {مَن جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا ۖ وَمَن جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَىٰ إِلَّا مِثْلَهَا وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿١٦٠﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].<br \/>\n<br \/>\nبەڵام اللە یەک کردەوەی خراپەو یەک کردەوەی چاکی لەوە دەرهێناوە، جا سزای ئەم کردەوە چاک و خراپەی لە تەرازووی گوناھ یان پاداشتدا یەکسان کردووە، ئەمەش بۆ کەسێک نەفسێکی کوشتووە بئ ئەوەی نەفسێکی کوشتبێت یان کەسێکی کوشتووە لەکاتێکدا بکوژەکە نیە، یان کەسێکی کوشتووە بە تێکدەری و خراپەکاری کردن لە زەوی، جا حوکم و بڕیاری ئەوکەسە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە لە بارو تاواندا بریتیە لەوەی: {فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [المائدة:32].<br \/>\n<br \/>\nبە ھەمان شێوە ئەوکەسەی کەسێک بە لێبوردن لە بکوژەکە زیندوو بکاتەوە پاداشتەکەی لە کتێبەکەی اللە بریتیە لەوەی: {وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [المائدة:32].<\/font><br \/>\n<br \/>\nجا لە اللە بترسن و بزانن اللە محمد نێردراوی اللە ی - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان ڕەوانەکردووە، وە ئەگەر بھاتبا اللە توڕه‌و قسه ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی کردبووایە‌ ئه‌وا هه‌موو له ده‌وری بڵاوه‌یان ده‌کردو کەسێکیش لەناو خەڵکی باوەڕی نەدەھێنا، جا چۆن دەتانەوێت خەڵکی بە کوشتن و ڕشتنی خوێنیان ھیدایەت بدەن؟ وە ڕێگری ئەوەشتان لێ ناکەین شەڕ لەگەڵ ئەمریکاو ئەوەشی پشتگیریان دەکات بکەن تا ئەوکاتەی دەست لە جەنگ کردن لەگەڵ موسڵمانان هەڵدەگرن، بەڵام اللە مۆڵەتی پێنەداون ھاوڵاتیەکی ئەمریکی بکوژن لەکاتێکدا شەڕی لەگەڵ نەکردوون و لەو بڕیار بەدەستانەش نیە کە دژی ئیسلام دەجەنگن و سەربازێکیش نیە لەو سەربازانەی سوپای ئەمریکی کە شەڕتان لەگەڵ دەکەن، جا اللە کوشتنی ئەو کەسەی بۆ حەڵاڵ نەکردوون کە شەڕتان لەگەڵ ناکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا ۚ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ﴿١٩٠﴾}<\/font> صدق الله العظيم [البقرة].<br \/>\n<br \/>\nبەڵام ئێوە خەڵکانێک دەکوژن کە بێتاوانن، جا کردوتانن بە دوژمن و کەسە دەستدرێژکارەکان، بۆیە منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان بە سزایەکی توندو بە ئێش هۆشداری بە ڕێکخراوی قاعیدەو پێشەواکەیان ئوسامە بن لادن دەدەم، وە اللە لە ڕێگای جیھادکرنەکەیان ڕێگری لێکردوون، جا بەڕاستی ڕێگای جیھادکردنەکەیان بە خۆکوژی و خۆتەقاندنەوە بەسەر بێباوەڕە بێتاوانەکان زیانێکی گەورەی بە ئایین گەیاندووەو خزمەتی دوژمنانی ئایین و موسڵمانانیان کردووە، جا دەڵێن: ئایا نابینن موسڵمانان تیرۆریست و تۆقێنەرن، پاشان ئەوانەی نازانن بڕوا بەوە دەکەن و پێیان وایە موسڵمانان تیرۆریست و تۆقێنەرن و مرۆڤایەتی بە ناڕەوا دەکوژن، جا ئەوەی ئێوە دەیکەن دەبێتە بەڵگە لەسەر هەوڵی ئەو جولەکانەی بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک ئیسلام لەبەرچاوی خەڵکی ناشیرین دەکەن، جا ئایا دان نانێن بەوەی ئێوە زیاتر لە سودەکەی زیانتان لە ئایین داوە؟ بەڵام اللە فەرمانی پێنەکردووین بێباوەڕان بتۆقێنین؛ بەڵکو فەرمانی پێکردووین دوژمنانی ئایین و دوژمنانی موسڵمانان بتۆقێنین، ئەوانەی لە ئایینەکەمان دژایەتیمان دەکەن و دەیانەوێت ڕووناکیەکەی اللە بکوژێننەوەو ڕێگامان لێدەگرن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَأَعِدُّوا لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّـهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّـهُ يَعْلَمُهُمْ ۚ وَمَا تُنفِقُوا مِن شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ ﴿٦٠﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الأنفال].<br \/>\n<br \/>\nیان وایدەبینن اللە فەرمووبێتی (تا بێباوەڕان لە خەڵکی پێ بتۆقێنن)؟ بەڵکو دوژمنانی اللە لەو بێباوەڕانەی لە ئاییندا دژایەتیتان دەکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّـهِ وَعَدُوَّكُمْ}<\/font> صدق الله العظيم.<br \/>\n<br \/>\nچونکە اللە فەرمانی بە ئێمەی موسڵمانان نەکردووە دوژمنایەتی و ڕق و کینە دژی ھیچ کەسێک ڕابگەیەنین، تەنھا لە دژی ئەوانەی دژایەتی اللە و نێردراوەکەی و ئیسلام و موسڵمانان دەکەن، جا دواتر بۆ ئەم جۆرە کەسانە دەبینیت ئێمەو فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان و یاوەرەکانمان هێزو ده‌سه‌ڵاتمان زۆرترەو به‌ سه‌ختی تۆڵه‌یان لێده‌ستێنین. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بۆ ھەموو کات و شوێنێک: <font color=\"#006400\">{إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلَائِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آمَنُوا ۚ سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ ﴿١٢﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَاقُّوا اللَّـهَ وَرَسُولَهُ ۚ وَمَن يُشَاقِقِ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ فَإِنَّ اللَّـهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴿١٣﴾ ذَٰلِكُمْ فَذُوقُوهُ وَأَنَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابَ النَّارِ ﴿١٤﴾ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا زَحْفًا فَلَا تُوَلُّوهُمُ الْأَدْبَارَ ﴿١٥﴾ وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ إِلَّا مُتَحَرِّفًا لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٍ فَقَدْ بَاءَ بِغَضَبٍ مِّنَ اللَّـهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ﴿١٦﴾ فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَـٰكِنَّ اللَّـهَ قَتَلَهُمْ ۚ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَـٰكِنَّ اللَّـهَ رَمَىٰ ۚ وَلِيُبْلِيَ الْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَاءً حَسَنًا ۚ إِنَّ اللَّـهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿١٧﴾ ذَٰلِكُمْ وَأَنَّ اللَّـهَ مُوهِنُ كَيْدِ الْكَافِرِينَ ﴿١٨﴾ إِن تَسْتَفْتِحُوا فَقَدْ جَاءَكُمُ الْفَتْحُ ۖ وَإِن تَنتَهُوا فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَعُودُوا نَعُدْ وَلَن تُغْنِيَ عَنكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْئًا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ اللَّـهَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ ﴿١٩﴾ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّـهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ ﴿٢٠﴾ وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ قَالُوا سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ ﴿٢١﴾ إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِندَ اللَّـهِ الصُّمُّ الْبُكْمُ الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ ﴿٢٢﴾ وَلَوْ عَلِمَ اللَّـهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَّأَسْمَعَهُمْ ۖ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا وَّهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٢٣﴾ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّـهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿٢٤﴾ وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴿٢٥﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الأنفال].<br \/>\n<br \/>\nوە برای بەڕێزم موەحید، ئەگەر بۆتان ڕوونبوویەوە ناصر محمد یەمانی بانگەواز بۆ حەق دەکات و ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست ڕەوانیە بە گوناھو ناڕەوا خۆتان بە گەورەو زل بگرن، وە لە اللە بترسن، بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان سوێند بۆ ئێوەو ھەموو خەڵکی جیھانیش دەخۆم من مەھدی جاوەڕوانكراوی حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە، وە خۆم  خۆمم ھەڵنەبژاردووە؛ بەڵکو اللە ھەڵیبژاردووم و دەسەڵاتی زانستەکەمی بەسەر هەموو زانایانی موسڵمانان و نەصاراو جولەکە زیاد کردووە، وە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەم بانگەواز بۆ لای اللە دەکەم، کە بریتیە لە خودی بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی باپیرەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، بۆیە ناوەکەم لەگەڵ هەواڵ و باسەکە ڕێک کەوتووە (واطأ) (ناصر محمد - بەسەرخەری محمد)، وە بزانن ئەگەر پشتان کردە بانگەوازەکەم ئەوا اللە لە شەوێک خەلیفەکەی بە نیشانەی سزایەکی بە ئێش بەسەرئێوەو ھەموو خەڵکی جیھاندا دەردەخات، جا ئەگەر بەدرۆتان زانی چاوەڕێ دەکەم. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ﴿١٠﴾ يَغْشَى النَّاسَ ۖ هَـٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١١﴾ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿١٢﴾}<\/font> صدق الله العظيم [الدخان].<br \/>\n<br \/>\nئەمەش نیشانەیەکە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو سزایەی ھەموو شوێن و ئاوەدانیەکانی خەڵکی (بە موسڵمان و بێباوەڕە) پشتھەڵکەرەکان لە بەرامبەر کتێبەکەی اللە قورئان دەگرێتەوە؛ ئەوانەی ڕەتیان کردەوە بۆ لای پەروەردگارەکەیان بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون (کە بەرزترین شوێنە لە بەھەشت) تا دەرکەوێت کامیان لە اللە نزیکتر دەبێت، جا زۆربەیان باوەڕیان بە اللە نەھێناوە مەگەر بە شەریک و ھاوبەشدانان نەبێت بۆی بە تاغوت یان بەھۆی بەندە نزیکەکانیەوە، جا واز لە اللە دەهێنن و تایبەتی دەکەن بەوان بەبێ بەشداری چاکەکاران و پێیان وایە بۆ لای پەروەردگارەکەیان بۆیان نیە پێشبڕکێیان لەگەڵ بکەن، هەروەک ئەوەی موسڵمانان پێیان وایە بۆیان نیە پێشبڕکێ لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەران بکەن بۆلای اللە تا دەرکەوێت کامیان لێی نزیکترە. بۆیە بە سزایەکی بە ئێش مژدە بەوان و بێباوەڕان دەدەم. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: <font color=\"#006400\">{رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ ۖ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ ۚ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا ﴿٥٤﴾ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَىٰ بَعْضٍ ۖ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا ﴿٥٥﴾ قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾ وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ﴿٥٨﴾ وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَن كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ ۚ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا ۚ وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا ﴿٥٩﴾} <\/font>صدق الله العظيم [الإسراء].<br \/>\n.<br \/>\nئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێد بە..<br \/>\n<br \/>\nجا ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان شەوو ڕۆژ بەیانەکانم بگەیەنن، جا ماندوو مەبن و سڵ مەکەنەوەو ببنە کەسانێکی ڕەببانی دڵسۆز بۆ پەروەردگاری خەڵکی جیھان کە ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دانانێن، وە بەڵێنە ڕاست و دروستەکەی اللە ھات بۆ ئەوانەی دڵسۆزی پەروەردگارەکەیانن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{وَعَدَ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا ۚ يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ۚ وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿٥٥﴾}<\/font> صدق الله العظيم [النور].<br \/>\n<br \/>\nجا وا خەلافەتی جیھانی ڕاشیدی ھات، جا اللە فەرمانی پێکردووم بتانگەڕێنمەوە بۆ پێڕەوو بەرنامەی پێغەمبەرێتی یەکەم، ھەروەک بڵێی لە سەردەمەکەی محمد نێردراوی اللە بن- درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- ئەگەر لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەیەوە شوێن بانگەوازکاری لای اللە کەوتن، جا بۆ حەق نیە شوێن ئارەزووی ڕێکخراوی قاعیدە بكەوێت، وە بۆ حەقیش نیە شوێن ئارەزووی سوننەو جەماعە بکەوێت، وە بۆ حەق نیە شوێن ئارەزووەکانی شیعە بکەوێت، وە بۆ حەق نیە شوێن ئارەزووی گەلێک بکەوێت ئایینەکەیان بۆ چەندین بەشی جیا جیا دابەش کردووە، ھەروەک لەپێش ئەوانە خاوەن کتێبەکان کردوویانە، جا من لە هیچ شتێکدا لە ئێوە نیم تا ئەوکاتەی بە چاکی پەیڕەوی لەم قورئانە گەورەیە دەکەن کە لەبەردەستانە، کە لە دەستکاری و شێواندن پارێزراوەو بەڵگەی اللە یە لەسەر ھەموو خەڵکی تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، جا ئەگەر گوێڕایەڵیتان نەکرد بۆ کوێ دەڕۆن لە دەست سزای توندوتیژی بە ئیشی اللە بۆ پشتھەڵکەران لە زیکری پارێزراوی پەروەردگارەکەتان لە دەستکاری و شێواندن؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: <font color=\"#006400\">{فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ ﴿٢٦﴾ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ ﴿٢٧﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ ﴿٢٨﴾}<\/font> صدق الله العظيم [التكوير].<br \/>\n<br \/>\nوە ئەی موەحید، ئەگەر بە یەک دەسەڵاتی زانستیش بێت دەتوانی بە حەق تانە لەم بەیانە ئاشکرایە بدەیت، جا بڵێیت ناصر محمد یەمانی بە ویست و ئارەزووی خۆی تەفسیری بۆ کردووە؟ نەخێر ھەرگیز ناتوانیت، دەزانی لەبەرچی؟ چونکە من وەکو ئێوە نیم ئەی زانایانی موسڵمانان قورئان بە ڕاو ئیجتیھادو پێوانە تەفسیر بکەم، پەناش دەگرم بە اللە ئەگەر وتەکەی اللە بشێوێنم و لە شوێنێکی دابنێم لەکاتێکدا مەبەستی لەوە نەبێت؛ بەڵکو بەیانی ڕاست و دروستی قورئانم لە خودی قورئان بۆ هێناون، جا دەسەڵاتی زانستەکەمان بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان ھێناوەتەوە کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە بۆ زاناو نەزانەکانتان، قورئانێکی عەرەبی ئاشکرا بەڵکو تێبگەن، وە بە شتێکی قسەی خۆم و ڕاو ئیجتیھادێک لەلایەن خۆمەوە بەڵگەتان بەسەردا ناھێنمەوە، بەڵکو بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان، خۆ ئەگەر بە ڕوون و ئاشکرا نایانبینیت فەرموو بەیانێکی ڕاست و دروستر لە بەیانەکەی ناصر محمد یەمانی بھێنەوە کە ڕاستر قسە بکات و باشتر ڕێنمایی بکات ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت، وە ئەگەر نەتکردو ھەرگیزیش ناتوانیت بیکەیت ئەوا لە اللە بترسە، وە ئەوە بە پێشەواکەتان ئوسامە بن لادن ڕابگەیەنە ئێمە چاوەڕێی دەکەین بۆ گفتوگۆ کردن، جا لەڕاستیدا ئەمە ھەواڵێکی گەورەیە کە ئێوە پشتی لێ هەڵدەکەن ئەی گەلی موسڵمانان، بۆیە لە اللە بترسن، وە ئاگادارتان دەکەمەوە بە ڕاکردن لە اللە وە بۆ لای اللە، بەڕاستی من لەلای ئەوەوە بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام لە سزاکەی اللە بە ھەسارەی سزا لەم ئوممەتەدا، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، وە کێ لەو کەسە ستەمکارترە درۆ بەناوی اللە ھەڵدەبەستێت؟<br \/>\n<br \/>\nوە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..<br \/>\nخەلیفەی اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.<br \/>\nـــــــــــــــــــ<br \/>\n<div class=\"showpost\">96594<\/div><\/div><\/font><\/font>","keywords":"الله,كردن,راست,كردو,كردوو,العظيم,بلكو,خلكى","description":"ب بشتراستكردنوى ئم فرموودىى الل ى باىبرز فارتقب يوم تأتي السماء بدخان مبين  يغشى الناس هذا عذاب أليم  ربنا اكشف عنا العذاب إنا مؤمنون  صدق الله العظيم الدخان","source":"96594","lastedit":1771674042,"threadid":37094,"thread":"بانگەوازی ئیمام مەھدی بۆ هەموو موسڵمانان بۆ بەیعەت دان بۆ جەنگ کردن بە کەسانی قورس و سوک (پیرو گەنج) ـەوە ..","forumid":98}