{"postid":305107,"title":"","dateline":1552209239,"pagetext":"<font color=\"#0000CD\"><font size=\"5\"><div style=\"text-align: center;\"><font color=\"#cc0000\">- 4 -<\/font><br \/>\r\n<font color=\"#000080\">ئیمام ناصر محمد یەمانی<br \/>\r\n01 - 01 - 1429 کۆچی<br \/>\r\n09 - 01 - 2008 زایینی<br \/>\r\n08:33 ئێوارە<br \/>\r\n[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]<br \/>\r\n<a href=\"https:\/\/nasser-alyamani.org\/showthread.php?p=3858\" target=\"_blank\">https:\/\/nasser-alyamani.org\/showthread.php?p=3858<\/a><br \/>\r\nــــــــــــــــــ<\/font><br \/>\r\n<br \/>\r\n<font color=\"#800080\">حاشا للە بەوەی محمد نێردراوی اللە و چاکەکاران ڕاپێچ بکرێن ..<\/font><br \/>\r\n<br \/>\r\nبە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاوی اللە لەسەر محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی و هاوەڵە چاک و پاکەکانی، پاشان دوای ئەوە..<br \/>\r\n<br \/>\r\nئەی (حەبیب) ی خۆشەویست پێویستە مانای ئەوە بزانیت کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: <font color=\"#006400\">{وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ}<\/font> صدق الله العظيم [ق:٢١].<br \/>\r\n<br \/>\r\nواتە ھەموو نەفسێک اللە نەفسێکی پیس دەکاتە مڵۆزم و ھاودەمی، جا ھەردووکیان لە یەک جەستەدا دەژین، وە ھەردووکیان لەگەڵ یەک لە سزاکە بەشدارن، بۆیە دەبینیت ئەوکاتەی فریشتەکان لە مرۆڤە بێباوەڕە پشتھەڵکەرەکە دەدەن دەڵێن: نەفسەکەتان دەرکەن؛ مەبەستیان نەفسی مرۆڤەکەو نەفسی شەیتانەکەیە کە لە یەک جەستەدا دەژیان، بەھەمان شێوە لە ڕۆژی قیامەتیشدا مرۆڤەکە لەگەڵ شەیتانە نزیکەکەی ڕاپێچ دەکرێن و دەگەیەنرێنە لای اللە ی ڕەحمان، جا تەنانەت شەیتانەکە لەبەردەستی پەروەردگاری خەڵکی جیھانیش لە ڕۆژی دوایی دەیەوێت وای لێبکات نکۆڵی بکات، تا ئەوکاتەی سوێند بە اللە دەخوات خراپەی نەکردووە، بەڵام اللە مۆر دەنێت بەسەر دەمیدا، جا دەست و پەنجەکانی و پێستەکەی بەوە شاھێدی دەدەن کە کردوویانە، تا ئەوەی دان بە گوناھەکەیدا دەنێت، جا بە پێست و قاچەکانی دەڵێت بۆچی شاھێدیتان لەسەرداین، ئەوانیش دەڵێن ئەو اللە یە بە قسەی ھێناین کە ھەموو شتێک بە قسە دەهێنێت.<br \/>\r\n<br \/>\r\nپاشان مرۆڤەکە بەو شەیتانە نزیکەی (قەرینەکەی) کە لە جەستەکەی لەگەڵیدا دەژیاو دوای ئەوەی وای لێکرد لە دنیاو دوایی بەھەمان شێوە لە دژی شاھێدیداو وتی: <font color=\"#006400\">{قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَـٰكِن كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾}<\/font> صدق الله العظيم [ق].<br \/>\r\n<br \/>\r\nجا لەوکاتە مرۆڤەکە بە شەیتانە نزیکەکەی دەڵێت: <font color=\"#006400\">{يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِينُ}<\/font> صدق الله العظيم [الزخرف:٣٨].<br \/>\r\n<br \/>\r\nھەرچی نزیک (قەرین) ی گەیەنەرو ڕاپێچ کارەکەیە ئەوا بریتیە لە (ڕەقیب)، هەروەها وەکو پێمان وتن گەیەنەرەکەش بریتیە لە (عەتید)، تا ئەوکاتەی (ڕەقیب) شاھێدیەکەی پێشکەش دەکات و دەڵێت ئەوەی لەلای (عەتید) ـە لە کتێبی خراپەکان ڕاست و دروستەو ھیچ ستەمێکی لەم مرۆڤە نەکردووە، وە لەدوای ئەوەی ڕاستیەکە ڕوون و ئاشکرابوو فەرمانەکە بۆ فریشتە (عەتید) و فریشتە (ڕەقیب) دەردەچێت، ئەو دوو کەسەی کەمتەرخەمیان نەکردووەو مرۆڤە تاوانکارەکە جێناھێڵن تا ئەوکاتەی دەیخەنە ناو سزایەکی بەئێشەوە، جا لێرەدا ئەرکەکەیان لە سەرەتاوە تا کۆتایی کۆتایی پێدێت، سوپاس و ستایشیش بۆ پەروەردگاری خەڵکی جیھان.<br \/>\r\n<br \/>\r\nبۆیە دەبینن فەرمانەکە بۆ فریشتە (عەتید) و (ڕەقیب) دەردەچێت تا فڕێی بدەنە ئاگری دۆزەخەوە، جا لێرەدا ئەرکەکەیان کۆتایی پێدێت، لەدوای ئەوە دەڕۆن بۆ کۆبوونەوەی فریشتەکان لە دەوری عەرش، بەم شێوەیە بە حەق لەنێوانیان بڕیاردراو دەوترێت سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری خەڵکی جیھان. اللە ی پایەبەرزیش دەفەرموێت: <font color=\"#006400\">{وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ ﴿٣٠﴾}<\/font> صدق الله العظيم [ق].<br \/>\r\n<br \/>\r\n<font color=\"#cc0000\">ھەرچی ڕێزلێگیراوەکانن ئەی حبیب، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا بە سەربڵندی و شکۆمەندی و ڕێزلێگیراویەوە بەبێ ئەوەی کەسێک ڕاپێچیان بکات ڕووناکیان لە بەردەم و ڕاستیان لێ دەدرەوشێتەوە، جا مانای ئەوەی ھەموو نەفسێک گەیەنەرو شاھێدێکی لەگەڵە ئەوەیان بە هیچ شێوەیەک بەسەر چاکەکاراندا جێبەجێ ناکرێت، لەدوای ئەوەی لێکدانەوە ڕاستەکەت بۆ ڕوونبوویەوە، بەڵکو مانای ئەوەی هەموو نەفسێک گەیەنەرو شاھێدێکی لەگەڵە (سائق وشهيد)  کاتێکە ئەگەر کەسەکە دۆزەخی بێت، نەک لەگەڵ نەفسێکی ھاوەڵی نیعمەتەکانی بەهەشت کە نە ترسیان لەسەرەو نە خەفەتباریش دەبن.<\/font><br \/>\r\n<br \/>\r\nوە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..<br \/>\r\nمەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.<br \/>\r\nــــــــــــــــــــ<br \/>\r\n<div class=\"showpost\">3858<\/div><\/div><\/font><\/font>","keywords":"هموو,نفسى,مروف,الله,فرىشت,شاهىدى,شىتان,نفسىك","description":"ئم بماناى هموو نفسىك الل نفسىكى بىس دكات ملوزم و هاودمى جا هردووكىان ل ىك جستدا دزىن و هردووكىان لكل ىك بشدارن ل سزا لبرئمش دبىنىت فرىشتكان ئوكاتى ل مروف","source":"3858","lastedit":1771677721,"threadid":36981,"thread":"وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ (حبیب الحبیب) بە بەیانی ڕاست و دروست کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە.. { مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ } ..","forumid":98}