ئیمام ناصر محمد یەمانی
20 - ڕەمەزان - 1431 ک
30 - 08 - 2010 م
09:38 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليِّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=245972
ــــــــــــــــــــ
ئەمەش پرسیارو وەڵام بۆ ئێوە لە محکەمی کتێبەکەی اللە کەوا مایەی یادەوەریە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، وەکو وەڵامێک لەسەر بەیانەکەی محمد حسان..
بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم الأطهار والسابقين الانصار في الأولين وفي الآخرين وفي الملأ الأعلى إلى يوم الدين..
ئەی ڕێزدار شێخ محمد حسانی بەڕێز وەئەی گەلی زانایانی ئومەت و وتاربێژانی مینبەر، بەڕاستی وا کات و قەدەرە دیاریکراوەکە هات لەدێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی اللە بۆ ڕەوانەکردنی مەهدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لەزەوی ئێوەش ئێستا لەسەردەمی گفتوگۆدان لەڕێی مێزی گفتوگۆی جیهانی
(ماڵپەڕی مەهدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی) بۆ بانگەوازکردنی سەرجەم موفتی شوێن و ناوچەکان و وتاربێژانی مینبەرەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەردەمی گفتوگۆدا بەر لەدەرکەوتن وەلەدوای بەڕاستدانانیش مەهدی چاوەڕوانکراو لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) بۆتان دەردەکەوێت، وەئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا لەبەڕاستدانان و بوون بە یەکەم بێباوەڕ بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ کتێبەکەی اللە جا ئەوە دواتر اللە بەسەرتاندا دەرمدەخات لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئێوەش ملکەچ و شەرمەزار دەبن ئەو شەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت، وەبەڕاستیش خۆر درکی بەمانگ کرد جا ئەستوربوونی هیلالی مانگ ڕوویدا وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ مەرج و نیشانەیەک لەمەرج و نیشانە گەورەکانی هەڵسانی قیامەت ئێوەش ئێستا لەسەردەمی گفتوگۆدان بەر لەدەرکەوتن پاشانیش شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت بەهۆی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەری گەورە؛ کەوا مەرج و نیشانەیەکە لەمەرج و نیشانە گەورەکانی هەڵسانی قیامەت، ئەوشەوەی کەوا اللە مەهدی چاوەڕوانکراو دەردەخات لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوانیش ملکەچ و شەرمەزارن ئەو شەوەی کەوا دڵەکان دەگەن بەگەروو بۆ پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ زیکری کتێبەکەی اللە.
جا ئەمەش پرسیارو وەڵام بۆ ئێوە لە محکەمی کتێبەکەی اللە کەوا مایەی یادەوەریە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان.
پ-1- ئایا هیچ فەرمانێک بۆ بەشەر هەیە لە هەڵبژاردنی خەلیفەی اللە لەزەوی مەهدی چاوەڕوانکراو؟
و-1- اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].
پ-2- وەئایا ئایەت و نیشانەی بەڕاست دانان بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو دواتر ڕۆچوون (خەسف) دەبێت لەبەیدا یان ئەو ئایەت و نیشانەیە ئایەت و نیشانەیەکە کەوا لەئاسمانەوە دادەبەزێت هەتا ئەوکاتەی هەموو بەشەر ملکەچ دەکات لەبەر ئارارو ناخۆشیەکەی بۆ گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەی اللە لەزەوی مەهدی چاوەڕوانکراو؟
و-2- اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{إِنْ نَشَأْ نُنَزِّل عَلَيْهِمْ مِنْ السَّمَاء آيَة فَظَلَّتْ أَعْنَاقهمْ لَهَا خَاضِعِينَ} صدق الله العظيم [الشعراء:4].
پ-3- وەئایا ئەم ئایەت و نیشانەیەی کەوا دواتر اللە لەئاسماندا دایدەبەزێنێت چیە هەتاکو ئەوان حەقی لای پەروەردگارەکەیان بەڕاست دادەنێن جا ملیان کەچ دەبێت لەبەر ئازارو ناخۆشیەکەی بۆ خەلیفەی اللە لەزەوی، جا ئایا ئەوە بەووردی و تێروتەسەلی باسکراوە لە محکەمی کتێبەکەی اللە؟
و-3- اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (9) فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءَ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].
پ-4- بەڕاستی بۆ ئەوکەسەی کەوا وورد دەبێتەوە ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ئەوم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە:
{يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)} صدق الله العظيمٚ.
جا ئەم ئایەتە هەروەکو ئەوە وایە کەوا (سزایەکە) دواتر شمولی هەموو ئاوەدانیەکانی خەڵکی بکات بەموسڵمانان و کافرانیەوە ئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەر بۆ خەلیفەی اللە لەزەوی مەهدی چاوەڕوانکراو، جا ئایا چۆن اللە سزای ئاوەدانیەکانی موسڵمانان دەدات لەگەڵ ئاوەدانیەکانی کافران؟
و-4- اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ} صدق الله العظيم [هود:117].
پ-5- جا ئایا ئەوە مانای ئەوەیە اللە ئیمام مەهدی ڕەوانە دەکات لەکاتێکدا بەڕاستی زەوی پڕ بووە لە جەورو ستەم لە ئاوەدانیەکانی کافرو موسڵمانان هەربۆیەش ئایەت و نیشانەی سزاکە شمولی ئاوەدانیەکانی کافرو موسڵمانەکانیش دەکات؟
و-5- اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{وَمَا كُنَّا مُهْلِكِي الْقُرَى إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَالِمُونَ} صدق الله العظيم [القصص:59].
پ-6- وەئایا ئایەت و نیشانەی سزا چاوەڕوانکراوەکە قەدەری هاتنەکەی لەسەردەمی دواهەمین نێرداوو پێغەمەرەکان محمد پێغەمبەری اللە دا نەبووە صلّى الله عليه وآله وسلّم؟
و-6- اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{وَمَا كَانَ اللّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ وَمَا كَانَ اللّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنفال].
پ-7- وەئایا ئەو ئایەت و نیشانەی سزایەی کەوا دواتر شمولی هەموو ئاوەدانیەکانی بەشەر دەکات بەموسڵمان و کافرانیەوە بریتیە لە ئایەت و نیشانەی بەڕاست دانان و سەرکەوتن و دەرکەوتن بۆ خەلیفەی اللە مەهدی چاوەڕوانکراو لە شەوێکدا بەسەر سەرجەم بەشەر؟ جا ئایا ئەوە مەرج و نیشانەیەکە لەمەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت بەر لەڕۆژی قیامەت؟
و-7- اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{وَإِنْ مِنْ قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا (58) وَمَا مَنَعَنَا أَنْ نُرْسِلَ بِالْآَيَاتِ إِلَّا أَنْ كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ وَآَتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا وَمَا نُرْسِلُ بِالْآَيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا (59)} صدق الله العظيم [الإسراء].
پ-8- وە لە کتێبەکەی اللە دا ڕۆژی دەرکەوتنەکە بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو بەسەر سەرجەم بەشەردا بەئایەت و نیشانەی سزا بەئێشەکە بەچی ناوی لێنراوە؟
و-8- اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{وَلا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِنْهُ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ ( 55 )} صدق الله العظيم [الحج].
پ-9- جا ئایا اللە مەبەستی لەفەرموودەکەی ئەوەیە بەوەی کەوا هێشتا ئەوانەی بێباوەڕبوون لە شک و دوودڵیدان لەبەرامبەر قورئانی گەورە بەوەی لەلایەن اللە وەیە بۆ سەرجەم ئاوەدانیەکانی بەشەر جا خەڵکی هەمووی ئیمانیان پێنەهێناوە هەتا ئەوکاتەی ئایەت و نیشانەی سزاکەیان بۆ دێت ئینجا لەپاش ئەوە خەڵکی هەمووی ئیمانی پێدەهێنن پاشانیش اللە سزاکەیان لێ لادەدات تا کاتێکی تر تاکو گوێڕایەڵبن و شوێنی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی بکەون؟
و-9- اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: بسم الله الرحمن الرحيم
{حم ﴿1﴾ وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ ﴿2﴾ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ ۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ ﴿3﴾ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ﴿4﴾ أَمْرًا مِّنْ عِندِنَا ۚ إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ ﴿5﴾ رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿6﴾ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ﴿7﴾ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿8﴾ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ ﴿9﴾ فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ﴿10﴾ يَغْشَى النَّاسَ ۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿11﴾ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿12﴾ أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ﴿13﴾ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ﴿14﴾ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا ۚ إِنَّكُمْ عَائِدُونَ ﴿15﴾ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ﴿16﴾} صدق الله العظيم [الدخان].
پ-10- جا ئایا ئەمە واتە خەڵکی هەرگیز ئیمان بەم قورئانە ناهێنن بەهەموویانەوە جا ببن بە یەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست هەتاکو ئەوکاتەی سزای ڕۆژە شوم و ناسۆرەکە (يومٍ عقيم) یان بۆ دێت؟
و-10- اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{وَلا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِنْهُ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ ( 55 )} صدق الله العظيم [الحج].
پ-11 - کەواتە بەڕاستی ئایەت و نیشانە بەڕاستدانەرەکەمان بۆ ڕوون بوویەوە لەئاسمان بەوەی کەوا ئەوە بریتیە لە (دُخان مبين) ئەو دوکەڵە ئاشکرایەی کەوا سزا بەئێشەکەی هەموو خەڵکی دەگرێتەوە پاشان هەموویان ئیمان بەقورئانی گەورەی حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەهێنن جا شک و گومانەکەیان لادەچێت بە یەقین و دڵنیابوون جا دەڵێن:
{رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (13)} صدق الله العظيم.
جا لەپاش ئەوە اللە وەڵامی دوعاو پاڕانەوەکەیان دەداتەوە اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی:
{إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (16) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (17)} صدق الله العظيم.
و-11- جا بەدڵنیاییەوە هەڵمەت و گرتنە گەورەکە (البطشة الكُبرى) بریتیە لە هەڵسانی قیامەت، بەپشتڕاستکردەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە:
{يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ عَظِيمٌ(1)يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّا أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَى وَمَا هُمْ بِسُكَارَى وَلَكِنَّ عَذَابَ اللَّهِ شَدِيدٌ(2)} صدق الله العظيم [الحج].
وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{بَلِ السَّاعَةُ مَوْعِدُهُمْ وَالسَّاعَةُ أَدْهَى وَأَمَرُّ ﴿46﴾} صدق الله العظيم [القمر].
پ-12- وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: ئایا لەدوای ئەوەی خەڵکی هەمووی ئیمان دەهێنن بەقورئانی گەورە جا شوێنی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی دەکەون جا ئایا لەدوای ئەوە فیتنەیەک بۆ هەموو خەڵکی دێت لە جیهانێکی تر؟
و-12- اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{الم (1) أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ(2)} صدق الله العظيم [العنكبوت].
پ-13- لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ئایا مەبەست لەهێمای
( الم ) ئاماژە نیە بۆ ڕەوانەکردنی دوو پیتەکەی یەکەم لە سیفەت ناوی خەلیفەی اللە (المهدي) ئەو کەسەی لەسەردەمەکەی ئەودا خەڵکی هەمووی ئیمان دەهێنن پاشان ئاماژە بۆ باسکردنی فیتنەکە دەکات بۆ هەموو خەڵکی؟ بۆ فیتنەکەی مەسیحی درۆزن؟
و-13- اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ (1) مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ (2) وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍ (3) وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ (4) فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ (5) بِأَييِّكُمُ الْمَفْتُونُ (6)} صدق الله العظيم [القلم].
پ-14- لەسەرخۆ لەسەرخۆ جا پەیوەندی هێمای پیتی
( ن ) چیە بە محمد پێغەمبەری اللە وە صلّى الله عليه وآله وسلّم جا اللە بەڵێنی پێداوە بە سەرکەوتنێکی ئاشکرا بەسەر بەدرۆ خەرەوەکان بەم قورئانە گەورەیە.
و-14- سەرەتا ئەی پرسیارکار وەڵامم بدەرەوە دەربارەی بیڕوباوەڕەکەت دەربارەی ئیمام مەهدی، جا ئایا اللە بە پێغەمبەرێکی تازەو بەکتێبێکی تازەوە ڕەوانەی دەکات بۆ ئومەت؟ جا بە وەڵامە حەقەکەت دەزانم بەوەی کەوا دواتر دەڵێی: "نەخێر پاشانیش نەخێر، اللە کەموکورتی لە قسەکەی خۆیدا ناکات لە محکەمی کتێبەکەی لەوەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيماً} صدق الله العظيم [الأحزاب:40].
جا بۆیە هەردەبێت دواتر اللە ئیمام مەهدی بە بەسەرخەر بۆ محمد واتە (ناصراً لمحمدٍ ) ڕەوانە بکات صلّى الله عليه وآله وسلّم".
پاشان منیش پێت دەڵێم جا مەبەستت لەقسەکەت چیە ئەی پرسیارکار کەوا دەڵێی: " جا بۆیە هەردەبێت بەوەی دواتر اللە ئیمام مەهدی بە بەسەرخەر بۆ محمد واتە (ناصراً لمحمدٍ ) ڕەوانە بکات صلّى الله عليه وآله وسلّم".
جا لەپاش ئەوە پرسیارکارەکە وەڵام دەاتەوەو دەڵێت: "مەبەستم ئەوەیە کەوا پەروەردگاری هەموو جیهان کەموکورتی لەفەتواکەی خۆی بۆ هەموو خەڵکی جیهان ناکات لەبەرئەوی لەڕاستیدا اللە فەتوای داوە بەوەی محمد -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بریتیە لە دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان هەرلەبەرئەوەش اللە ئیمام مەهدی بەپێغەمبەرێکی تازەوە ڕەوانە ناکات بەڵکو دواتر اللە ڕەوانەی دەکات بە بەسەرخەر بۆ محمد (ناصراً لمحمدٍ) جا بەڵگە بەسەر خەڵکیدا دەهێنێتەوە بەوەی کەوا دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری اللە هێناویەتی صلّى الله عليه وآله وسلّم، وە بانگەواز دەکات بۆ خودی ئەو بەڵگەو بەرچاوڕوونیەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە هێنابووی صلّى الله عليه وآله وسلّم کە قورئانی گەورەیە".
کەواتە ئەی لەبەرچی پشتهەڵدەکەن لە ئیمام مەهدی ناصر محمد ئەگەر ئێوە ڕاست بکەن! ئەوەش بریتیە لەبەیان و ڕوونکردنەوی حەق بۆ ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە:
{ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ (1) مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ (2)وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍ (3) وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ(4)فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ (5)بِأَييِّكُمُ الْمَفْتُونُ (6)} صدق الله العظيم [القلم].
ئەوەش بریتیە لە پیتەکەی یەکەم بۆ ناوەکەی ئیمام مەهدی (ناصر محمد) کەوا بەڕاستی اللە هەواڵەکەی لەناوەکەیدا داناوە (ناصر محمد - بەسەرخەری محمد) لەبەر ئەوەی اللە هەرگیز بە پێغەمبەرێکی تازە ڕەوانەی ناکات بەڵکو بە بەسەرخەر بۆ دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان (محمد) - ناصراً لخاتم الأنبياء والمُرسَلين محمد- صلّى الله عليه وآله وسلّم ڕەوانەی دەکات، وەهەر لەبەرئەوەش ناوی هەواڵەکە ڕێک کەوتووە (واطأ) ئەوەش بریتیە لەڕاستی ناوەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
یان ئێوە ئەوەتان نەدۆزیوەتەوە کەوا بەڕاستی ناوەکەی محمد ڕێک کەوتووە (واطأ) لەناوی (ناصر محمد)دا! وە اللە ڕێککەوتنەکەی-التواطؤ-ـی لە ناوەکەم بۆ ناوی محمد لە ناوەکەی باوکمدا داناوە تاکو ناوەکە هەواڵ و ئاڵای فەرمان و بانگەوازەکە هەڵبگرێت، وە اللە ش حوجەو بەڵگەکەی لەسەرتان لەناوەکەمدا داناوە لەبەرئەوەی بەڕاستی ئێوە بەهەزاران کەس دەدۆزنەوە بەم ناوە بەڵکو حوجەو بەڵگەکە بریتیە لە زانست ئەگەر ئێوە بزانن، وە لەسەر ئەم فەتوایەی محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- لە ڕوئیایەکی حەقدا بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو کەوا فەرمووی:
[ وما جادلك أحد من القرآن إلا غلبته ] . کۆتایی هات .
وەلەبەرئەوەی ڕوئیا تەنها تایبەتە بەخاوەنەکەی بۆێە ناکرێت و ڕەوانیە بۆتان حوکمە شەرعیەکانی بۆ ئومەت لەسەر بنیات بنێن، کەواتە هەردەبێت اللە ڕوئیاکەم بەحەق بگێڕێت لەسەر ئەرزی واقع جا دەببینن کەوا زانایانی ئومەت هیچ یەکێکیان نیە گفتوگۆ لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانیدا بکات لەقورئان ئەوا هەر ئیمام ناصر محمد یەمانی بەدەسەڵاتی زانستی ئاشکراوە لەمحکەمی قورئانی گەورە بەسەریدا زاڵ دەبێت، جا ئەگەر پەروەردگارەکەم ڕوئیاکەمی بەحەق لەسەر ئەرزی واقع بەڕاست گێڕابوو جا ئەوا بەڕاستی بۆتان ڕوون دەبێتەوە بەوەی ناصر محمد هەر بەڕاستی اللە هەڵیبژاردووە بەخەلیفەی خۆی لەسەرتان بەحەق وەئێوەش هیچ قسەو فەرمانێکتان لەسەر ئەوە بۆ نیە کەوا خەلیفەکەی اللە هەڵبژێرن لەجێگای ئەو، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە:
{وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].
وەهەرچی ڕۆچوون (خسف) لەبەیدایە جا ئەوا درۆهەڵبەستەکان نایانەوێت ئێوە (ئیمام مەهدی) بەڕاست دابنێن هەتا ئەوکاتەی اللە زەویتان لەژێردا ڕۆدەچوێنێت، ئایا لە اللە ناترسن؟ جا ئایا هۆکاری پشتهەڵکردنەکەتان لەحەقی لای پەروەردگارەکەتان ئەوەیە کەوا چاوەڕێ دەکەن اللە زەویتان لەژێردا ڕۆبچوێنێت پاشان زیندووتان بکاتەوە لەدوای لەناوبردنتان؟ ئایا لە اللە ناترسن؟ جا ئایا ئەم ڕیوایەتە بەم شێوەیە نیە کەوا لە بەیان ڕوونکردنەوەکەی ڕێزدار شێخ محمد حساندا هاتووە بەم شێوەیە کەوا دەڵێت:
اقتباس المشاركة :
پرسیارکارێک پرسیاری کرد چۆن بزانین ئەوەی لەمەککە دەرچووە بریتیە لەمەهدی ڕاستەقینە، جا بەڕاستی زۆرێک لە درۆزنەکان و دەجالەکان دەرچوون و هەموو یەکێکیان بانگەشەی ئەوەیان کردووە بەوەی خۆی مەهدیە جا چۆن بزانین ئەوەی دەرچووە بریتیە لەمەهدی ڕاستەقینە بەڕاستی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هەواڵی پێداوین بە ئاماژەو نیشانەیەکی پێغەمبەرێتی ڕاستگۆیی محمد بەوەی کەوا ئەگەر هاتوو ئەم ئاماژەو نیشانەیە هاتەجێ ئەوا با هەموو ئومەت بزانێت ئەوەی دەرکەوتووە لەماڵە حەرامکراوەکەی اللە (کەعبە) بریتیە لە محمد بن عبداللە مەهدی -عليه السلام- جا ئایا ئەم ئاماژەو نیشانەیە چیە؟! گوێبگرە لە فەرموودەی ڕاستی ئەو کەسەی کەوا لەهەواو ئارەزووی خۆیەوە قسەی نەکردووە کەوا بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە لە فەرموودەیەکی عائیشەوە رضي الله عنها کەوا فەرموویەتی: عبث رسول الله صلى الله عليه وسلم يوماً في منامه - يعني تحرك النبي على غير عادته في النوم- فقالت عائشة: يا رسول الله رأيتك قد فعلت شيئاً لم تكن تفعله ، فقال النبي عليه الصلاة والسلام: "العجب أن ناساً من أمتي يؤمّون البيت الحرام - أي يقصدون البيت الحرام- لرجلٍ من قريش لجأ بالبيت الحرام فإذا كانوا ببيداء من الأرض خُسِفَ بهم - أي إذا خرج هؤلاء القوم لهذا الرجل الذي اعتصم ببيت الله الحرام يخسف الله الأرض بهذا الجيش وهذا أمر كونيّ قدريّ آخر لا دخل للبشر فيه - قالت عائشة: قلت يا رسول الله فإن الطريق يجمع الناس - يعني ما ذنب كثيرٍ من الناس ممن يمشون في الطريق ممن لم يخرجوا لقتال المهديّ في هذا الجيش؟ - فقال النبي: نعم فيهم المستبصر والمجبور وابن السبيل يهلكون جميعاً مهلكاً واحداً ويصدرون مصادر شتى يبعثهم الله على نياتهم" يبعث الله كل واحد منهم على نيته التي خرج بها ومات عليها.
واتە: عائیشە (اللە لێی رازی بێت) دەڵێت (شەوێک) پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) لەجێگەی خەوتنیدا هەر جووڵەجووڵی بوو! عائیشە فەرمووی: ئەی پێغەمبەری اللە لە کاتی خەوتنتدا هەندێک شتت ئەکرد کە پێشتر نەتکردووە پێغەمبەریش عليه الصلاة والسلام فەرمووی سەیرم لەوە دەهات کە کۆمەڵە خەڵکێک لە ئوممەتی من بەدوای پیاوێکی قوڕەیشیەوە نیازیان وایە کە (غەزووی کەعبە بکەن)لە ڕێگا لە شوێنێک کە پێی دەڵێن (الْبَیْدَاءِ) اللە بەناخی زەویاندا ڕۆ دەچوێنێت. عائیشە فەرمووی: ئەی پێغەمبەری اللە لەو رێگایە خەڵکی کۆبوونەتەوە - واتە گوناهی زۆرێک لەو خەڵکانە چیە کەوا لەم ڕێگایەوە دەڕۆن لەوانەی کەوا دەرنەچوونە لەگەڵ ئەم سوپایەدا بۆ جەنگ کردن لەگەڵ مەهدی؟ جا پێغەمبەریش فەرمووی: بەڵێ
هەیانە سەیرکەرە هەیشە بە زۆرەملێ هێنراوە هەیشە هەروا لەڕێگادایە بەڵام اللە هەموویان وەکو یەک لەناو ئەبات هەرکەس اللە بەو نیازو مەرەزەی خۆی زیندووی دەکاتەوە کەوا بۆی دەرچووە یان لەسەری مردووە.
—
انتهى الاقتباس
کۆتایی پێهات ڕیوایەتە هەڵبەستراوەکە.
جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم ئایا عەقڵتان بەکارناهێنن و تێناگەن؟ ئایا لەحەق و بەتاڵ ووردنابنەوە بەڵکو لە اللە بترسن؟ جا پارچەیەک لەڕیوایەتەکە وەردەگرین کەوا بەم شێوەیە دەڵێت:
اقتباس المشاركة :
قالت عائشة: قلت يا رسول الله فإن الطريق يجمع الناس - يعني ما ذنب كثيرٍ من الناس ممن يمشون في الطريق ممن لم يخرجوا لقتال المهديّ في هذا الجيش؟ - فقال النبي: نعم فيهم المستبصر والمجبور وابن السبيل يهلكون جميعاً مهلكاً واحداً.
واتە/ عائیشە فەرمووی: ئەی پێغەمبەری اللە لەو رێگایە خەڵکی کۆبوونەتەوە - واتە گوناهی زۆرێک لەو خەڵکانە چیە کەوا لەم ڕێگاێەوە دەڕۆن لەوانەی کەوا دەرنەچوونە لەگەڵ ئەم سوپایەدا بۆ جەنگ کردن لەگەڵ مەهدی؟ جا پێغەمبەریش فەرمووی: بەڵێ هەیانە سەیرکەرە هەیشە بە زۆرەملی هێنراوە هەیشە هەروا لەڕێگادایە بەڵام اللە هەموویان وەکو یەک لەناو ئەبات.
—
انتهى الاقتباس
کۆتایی هات.
لەپاشان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەلێم: جا ئایا ناتانەوێت موسڵمانان خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی بەڕاست دابنێن هەتا ئەوکاتەی ئەوەی لە ڕیوایەتە بەتاڵەکەدا هاتووە دێتەجێ کەوا بەم شێوەیە: [
يهلكون جميعاً مهلكاً واحداً ويصدرون مصادر شتى يبعثهم الله على نياتهم ]؟
ئەی ڕێزدار شێخ محمد حسان، بەڕاستی ئیمام ناصر محمد یەمانی بانگەوازت دەکات بۆ گفتوگۆکردن وە بانگەوازی هەموو زانایانی ئومەتیش دەکات بەوەی خۆیان بگەیەنن بەبانگەوازی گشتی بۆ زانایانی موسڵمانان بۆ ئامادەبوون لە مێزی گفتوگۆی جیهانی بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی گغتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورە بەوەی من خۆم خۆمم هەڵنەبژاردووە بەڵکو من فەرمانەکەم لەلایەن اللە وە پێگەیشتووە بەوەی کەوا گفتوگۆتان لەگەڵدا بکەم لەڕێی ئەم وەسیلەو هۆکارەوە لەسەردەمی گفتوگۆدا بەر لەدەرکەوتن، ئەوەش لەبەرئەوەی ئینتەرنێتی جیهانی نیعمەتێکی گەورەیە لەلایەن اللە وە ئەگەر هاتوو گەنجانی ئومەت لەڕێگای اللە بەکاریان هێنا نەوەک لەڕێگای تاغوت بۆ ئەوەی گەنجانی ئومەتی پێ تووشی فیتنە بکەن وە بۆ ئەوەی کچانی پێ بخەڵەتێنن و شوێنی ئارەزووەکان بکەون جا ئەمە کوفرکردنە بە نیعمەتی اللە نەوەک شوکرو سوپاس! ئایا لە اللە ناترسن؟ یان وایدەبینن بەوەی حەرامە بۆ مەهدی چاوەڕوانکراوو حەڵاڵیشی دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی کاری پیس و قێزەون و خراپە! ئایا لە اللە ناترسن؟ یان وایدەبینن بەوەی ئەمە بیدعەو داهێنراوە هەموو داهێنراوێکیش گومڕاییە لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلّم ئینتەرنێتی جیهانی بەکارنەهێناوە؟ جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: بەڵێ بەڕاستی هەموو بیدعەو داهێنراوێک لەدیندا گومڕاییە بیدعەو داهێنراویش لەدیندایە، هەرچی ئینتەرنێتە جا ئەوە بریتیە لەوەسیلەو هۆکارێکی گەورە بۆ گەیاندنی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورەو گفتوگۆکردن لەنێوان زانایانی ئومەت لەسەردەمی گفتوگۆدا بەر لەدەرکەوتن، یان وای دەبینن لەمەنتق دایە بەوەی کەوا ئیمام ناصر محمد یەمانی بۆتان دەربکەوێت بەر لە بەڕاستدانان لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) بۆ بەیعەت پێدان؟ یان عەقڵ و مەنتق پێتان دەڵێت بەڵکو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتنە لەماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) وەلەدوای گفتوگۆو بەڕاستدانان ئینجا مەهدی چاوەڕوانکراو دەردەکەوێت بۆ بەیعەت پێدان لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) جا ئەگەر لەوە تێدەگەن ئەوا ئێستا وازبهێنن لەم ڕیوایەتانەی کەوا دەستان پێوەگرتووە بەشتێکی لەکاتێکیشدا هەڵبەستراون، وەلەڕاستیدا ئێوە پشتهەڵدەکەن لەشتێکی کەوا حەقە؛ بەڵکو وەرن با حوکم بکەین بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە دواتریش سوننەتی نەبەوی حەقتان بۆ ڕووندەبێتەوە لەبەرئەوەی سوننەتی نەبەوی هەروەکو ئەوەیە کەوا لەبەیانەکەی ئیمام مەهدیدا هاتووە بۆ قورئانی گەورە ئەوەش لەبەرئەوەی بەهەمان شێوە محمد پێغەمبەری اللە ش -صلّى الله عليه وآله وسلّم- ئەم قورئانەی بۆ خەڵکی ڕوونکردۆتەوە وەبەهەمان شێوە ئیمام مەهدیش ئەم قورئانە بۆ خەڵکی ڕووندەکاتەوە، وەهەر لەبەرئەوەش دواتر دەبینن فەرموودە حەقەکان وەکو بەڕاستدانانێک دێن بۆ بەیان و ڕووکردنەوەکەی ئیمام مەهدی لەخودی قورئان، پاشان فەرموودە حەقەکانتان بۆ ڕووندەبێتەوە لەبەرامبەر فەرموودە بەتاڵەکان، جا ئەوکاتە ئێوە دەزانن لەنێوان ئەم فەرموودانەی کەوا وارد بوون لەپێغەمبەرەوە کەموکورتیەکی زۆر هەیە لەبەرئەوەی هەیانە فەرموودەی حەقە کەوا لەهەواو ئارەزووی خۆیەوە دەربارەی بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئان قسەی نەکردووە وەهەشیانە بەتاڵی هەڵبەستراوە، وەهەر لەبەرئەوەش دەبینن لەنێوان فەرموودەکان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر هەیە لەبەرئەوەی هەیانە حەقەو هەیانە بەتاڵە وەهەمووکاتیش حەق و بەتاڵ دژی یەکترن و ڕێک ناکەون هەتا ئاسمانەکان و زەوی مابن.
وەهەرگیزیش ناتوانن حەق بزانن و جیای بکەنەوە لە بەتاڵ لەسوننەتی نەبەویدا بەگەڕان لەدوای ئەم ڕیوایەتانەی کەوا جێی سیقەو متمانەن، هیهات هیهات، بەڵکو دەتوانن حەق بزانن و جیای بکەنەوە لەبەتاڵ بەگەڕانەوە بۆ ووردبوونەوە لە ئایەتە محکەمەکانی کتێبەکەی اللە جا ئەوەی لە فەرموودە بەتاڵە هەڵبەستراوەکان بێت ئەوا لەلایەن اللە وە نیە جا حەتمەن دواتر دەبینن لەنێوان فەرموودەکەو نێوان محکەمی قورئانی گەورە جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر هەیە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە:
{مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ۖ وَمَنْ تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا (80)وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (81)أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا (82)وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا (83)} صدق الله العظيم [النساء].
جا ئەوە بریتیە لە ڕێسایەکە بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە درۆیەکان و ڕیوایەتە مەدسوسە هەڵبەستراوەکان لەسوننەتی نەبەویدا بەوەی کەوا بە محکەمی کتێبەکەی اللە یان نیشان بدەن، جا ئەوەی تێیدا بەتاڵی هەڵبەستراو بێت ئەوا لەلایەن اللە وە نیە جا دواتر دەبینن لەنێوانی فەرموودەکەو نێوان محکەمی قورئاندا جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر هەیە بەتەواوی لەبەر ئەوەی حەق و بەتاڵ هەمیشە دژی یەکترن و ڕێک ناکەون لەگەڵ یەک، جا ئەگەر ئێوە تێدەگەن ئەوا قورئان بکەن بە مەرجەع بۆ ئەوەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، وەدەستبگرن بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوەو کوفر بکەن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمەکەی جا ئەگەر ئەم مخالف و دژو پێچەوانەیە لەتەوراتدا بوو یان لە ئینجیل یان لەسوننەتی نەبەوی لەبەرئەوەی اللە بەڵێنی پێنەداون تەنها بەپاراستی ئەم قورئانە گەورەیە نەبێت لەتەحریف و دەستکاری و شێواندن تاکو ببێتە مەرجەع و زاڵی بەحەق لەسەر تەورات و ئینجیل و سوننەتی نەبەوی ئەگەر ئێوە تێبگەن.
ئەی اللە بەڕاستی ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاهێدبە، جا ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەم بگەیەنن بە ڕێزدار (شێخ محمد حسان) و هەموو زانایانی ئومەت بۆ ئامادەبوون بۆ گفتوگۆکردن لە مێزی گفتوگۆی جیهانی
(ماڵپەڕی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی) ئەی گەلی بەسەرخەرەکان بۆ گفتوگۆکردن وەلەدوای بەڕاستدانان مەهدی چاوەڕوانکراویش دەردەکەوێت بۆتان بەئاشکرا لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە)، وەئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا نە بەڕاستان داناو نە گفتوگۆشتان کردو نە ووردیش بوونەوەو ڕووشتان وەرگێڕاو بانگەوازەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیتان بۆ حوکم کردن بۆلای محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەتان ڕەت کردەوە جا ئەوە بزانن ئێوە شوێنی بەرنامەی ئەوانە کەوتوون کەوا اللە لەمحکەمی کتێبەکەیدا دەربارەیان فەرموویەتی:
{إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ} صدق الله العظيم [النمل:76].
جا لەپاش ئەوە محمد پێغەمبەری اللە بانگەوازی کردن صلّى الله عليه وآله وسلّم بۆلای حوکم کردن بەکتێبەکەی اللە قورئانی گەورە جا ئەوانیش پشتیان هەڵکرد لە بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی:
{أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ يُدْعَوْنَ إِلَى كِتَابِ اللَّهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّى فَرِيقٌ مِنْهُمْ وَهُمْ مُعْرِضُونَ} [آل عمران:23].
وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{وَيِقُولُونَ آمَنّا بِاللّهِ وَبِالرّسُولِ وَأَطَعْنَا ثُمّ يَتَوَلّىَ فَرِيقٌ مّنْهُمْ مّن بَعْدِ ذَلِكَ وَمَآ أُوْلَـَئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ (47) وَإِذَا دُعُوَاْ إِلَى اللّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ إِذَا فَرِيقٌ مّنْهُمْ مّعْرِضُونَ (48)} صدق الله العظيم [النور].
ئەوەش لەبەرئەوەی اللە بەڕاستی کردوویەتی بەحەکەم و دادوەر لەنێوانیان بۆ ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری لەمحکەمی قورئانی گەورە، وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ} صدق الله العظيم [النمل:76].
وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{إِنّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوَاْ إِلَى اللّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُواْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُوْلَـَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [النور:51].
وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{وَمَا أَنتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَن ضَلَالَتِهِمْ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ} صدق الله العظيم [النمل:81].
جا ئەگەر ڕووتان وەرگێڕا ئەوا هیچ لەئیسلام نەماوەتەوە تەنها ناوەکەی نەبێت وەهیچیش لەقورئان نەماوەتەوە تەنها ڕەسمەکەی نەبێت، جا چۆن اللە لەگەڵ کافران سزاتان نادات جا خەلیفەکەی بەسەر ئێوەو بەسەر ئەوانیشدا دەرناخات لەشەوێکدا کەوا ملکەچ و شەرمەراربن؟ جا پشتهەڵمەکەن لەحوکم کردن بۆ لای محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی:
{لّقَدْ أَنزَلْنَآ آيَاتٍ مّبَيّنَاتٍ وَاللّهُ يَهْدِي مَن يَشَآءُ إِلَىَ صِرَاطٍ مّسْتَقِيمٍ} [النور:46].
وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{وَلَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ} صدق الله العظيم [البقره:99].
وسلامٌ على المُرسَلين، والحمدُ للهِ ربّ العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــ