الموضوع: ( وەڵامی ئیمام بۆ باوکی یوسف ) وەڵامی ڕاست و دروست، ڕاستیش ھەمووکات شایەنی ئەوەیە شوێنی بکەوی ..

النتائج 1 إلى 1 من 1
  1. افتراضي ( وەڵامی ئیمام بۆ باوکی یوسف ) وەڵامی ڕاست و دروست، ڕاستیش ھەمووکات شایەنی ئەوەیە شوێنی بکەوی ..

    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    05 - 01 - 1433 کۆچی
    30 - 11 - 2011 زایینی
    04:33 بەیانی
    (بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

    [بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=27256
    ـــــــــــــــــــــ


    ( وەڵامی ئیمام بۆ باوکی یوسف )
    وەڵامی ڕاست و دروست، ڕاستیش ھەمووکات شایەنی ئەوەیە شوێنی بکەوی ..



    بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی، وە هەموو بەسەرخەرێکی اللەی تاک و تەنهای زاڵ لە هەموو سەردەمێک تا ڕۆژی دوایی..

    سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم، سڵاوی اللە لەسەر هەموو موسڵمانان و ئەوانەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، وە سڵاو لە خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە باوکی یوسف، اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی پێشوازیت لێدەکەن، وە فەرمان بە هەموو پشتیوانەکان دەکەین ڕێزێکی گەورە لەو خەڵکانە بگرن کە بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن وەکو بەڕێز باوکی یوسف.

    ئەی باوکی یوسف، اللە لێت ڕازی بێت و ڕازیت بکات، ببە شاھێد لەسەر ئەم سوێند خواردنەم بە حەق، سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان، کە مرۆڤی لە گڵ دروستکردووەو فەرمانی بە فریشتە نزیکەکانیشی کردووە بە سوژدە بردنی گوێڕایەڵی بۆی؛ سەبارەت بە گەورەترین نیعمەتەکە (النعيم الأعظم) اللە ناتوانێت بە ھەموو مەلەکوتەکەی لە دنیاو دواییش ڕازیم بکات تەنانەت ئەگەر هێندەی ژمارەی ھەموو مەلەکوتی گەردوونەکەشی بۆ بەندەکەی بێ کۆتا زیاتری بکات، جا بەوە تەنھا باوەڕو ڕاوەستاویم لەلایەن پەروەردگارەکەمەوە بۆ زیاتر دەبێت بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لە نیعمەتی مەلەکوتی پەروەردگارەکەم گەورەترە، جا ھەرچەند بێت و بگاتە ھەرچەندیش، تەنانەت ئەگەر ئاشوبەکەی بۆ بەندەکەی بە پێدانی فەرمانی کاف و نونیش زیاتر کرد بە شێوەیەک بە ھەر شتێک بڵێت ببە بە مۆڵەتی اللە یەکسەر ببێت بۆ ئەوەی ھاتنەدی گەورەترین نیعمەتەکە (النعيم الأعظم) بە نیعمەتێکی ماددی بگۆڕمەوە؛ جا بە مۆڵەتی اللە بەم ئاشوبەی موڵکی نیعمەتە ماددیە ھیچم بۆ زیاد نابێت تەنھا باوەڕو جێگیربوون نەبێت لەسەر پێداگریەکەم بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەم گەورەترە.

    وە خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە باوکی یوسف، اللە لێت ڕازی بێت و ڕازیت بکات، تۆ دەتەوێت بڵێم لە قسەکەم ھەڵەم کردووە کاتێک وتومە اللە ناتونێت بە مەلەکوتی ماددە بەندەکەی تووشی ئاشوب بکات! جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: ئەی پیاو ئایا ئەگەر ئیمام مەھدی شوێن ڕازی بوونەکەی تۆ بکەوێت ئەوکاتە نیعمەتی ماددی گەورەتر نابێت لە گەورەترین نیعمەتەکە (النعيم الأعظم) کە بریتیە لە ڕازی بوونی اللە لە نەفسی خۆی؟ ڕەنگە باوکی یوسف بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بەڵکو ئەی ناصر محمد یەمانی مەبەستم ئەوەیە اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە، جا چۆن دەڵێی پەروەردگارەکەم ناتوانێت؟ پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی!". لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە پێشتر ناصر محمد یەمانی فەتوای بۆ پشتیوانەکان و ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن داوە بەوەی ئیمام مەھدی لە ھەندێک بەیانەکانیدا چەند وشەیەک وەکو تەڵە دادەنێتەوە، جا کە یەکێک لە زانایانی ئوممەت دەیبینێت دەڵێت: ھا ئەوە بەڕاستی ناصر محمد یەمانی لەم باسەدا تێکەوت، بۆیە دواتر دەڵێت دەچم بەڵگە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا جێبەجێ دەکەم، جا لەدوای ئەوە وەکو بەڕێز شێخ باوکی یوسف بوێری گفتوگۆکردن دەکەن، پاشان ڕێگەی پێدەدەین کەمێک گفتوگۆ لەگەڵ پشتیوانەکان بکات لەبەر حیکمەتێکی گرنگ و گەورە، چونکە دواتر پشتیوانەکان ھەوڵ دەدەن بەرگری لە ئیمام مەھدی بکەن بەوەی لەسەر حەقە، پاشان قوڵ دەبنەوە لە وردبوونەوەی بەیانەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی بۆ گەڕان بەدوای وەڵامی یەکێک لەو پرسیارکارانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن یان دوودڵ و ڕاڕایەکان، لەپاش ئەوە ئەگەر دۆزیانەوە وەڵامەکەیان بۆ دەھێن، وە ئەگەر نەیاندۆزیەوە ئەوکاتە پشتیوانەکانم سودێکی گەورەیان وەرگرتووە لە پێداچوونەوە بە بەیانەکان و گەیشتوونەتە ئەوەی زیاترو زیاتر بە دەسەڵاتی زانستی بەیانی قورئانی گەورە پڕ چەک بن، ھەموو ئەوەش بەھۆی زۆری پرسیارکارەکانەوەیە، جا ئەگەر لەوانە بن کە بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن یان ئەوانەی ھەوڵ دەدەن ڕێگری لە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە بکەن، جا لەڕاستیدا ئەوکاتە پشتیوانەکانم بە زانستێکی فراوانەوە سودیان وەرگرتووە لەکاتی پێداچوونەوەو گەڕانەکەیان لە بەیانەکانی ئیمام مەھدی تا وەڵام بۆ پرسیارکارەکان بێنن، وە ئێستا دەستەیەکیان بوون بە گەورە زانا بە زانست، اللە لێیان ڕازی بیت و ڕازیان بکات، جا ئێمە چاودێریان دەکەین و دەیانبینین چی دەکەن، وە چەندە پیاوی ناوازەو چاکن کە لەو پەیمانەی بە اللە یان داوە ڕاستیان کردووە، سوێندیش بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەخۆم ئەوان ڕەحمەتن بۆ ھەموو خەڵکی جیھان، وە ئەی باوکی یوسف ئامانجەکەیان ڕزگارکردنی تۆو ھەموو موسڵمانان و هەموو ئەو خەڵکانەشە کە ڕاستیان دەوێت.

    وە خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە باوکی یوسف، ئایا پێتوایە ناصر محمد یەمانی لە نەزانان بێت کاتێک دەڵێت: ھەرگیز پەروەردگارەکەم ناتوانێت بە مەلەکوتەکەی دنیاو دواییش تووشی ئاشوبم بکات! جا باوکی یوسف پێی وایە ناصر محمد یەمانی تەحەددای هێزو توانای پەروەردگارەکەی دەکات؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن لەوەی گومانی بۆ دەبەیت ئەی باوکی یوسف! ئایا نەمانوت: تەنانەت ئەگەر اللە نیعمەتەکانی بەھەشتی چەندەھا جار هێندەی گەردیلەکانی مەلەکوتی گەردوونیش بۆ بەندەکەی زیاتر بکات؟ جا ئەمە واتە تواناکەی اللە ڕەهاو بێ سنورو مەرجە، بەڵام بەهەمان شێوە پێداگریەکەی منیش لەسەر ھاتنەدی گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) بێ سنورە، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە، ھەرچی سەبارەت بە هێزو توانای پەروەردگارەکەمە لەسەر ئەوەی دڵەکەم لەسەر حەق لابدات ئەوەیان لەنێوان دوو کەسی باوەڕدار ھیچ قسەیەکی لەسەر نیە بەوەی اللە خۆی نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت، پاک و بێگەردی بۆ ئەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی.

    جا لە بەیانەکانم چەندە زانستی ھیدایەتم لە کتێبەکەی اللە بۆ پشتیوانەکان ڕوونکردۆتەوە کە مایەی بیرخستنەوەیە بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان. جا سوێند بە اللە من ھیچ متمانەیەکم بەخۆم نیە، وە بەدڵنیاییەوە دەزانم تەنها اللە خۆی نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت، وە ھەر ئەوە هەرچۆنێکی بیەوێت دڵی بەندەکانی لادەدات بەبێ ستەمکردن لە کەسەکە، بۆیە واگومانم نەبردووە بەھۆی ئەوەی بەندەکەی پێداگرە لەسەر ھاتنەدی گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) پەروەردگارەکەم دڵم لەسەر ھیدایەت لابدات، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، وە بەڕاستی ئەی باوکی یوسف پەروەردگارەکەت ستەم لە ھیچ کەسێک ناکات، جا لە سوپاسگوزاران بە کە تۆی لە سەردەمی ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی داناوە، وە لە سوپاسگوزاران بە بەوەی اللە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بەسەر دۆزینەوەی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ئاگاداری کردیتەوە، پاشان شوێن حەقی لای پەروەردگارەکەت بکەوە، دوای حەقیش ھیچی تر نیە جگە لە گومڕایی نەبێت.

    وە خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە، ئێمە گەلێکین اللە خۆشیدەوێن و ئێمەش ئەومان خۆشدەوێت (قومٌ يحبّهم الله ويحبّونه)، کۆشش بۆ ھاتنەدی ھیدایەتی ھەموو خەڵکی دەکەین بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ڕێگای ڕاست بگرنەبەر، وە بە زۆر خەڵکی ناچار ناکەین تا باوەڕبێنن، جا ئەوەی ویستی با باوەڕبێنێت، وە ئەوەی ویستی با بێباوەڕ بێت، وە کۆشش بۆ ھاتنەدی ئاشتی جیھانی لەنێوان گەلانی مرۆڤایەتی و پێکەوە ژیانی ئاشتی لەنێوان موسڵمان و بێباوەڕ دەکەین.

    وە برای بەڕێزم، ئەگەر اللە ت خۆشدەوێت ئەوا شوێنم بکەوە بە پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، اللە ش تۆی خۆشدەوێت و لە خۆیت نزیک دەخاتەوە، وە خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە شوێنکەوتنی نێردراوو پێغەمبەران بەوە نیە بە گەورەیان بگریت جا پێشبڕکێ کردنەکە لەسەر پلەکانی خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی تایبەت بکەی بە پێغەمبەرو نێردراوەکان بەبێ چاکەکاران، بەڵکو شوێنکەوتنی نێردراوو پێغەمبەران بریتیە لەوەی شوێن پێیان بکەوی و لەسەر نزیکترین پلەکانی خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێیان لەگەڵ بکەی، بەڵکو ببیت بەو بەندە نەناسراوەی نزیکترین پلەی خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بەدەست دەھێنێت.

    وە ئەی باوکی یوسف، ئەوکاتەی پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشتت لە نیعمەتەکانی بەهەشت بەدەست ھێنا (االدرجة العالية الرفيعة) کە بەتەنھا بۆ یەک بەندەیە لەناو بەندەکانی اللە، لەپاش ئەوە ڕازی مەبە پێی، بەڵکو بیبەخشە بەوکەسەی اللە دەیەوێت وەکو هۆکارو ئامرازێک لەلای پەروەردگارەکەت بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەم پلەیە گەورەترە، تا اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، جا بەندەکانی بخاتە ناو ڕەحمەتەکەی خۆیەوە، چونکە اللە لە تۆ بۆ بەندەکانی بە ڕەحم و میھرەبانترە، جا ئەو لە نەفسی خۆی بۆیان خەفەتبارە، بە گەورەتر لە خەفەتباری دایکێک بۆ منداڵەکەی ئەگەر ببینێت وا لە ئاگری دۆزەخ هاوارو ناڵەیەتی، وە ھۆکاری خەفەتباریەکەی اللە ش لە نەفسی خۆی بۆ بەندە گومڕایەکانی بەھۆی سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی نەفسی اللە یە، چونکە ڕەحم و میھرەبانیەکەی زۆر گەورەترو توندترە لەوەی لە دڵی ھەموو بەندەکانیدا ھەیە، جا ھەرگیز ناتوانیت مشتومڕم لەگەڵ بکەی چونکە بەڕاستی اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، جا ناکرێت و نابێت بەندەیەک لە اللە بە ڕەحم و میهرەبانتر بێت تا پێشبکەوێت بۆ شەفاعەت کردن لەبەردەستی ئەو زاتەی لە ئەو بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی، بەڵکو ئەوانەی اللە مۆڵەتیان پێدەدات بۆ قسەکردنە، چونکە اللە دەزانێت قسەکەیان ڕاست و بەجێیەو ھەرگیز دەربارەی بەندەکانی قسە لەگەڵ اللە ناکەن، وە ناشوێرن و بوێری ئەوەیان نیە ئەوە بکەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاسْتَغْفِرِ‌ اللَّـهَ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ غَفُورً‌ا رَّ‌حِيمًا ﴿١٠٦﴾ وَلَا تُجَادِلْ عَنِ الَّذِينَ يَخْتَانُونَ أَنفُسَهُمْ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ خَوَّانًا أَثِيمًا ﴿١٠٧﴾ يَسْتَخْفُونَ مِنَ النَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ اللَّـهِ وَهُوَ مَعَهُمْ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرْ‌ضَىٰ مِنَ الْقَوْلِ وَكَانَ اللَّـهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا ﴿١٠٨﴾ هَا أَنتُمْ هَـٰؤُلَاءِ جَادَلْتُمْ عَنْهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَمَن يُجَادِلُ اللَّـهَ عَنْهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَم مَّن يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا ﴿١٠٩﴾ وَمَن يَعْمَلْ سُوءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ‌ اللَّـهَ يَجِدِ اللَّـهَ غَفُورً‌ا رَّ‌حِيمًا ﴿١١٠﴾} صدق الله العظيم [النساء].

    جا ھەرگیز کەسێک بوێری ئەوە ناکات لەبەردەستی اللە شەفاعەت بۆ بەندەکانی بکات لەبەردەستی ئەو زاتەی بە ڕەحم و میھرەبانترە لە ئەو بۆ بەندەکانی؛ کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، جا ئەوانەی اللە مۆڵەتیان پێدەدات بە قسەکردن لەگەڵ پەروەردگار لەو لە اللە ترس و پارێزکارانە نین کە لە ھاوەڵانی بەھەشتن، ئەوانەی ھەوڵ بۆ ھاتنەدی نیعمەتێکی ماددی لە نیعمەتەکانی بەھەشت دەدەن؛ جا لەو ڕۆژەی خەڵکی لەبەردەم پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەوەستن ئەوانە خاوەنی قسەکردن نین لەلای اللە ی ڕەحمان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا ﴿٣١﴾ حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا ﴿٣٢﴾ وَكَوَاعِبَ أَتْرَ‌ابًا ﴿٣٣﴾ وَكَأْسًا دِهَاقًا ﴿٣٤﴾ لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّابًا ﴿٣٥﴾ جَزَاءً مِّن رَّ‌بِّكَ عَطَاءً حِسَابًا ﴿٣٦﴾ ربّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّ‌حْمَـٰنِ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا ﴿٣٧﴾ يَوْمَ يَقُومُ الرُّ‌وحُ وَالْمَلَائِكَةُ صَفًّا لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّ‌حْمَـٰنُ وَقَالَ صَوَابًا ﴿٣٨﴾ ذَٰلِكَ الْيَوْمُ الحقّ فَمَن شَاءَ اتَّخَذَ إِلَىٰ رَ‌بِّهِ مَآبًا ﴿٣٩﴾ إِنَّا أَنذَرْ‌نَاكُمْ عَذَابًا قَرِ‌يبًا يَوْمَ يَنظُرُ‌ الْمَرْ‌ءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ الْكَافِرُ‌ يَا لَيْتَنِي كُنتُ تُرَ‌ابًا ﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [النبأ].

    وە برای بەڕێزم، اللە لەسەر ڕێگای ڕاست جێگیرو ڕاوەستاوت بکات، جا بە اللە ی مەزن پرسیاری ئەوەم لێ کردی ئایا اللە ت زیاترو گەورەتر لە خۆشەویستیەکەت بۆ ھەموو شتێک لە دنیاو دوایی خۆشتر دەوێت؟ جا ئەگەر خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە باوکی یوسف وتی: "اللھم بەڵێ، اللە ش زانایە بەوەی لە دڵی بەندەکەی ھەیە ئەی ناصر محمد، جا ھیچ پێویست بە سوێند خواردنی باوکی یوسف ناکات تا سوێند بخوات و بڵێت لە دڵەکەمدا اللە لە ھەموو شتێکی دنیاو دوایی خۆشەویسترە لەلام، اللە ش زانایە بەوەی لە ناخی بەندەکەی ھەیە". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا وایدەبینی دواتر لە نیعمەتەکانی بەھەشت ئاسودەو خۆشحاڵ دەبیت لەکاتێکدا خۆشەویسترین شت لەلات ھێشتا خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندە گومڕایانەی اللە لەناوی بردوون و ھێشتا بەردەوام لەسەر گومڕاییەکەیانن؟ ڕەنگە باوکی یوسف بیەوئت بڵێت: "کێ بە تۆی وتووە اللە لەسەر بەندە گومڕایەکانی خەفەتبارە؟". لەدوای ئەوە ناصر محمد وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: ئەی باوکی یوسف، ئەگەر بێتو منداڵەکەت ھەزار ساڵیش سەرپێچی و خراپەت لەگەڵ بکات و گوێڕایەڵی فەرمانەکانت نەبێت جا لەپاش ئەوە اللە فەرمانی کرد بیخەنە ناو ئاگری دۆزەخەوەو دوای ئەوە باوکی یوسف سەیری خەڵکی ئاگری دۆزەخی کردو منداڵەکەی بینی وا ھاوارو ناڵەیەتی لە ئاگری دۆزەخداو دەڵێت: خۆزیا سەرپێچی پەروەردگارەکەم و باوکم نەکردبایە، جا ئەی باوکی یوسف ئەوە بێنە پێش چاو ڕاددەی ئەو خەفەتباریەی لەسەر منداڵەکەت هەیە چەندە، اللە بڕیار لەسەر ئەوە نەدات، کەواتە گەورەیی حەسرەتی خەفەتباری نەفسی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر بێنە پێش چاو.

    وە ئەی خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە باوکی یوسف، حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی ڕوونادات لەکاتێکدا ھێشتا پێداگربن لەسەر گومڕاییەکەیان و شوێنکەوتنی نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان ڕەتبکەنەوە، نەخێر بەڵکو حەسرەتی خەفەتباریەکە لە نەفسی پەروەردگار لەدوای ھاتنی حەسرەتی پەشیمانی لە نەفسی بەندەکانیدا ڕوودەدات لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد، تا ئەوکاتەی سزاکەیان بۆ ھات، جا لەدوای لەناوچوونیان پەشیمان بوونەتەوەو هەر یەکێک لەوان دەڵێن ئای حەسرەتی پەشیمانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانەکانی اللە دەمکرد، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَ‌فُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّ‌حْمَةِ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ‌ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ‌ الرَّ‌حِيمُ ﴿٥٣﴾ وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَ‌بِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُ‌ونَ ﴿٥٤﴾ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

    ئەمەش لە کاتی ڕوودانی سزاکەیە لەلایەن پەروەردگارەوە، جا لەپاش ئەوە پەشیمانیەکە لە ناخی بەندەکان ڕوودەدات و دوای ئەوەش حەسرەتی خەفەتباریەکە لە نەفسی اللە بۆ سەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە ڕوودەدات، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [يس].

    وە ھۆکاری حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە لەسەریان ئەوەیە چونکە بەڕاستی ئەوان پەشیمان بوونەتەوە، جا ھەر یەکێک لەوان دەڵێت: {وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّ‌سُولِ سَبِيلًا ﴿٢٧﴾ يَا وَيْلَتَىٰ لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا ﴿٢٨﴾ لَّقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ‌ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنسَانِ خَذُولًا ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

    کەواتە خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە باوکی یوسف، ئێمە گەلێکین اللە خۆشیدەوێین و ئێمەش ئەومان خۆشدەوێت بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک کۆشش دەکەین بۆ ھیدایەتدرانی ھەموو خەڵکی جیھان تا بەهۆی ئێمەوە اللە ھیدایەتیان بدات جا بەو هۆیەوە خۆشحاڵی لە نەفسی اللە بھینینەدی، چونکە اللە بە تۆبەو گەڕانەوەی بەندەکانی زۆر خۆشحاڵ دەبێت و ئەوەشی لە نەفسی خۆیدا شاردۆتەوە، ئێمەش ئەو گەلەین اللە خۆشیدەوێین و ئێمەش ئەومان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه)، کۆشش دەکەین بۆ ھاتنەدی ڕازیبوونی اللە لە نەفسی خۆی، وە لە کتێبەکەی اللە ئەوە دەبینین بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵکو بە سوپاسگوزاریان بۆ پەروەردگارەکەیان ڕازی دەبێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].

    وە ئەی پیاو، ئایا دەبینی ئیمام مەھدی ناصر محمد و شوێنکەوتووەکانی لە ڕێگای ڕاست گومڕابووبن چونکە وەکو ئامانج شوێن ھاتنەدی ڕازیبوونی اللە کەوتوون نەک وەکو ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی بەھەشت؟ جا ھەرچەندە زیاتریشمان نیشان بدرێت ئەوا بە مۆڵەتی اللە ھەرگیز ئەوە توشی ئاشوبمان ناکات لەبەرامبەر ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لە ھەموو نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە، تا اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت و حەسرەتی خەفەتباریەکەی نامێنێت لەدوای ئەوەی بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوە، تەنھا شەیتانە جن و مرۆڤەکان نەبن، ئەوانەی لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبوونە هەروەک چۆن بێباوەڕی گۆڕستانەکان بێ ئومێدبوونە، جا لەپاش ئەوە دژایەتی اللە و دۆست و بەندە دڵسۆزەکانی دەکەن لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە، بەڵام ڕقیان لە حەق دەبێتەوە، وە ئەگەر ڕێگای ڕزگاری و ڕێنمایی ببینن نایگرنە بەر، کاتێکیش ڕێبازی گومڕایی ببینن ده‌یگرنه به‌رو په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، وە دەیانەوێت نوری اللە بکوژێننەوە لەدوای ئەوەی بۆیان ڕوونبۆتەوە ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە ئەگەر بھاتبا بەڕاست و دروستی تۆبەیان بۆلای اللە کردبووایە ئەوکاتە اللە تۆبەو گەڕانەوەکەیانی لێوەردەگرتن و لێیان خۆشدەبوو، بەڵام بە بێ ئومێدبوون لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر ستەمیان لەخۆیان کردووە، بۆیە اللە ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەم لە خۆیان دەکەن.

    بەھەرحاڵ، ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەخێرھاتنی بەڕێز شێخ باوکی یوسف دەکات و زۆر بەخێرھاتنی کەسایەتی بەڕێزتان دەکەم بۆ مێزی گفتوگۆی جیھانی مەھدی چاوەڕوانکراو بەر لە دەرکەوتن لە ماڵپەڕی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی (منتديات البشرى الإسلامية)، وە ئەی پشتیوانە خۆشەویستەکانم ھێشتا ئامۆژگاریتان دەکەین بەوەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی ئامۆژگاری پێکردوون: {ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ﴿١٢٥﴾} صدق الله العظيم [النحل].

    وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
    براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ______________

    اقتباس المشاركة 27256 من موضوع ( ردّ الإمام على أبي يوسف ) الردُّ بالحق، والحقُ أحقُّ أن يتبــــع..

    الإمام ناصر محمد اليماني
    05 - 01 - 1433 هـ
    30 - 11 - 2011 مـ
    04:33 صباحاً

    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=27249
    ـــــــــــــــــــــ



    ( ردّ الإمام على أبي يوسف )
    الردُّ بالحق، والحقُ أحقُّ أن يتبع ..


    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدّي محمد رسول الله وآله الأطهار، وجميع أنصار الله الواحد القهار في كل عصر إلى اليوم الآخر..
    السلامُ عليكم ورحمة الله وبركاته أحبّتي الأنصار السابقين الأخيار، وسلامُ الله على كافة المسلمين والباحثين عن الحقّ أجمعين، وسلامُ الله على حبيبي في الله أبي يوسف، رحّبَ بك اللهُ وعبدُه الإمام المهدي ناصر محمد اليماني، ونأمر كافة الأنصار بالاحترام الكبير للباحثين عن الحقّ من الناس أجمعين أمثال أبي يوسف المحترم.

    ويا أبا يوسف الله يرضى عنك ويُرضيك فكن شاهداً على قسمي هذا بالحقّ، وإنّي أُقسم بربّ العالمين الذي خلق الإنسان من طينٍ وأمر ملائكته المقرّبين بالسجود له أنّ ربّي لا يستطيع أن يرضيني بملكوته جميعاً في الدنيا والآخرة عن النعيم الأعظم وحتى وإنْ ضاعفه لعبده بعدد ملكوت الكون كلِّه إلى ما لا نهاية لَما زادني إلا إيماناً وتثبيتاً من ربّي على الإصرار على تحقيق النّعيم الأعظم من نعيم ملكوت ربّي مهما كان ومهما يكون، وحتى وإن زاد عبده فتنةً بأمر الكاف والنون فأقول للشيء كن فيكون بإذن الله - وذلك حتى أستغني عن تحقيق النعيم الأعظم - لما زادني بإذن الله فتنة ملك النعيم المادي إلا إيماناً وتثبيتاً على الإصرار على تحقيق النّعيم الأعظم من ملكوت ربّي جميعاً.

    ويا حبيبي في الله أبا يوسف رضي الله عنك وأرضاك، إنّك تريدني أن أقول إنّي أخطأتُ بقولي إنّ الله لا يستطيع أن يفتِن عبدَه بالملكوت المادي! ومن ثم يردّ عليك الإمام المهدي وأقول: يا رجل فهل لو يتَّبع الإمام المهدي رضاك اذاً لأصبح النعيم المادي هو أعظم من النّعيم الأعظم رضوان الله في نفسه؟ ولربما أبو يوسف يودّ أن يقاطعني فيقول: "وإنّما أقصد يا ناصر محمد اليماني إنّ اللهَ على كلّ شيء قدير، فكيف تقول لا يستطيع ربّي؟ سبحانه وتعالى علواً كبيراً!". ومن ثم يردّ عليه الإمام المهديّ وأقول: يا حبيبي في الله لقد سبقت الفتوى من الإمام المهديّ إلى الأنصار والباحثين عن الحقّ أنّ الإمام المهديّ يجعل في بعض البيانات كلمات فخٍ حتى يجدها أحد علماء الأمّة ويقول: ها هو قد وقع ناصر محمد اليماني في هذه المسألة، وسوف أقيم على ناصر محمد اليماني الحجّة فيها ومن ثم يتجرّأوا للحوار كمثل فضيلة الشيخ أبو يوسف المحترم، ومن ثم نترك له الحوار قليلاً مع الأنصار من باب الحكمة البالغة، وذلك كون الأنصار سوف يهبّون للدفاع عن الإمام المهدي أنّه على الحقّ، ومن ثم يُبحرون في تدبّر بيانات الإمام ناصر محمد اليماني باحثين فيها عن الإجابة على أحد السائلين أو الباحثين أو الممترين ومن ثم يأتون بالإجابة إنْ وجدوها، وإنْ لم يجِدوها فقد استفاد أنصاري بمراجعة البيانات فائدةً كبرى وأصبحوا مُلمّين أكثر فأكثر بسلطان العلم في البيان الحقّ للقرآن العظيم، وكل ذلك بسبب كثرة السائلين سواءً كانوا من الباحثين عن الحقّ أو من الذين يحاولون الصدَّ عن البيان الحقّ للقرآن العظيم، فأنصاري قد استفادوا علماً واسعاً من خلال مراجعتهم وبحثهم في بيانات الإمام المهديّ ليأتوا بالجواب للسائلين، وها هم قد أصبح منهم طائفة فطاحلةٌ في العلم رضي الله عنهم وأرضاهم، فنحن نراقبهم ونشاهد ما يفعلون، ونِعْمَ الرجال صدقوا ما عاهدوا الله عليه، وأقسم بربّ العالمين أنّهم رحمةٌ للعالمين وهدفهم إنقاذك يا أبا يوسف وجميع المسلمين ومن كان يريد الحقّ من الناس أجمعين.

    ويا أبا يوسف يا حبيبي في الله، وهل عندك شك أنّ ناصر محمد اليماني من الجاهلين أن يقول: لن تستطيع ربي أن تفتِّنني بملكوت الدنيا والآخرة! فظنّ أبو يوسف أنّ ناصر محمد اليماني يتحدّى قدرة ربّه؟ يا سبحان الله وتعالى علواً كبيراً عمَّا ظننتَ يا أبا يوسف! ألم نقل: حتى ولو ضاعف الله لعبده جنّات النعيم بعداد ذرات ملكوت الكون؟ فهذا يعني أنّ قدرة الله مطلقة بلا حدود أو قيود؟
    ولكنّ إصراري على تحقيق النّعيم الأعظم هو كذلك بلا حدود، والله على ما أقول وكيل وشهيد، وأما قدرة ربّي على أن يُزيغ قلبي عن الحقّ فلا جدال في ذلك بين اثنين من المؤمنين أنّ الله يحول بين المرء وقلبه، سبحانه عمَّا يشركون وتعالى علُّوا كبيراً.

    فكم بينَّتُ للأنصار في بيانات علم الهدى في الكتاب ذكرى لأولي الالباب، ألا والله لا أثق في نفسي شيئاً وأعلم علم اليقين أنّ الله يحول بين المرء وقلبه وأنّه يصرف قلوب عبادِه كيف يشاء بغير ظلمٍ، ولذلك لم أظن في ربّي أنّه سوف يزيغ قلبي عن الهدى بسبب أنَّ عبده مُصّر على تحقيق النعيم الأعظم، سبحانه وتعالى علواً كبيراً، ولا يظلم ربُّك أحداً يا أبا يوسف فكن من الشاكرين أنْ جعلك في عصر بعث الإمام المهدي ناصر محمد اليماني، وكن من الشاكرين أن أعثرك الله على دعوة الإمام المهدي في عصر الحوار من قبل الظهور، ثم اتَّبع الحقّ من ربك وما بعد الحقّ إلا الضلال.

    ويا حبيبي في الله، نحن قومٌ يحبّهم الله ويحبّونه نسعى إلى تحقيق الهدى للعالمين لمن شاء منهم أن يستقيم ولا نُكرِه النّاس حتى يكونوا مؤمنين، فمن شاء فليؤمن ومن شاء فليكفر، ونسعى إلى تحقيق السلام العالمي بين شعوب البشر وإلى التعايش السلمي بين المسلم والكافر.

    ويا أخي الكريم، إن كنت تحبّ الله فاتّبعني بالمنافسة في حبّ الله وقربه يُحبِبك الله ويقرِّبك، ويا حبيبي في الله ليس الاتِّباع للأنبياء أنْ تعظِّموهم فتجعلوا التنافس في أقرب درجات حبّ الله وقربه للأنبياء من دون الصالحين بل اتِّباع الأنبياء هو أن تقتفي أثرهم وتنافسهم في أقرب درجة في حبّ الله وقربه عسى أن تكون ذلك العبد المجهول الذي ينال بأقرب درجة في حبّ الله وقربه.

    ويا أبا يوسف حتى إذا فزتَ بالدرجة العالية الرفيعة في جنّة النعيم التي لا تنبغي إلا أن تكون لعبدٍ واحدٍ من عبيد الله، ومن ثم لا ترضى بها وأنفقتها لمن تشاء كوسيلة إلى ربّك لتحقيق النّعيم الأعظم منها ليرضى الله في نفسه فيُدخل عباده في رحمته كون الله أرحم منك بعباده فهو متحسّر في نفسه وحزين عليهم أعظم من حزن الأم على ولدها لو شاهَدَتْه يصطرخ في نار جهنم، وسبب تحسّر الله في نفسه على عباده الضالين ذلك بسبب صفة الرحمة في نفس الله لأنّها أشدّ وأعظم ممّا في قلوب عباده أجمعين، فلن تستطيع أن تجادلني لأنّ الله هو حقاً أرحم الراحمين، فلا ينبغي أن يكون هناك عبدٌ هو أرحم من الله حتى يتقدّم للشفاعة بين يدي من هو أرحم بعباده، وإنّما الذين أذِنَ الله لهم بالخطاب كونه يعلم أنّ قولهم هو الصواب فلن يجادلوا الله في عباده ولا يتجرّأوا، تصديقا لقول الله تعالى:
    {وَاسْتَغْفِرِ‌ اللَّـهَ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ غَفُورً‌ا رَّ‌حِيمًا ﴿١٠٦﴾ وَلَا تُجَادِلْ عَنِ الَّذِينَ يَخْتَانُونَ أَنفُسَهُمْ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ خَوَّانًا أَثِيمًا ﴿١٠٧﴾ يَسْتَخْفُونَ مِنَ النَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ اللَّـهِ وَهُوَ مَعَهُمْ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرْ‌ضَىٰ مِنَ الْقَوْلِ وَكَانَ اللَّـهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا ﴿١٠٨﴾ هَا أَنتُمْ هَـٰؤُلَاءِ جَادَلْتُمْ عَنْهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَمَن يُجَادِلُ اللَّـهَ عَنْهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَم مَّن يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا ﴿١٠٩﴾ وَمَن يَعْمَلْ سُوءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ‌ اللَّـهَ يَجِدِ اللَّـهَ غَفُورً‌ا رَّ‌حِيمًا ﴿١١٠﴾} صدق الله العظيم [النساء].

    فلن يتجرَّأ بين يدي الله أحدٌ للشفاعة لعبيده بين يدي من هو أرحم منه بعبيده؛ الله أرحم الراحمين، وإنّما الذين أذِن الله لهم بالخطاب للربّ هم ليسوا من المتّقين من أصحاب الجنان الذين يسعون إلى تحقيق النعيم المادي في جنة النعيم؛ أولئك لا يملكون من الرحمن خطاباً يوم يقوم الناس لربّ العالمين، تصديقاً لقول الله تعالى:
    {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا ﴿٣١﴾ حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا ﴿٣٢﴾ وَكَوَاعِبَ أَتْرَ‌ابًا ﴿٣٣﴾ وَكَأْسًا دِهَاقًا ﴿٣٤﴾ لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّابًا ﴿٣٥﴾ جَزَاءً مِّن رَّ‌بِّكَ عَطَاءً حِسَابًا ﴿٣٦﴾ ربّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّ‌حْمَـٰنِ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا ﴿٣٧﴾ يَوْمَ يَقُومُ الرُّ‌وحُ وَالْمَلَائِكَةُ صَفًّا لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّ‌حْمَـٰنُ وَقَالَ صَوَابًا ﴿٣٨﴾ ذَٰلِكَ الْيَوْمُ الحقّ فَمَن شَاءَ اتَّخَذَ إِلَىٰ رَ‌بِّهِ مَآبًا ﴿٣٩﴾ إِنَّا أَنذَرْ‌نَاكُمْ عَذَابًا قَرِ‌يبًا يَوْمَ يَنظُرُ‌ الْمَرْ‌ءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ الْكَافِرُ‌ يَا لَيْتَنِي كُنتُ تُرَ‌ابًا ﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [النبأ].

    ويا أخي الكريم، ثبّتك الله على الصراط المستقيم، وسألتك بالله العظيم هل تحبّ الله أشدّ من حبّك لكل شيء في الدنيا والآخرة؟ فإن قال حبيبي في الله أبو يوسف: "اللهم نعم، والله العليم بما في قلب عبده يا ناصر محمد، فلا داعي للقَسَم من أبي يوسف أنّ الله أحبُّ إلى قلبه من كل شيء في الدنيا والآخرة والله يعلم بما في نفس عبده". ومن ثم يرد عليك الإمام ناصر محمد وأقول: فهل ترى أنّك سوف تكون سعيداً في جنة النعيم وأحبّ شيء إلى نفسك لا يزال متحسّراً وحزيناً على عباده الضالين الذين أهلكهم الله وهم لا يزالون على ضلالهم؟ ولربما يود أبو يوسف أنْ يقول: "ومن قال لك أنّ الله متحسّرٌ وحزينً على عباده الضالين؟". ومن ثم يرد عليك ناصر محمد وأقول: يا أبا يوسف لو أنّ ابنك عصاك ألف عامٍ لم يُطِع لك أمراً ومن ثمّ أمر الله به أن يقذف في نار الجحيم ومن ثم اطَّلع أبو يوسف على أهل النار فشاهد ولده يصطرخ في نار الجحيم وهو يقول: يا ليتني لم أعصِ ربّي وأبي، فتصوّر كم مدى الحسرة والحزن في نفسك على ولدك يا أبا يوسف ولا قدَّر الله ذلك، إذاً فتصوّر عظيم حسرة الله أرحم الراحمين في نفسه وحزنه.

    ويا حبيبي في الله أبا يوسف، إنّ التحسّر في نفس الله على عباده لا يحدث في نفسه وهم لا يزالون على إصرارهم على ضلالهم ويأبون أن يتّبعوا رسل ربّهم، كلا وإنّما يحدث التحسّر في نفس الربّ من بعد التحسّر في أنفس عباده على ما فرّطوا في جنب ربّهم حتى إذا جاءهم العذاب فيندموا ويقول كلٌّ منهم يا حسرةً على مافرّطت في جنب الله، وقال الله تعالى:
    {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَ‌فُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّ‌حْمَةِ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ‌ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ‌ الرَّ‌حِيمُ ﴿٥٣﴾ وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَ‌بِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُ‌ونَ ﴿٥٤﴾ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

    وهنا حين وقوع العذاب من الربّ ومن ثم يحدث النّدم في أنفس العبيد ومن ثم يأتي التحسّر في نفس الله على عباده الذين ظلموا أنفسهم، وقال الله تعالى:
    {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [يس].

    وسبب تحسّر الله عليهم كونهم قد أصبحوا نادمين ويقول أحدهم:
    {وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّ‌سُولِ سَبِيلًا ﴿٢٧﴾ يَا وَيْلَتَىٰ لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا ﴿٢٨﴾ لَّقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ‌ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنسَانِ خَذُولًا ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

    إذاً يا حبيبي في الله أبا يوسف، فنحن قوم يحبّهم الله ويحبّونه نسعى لهدى العالمين بكل حيلةٍ ووسيلةٍ حتى يهديهم الله بسببنا فنحقّق الفرحة في نفس الله كون الله يفرح بتوبة عباده فرحاً عظيماً ويسرُّ في نفسه، ونحن قوم يحبّهم الله ويحبّونه نسعى إلى تحقيق رضوان الله في نفسه ونجد في الكتاب أنّ الله لا يرضى لعباده الكفر بل يرضى لهم الشكر لربهم، تصديقاً لقول الله تعالى:
    {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7]

    ويا رجل، فهل ترى أنّ الإمام المهدي ناصر محمد وأتباعه قد ضلّوا عن الصراط المستقيم كونهم يتّخذون تحقيق رضوان الله غايةً وليس وسيلةً لتحقيق الجنة؟ مهما عرضت فلن تفتِنّا بإذن الله عن تحقيق النّعيم الأعظم منها، فيرضى الله في نفسه ويذهب تحسّره وحزنه بعد أن يدخل عباده في رحمته إلا شياطين الجنّ والإنس الذين يئِسوا من رحمة الله كما يئس الكفار من أصحاب القبور، ومن ثم يحاربون الله وأوليائِه وهم يعلمون أنّه الحقّ ولكنّهم للحق كارهون، إن يروا سبيل الرشد لا يتّخذونه سبيلاً وإن يروا سبيل الغيّ يتّخذونه سبيلاً، ويريدون أن يطفئوا نور الله من بعد ما تبيّن لهم أنّه الحقّ من ربّهم، ولو أنّهم يتوبون إلى الله متاباً لتاب الله وغفر لهم، ولكنّهم ظلموا أنفسهم باليأس من رحمة الله أرحم الراحمين، وما ظلمهم الله ولكنّ أنفسهم يظلمون.

    وعلى كل حال فإنّ الإمام المهدي ناصر محمد اليماني يرحب بفضيلة الشيخ أبي يوسف، وأهلاً وسهلاً ومرحباً بشخصكم الكريم في طاولة الحوار العالميّة للمهدي المنتظر من قبل الظهور موقع الإمام المهدي ناصر محمد اليماني
    (منتديات البشرى الإسلامية). ويا أحبّتي الأنصار لا نزال نوصيكم بما أوصاكم الله به في محكم كتابه: {ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ‎﴿١٢٥﴾‏} صدق الله العظيم [النحل].

    وسلامٌ على المرسَلين، والحمد لله ربّ العالمين ..
    أخوكم؛ الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني .
    ______________
    اضغط هنا لقراءة البيان المقتبس..

المواضيع المتشابهه
  1. وەڵامی ئیمام لەسەر پرسیارەکانی عمر فاروق..
    بواسطة باوكى عبدالله في المنتدى Kurdî
    مشاركات: 2
    آخر مشاركة: 18-03-2022, 08:47 PM
  2. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 22-08-2020, 01:56 PM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 03-06-2020, 03:52 PM
  4. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 21-03-2020, 12:04 AM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 13-02-2020, 01:12 PM